< دواوتار 1 >
ئەمە ئەو وتانەیە کە موسا بە نەوەی ئیسرائیلی گوت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەشتودەر لە عەراڤا، بەرامبەر بە سوف لەنێوان پاران و تۆفەل و لاڤان و حەچێرۆت و دی زاهاڤ. | 1 |
以下是梅瑟在約但河東岸,對全以色列所講的話。──即在穌夫對面的阿辣巴曠野中,在帕蘭與托費耳、拉班、哈則洛特和狄匝哈布之間。
لە حۆرێڤەوە لەسەر ڕێگای کێوی سێعیر بۆ قادێش بەرنێعە گەشتێکی یازدە ڕۆژە. | 2 |
從曷勒布經色依爾山,到卡得士巴爾乃亞,共有十一天的程路。──
لە یەکی مانگی یازدەی ساڵی چلەمین، موسا وەک هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردبوو لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا دوا. | 3 |
在第四十年十一月一日,梅瑟將上主吩咐他的一切事,全訓示了以色色列子民。
ئەمە دوای ئەوە بوو کە سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکانی بەزاند کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوا بوو، عۆگی پاشای باشانی شکاند کە لە عەشتارۆت فەرمانڕەوا بوو لە ئەدرەعی. | 4 |
當時他已擊敗住在赫市朋的阿摩黎王息紅,和住在阿舍塔洛特和厄得勒的巴商王敖格。
موسا لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون لە خاکی مۆئابدا دەستی بە ڕوونکردنەوەی ئەم فێرکردنە کرد و گوتی: | 5 |
梅瑟在約但河東岸摩阿布地方開始宣講這法律說:「
یەزدانی پەروەردگارمان لە حۆرێڤ پێی فەرمووین: «ئیتر بەسە! ماوەیەکی زۆرە لەم کێوە دانیشتوون، | 6 |
上主,我們的天主,在曷勒布曾訓示我們說:你們在這山下住得夠久了,
ڕووتان وەربگێڕن و کۆچ بکەن و بڕۆن بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئەمۆرییەکان و دەرودراوسێکانی لە عەراڤا و چیا و زوورگەکانی خۆرئاوا و نەقەب و کەناری دەریای خاکی کەنعان و لوبنان هەتا ڕووباری گەورە، واتە ڕووباری فورات. | 7 |
現在起身出發,到阿摩黎人的山地去,到那些住在阿辣巴荒野、山地、盆地、乃革布和沿海一帶地方去,到客納罕地,到黎巴嫩,直到大河,即幼發拉的河那一帶地方去。
بڕوانن ئەوا خاکەکەم لەپێش داناون، بڕۆنە ناوی و دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن کە یەزدان سوێندی بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبی باوباپیرانتان خوارد کە بەوان و نەوەکانی دواتریان بدات.» | 8 |
看,我已將此地擺在你們面前,你們應去佔領上主誓許給你們祖先亞巴郎、依撒格、雅各伯和他們後裔的地方。」
لەو کاتەدا لەگەڵتاندا دوام و گوتم، «ناتوانم بە تەنها بارتان هەڵبگرم، | 9 |
那時我對你們說過:我個人無法負擔你們。
یەزدانی پەروەردگارتان زۆری کردوون و ئەوەتا ئەمڕۆ ئێوە وەک ئەستێرەی ئاسمانن لە زۆریدا. | 10 |
上主你們的天主使你們的人數增加,看,你們今天多得有如天上的繁星。
با یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان هەزار قات زیاترتان بکات و بەرەکەتدارتان بکات، هەروەک بەڵێنی پێدان، | 11 |
惟願上主你們祖先的天主,再千百倍地增加你們的數目,照他所應許的,祝福你們!
بەڵام چۆن بە تەنها قورسایی و بارگرانی و ناکۆکییەکانتان هەڵبگرم؟ | 12 |
但我個人怎能承擔起你們的煩務、重任和訴訟的事!
لە هۆزەکانتان پیاوی دانا و تێگەیشتوو و ڕێزدار هەڵبژێرن و لەسەرتان دایاندەنێم.» | 13 |
你們各支派應推舉一些有智慧,有見識,有經驗的人,我好立他們為你們的首領。
ئێوەش وەڵامتان دامەوە و گوتتان، «ئەوەی گوتت باشە، با بیکەین.» | 14 |
你們回答我說:「你建議的事很好。」
جا پیاوە گەورەکانی هۆزەکانی ئێوەم برد، پیاوانی دانا و ڕێزدار، ئەوانم کرد بە سەرۆک بەسەرتانەوە، کاربەدەست بەسەر هەزاران و سەدان و پەنجایان و دەیان و کوێخاکان بۆ هۆزەکانتان. | 15 |
我遂選了你們各支派中有智慧有經驗的首領,立為你們的首領:即千夫長、百夫長、五十夫長、十人長,並為各支派立了監督,
لەو کاتەشدا فەرمانم بە دادوەرەکانتان کرد و گوتم: «گوێ لە داوا و سکاڵای گەلەکەتان بگرن و بە ڕاستودروستی دادوەرییان بکەن، جا چ داواکە لەنێوان دوو ئیسرائیلیدا بێت یان لەنێوان ئیسرائیلییەک و نامۆیەکدا بێت. | 16 |
同時我也吩咐你們的判官說:你們要聽斷你們兄弟間的訴訟:無論是兄弟彼此訴訟,或與方外人訴訟,都應秉公審斷。
لە دادوەریدا لایەنگری مەکەن، گوێ لە بچووک بگرن وەک گەورە، لە کەس مەترسن، دادوەریکردن هی خودایە و ئەو داوایانەی بۆتان زەحمەت بێت، ئەوا بۆ منی دەهێنن هەتا گوێم لێی بێت.» | 17 |
審案時不可偏袒,無論貴賤,同樣聽斷;任何人都不要怕,因為審判是天主的事。若遇有難斷的案件,該呈報給我,我來聽斷。
لەو کاتەشدا فەرمانم پێکردن سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی کە دەیکەن. | 18 |
同時,凡你們當做的事,我都吩咐了你們。
ئینجا لە حۆرێڤ کۆچمان کرد و ئەو چۆڵەوانییە مەزنە ترسناکەمان گرتەبەر کە لە ڕێگای ناوچە شاخاوییەکانی ئەمۆرییەکان بینیتان، هەروەک یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی پێ کردین و هاتین هەتا قادێش بەرنێعە. | 19 |
我們由曷勒布起程,經過了你們所見的這整個遼闊的可怖的曠野:照上主我們的天主對我們的吩咐,我們向阿摩黎人山地進發,一直來到了卡德士巴爾乃亞。
پێم گوتن: «ئەوا هاتنە ناوچە شاخاوییەکانی ئەمۆرییەکان کە یەزدانی پەروەردگارمان پێمان دەدات. | 20 |
那時我曾對你們說:你們已來到上主我們的天主即將賜給我們的阿摩黎人的山地。
بڕوانن! یەزدانی پەروەردگارتان خاکەکەی لەبەردەمتان داناوە، سەربکەون و دەستی بەسەردا بگرن، هەروەک یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان پێی فەرموون. مەترسن و ورە بەرمەدەن.» | 21 |
看上主你的天主已將這地擺在你面前,你要照上主你祖先的天主對你所許下的,去佔領這地;不要害怕,也不要膽怯。
جا هەمووتان هاتنە لای من و گوتتان: «با چەند پیاوێک لەپێش خۆمان بنێرین بۆ ئەوەی سیخوڕیەتی خاکەکەمان بۆ بکەن و هەواڵی ئەو ڕێگایەمان بۆ بهێننەوە کە پێیدا دەڕۆین و ئەو شارۆچکانەی بۆی دەچین.» | 22 |
你們眾人便來到我跟前說:「讓我們先派些人去,替我們偵探那地方,然後回報我們,我們當走那條路,當去那些城。」
ئەو قسەیەم بەلاوە باش بوو، دوازدە پیاوم لێ دەرهێنان، لە هەر هۆزێک پیاوێک. | 23 |
我就由你們中挑選了十二人,每支派一人;
جا چوون و سەرکەوتنە سەر ناوچە شاخاوییەکە و هاتنە دۆڵی ئەشکۆل و سیخوڕییان کرد و | 24 |
他們起身上了山地,一直到了厄市苛耳山谷,偵探了那地。
لەگەڵ دەستیان لە بەروبوومی خاکەکەیان بۆ هێناینەوە و هەواڵیان پێ ڕاگەیاندینەوە و گوتیان: «ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارمان پێمان دەدات، باشە.» | 25 |
他們帶回來那地方的一些果品,並回報我們說:「上主我們的天主即將賜給我們的地方實在好。」
بەڵام ئێوە ڕازی نەبوون سەربکەون و لە فەرمانی یەزدانی پەروەردگارتان یاخی بوون و | 26 |
但你們卻不肯上去,竟違背了上主你們天主的命令,
لەناو چادرەکانتان کەوتنە بۆڵەبۆڵ و گوتتان: «یەزدان ڕقی لە ئێمەیە لەبەر ئەوە ئێمەی لە خاکی میسر دەرهێنا هەتا بمانداتە دەستی ئەمۆرییەکان و لەناومان ببەن. | 27 |
在你們的帳幕內抱怨說:「上主因為恨我們,才將我們由埃及地領出來,將我們交在阿摩黎人手中,消滅我們。
بۆ کوێ سەردەکەوین؟ براکانمان ورەیان ڕووخاندین و گوتیان:”گەلێکی لە ئێمە مەزنتر و باڵا بەرزترن، شارەکان مەزن و شوورادارن هەتا ئاسمان، هەروەها لەوێ نەوەی عەناقمان بینی.“» | 28 |
我們上那裏去呢﹖我們的兄弟又說了些使我們心灰意冷的話。他們說:我們在那裏看見了一個比我們又大又高的民族,他們的城邑廣大,城牆高聳摩天;我們在那裏還看見了阿納克人的子孫。」
منیش پێم گوتن: «مەتۆقن و لێیان مەترسن. | 29 |
我遂對你們說:「不要畏懼,不要害怕。
یەزدانی پەروەردگارتان کە لەپێشتانەوە دەڕوات، ئەو بۆتان دەجەنگێت، بەگوێرەی هەموو ئەوەی لەپێش چاوتان لە میسر بۆی کردن، | 30 |
因為上主你們的天主,走在你們面前,他必為你們作戰,正如他在埃及在你們眼前,為你們所做的一樣;
هەروەها لە دەشتودەر کە بینیتان چۆن یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیگرتن هەروەک باوک کوڕەکەی هەڵدەگرێت، لە هەموو ئەو ڕێگایەی گرتتانەبەر هەتا هاتنە ئەم شوێنە.» | 31 |
並且在曠野裏,你也看出上主你的天主在你所走的長途中,攜帶你們,如同人攜帶自己的兒子一樣,直到你們來到這地方。
لەگەڵ ئەوەشدا بڕواتان بە یەزدانی پەروەردگارتان نەبوو، | 32 |
雖然如此,但你們仍不信賴上主你們的天主,
ئەوەی لە ڕێگا لەپێشتانەوە چوو هەتا شوێنێکتان بۆ بدۆزێتەوە بۆ چادرهەڵدانتان، لە شەودا لەناو ئاگردا بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایەتان پیشان بدات کە پێیدا دەڕۆن و لە ڕۆژیشدا لەناو هەور. | 33 |
他一路原走在你們前面,替你們找安營的地方:夜間藉著火,日間藉著雲彩,指示你們應走的道路。
جا یەزدان گوێی لە دەنگی قسەکانتان بوو، تووڕە بوو و سوێندی خوارد و فەرمووی: | 34 |
上主一聽見你們的怨聲,就發怒起誓說:「
«هیچ کەسێک لەم خەڵکە لەم نەوە بەدکارە ئەو خاکە چاکە نابینێت کە سوێندم خوارد بیدەم بە باوباپیرانتان، | 35 |
這個邪惡世代的人,一個也不得見我誓許要賜給你們祖先的樂土;
تەنها کالێبی کوڕی یەفونە نەبێت، ئەو دەیبینێت و ئەو خاکە دەدەمە ئەو کە پێی لێناوە و دەیدەمە کوڕەکانیشی، چونکە بە هەموو دڵییەوە بەدوای یەزدان کەوت.» | 36 |
只要耶孚乃的兒子加肋布除外,他必見到此地,並且我要將他踏過的地,賜給他和他的子孫,因為他一心隨從了上主。」
بەهۆی ئێوەوە یەزدان لە منیش تووڕە بوو و فەرمووی: «تۆش بۆ ئەوێ ناچیت. | 37 |
為了你們的緣故,上主也對我發怒說:「連你也不能進入那地。
یەشوعی کوڕی نون کە لەبەردەمت وەستاوە دەچێتە ئەوێ، هانی بدە، چونکە خاکەکە وەک میرات بۆ ئیسرائیل دابەش دەکات، | 38 |
那侍候你的農的兒子若蘇厄,要進入那地;你應壯他的膽,因為他要使以色列佔領那地作為產業。
بەڵام منداڵەکانتان کە گوتتان دەبنە دیل و کوڕەکانتان ئەوانەی هەتا ئەمڕۆ چاکە و خراپەیان نەزانیوە، ئەوان دەچنە ئەوێ و دەیدەمە ئەوان و ئەوان دەستی بەسەردا دەگرن، | 39 |
此外,你們所說要成為戰利品的幼童,至今尚不知好歹的子女,他們都要進入那地。我要將那地賜給他們作為產業。
بەڵام ئێوە ڕووتان وەربگێڕن و کۆچ بکەن بۆ دەشتودەر، لەسەر ڕێگای دەریای سوور.» | 40 |
至於你們應轉向紅海出發,往曠野裏去。」
جا وەڵامتان دایەوە و بە منتان گوت: «گوناهمان سەبارەت بە یەزدان کرد، ئێمە دەچین و دەجەنگین هەروەک یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی بە ئێمە کردووە.» بۆیە هەریەکەتان خۆی بە چەک و تفاقی جەنگ بەست، واتانزانی سەرکەوتن بۆ ناوچەی شاخاوییەکە ئاسانە! | 41 |
你們回答我說:「我們得罪了上主;現在我們願全照上主我們的天主的吩咐上去交戰。」你們各人遂都武裝起來,輕率地上了山地。
بەڵام یەزدان پێی فەرمووم، «پێیان بڵێ:”مەڕۆن و مەجەنگن، چونکە من لەگەڵتان نابم، نەوەک لەبەردەم دوژمنتان ببەزن.“» | 42 |
但上主對我說:「你告訴他們說:你們不要上去,不要作戰,因為我不在你們中間,免得被敵人擊敗。」
جا قسەم لەگەڵ کردن و گوێتان نەگرت، بەڵکو لە فەرمانی یەزدان یاخی بوون و لووت بەرز بوون و بۆ ناوچەی شاخاوییەکە سەرکەوتن. | 43 |
我立即告訴了你們,你們卻不聽,違背上主的命令,擅自上了山地。
جا ئەمۆرییەکانی دانیشتووی ئەو شاخانە پەلاماریان دان و دەریانپەڕاندن، هەروەک پوورە هەنگی کێوی دەیکات و لە سێعیرەوە تێکیان شکاندن هەتا حۆرما. | 44 |
住在山地的阿摩黎人蜂擁而出,攻擊你們,追趕你們,由色依爾直殺到曷爾瑪。
ئینجا گەڕانەوە و گریان لەبەردەم یەزدان، بەڵام یەزدان گوێی لە دەنگتان نەگرت و گوێی بۆ شل نەکردن. | 45 |
你們回來,在上主面前哭泣哀號,但上主未曾俯聽你們的哭聲,也未向你們側耳;
ماوەیەکی درێژ لە قادێش دانیشتن بە قەد ئەو ڕۆژانەی تێیدا مانەوە. | 46 |
你們只得長期地停留在卡德士,停留得這樣長久。