< دواوتار 9 >

ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، ئەمڕۆ ئێوە خەریکن لە ڕووباری ئوردون دەپەڕنەوە هەتا بچنە ناوەوە و گەلەکانی ناوی دەربکەن، ئەوان لە ئێوە مەزنتر و بەهێزترن، شارەکانیان گەورە و شوورادارن هەتا ئاسمان. 1
Hear, Israel! You are to pass over the Jordan today, to go in to dispossess nations greater and mightier than yourself, cities great and fortified up to the sky,
نەتەوەیەکی مەزن و باڵا بەرز، نەوەی عەناق، کە بەوانتان زانیوە و بیستووتانە کە گوتراوە: «کێ لە ڕووی نەوەی عەناق دەوەستێت؟» 2
a people great and tall, the sons of the Anakim, whom you know, and of whom you have heard say, “Who can stand before the sons of Anak?”
جا ئەمڕۆ بزانن کە یەزدانی پەروەردگارتان لەپێشتانەوە دەپەڕێتەوە وەک ئاگرێکی سووتێنەر، ئەو لەبەردەمتاندا لەناویان دەبات و زەلیلیان دەکات و ئێوەش دەریاندەکەن و بە خێرایی لەناویان دەبەن، هەروەک یەزدان بەڵێنی پێدان. 3
Know therefore today that the LORD your God is he who goes over before you as a devouring fire. He will destroy them and he will bring them down before you. So you shall drive them out and make them perish quickly, as the LORD has spoken to you.
کاتێک یەزدانی پەروەردگارتان لەبەردەمتاندا لایان دەبات، لە دڵی خۆتاندا مەڵێن، «لەبەر ڕاستودروستیمان یەزدان ئێمەی هێنایە ئێرە هەتا دەست بەسەر ئەم خاکەدا بگرین،» بەڵکو لەبەر بەدکاری ئەو گەلانەیە، یەزدان لەبەردەمتاندا دەریاندەکات. 4
Do not say in your heart, after the LORD your God has thrust them out from before you, “For my righteousness the LORD has brought me in to possess this land;” because the LORD drives them out before you because of the wickedness of these nations.
لەبەر ڕاستودروستی و دڵپاکیتان نییە کە دەچنە ناوەوە تاکو دەست بەسەر زەوییەکەیاندا بگرن، بەڵکو لەبەر بەدکاری ئەو گەلانەیە کە یەزدانی پەروەردگارتان لەبەردەمتان دەریاندەکات و هەتا ئەو بەڵێنەش جێبەجێ بکات کە یەزدان سوێندی لەسەر خوارد بۆ باوباپیرانتان، ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب. 5
Not for your righteousness or for the uprightness of your heart do you go in to possess their land; but for the wickedness of these nations the LORD your God does drive them out from before you, and that he may establish the word which the LORD swore to your fathers, to Abraham, to Isaac, and to Jacob.
جا بزانن لەبەر ڕاستودروستیتان نییە یەزدانی پەروەردگارتان ئەو خاکە باشەتان پێدەدات هەتا دەستی بەسەردا بگرن، چونکە ئێوە گەلێکی کەللەڕەقن. 6
Know therefore that the LORD your God does not give you this good land to possess for your righteousness, for you are a stiff-necked people.
لە یادتان بێت و لەبیری مەکەن چۆن لە دەشتودەر یەزدانی پەروەردگارتان تووڕە کرد. لەو ڕۆژەوەی لە خاکی میسرەوە هاتنە دەرەوە و هەتا هاتنە ئەم شوێنە ئێوە لە یەزدان یاخین. 7
Remember, and do not forget, how you provoked the LORD your God to wrath in the wilderness. From the day that you left the land of Egypt until you came to this place, you have been rebellious against the LORD.
تەنانەت لە حۆرێڤیش یەزدانتان تووڕە کرد و جا یەزدان لێتان تووڕە بوو هەتا ڕادەیەک ئامادە بوو لەناوتان ببات. 8
Also in Horeb you provoked the LORD to wrath, and the LORD was angry with you to destroy you.
کاتێک بۆ کێوەکە سەرکەوتم بۆ ئەوەی دوو تەختە بەردەکە، دوو تەختەکەی پەیمان کە یەزدان لەگەڵتانی بەست وەربگرم، چل شەو و چل ڕۆژ لە کێوەکە مامەوە و نانم نەخوارد و ئاوم نەخواردەوە. 9
When I had gone up onto the mountain to receive the stone tablets, even the tablets of the covenant which the LORD made with you, then I stayed on the mountain forty days and forty nights. I neither ate bread nor drank water.
یەزدانیش دوو تەختە بەردەکەی پێدام کە بە پەنجەی خودا نووسرا بوون و هەموو ئەو ڕاسپاردانەی لەسەر بوو کە یەزدان لە کێوەکە لەناو ئاگرەوە لە ڕۆژی کۆبوونەوەکە لەگەڵتاندا پێی دوا. 10
The LORD delivered to me the two stone tablets written with God’s finger. On them were all the words which the LORD spoke with you on the mountain out of the middle of the fire in the day of the assembly.
لە کۆتایی چل شەو و چل ڕۆژەکە، کاتێک یەزدان دوو تەختە بەردەکە، دوو تەختەکەی پەیمانی دامێ، 11
It came to pass at the end of forty days and forty nights that the LORD gave me the two stone tablets, even the tablets of the covenant.
یەزدان پێی فەرمووم: «هەستە بە خێرایی لێرە بڕۆ خوارەوە، چونکە گەلەکەت ئەوەی تۆ لە میسرەوە دەرتهێنان گەندەڵ بوون، بە زوویی لەو ڕێگایە لایاندا کە فەرمانم پێکردن، بتێکی لەقاڵبدراویان بۆ خۆیان دروستکرد.» 12
The LORD said to me, “Arise, get down quickly from here; for your people whom you have brought out of Egypt have corrupted themselves. They have quickly turned away from the way which I commanded them. They have made a molten image for themselves!”
هەروەها یەزدان پێی فەرمووم: «ئەم گەلەم بینی، بە ڕاستی گەلێکی کەللەڕەقن، 13
Furthermore the LORD spoke to me, saying, “I have seen these people, and behold, they are a stiff-necked people.
لێمگەڕێ لەناویان دەبەم و ناویان لەژێر ئاسمان دەسڕمەوە و دەتکەمە گەلێکی بەهێزتر و زۆرتر لەوان.» 14
Leave me alone, that I may destroy them, and blot out their name from under the sky; and I will make of you a nation mightier and greater than they.”
منیش ڕووم وەرگێڕا و لە کێوەکە هاتمە خوارەوە، کێوەکە بە ئاگر گڕی گرتبوو، دوو تەختەکەی پەیمانیشم بەدەستەوە بوو. 15
So I turned and came down from the mountain, and the mountain was burning with fire. The two tablets of the covenant were in my two hands.
جا ڕوانیم ئێوە سەبارەت بە یەزدانی پەروەردگارتان گوناهتان کردبوو، بتێکی داڕێژراوتان لە شێوەی گوێرەکەیەک بۆ خۆتان دروستکردبوو، بە زوویی لەو ڕێگایە لاتان دابوو کە یەزدان فەرمانی پێ کردبوون. 16
I looked, and behold, you had sinned against the LORD your God. You had made yourselves a molded calf. You had quickly turned away from the way which the LORD had commanded you.
منیش دوو تەختەکەم گرت و لە دەستم فڕێمدان و لەبەرچاوتان شکاندم. 17
I took hold of the two tablets, and threw them out of my two hands, and broke them before your eyes.
پاشان وەک یەکەم جار چل شەو و چل ڕۆژ لەبەردەم یەزدان کەوتم و نانم نەخوارد و ئاوم نەخواردەوە لەبەر هەموو ئەو گوناهانەی ئەنجامتان داوە، بەوەی لەبەردەم یەزدان خراپەتان کرد و پەستتان کرد. 18
I fell down before the LORD, as at the first, forty days and forty nights. I neither ate bread nor drank water, because of all your sin which you sinned, in doing that which was evil in the LORD’s sight, to provoke him to anger.
لەو تووڕەیی و جۆشانە ترسام کە یەزدان لێتان پەست ببوو بە ڕادەیەک کە ئامادە بوو لەناوتان ببات، بەڵام یەزدان ئەو جارەش گوێی لێ گرتم. 19
For I was afraid of the anger and hot displeasure with which the LORD was angry against you to destroy you. But the LORD listened to me that time also.
یەزدان لە هارونیش زۆر تووڕە بوو هەتا لەناوی ببات، جا لەو کاتەدا لە پێناوی هارونیش نزام کرد. 20
The LORD was angry enough with Aaron to destroy him. I prayed for Aaron also at the same time.
هەروەها گوناهەکەتان، واتە ئەو گوێرەکەیەی کە دروستتان کردبوو، من بردم و سووتاندم و کوتام و باش هاڕیم هەتا وەک تۆز نەرم بوو، ئینجا تۆزەکەیم هەڵدایە ناو ئەو جۆگەیەی لە کێوەکەوە دێتە خوارەوە. 21
I took your sin, the calf which you had made, and burned it with fire, and crushed it, grinding it very small, until it was as fine as dust. I threw its dust into the brook that descended out of the mountain.
هەروەها لە تەبعیرە و مەسا و قیبرۆت هەتەڤا یەزدانتان تووڕە کرد. 22
At Taberah, at Massah, and at Kibroth Hattaavah you provoked the LORD to wrath.
کاتێکیش یەزدان لە قادێش بەرنێعەوە ئێوەی نارد، فەرمووی: «سەربکەون و دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن کە پێم داون.» بەڵام ئێوە لە فەرمانی یەزدانی پەروەردگارتان یاخی بوون و بڕواتان پێی نەکرد و گوێڕایەڵی ئەو نەبوون، 23
When the LORD sent you from Kadesh Barnea, saying, “Go up and possess the land which I have given you,” you rebelled against the commandment of the LORD your God, and you did not believe him or listen to his voice.
لەو ڕۆژەوەی ئێوەم ناسیوە، ئێوە لە دژی یەزدان یاخین. 24
You have been rebellious against the LORD from the day that I knew you.
ئەو چل شەو و چل ڕۆژە لەبەردەم یەزدان کەوتم، چونکە یەزدان فەرمووبووی لەناوتان دەبات. 25
So I fell down before the LORD the forty days and forty nights that I fell down, because the LORD had said he would destroy you.
نوێژم بۆ یەزدان کرد و گوتم، «ئەی یەزدانی باڵادەست، گەلەکەت و میراتەکەت لەناو مەبە کە بە توانای خۆت کڕیتەوە، ئەوەی بە دەستێکی بەهێز لە میسر دەرتهێنا. 26
I prayed to the LORD, and said, “Lord GOD, do not destroy your people and your inheritance that you have redeemed through your greatness, that you have brought out of Egypt with a mighty hand.
خزمەتکارەکانت بەبیر بێتەوە، ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، ئاوڕ لە کەللەڕەقی ئەم گەلە مەدەوە یان لە بەدکارییەکەیان یان لە گوناهەکەیان، 27
Remember your servants, Abraham, Isaac, and Jacob. Do not look at the stubbornness of this people, nor at their wickedness, nor at their sin,
نەوەک خەڵکی ئەو وڵاتەی لێت دەرهێناین بڵێت:”لەبەر ئەوەی یەزدان نەیتوانی بیانباتە ناو ئەو خاکەی کە بەڵێنی پێدابوون و لەبەر ئەوەی ڕقی لێیان بوو، دەریهێنان هەتا لە چۆڵەوانیدا بیانمرێنێت.“ 28
lest the land you brought us out from say, ‘Because the LORD was not able to bring them into the land which he promised to them, and because he hated them, he has brought them out to kill them in the wilderness.’
بەڵام ئەوان گەلی تۆن و میراتی تۆن کە بە توانا مەزنەکەت و دەستە بەهێزەکەت دەرتهێنان.» 29
Yet they are your people and your inheritance, which you brought out by your great power and by your outstretched arm.”

< دواوتار 9 >