< ژیرمەندی 7 >

ناوبانگی باش لە بۆنی خۆش باشترە و ڕۆژی مردنیش لە ڕۆژی لەدایکبوون. 1
良好的聲譽勝於名貴的香液;死日勝於生日。
چوون بۆ ماڵی ماتەمدار باشترە لە چوون بۆ ماڵی ئاهەنگدار، چونکە مردن کۆتایی هەموو مرۆڤێکە، زیندوو دەیخاتە دڵی خۆیەوە. 2
往居喪的家去,勝於往宴會的家去,因為喪事是人人的結局,活人應將此事放在心上。
وەڕسبوون لە پێکەنین باشترە، چونکە بە خەمۆکی ڕوخسار دڵ چاک دەبێتەوە. 3
悲哀勝於歡笑,因為愁容能使心靈舒暢。
دڵی دانایان لە ماڵی ماتەمدارە و دڵی گێلانیش لە ماڵی ئاهەنگدارە. 4
智者的心是在居喪的家中,愚人的心是在歡笑的家中。
گوێگرتن لە سەرزەنشتی دانا باشترە لە گوێگرتن لە گۆرانیی گێلەکان، 5
聽智者斥責,勝過聽愚人歌唱。
چونکە پێکەنینی پیاوی گێل، وەک قرچەی دڕکە کە لەژێر مەنجەڵدا. ئەمەش هەر بێ واتایە. 6
愚人的歡笑,就像斧底荊棘的爆炸聲,但這也是空虛。
زۆرداری پیاوی دانا گێل دەکات و بەرتیل دڵ گەندەڵ دەکات. 7
實在,壓榨使智者昏愚,賄賂能敗壞人心。
کۆتایی شت باشترە لە سەرەتاکەی، پشوو درێژ باشترە لە هەڵەشە. 8
事情的結局勝過事情的開端;居心寬容,勝過存心傲慢。
لە ناخەوە زوو پەست مەبە، چونکە تووڕەیی لەناو سنگی گێلەکاندا جێگیرە. 9
你心裏不要輕易動怒,因為憤怒只停留在愚人胸中。
مەڵێ: «بۆچی سەردەمانی کۆن لە ئەمڕۆ باشتر بوون؟» چونکە لە داناییەوە نییە لەمە پرسیار دەکەیت. 10
你不要問:「為什麼昔日勝於今日﹖」因為這樣的詰問,不是出於智慧。
دانایی باشە وەک میرات و بە سوودە بۆ ئەوانەی کە خۆر دەبینن. 11
智慧與家產都好,對看見天日的人都有益,
دانایی پەناگایە وەک چۆن پارەش پەناگایەکە، بەڵام ئەمە سوودی زانینە: دانایی ژیان دەبەخشێت بە خاوەنەکەی. 12
因為受智慧的蔭庇與受金錢的蔭庇無異;但認識智慧的好處,是在於智慧賦與有智慧者生命。
تەماشای کاری خودا بکە: کێ دەتوانێت ڕاستی بکاتەوە ئەوەی خودا خواری کردووەتەوە؟ 13
你應觀察天主的作為:他所彎曲的,誰能使之正直﹖
لە ڕۆژی باشدا، لە خۆشیدا بە، بەڵام لە ڕۆژی خراپدا، ئەوە بزانە کە خودا هەردووکیانی دروستکردووە. ئیتر مرۆڤ ناتوانێت هیچ شتێک سەبارەت بە داهاتووەکەی بدۆزێتەوە. 14
幸福之日,你應歡樂,不幸之日,你應思慮:幸與不幸,都是天主所為;其目的是叫人不能察覺自己將來的事。
لە ڕۆژگاری بێ واتای خۆمدا ئەم دووانەم بینی: کەسی ڕاستودروست هەیە بە ڕاستودروستییەکەی دەفەوتێت، خراپەکاریش هەیە درێژە بە خراپەکەی دەدات. 15
在我虛度的歲月內,我見了許多事:義人在正義中夭亡,惡人在邪惡中反而長壽。
زۆر ڕاستودروست مەبە و زیاد دانا مەبە. بۆچی خۆت تێکدەدەیت؟ 16
不要過於正義,也不要自作聰明,免得自趨滅亡。
زۆر بەدکار مەبە و مەبە بە گێل. بۆچی بمریت لە کاتی خۆت نەبێت؟ 17
不要作惡無度,也不要糊塗太甚,免得你死非其時。
باشترە دەست بە یەکێکیانەوە بگریت و دەست لەوەی دیکەش شل نەکەیت، چونکە لەخواترس بە هیچ شێوەیەک زیادەڕۆیی ناکات. 18
你的手最好把持這個,也不要放棄那個,因為敬畏天主的人,二者兼顧並重。
دانایی دانا بەهێزتر دەکات لە دە فەرمانڕەوا کە لە شاردا بن. 19
智慧使智者的權勢,勝過本城十個有權勢的人。
بێگومان هیچ مرۆڤێکی ڕاستودروست لەسەر زەویدا نییە، کە چاکە دەکات و هەرگیز گوناه ناکات. 20
世上沒有一個只行善,而不犯罪的義人。
هەروەها هەموو قسەیەک کە دەیکەن دڵی خۆتی مەدەرێ، نەوەک گوێت لە خزمەتکارەکەت بێت نەفرەتت لێ بکات، 21
你不要傾心去聽人說的一切閒話,免得你聽到你的僕人詛咒你;
چونکە دڵت دەزانێت کە تۆش زۆر جار نەفرەتت لەوانی دیکە کردووە. 22
因為你心裏知道,你許多次也詛咒過別人。
هەموو ئەمانەم بە دانایی تاقی کردەوە و گوتم: «دانا دەبم،» کەچی لێم دوور بوو. 23
這一切我都用智慧追究過;我宣稱我將成個智者,然而智慧仍離我很遠。
ئەو داناییە کە هەیە دوورە و زۆر قووڵە؛ کێ دەیدۆزێتەوە؟ 24
所有的事,既深遠,又玄奧,誰能窮究﹖
هاتم سەرنجم دا لە دانایی و لێم کۆڵییەوە و گەڕام بەدوای ڕاستیەکاندا بۆ ئەوەی لێی تێبگەم، لە ئەنجامدا بۆم دەرکەوت کە خراپەکاری نەزانینە و گێلایەتیش شێتییە. 25
我又專心致力於認識、考察事物,尋求智慧和事理,得知邪惡就是昏愚,昏愚就是狂妄。
من دۆزیمەوە کە لە مردن تاڵترە ئەو ژنەی کە تۆڕە و دڵی تەڵەیە، دەستەکانیشی کۆتن. ئەوەی لەبەردەم خودا چاک بێت، لێی دەرباز دەبێت، بەڵام گوناهبار بە تەڵەکەیەوە دەبێت. 26
我發覺女人比死亡還苦,她一身是羅網:她的心是陷阱,她的手是鎖鏈;凡博天主歡心的,必逃避她;但罪人卻被她纏住。
وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «سەیر بکە، ئەمەم دۆزییەوە: «بۆ ئەوەی بگەمە ئەنجامی ڕاستییەکان زانیارییەکانم یەک بە یەک کۆکردەوە، 27
訓道者說:看,這是我所發現的,一一加以比較,好探知事物的原理,
لە کاتێکدا کە هێشتا دەگەڕام و جارێ نەگەیەشتبوومە ئەنجام، پەندێکم بیستووە کە دەڵێت:”لەنێو هەزار پیاودا تەنها یەکێکم دۆزییەوە، بەڵام لەنێو هەموویان یەک ئافرەتم نەبینی.“ 28
對此我的心還在追求,但尚未找到:在一千男人中,我發現了一個;在所有的女人中,卻沒有發現一個。
تەنها شتێکم دۆزیوەتەوە، ئەمەش ئەوەیە: خودا مرۆڤی لەسەر بنچینەیەکی ڕاست دروستکردووە، بەڵام ئەوان دوای داهێنانی زۆر کەوتوون.» 29
我發現的只有這一件事:天主造人原很正直,但人卻發明了許多詭計。

< ژیرمەندی 7 >