هەر شتێک وەرزی خۆی هەیە، هەر چالاکییەک لەسەر زەوی کاتی خۆی هەیە: | 1 |
برای هر چیزی که در زیر آسمان انجام میگیرد، زمان معینی وجود دارد: |
لەدایکبوون کاتی خۆی هەیە و مردنیش کاتی خۆی، چاندن کاتی خۆی هەیە و هەڵکێشانی چێنراویش کاتی خۆی، | 2 |
زمانی برای تولد، زمانی برای مرگ. زمانی برای کاشتن، زمانی برای برداشتن. |
کوشتن کاتی خۆی هەیە و چاکبوونەوەش کاتی خۆی، ڕووخاندن کاتی خۆی هەیە و بنیادنانیش کاتی خۆی، | 3 |
زمانی برای کشتن، زمانی برای شفا دادن. زمانی برای خراب کردن، زمانی برای ساختن. |
گریان کاتی خۆی هەیە و پێکەنینیش کاتی خۆی، شیوەن گێڕان کاتی خۆی هەیە و سەماکردن کاتی خۆی، | 4 |
زمانی برای گریه، زمانی برای خنده. زمانی برای ماتم، زمانی برای رقص. |
بەرد بڵاوکردنەوە کاتی خۆی هەیە و بەرد کۆکردنەوە کاتی خۆی، لەئامێزگرتن کاتی خۆی هەیە و لەئامێزنەگرتنیش کاتی خۆی، | 5 |
زمانی برای دور ریختن سنگها، زمانی برای جمع کردن سنگها. زمانی برای در آغوش گرفتن، زمانی برای اجتناب از در آغوش گرفتن. |
کۆڵدان کاتی خۆی هەیە و کۆڵنەدان کاتی خۆی، پارێزگاریکردن کاتی خۆی هەیە و فڕێدان کاتی خۆی، | 6 |
زمانی برای به دست آوردن، زمانی برای از دست دادن. زمانی برای نگه داشتن، زمانی برای دور انداختن. |
دڕاندن کاتی خۆی هەیە و دوورینەوە کاتی خۆی، بێدەنگی کاتی خۆی هەیە و قسەکردن کاتی خۆی، | 7 |
زمانی برای پاره کردن، زمانی برای دوختن. زمانی برای سکوت، زمانی برای گفتن. |
خۆشویستن کاتی خۆی هەیە و ڕق کاتی خۆی، جەنگ کاتی خۆی هەیە و ئاشتی کاتی خۆی. | 8 |
زمانی برای محبت، زمانی برای نفرت. زمانی برای جنگ، زمانی برای صلح. |
کرێکار چی بۆ دەمێنێتەوە لەوەی خۆی پێوە ماندوو دەکات؟ | 9 |
آدمی از زحمتی که میکشد چه نفعی میبرد؟ |
ئەو بارەم بینی کە خودا داویەتی بە ئادەمیزاد هەتا هەڵیبگرن. | 10 |
من درباره کارهایی که خداوند بر دوش انسان نهاده تا انجام دهد، اندیشیدم |
خودا هەموو شتێکی دروستکرد کە لە کاتی خۆیدا جوان بێت، هەروەها وای کرد مرۆڤ هەستی ژیانی هەتاهەتایی هەبێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا کەس ناتوانێت لە بنجوبنەوانی کاری خودا تێبگات، لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی. | 11 |
و دیدم که خداوند برای هر کاری زمان مناسبی مقرر کرده است. همچنین، او در دل انسان اشتیاق به درک ابدیت را نهاده است، اما انسان قادر نیست کار خدا را از ابتدا تا انتها درک کند. |
جا زانیم کە لەوە باشتر نییە بۆ مرۆڤ کە پێی دڵخۆش بێت و چاکە بکات لە ژیانیدا. | 12 |
پس به این نتیجه رسیدم که برای انسان چیزی بهتر از این نیست که شاد باشد و تا آنجا که میتواند خوش بگذراند، |
هەروەها کە هەموو مرۆڤێک بخوات و بخواتەوە و چێژ لە هەموو ماندووبوونەکەی ببینێت، ئەوە دیاری خودایە. | 13 |
بخورد و بنوشد و از دسترنج خود لذت ببرد. اینها بخششهای خداوند هستند. |
زانیم کە هەموو ئەوەی خودا ئەنجامی دەدات بۆ هەتاهەتایە، هیچی بۆ زیاد ناکرێت و هیچیشی کەم ناکرێتەوە. خودا کردوویەتی بۆ ئەوەی خەڵک لێی بترسن. | 14 |
من این را دریافتهام که هر آنچه خداوند انجام میدهد تغییرناپذیر است؛ نمیتوان چیزی بر آن افزود یا از آن کم کرد. مقصود خداوند این است که ترس او در دل انسان باشد. |
ئەوەی هەیە پێشتر هەبووە، ئەوەش کە دەبێت پێشتر بووە، خوداش لێپرسینەوە لەسەر ڕابردوو دەکات. | 15 |
آنچه که هست از قبل بوده و آنچه که باید بشود از قبل شده است. خدا گذشته را تکرار میکند. |
هەروەها لەسەر زەوی بینیم: خراپەکاری لە جێی دادپەروەری، بەدکاریش لە جێگای ڕاستودروستی. | 16 |
علاوه بر این، دیدم که در زیر آسمان عدالت و انصاف جای خود را به ظلم و بیانصافی داده است. |
جا لە دڵی خۆمدا گوتم: «کەسی ڕاستودروست و خراپەکاریش خودا دادگایی هەردووکیان دەکات، چونکە بۆ هەر چالاکییەک کاتی خۆی دەبێت، بۆ بڕیاردانیش لەسەر هەر کارێک کاتی خۆی.» | 17 |
به خود گفتم: «خداوند هر کاری را که انسان میکند، چه نیک و چه بد، در وقتش داوری خواهد نمود.» |
من لە دڵی خۆمدا گوتم: «سەبارەت بە ئادەمیزاد، خودا تاقییان دەکاتەوە بۆ ئەوەی تێیانبگەیەنێت کە ئاژەڵ چۆنە ئەوانیش بەو شێوەیەن. | 18 |
سپس فکر کردم: «خداوند انسانها را میآزماید تا به آنها نشان دهد که بهتر از حیوان نیستند. |
بێگومان چارەنووسی مرۆڤ هەروەک چارەنووسی ئاژەڵە، چونکە مردنی ئەمیان وەک مردنی ئەویانە و یەک هەناسە بۆ هەردووکیانە، مرۆڤ هیچی لە ئاژەڵ زیاتر نییە. بێگومان هەرچی هەیە بێ واتایە. | 19 |
زیرا عاقبت انسان و حیوان یکی است، هر دو جان میدهند و میمیرند؛ پس انسان هیچ برتری بر حیوان ندارد. همه چیز بیهودگی است! |
هەموو بۆ یەک شوێن دەڕۆن: هەردووکیان لە خۆڵەوە هاتن و دەشگەڕێنەوە بۆ خۆڵ. | 20 |
همه به یک جا میروند، از خاک به وجود آمدهاند و به خاک باز میگردند. |
کێ دەزانێت: ئایا ڕۆحی ئادەمیزاد بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێت یان ڕۆحی ئاژەڵ بەرەو خوارەوە بۆ زەوی دادەبەزێت؟» | 21 |
چطور میتوان فهمید که روح انسان به بالا پرواز میکند و روح حیوان به قعر زمین فرو میرود؟» |
ئیتر بینیم لەوە باشتر نییە کە مرۆڤ بە کارەکەی دڵخۆش بێت، لەبەر ئەوەی ئەمە بەشی ئەوە، چونکە کێ دەیبینێت بۆ ئەوەی بیگێڕێتەوە کە لەدوای ئەو چی دەبێت؟ | 22 |
پس دریافتم که برای انسان چیزی بهتر از این نیست که از دسترنج خود لذت ببرد، زیرا سهم او از زندگی همین است، چون وقتی بمیرد دیگر چه کسی میتواند او را بازگرداند تا آنچه را که پس از او اتفاق میافتد ببیند. |