< ژیرمەندی 12 >

بەدیهێنەری خۆت لەبیر بێت لە سەردەمی گەنجیێتیت، پێش ئەوەی ڕۆژگاری خراپە بێت یان ئەو ساڵانە نزیک بێتەوە کە بڵێی: «خۆشییان تێدا نابینم،» 1
Pamiętaj więc o swoim Stwórcy w dniach swojej młodości, zanim nastaną złe dni i przyjdą lata, o których powiesz: Nie podobają mi się.
پێش ئەوەی درەوشانەوەی خۆر و ڕووناکی و مانگ و ئەستێرە تەواو بێت، پێش ئەوەی گەڕانەوەی هەوری باران ئاسمان تاریک بکات؛ 2
Zanim zaćmią się słońce, światło, księżyc i gwiazdy, a chmury powrócą po deszczu.
ئەو ڕۆژەی پارێزەرانی ماڵ دەلەرزن، پیاوانی بەهێز دەچەمێنەوە، ئەو ئافرەتانەی کە ئیشی دەستاڕیان دەکرد لەبەر کەمی لە کار دەکەون، تاریک دادێن ئەو ژنانەش کە لە پەنجەرەکانەوە تەماشا دەکەن؛ 3
W dzień, w którym trząść się będą stróże domu i pochylą się silni mężczyźni, ustaną mielący, gdyż będzie ich mało, i zaćmią się patrzące przez okna;
کاتێک دەرگاکانی بازاڕ دادەخرێن و دەنگی هاڕین نزم دەبێتەوە؛ ئەو ڕۆژەی کە پیرەمێرد لە دەنگی چۆلەکە هەڵدەستێت، هەرچەندە بەلایەوە گۆرانی کچەکان کز دەبن؛ 4
I zamkną się drzwi na ulicę, gdy odgłos mielenia osłabnie, gdy będzie się wstawać na głos ptaków i przycichną wszystkie córki śpiewające.
ئەو ڕۆژەش کە خەڵک لە بەرزایی دەترسن و لە ڕێگا تۆقیون، کە بادەم چرۆ دەکات و کوللەحاجی خۆی ڕادەکێشێت و هیچ ئارەزوو نامێنێت. ئیتر مرۆڤ بەرەو ماڵی هەتاهەتایی خۆی دەچێت و شینگێڕەکان بە شەقامەکاندا دەسووڕێنەوە. 5
Gdy też będą się bać wysokich miejsc i lękać na drodze, [gdy] zakwitnie drzewo migdałowe i szarańcza będzie ciężka i pragnienie ustanie, bo człowiek idzie do [swego] wiecznego domu, a płaczący będą chodzić po ulicach;
لەبیرت بێت، پێش ئەوەی زنجیری زیو بپچڕێت و قاپی زێڕین بشکێت؛ پێش ئەوەی گۆزە لەسەر کانی وردوخاش بکرێت، یان چەرخە لەسەر بیر بشکێنرێت و 6
Zanim się zerwie srebrny sznur i stłucze złota czasza, nim rozbije się dzban u źródła i złamie się koło przy studni.
خۆڵ دەگەڕێتەوە سەر زەوی وەک پێشوو، ڕۆحیش دەگەڕێتەوە لای ئەو خودایەی کە بەخشیویەتی. 7
Wtedy proch powróci do ziemi, jak nią był, a duch powróci do Boga, który go dał.
وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «بێ واتایە! بێ واتایان! هەموو شتێک بێ واتایە!» 8
Marność nad marnościami – mówi Kaznodzieja – wszystko to marność.
سەرباری ئەوەی کە وتاربێژی ژیرمەند دانا بوو، گەلیشی فێری زانین کرد، شارەزای هەڵسەنگاندن و پشکنین و ڕێکخستنی پەندی زۆر بوو. 9
A poza tym, że Kaznodzieja był mądry, uczył lud wiedzy; rozważał, badał i ułożył wiele przysłów.
وتاربێژی ژیرمەند هەوڵی دا وشە شادی بەخشەکان بدۆزێتەوە کە بە سەرڕاستی نووسراون و وشەکانی ڕاستین. 10
Kaznodzieja starał się znaleźć słowa przyjemne i napisał to, co jest dobre – słowa prawdy.
وشەکانی پیاوی دانا وەک نەقیزە وایە، وەک بزمارە چەقیوەکانن لە پیاوانی کۆمەڵ، لەلایەن یەک شوانەوە دراون. 11
Słowa mądrych są jak ościenie i jak gwoździe wbite przez tych, którzy je złożyli, i pochodzą od jednego pasterza.
ئەی ڕۆڵە، سەرەڕای ئەمانە، ئاگاداری شتەکانی دیکەش بە. دانانی پەڕتووکی زۆر کۆتایی بۆ نییە، لێکۆڵینەوەی زۆریش لەش ماندوو دەکات. 12
Ponadto, mój synu, przyjmij przestrogę z tych [słów]: Pisaniu wielu ksiąg nie ma końca, a wiele nauki męczy ciało.
هەموو شت ئێستا بیستراوە و دەرئەنجامەکەی ئەوەیە: لە خودا بترسە و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنە، چونکە ئەمە ئەرکی سەر شانی هەموو مرۆڤە. 13
Wysłuchaj podsumowania wszystkiego: Bój się Boga i przestrzegaj jego przykazań. Ponieważ to jest cały [obowiązek] człowieka.
خودا حوکم بەسەر هەموو کارێکدا دەدات، بە هەموو کارێکی نهێنیشەوە، جا چاک بێت یان خراپ. 14
Bóg przywiedzie bowiem każdy uczynek na sąd, nawet każdą rzecz utajoną, czy dobrą, czy złą.

< ژیرمەندی 12 >