< ژیرمەندی 7 >
ناوبانگی باش لە بۆنی خۆش باشترە و ڕۆژی مردنیش لە ڕۆژی لەدایکبوون. | 1 |
名誉强如美好的膏油;人死的日子胜过人生的日子。
چوون بۆ ماڵی ماتەمدار باشترە لە چوون بۆ ماڵی ئاهەنگدار، چونکە مردن کۆتایی هەموو مرۆڤێکە، زیندوو دەیخاتە دڵی خۆیەوە. | 2 |
往遭丧的家去, 强如往宴乐的家去; 因为死是众人的结局, 活人也必将这事放在心上。
وەڕسبوون لە پێکەنین باشترە، چونکە بە خەمۆکی ڕوخسار دڵ چاک دەبێتەوە. | 3 |
忧愁强如喜笑; 因为面带愁容,终必使心喜乐。
دڵی دانایان لە ماڵی ماتەمدارە و دڵی گێلانیش لە ماڵی ئاهەنگدارە. | 4 |
智慧人的心在遭丧之家; 愚昧人的心在快乐之家。
گوێگرتن لە سەرزەنشتی دانا باشترە لە گوێگرتن لە گۆرانیی گێلەکان، | 5 |
听智慧人的责备, 强如听愚昧人的歌唱。
چونکە پێکەنینی پیاوی گێل، وەک قرچەی دڕکە کە لەژێر مەنجەڵدا. ئەمەش هەر بێ واتایە. | 6 |
愚昧人的笑声, 好像锅下烧荆棘的爆声; 这也是虚空。
زۆرداری پیاوی دانا گێل دەکات و بەرتیل دڵ گەندەڵ دەکات. | 7 |
勒索使智慧人变为愚妄; 贿赂能败坏人的慧心。
کۆتایی شت باشترە لە سەرەتاکەی، پشوو درێژ باشترە لە هەڵەشە. | 8 |
事情的终局强如事情的起头; 存心忍耐的,胜过居心骄傲的。
لە ناخەوە زوو پەست مەبە، چونکە تووڕەیی لەناو سنگی گێلەکاندا جێگیرە. | 9 |
你不要心里急躁恼怒, 因为恼怒存在愚昧人的怀中。
مەڵێ: «بۆچی سەردەمانی کۆن لە ئەمڕۆ باشتر بوون؟» چونکە لە داناییەوە نییە لەمە پرسیار دەکەیت. | 10 |
不要说: 先前的日子强过如今的日子, 是什么缘故呢? 你这样问,不是出于智慧。
دانایی باشە وەک میرات و بە سوودە بۆ ئەوانەی کە خۆر دەبینن. | 11 |
智慧和产业并好, 而且见天日的人得智慧更为有益。
دانایی پەناگایە وەک چۆن پارەش پەناگایەکە، بەڵام ئەمە سوودی زانینە: دانایی ژیان دەبەخشێت بە خاوەنەکەی. | 12 |
因为智慧护庇人, 好像银钱护庇人一样。 惟独智慧能保全智慧人的生命。 这就是知识的益处。
تەماشای کاری خودا بکە: کێ دەتوانێت ڕاستی بکاتەوە ئەوەی خودا خواری کردووەتەوە؟ | 13 |
你要察看 神的作为; 因 神使为曲的,谁能变为直呢?
لە ڕۆژی باشدا، لە خۆشیدا بە، بەڵام لە ڕۆژی خراپدا، ئەوە بزانە کە خودا هەردووکیانی دروستکردووە. ئیتر مرۆڤ ناتوانێت هیچ شتێک سەبارەت بە داهاتووەکەی بدۆزێتەوە. | 14 |
遇亨通的日子你当喜乐;遭患难的日子你当思想;因为 神使这两样并列,为的是叫人查不出身后有什么事。
لە ڕۆژگاری بێ واتای خۆمدا ئەم دووانەم بینی: کەسی ڕاستودروست هەیە بە ڕاستودروستییەکەی دەفەوتێت، خراپەکاریش هەیە درێژە بە خراپەکەی دەدات. | 15 |
有义人行义,反致灭亡;有恶人行恶,倒享长寿。这都是我在虚度之日中所见过的。
زۆر ڕاستودروست مەبە و زیاد دانا مەبە. بۆچی خۆت تێکدەدەیت؟ | 16 |
不要行义过分,也不要过于自逞智慧,何必自取败亡呢?
زۆر بەدکار مەبە و مەبە بە گێل. بۆچی بمریت لە کاتی خۆت نەبێت؟ | 17 |
不要行恶过分,也不要为人愚昧,何必不到期而死呢?
باشترە دەست بە یەکێکیانەوە بگریت و دەست لەوەی دیکەش شل نەکەیت، چونکە لەخواترس بە هیچ شێوەیەک زیادەڕۆیی ناکات. | 18 |
你持守这个为美,那个也不要松手;因为敬畏 神的人,必从这两样出来。
دانایی دانا بەهێزتر دەکات لە دە فەرمانڕەوا کە لە شاردا بن. | 19 |
智慧使有智慧的人比城中十个官长更有能力。
بێگومان هیچ مرۆڤێکی ڕاستودروست لەسەر زەویدا نییە، کە چاکە دەکات و هەرگیز گوناه ناکات. | 20 |
时常行善而不犯罪的义人,世上实在没有。
هەروەها هەموو قسەیەک کە دەیکەن دڵی خۆتی مەدەرێ، نەوەک گوێت لە خزمەتکارەکەت بێت نەفرەتت لێ بکات، | 21 |
人所说的一切话,你不要放在心上,恐怕听见你的仆人咒诅你。
چونکە دڵت دەزانێت کە تۆش زۆر جار نەفرەتت لەوانی دیکە کردووە. | 22 |
因为你心里知道,自己也曾屡次咒诅别人。
هەموو ئەمانەم بە دانایی تاقی کردەوە و گوتم: «دانا دەبم،» کەچی لێم دوور بوو. | 23 |
我曾用智慧试验这一切事;我说,要得智慧,智慧却离我远。
ئەو داناییە کە هەیە دوورە و زۆر قووڵە؛ کێ دەیدۆزێتەوە؟ | 24 |
万事之理,离我甚远,而且最深,谁能测透呢?
هاتم سەرنجم دا لە دانایی و لێم کۆڵییەوە و گەڕام بەدوای ڕاستیەکاندا بۆ ئەوەی لێی تێبگەم، لە ئەنجامدا بۆم دەرکەوت کە خراپەکاری نەزانینە و گێلایەتیش شێتییە. | 25 |
我转念,一心要知道,要考察,要寻求智慧和万事的理由;又要知道邪恶为愚昧,愚昧为狂妄。
من دۆزیمەوە کە لە مردن تاڵترە ئەو ژنەی کە تۆڕە و دڵی تەڵەیە، دەستەکانیشی کۆتن. ئەوەی لەبەردەم خودا چاک بێت، لێی دەرباز دەبێت، بەڵام گوناهبار بە تەڵەکەیەوە دەبێت. | 26 |
我得知有等妇人比死还苦:她的心是网罗,手是锁链。凡蒙 神喜悦的人必能躲避她;有罪的人却被她缠住了。
وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «سەیر بکە، ئەمەم دۆزییەوە: «بۆ ئەوەی بگەمە ئەنجامی ڕاستییەکان زانیارییەکانم یەک بە یەک کۆکردەوە، | 27 |
传道者说:“看哪,一千男子中,我找到一个正直人,但众女子中,没有找到一个。”我将这事一一比较,要寻求其理,我心仍要寻找,却未曾找到。
لە کاتێکدا کە هێشتا دەگەڕام و جارێ نەگەیەشتبوومە ئەنجام، پەندێکم بیستووە کە دەڵێت:”لەنێو هەزار پیاودا تەنها یەکێکم دۆزییەوە، بەڵام لەنێو هەموویان یەک ئافرەتم نەبینی.“ | 28 |
تەنها شتێکم دۆزیوەتەوە، ئەمەش ئەوەیە: خودا مرۆڤی لەسەر بنچینەیەکی ڕاست دروستکردووە، بەڵام ئەوان دوای داهێنانی زۆر کەوتوون.» | 29 |
我所找到的只有一件,就是 神造人原是正直,但他们寻出许多巧计。