< ژیرمەندی 10 >

وەک چۆن مێشی مردوو بۆنی خۆش بۆگەن دەکات، کەمێک کاری گێلانە دەتوانێت دانایی و ڕێزی کەسێک لەناوبەرێت. 1
一個死蒼蠅能敗壞一碗製香膏者的香膏;一點愚昧也能敗壞智慧和尊榮。
دڵی دانا مەیلی ڕێی ڕاست دەکات، دڵی گێلیش مەیلی ڕێی چەوت دەکات. 2
智慧人的心傾向右,愚人的心偏向左。
کە گێل بە ڕێگادا دەڕوات گێلی لێ دەبارێت، ئیتر گێلایەتییەکەی بۆ هەموو لایەک دیارە. 3
愚人連在走路時,也是無知,並稱眾人皆糊塗。
ئەگەر تووڕەیی فەرمانڕەوا بەسەرتدا جۆشا، شوێنی کاری خۆت بەجێمەهێڵە، چونکە هێمنی هەڵەی گەورە ئارام دەکاتەوە. 4
若當權者向你生氣,你不可離棄崗位,因為心平氣和能避免大錯。
خراپەیەک هەیە لەسەر زەویدا بینیم، وەک هەڵەیەکی مەزنە لەلایەن فەرمانڕەوا: 5
我在太陽下見了一件不幸的事,似乎是出於掌權者的錯誤:
گێل زۆر جار لە پلەوپایەی بەرز دادەنرێت و دەوڵەمەندەکانیش لە شوێنە نزمەکان دادەنیشن. 6
愚人佔居高位,貴人屈居下位。
بینیم خزمەتکاران ئەسپ سوار بوون و میران پیادە بوون وەک خزمەتکار. 7
我看見僕人騎馬,而王侯反像僕人一樣步行。
ئەوەی چاڵ هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت، ئەوەی دیوار بڕووخێنێت مار پێیەوە دەدات. 8
挖掘陷阱的必自陷其中,拆毀牆壁的必被蛇咬傷;
ئەوەی بەرد هەڵبکەنێت ئازاری پێوە دەبینێت، ئەوەی دار ببڕێت لە مەترسییەکەیدا دەبێت. 9
開鑿石頭的必為石壓傷,砍伐樹木的必遭遇危險。
ئەگەر تەور کول بێت و دەمی تیژ نەکرێت، هێزی زیاتری دەوێت، بەڵام دانایی بەسوودە بۆ سەرکەوتن. 10
鐵器鈍了,如不將刃磨快,必費許多氣力;成功是智慧的效能。
ئەگەر پێش نوشتەکردن مار پێتەوە بدات، ئیتر نوشتەکەر کرێیەکەی وەرناگرێت. 11
行法術之前,就已被蛇咬傷,法術於行法術的人,就沒有好處。
قسەی زاری دانا شیرینە، بەڵام گێل لێوەکانی خۆی هەڵیدەلووشن. 12
智者口中的語言,為人有益;愚人的口舌卻自招滅亡:
سەرەتای وشەکانی دەمی گێلییە، لە کۆتاییدا دەبنە شێتێکی خراپ. 13
他口中的語言,開始是愚昧,最後卻是殘忍的狂語。
گێل زۆر قسە دەکات. مرۆڤ نازانێت چی دەبێت و کێ دەتوانێت بە کەسێکی دیکە ڕابگەیەنێت کە چی لەدوای خۆی ڕوودەدات؟ 14
愚人只知多言:「將來的事怎樣,人不知道,人身後的事,有誰來告訴他﹖」
ماندووبوونی گێل خۆی شەکەت دەکات، بە جۆرێک نازانێت چۆن بۆ شار بچێت. 15
愚人以勞碌為煩惱,因為連怎樣進城,他也不知道。
قوڕبەسەر ئەو خاکەی کە پاشاکەی پێشتر خزمەتکار بوو و میرەکانیشی بەیانییان لەسەر خوان دادەنیشن. 16
邦國,你的君王若是一個幼童,你的長官若清晨宴飲,你就有禍了!
خۆزگە بەو خاکەی کە پاشاکەی لە نەوەی شازادە بێت و میرەکانیشی نان لە کاتی خۆیدا بخۆن، بۆ هێز نەک بۆ سەرخۆشی. 17
邦國,你的君王若出身顯貴,你的長官若宴飲有時,只求養身,不為快樂,那你就有福了。
بە تەمبەڵی بنمێچ دێتە خوارێ و بە دەست شلکردنیش خانوو دڵۆپە دەکات. 18
屋頂坍塌,由於怠惰;房屋滴漏,由於手懶。
بۆ ئەوەی پێبکەنن خوان ئامادە دەکەن و شەرابیش ژیان خۆش دەکات، بەڵام پارە هەموو شتێکی پێ دەکرێت. 19
設宴是為歡樂,酒可使生活愉快;錢能應付一切。
تەنانەت لەبیری خۆشت نەفرەت لە پاشا مەکە، لە ژووری نوستنیشت نەفرەت لە دەوڵەمەند مەکە، چونکە چۆلەکەی ئاسمان دەنگەکەت دەگەیەنێت و باڵداریش قسەکەت ڕادەگەیەنێت. 20
在床塌上,不要詛咒君王;在臥室內,不要咒罵長官,因為空中的飛鳥能傳音,有翅翼的能傳話。

< ژیرمەندی 10 >