< دواوتار 6 >
ئەمە ئەو فەرمان و فەرز و یاسایانەیە کە یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی دا فێرتانی بکەم، هەتا لەو خاکەدا پەیڕەوی بکەن کە لە ڕووباری ئوردونەوە بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن، | 1 |
These are the commandments and statutes and ordinances that the LORD your God has instructed me to teach you to follow in the land that you are about to enter and possess,
هەتا لە یەزدانی پەروەردگارتان بترسن و هەموو فەرز و فەرمانەکانی بەجێبهێنن کە من بە ئێوە و منداڵ و نەوەکانتان فەرمانیان پێدەدەم هەموو ڕۆژانی ژیانتان، هەتا ڕۆژانتان درێژ بێت. | 2 |
so that you and your children and grandchildren may fear the LORD your God all the days of your lives by keeping all His statutes and commandments that I give you, and so that your days may be prolonged.
جا ئەی ئیسرائیل، گوێ بگرن و ئاگاداربن بە گوێڕایەڵیتان، هەتا چاکە بێتە ڕێگاتان و زۆر زۆرتر ببن، هەروەک یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان بەڵێنی پێدان لەو خاکەی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت. | 3 |
Hear, O Israel, and be careful to observe them, so that you may prosper and multiply greatly in a land flowing with milk and honey, just as the LORD, the God of your fathers, has promised you.
ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە، | 4 |
Hear, O Israel: The LORD our God, the LORD is One.
جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ. | 5 |
And you shall love the LORD your God with all your heart and with all your soul and with all your strength.
با ئەم ڕاسپاردانەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم لەسەر دڵتان بێت و | 6 |
These words I am commanding you today are to be upon your hearts.
بۆ منداڵەکانتانی بگێڕنەوە و باسی بکەن کاتێک لە ماڵ دادەنیشن و کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆن و کاتێک دەخەون و کاتێک هەڵدەستن، | 7 |
And you shall teach them diligently to your children and speak of them when you sit at home and when you walk along the road, when you lie down and when you get up.
وەک نیشانەیەکیش لەسەر دەستتان بیبەستن و با گوڵنگ بێت بە ناوچەوانتانەوە و | 8 |
Tie them as reminders on your hands and bind them on your foreheads.
لەسەر چوارچێوەی دەرگای ماڵ و حەوشەکانتان بینووسن. | 9 |
Write them on the doorposts of your houses and on your gates.
کاتێکیش یەزدانی پەروەردگارتان ئێوەی هێنا بۆ ئەو خاکەی کە سوێندی بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبی باوباپیرانتان خوارد کە بتانداتێ، بۆ شاری مەزن و چاک کە ئێوە بنیادتان نەناوە، | 10 |
And when the LORD your God brings you into the land He swore to your fathers, to Abraham, Isaac, and Jacob, that He would give you—a land with great and splendid cities that you did not build,
ماڵی پڕ لە خێروبێر کە ئێوە پڕتان نەکردووە، بیری لێدراو کە ئێوە لێتان نەداوە، مێو و زەیتوون کە ئێوە نەتانڕواندووە، کە کاتێک خواردتان تێر بوون، | 11 |
with houses full of every good thing with which you did not fill them, with wells that you did not dig, and with vineyards and olive groves that you did not plant—and when you eat and are satisfied,
جا ئاگاداربن نەوەک یەزدان لەبیر بکەن کە لە خاکی میسر لە ماڵی کۆیلەیی دەریهێنان. | 12 |
be careful not to forget the LORD who brought you out of the land of Egypt, out of the house of slavery.
لە یەزدانی پەروەردگارتان دەترسن و تەنها ئەو دەپەرستن و بە ناوی ئەوەوە سوێند دەخۆن. | 13 |
Fear the LORD your God, serve Him only, and take your oaths in His name.
بەدوای خودای دیکەدا مەڕۆن، لە خوداوەندەکانی ئەو نەتەوانەی لە دەوروبەرتانن، | 14 |
Do not follow other gods, the gods of the peoples around you.
چونکە یەزدانی پەروەردگارتان خودایەکی ئیرەدارە لەنێوتان، نەوەک تووڕەیی یەزدانی پەروەردگارتان بجۆشێت بەسەرتان و لەسەر ڕووی ئەم خاکە لەناوتان ببات. | 15 |
For the LORD your God, who is among you, is a jealous God. Otherwise the anger of the LORD your God will be kindled against you, and He will wipe you off the face of the earth.
یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە وەک لە مەسا تاقیتان کردەوە. | 16 |
Do not test the LORD your God as you tested Him at Massah.
بە تەواوی فەرمان و یاسا و فەرزەکانی یەزدانی پەروەردگارتان بەجێبهێنن کە فەرمانی پێ کردوون. | 17 |
You are to diligently keep the commandments of the LORD your God and the testimonies and statutes He has given you.
ئەوەی ڕاستە و باشە لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگارتان بیکەن، هەتا چاکە بێتە ڕێگاتان و بچنە ناوەوە و دەست بەسەر ئەو خاکە چاکەدا بگرن کە یەزدان سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد، | 18 |
Do what is right and good in the sight of the LORD, so that it may be well with you and that you may enter and possess the good land that the LORD your God swore to give your fathers,
کە هەموو دوژمنانتان لەبەردەم ڕابماڵێت، وەک یەزدان فەرمووی. | 19 |
driving out all your enemies before you, as the LORD has said.
ئەگەر لە داهاتوودا منداڵەکانتان لێیان پرسین و گوتیان: «ئەو یاسا و فەرز و حوکمانە چین کە یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی پێ کردن؟» | 20 |
In the future, when your son asks, “What is the meaning of the decrees and statutes and ordinances that the LORD our God has commanded you?”
بە منداڵەکانتان دەڵێن: «لە میسر کۆیلەی فیرعەون بووین و یەزدان بە دەستێکی بەهێز لە میسرەوە دەریهێناین و | 21 |
then you are to tell him, “We were slaves of Pharaoh in Egypt, but the LORD brought us out of Egypt with a mighty hand.
یەزدان لەبەرچاومان نیشانە و پەرجووی مەزن و سامناکی بەسەر میسر و فیرعەون و هەموو ماڵەکەی نارد و | 22 |
Before our eyes the LORD inflicted great and devastating signs and wonders on Egypt, on Pharaoh, and on all his household.
لەوێوە دەریهێناین هەتا بمانهێنێت و ئەو خاکەمان بداتێ کە بۆ باوباپیرانمان سوێندی خواردبوو. | 23 |
But He brought us out from there to lead us in and give us the land that He had sworn to our fathers.
جا یەزدان فەرمانی پێ کردین هەموو ئەو فەرزانە بەجێبهێنین و لە یەزدانی پەروەردگارمان بترسین، هەتا هەموو ڕۆژان چاکەمان بێتە ڕێ و بمانهێڵێتەوە وەک ئەمڕۆ، | 24 |
And the LORD commanded us to observe all these statutes and to fear the LORD our God, that we may always be prosperous and preserved, as we are to this day.
ڕاستودروستیشمان بۆ دەبێت ئەگەر هەموو ئەو فەرمانانەمان پاراست هەتا لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارمان بیکەین، هەروەک فەرمانی پێ کردین.» | 25 |
And if we are careful to observe every one of these commandments before the LORD our God, as He has commanded us, then that will be our righteousness.”