< دواوتار 8 >

ئاگاداربن بە جێبەجێکردنی هەموو ئەو فەرمانانەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم هەتا بژین و زۆر بن و ئەو خاکەی یەزدان سوێندی خواردووە بۆ باوباپیرانتان بچنە ناوی و دەستی بەسەردا بگرن. 1
我今日吩咐你的一切誡命,你們應謹守遵行,好使你們生存,人數增多,能去佔領上主向你們的祖先所誓許的地方。
هەموو ئەو ڕێگایانەشتان لە یاد بێت، کە یەزدانی پەروەردگارتان لە ماوەی ئەم چل ساڵە لە چۆڵەوانیدا ئێوەی پێدا برد هەتا بێفیزتان بکات و هەڵتانبسەنگێنێت تاکو ئەوەی لەناو دڵتانە بیزانێت، ئاخۆ فەرمانەکانی پەیڕەو دەکەن یان نا. 2
你當記念上主你的天主使你這四十年在曠野中所走的路程,是為磨難你,試探你,願知道你的心懷,是否願遵守他的誡命。
جا بێفیزی کردن و برسی کردن و مەنی دەرخوارد دان، کە پێشتر نەتاندەزانی و باوباپیرانتیشتان نەیاندەزانی تاکو فێرتان بکات کە مرۆڤ تەنها بە نان ناژیێت، بەڵکو بە هەر وشەیەک کە لە دەمی یەزدانەوە دێتە دەرەوە. 3
他磨難了你,使你感到饑餓,卻以你和你祖先所不認識的「瑪納,」養育了你,叫你知道人生活不但靠食物,而且也靠上主口中所發的一切言語生活。
جلەکانتان بەبەرتانەوە کۆن نەبوون و پێتان نەئاوسا لەم چل ساڵەدا، 4
這四十年來,你身上的衣服沒有穿破,你的腳也沒有腫。
جا لە دڵتانەوە بزانن وەک چۆن مرۆڤ کوڕەکەی تەمبێ دەکات، ئاوا یەزدانی پەروەردگارتان تەمبێی کردن. 5
為此,你要明瞭:上主你的天主管教你,如人管教自己的兒子一樣;
فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگاریشتان پەیڕەو بکەن هەتا ڕێگاکانی بگرنەبەر و لێی بترسن، 6
所以你當謹守上主你天主的誡命,遵行他的道路,敬畏他。
چونکە یەزدانی پەروەردگارتان دەتانهێنێتە خاکێکی باش، خاکی جۆگەکان و گۆماوەکان و سەرچاوەی کانیاوەکان لەناو دۆڵ و چیاکان، 7
因為上主你的天主快要領你進入肥美的土地,那裏有溪流,有泉水,有深淵之水由谷中和山中流出;
خاکی گەنم و جۆ و مێو و هەنجیر و هەنار، خاکی زەیتی زەیتوون و هەنگوین. 8
那地出產小麥、大麥、葡萄、無花果和石榴;那地出產橄欖、油和蜂蜜;
خاکێکە نانی کەمی تێدا ناخۆن و تێیدا پێویستیتان بە هیچ شتێک نابێت، خاکێک بەردەکانی ئاسنە و لە چیاکانی مس هەڵدەکۆڵن. 9
在那地你決不缺糧吃,在那裏你將一無所缺;那地方的石頭是鐵,由山中可以採銅。
جا کاتێک خواردتان و تێر بوون، ستایشی یەزدانی پەروەردگارتان دەکەن لەبەر ئەو خاکە باشەی پێیدان. 10
幾時你吃飽了,應感謝上主你的天主,因為是他賜給你這樣肥美的土地。
ئاگاداربن نەوەک یەزدانی پەروەردگارتان لەبیر بکەن و فەرمان و یاسا و فەرزەکانی بەجێنەهێنن، ئەوەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێدەدەم، 11
你應小心,別忘記上主你的天主,而不遵守我今天吩咐你的誡命、規則和法令。
نەوەک کاتێک خواردتان و تێر بوون و خانووی خۆشتان دروستکرد و نیشتەجێ بوون و 12
當你吃飽了,建造了華美房屋居住,
مانگا و مەڕتان زیادی کرد و زێڕ و زیوتان بۆ زیاد بوو، هەموو ئەوەی هەتانە زیاد بوو، 13
牛群羊群加多,金銀增加,你所有的一切都增加了,
لووتتان بەرز بێت و یەزدانی پەروەردگارتان لەبیر بچێت کە لە خاکی میسر لە ماڵی کۆیلەیی دەریهێنان. 14
你要小心,不要心高氣傲,以致忘記了由埃及地,由為奴之家,領你出來的上主你的天主,
ئەوەی بە چۆڵەوانی مەزن و ترسناکدا ئێوەی برد، شوێنی ماری ژەهراوی و دووپشک و خاکی تینووێتی و بێ ئاو، ئەوەی لە بەردەئەستێ ئاوی بۆ دەرهێنان. 15
是他領你經過了遼闊可怖,有火蛇蝎子的曠野,經過了乾旱無水之地;是他使水由堅硬的磐石中為你流出,
ئەوەی لە چۆڵەوانی مەنی دەرخوارد دان کە باوباپیرانتان نەیاندەزانی، هەتا بێفیزتان بکات و هەڵتانبسەنگێنێت تاکو ئەوەی لەناو دڵتانە بیزانێت، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا چاکەتان لەگەڵدا بکات. 16
是他在曠野內,以你祖先不認識的「瑪納」養育了你;他這樣磨難你,試探你,終究是為使你獲得幸福。
هەروەها نەوەک لە دڵی خۆتاندا بڵێن، «هێزی خۆمان و توانای دەستمان ئەم سامانەی بۆ دروستکردین،» 17
你心裏不要想:「這是我的力量,我手臂的能力,給我造就了這樣的財富。」
بەڵکو یەزدانی پەروەردگارتان لە یاد بێت، ئەو هێزتان دەداتێ بۆ سامان دروستکردن، هەتا ئەو پەیمانەی خۆی بەجێبگەیەنێت کە سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد وەک ئەمڕۆ. 18
你應記得上主你的天主,因為是他賜給你得財富的能力,為實踐他對你祖先起誓訂立的盟約,就如今日一樣。
ئەگەر یەزدانی پەروەردگارتان لەبیر کرد و بەدوای خوداوەندانی دیکە کەوتن و پەرستتان و کڕنۆشتان بۆ بردن، ئەوا ئەمڕۆ شایەتیتان لەسەر دەدەم کە بێگومان لەناودەچن، 19
如果你真忘記了上主你的天主,而隨從別的神,奉事敬拜他們,我今日對你們作證:你們必要滅亡,
وەک ئەو گەلانەی یەزدان لەبەردەمتان لەناویان دەبات، ئێوەش لەناو دەبردرێن لەبەر ئەوەی ئێوە گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون. 20
上主怎樣由你們面前毀滅了那些民族,你們也要怎樣遭受毀滅,因為你們沒有聽從上主你們天主的聲音。

< دواوتار 8 >