< دواوتار 33 >
ئەوەش ئەو بەرەکەتەیە کە موسای پیاوی خودا بۆ نەوەی ئیسرائیل داوای کرد، بەر لە مردنی، | 1 |
Dette er den Velsignelse, hvormed den Guds Mand Moses velsignede Israel før sin Død.
گوتی: «یەزدان لە سیناوە هات و لە سێعیرەوە بەسەریاندا هەڵهات، لە کێوی پارانەوە درەوشایەوە و هەزاران هەزار فریشتەی پیرۆزی لەگەڵ بوو، لە بنارەکانی باشوورەوە. | 2 |
Han sagde: HERREN kom fra Sinaj, fra Se'ir fremstraaled han for dem, brød frem i Lysglans fra Parans Bjerge og kom fra Meribat-Kadesj. Ved hans højre lued Ild dem i Møde.
هەروەها ئەی ئەوەی گەلانت خۆشدەوێت، هەموو پیرۆزەکانی لە دەستی تۆن، ئەوان لەلای پێت کڕنۆش دەبەن، ڕێنمایی لە تۆ وەردەگرن. | 3 |
Visselig, han elsker sit Folk, alle hans hellige er i hans Hænder; og de sætter sig ved din Fod og tager mod Ord fra dig.
موسا فەرمانی فێرکردنی پێداین، میراتە بۆ کۆمەڵی یاقوب. | 4 |
En Lov har Moses paalagt os. Hans Eje er Jakobs Forsamling,
لەنێو یەشوروون بوو بە پاشا، بە کۆبوونەوەی ڕابەرەکانی گەل، هۆزەکانی ئیسرائیل پێکەوە. | 5 |
og han blev Konge i Jesjurun, da Folkets Høvdinger kom sammen, og Israels Stammer forsamled sig.
«با نەوەی ڕەئوبێن بژیێت و نەمرێت، با پیاوەکانی کەم نەبن.» | 6 |
Maatte Ruben leve og ikke dø, hans Mænd blive dog et Tal!
سەبارەت بە نەوەی یەهودا ئەمەی گوت: «ئەی یەزدان، گوێ لە دەنگی یەهودا بگرە و بۆ لای گەلەکەی بیهێنە، دەستەکانی بەسە بۆی، ببە بە یارمەتیدەر لە دژی دوژمنانی!» | 7 |
Og disse Ord sagde han om Juda: Hør, HERRE, Judas Raab og lad ham komme til sit Folk! Strid for ham med dine Hænder, vær ham en Hjælp mod hans Fjender!
سەبارەت بە نەوەی لێڤی گوتی: «تومیم و ئوریمی تۆ بۆ پیاوە خۆشەویستەکەتە، ئەوەی لە مەسا تاقیت کردەوە و لە مێرگی مەریبا خەباتت لەگەڵدا کرد. | 8 |
Om Levi sagde han: Giv Levi dine Tummim, din Yndling dine Urim, ham, som du prøved ved Massa og bekæmped ved Meribas Vand,
ئەوەی سەبارەت بە دایک و باوکی گوتی،”ڕەچاوم نەکردوون،“دانی بە براکانیشیدا نەنا و منداڵەکانیشی نەناسی، بەڵام چاودێری فەرمایشتەکانی تۆی کرد و پەیمانەکەی تۆی پاراست. | 9 |
som sagde om sin Fader: »Jeg saa ham aldrig!« som ikke brød sig om sine Brødre og ikke kendtes ved sine Sønner, thi de holdt dit Ord og holdt fast ved din Pagt.
نەوەی یاقوب، فێری ڕاسپاردەکانت و نەوەی ئیسرائیلیش فێری تەوراتی تۆ دەکات، بۆنی بخوور دەخاتە بەردەمت و قوربانی سووتاندنی تەواو دەخاتە سەر قوربانگاکەت. | 10 |
De skal lære Jakob dine Lovbud og Israel din Lov, bringe Offerduft op i din Næse og Helofre paa dine Altre.
ئەی یەزدان، توانای شارەزایی بەرەکەتدار بکە و بە کرداری دەستی ڕازی بە، لە کەمەری بەرهەڵستکاران و ناحەزانی بدە، هەتا هەڵنەستنەوە.» | 11 |
Velsign, o HERRE, hans Kraft, find Behag i hans Hænders Værk. Knus Lænderne paa hans Fjender, paa hans Avindsmænd, saa de ej rejser sig mer!
سەبارەت بە نەوەی بنیامین گوتی: «ئەو خۆشەویستی یەزدانە، بە ئاسوودەیی لەلای نیشتەجێ دەبێت، بە درێژایی ڕۆژ داڵدەی دەدات و یەزدان لەنێو هەردوو شانیدا نیشتەجێی دەکات.» | 12 |
Om Benjamin sagde han: Benjamin er HERRENS Yndling, han bor bestandig i Tryghed, den Højeste skærmer ham og bor imellem hans Skrænter.
سەبارەت بە نەوەی یوسف گوتی: «با خاکەکەی لەلایەن یەزدانەوە بەرەکەتدار بێت بە شەونمی گرانبەهای ئاسمان، بە ئاوە قەتیسکراوەکانی خوارەوە، | 13 |
Om Josef sagde han: Hans Land er velsignet af HERREN med det kosteligste fra Himlen oventil og fra Dybet, som ruger forneden,
بە بەهادارترین دیارییەکانی خۆر و بەهادارترین دیارییەکانی بەروبوومی مانگ، | 14 |
med det kosteligste, Solen frembringer, med det kosteligste, Maaneskifterne fremkalder,
بە بەهادارترین دیارییەکانی چیا دێرینەکان، بە بەسوودترین گردە هەتاهەتاییەکان، | 15 |
med det bedste fra de ældgamle Bjerge og det kosteligste fra de evige Høje,
بە بەهادارترین دیارییەکانی زەوی و پڕییەکەی، لەگەڵ ڕەزامەندی نیشتەجێی ناو دەوەنەکە، با بەسەر سەری یوسفەوە بن، بەسەر تەپڵی سەری لە براکانی جیا کرایەوە. | 16 |
med det kosteligste af Jorden og dens Fylde og Naade fra ham, der boede i Tornebusken. Det skal komme over Josefs Hoved, over Issen paa ham, som er Hersker blandt sine Brødre.
نۆبەرەی گایەکەی شکۆمەندییە بۆی، قۆچەکانی قۆچی گای کێوین، بەوان قۆچ لە گەلان دەدات، پێکەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی، ئەوان هەزاران هەزاری ئەفرایم و هەزارانی مەنەشەن.» | 17 |
Som den unge Okses er hans Højhed, som Vildoksens er hans Horn; med dem nedstøder han Folkene, saa vidt som Jorden strækker sig. Saadan er Efraims Titusinder, saadan er Manasses Tusinder!
سەبارەت بە نەوەی زەبولون گوتی: «ئەی زەبولون بە کۆچکردنت دڵخۆش بە و تۆش ئەی یەساخار بە چادرەکانت، | 18 |
Om Zebulon sagde han: Glæd dig, Zebulon, over din Udfart, du, Issakar, over dine Telte!
گەلان بۆ چیا بانگ دەکەن، لەوێ قوربانی ڕاستودروستی سەردەبڕن، هەتا لە پڕی دەریا بمژن و لەو گەنجینەیەی لەژێر لم شاردراوەتەوە.» | 19 |
Til Bjerget stævner de Folkeslag, der ofrer de Retfærds Ofre, thi Havets Overflod dier de og Havsandets skjulteste Skatte!
سەبارەت بە نەوەی گاد گوتی: «بەرەکەتدارە ئەوەی سنووری خاکی گادی فراوان کرد! وەک شێرە مێ نیشتەجێ بوو، قۆڵی پارچەپارچە کرد لەگەڵ تەپڵی سەر، | 20 |
Om Gad sagde han: Priset være han, der skaffer Plads for Gad! Han ligger som en Løve og flænger baade Arme og Hjerneskal;
باشترین خاکی بۆ خۆی دانا، بەشی فەرماندەی بۆ خۆی هەڵگرت، کاتێک سەرکردەکانی گەل کۆبوونەوە، دادوەری یەزدانی جێبەجێ کرد و حوکمەکانیشی سەبارەت بە ئیسرائیل.» | 21 |
han udsaa sig en Forlodsdel, thi der tilfaldt hans Lod ham. Og Folkets Høvdinger samled sig. Han fuldbyrdede HERRENS Ret og hans Beslutninger sammen med Israel!
سەبارەت بە نەوەی دان گوتی: «دان بەچکە شێرە، لە باشان قەڵەمباز بەرەو پێش دەدات.» | 22 |
Om Dan sagde han: Dan er en Løveunge, som springer frem fra Basan.
سەبارەت بە نەوەی نەفتالی گوتی: «ئەی نەفتالی، تێر بە لە ڕەزامەندی و پڕ بە لە بەرەکەتی یەزدان، دەست بەسەر ڕۆژئاوا و باشووری خاکەکەتدا بگرە.» | 23 |
Om Naftali sagde han: Naftali er mæt af Naade og fuld af HERRENS Velsignelse, Søen og Søvejen har han i Eje.
سەبارەت بە نەوەی ئاشێر گوتی: «با ئاشێر لەنێو کوڕان بەرەکەتدار بێت، با لەلای براکانی پەسەند بێت، با پێی بکاتە ناو زەیت، | 24 |
Om Aser sagde han: Aser være den velsignede blandt Sønnerne, han være sine Brødres Yndling og dyppe sin Fod i Olie!
دەروازەکانت لە ئاسن و بڕۆنزن، بەگوێرەی درێژی تەمەنت هێزت پێ دەبەخشێت.» | 25 |
Dine Portslaaer er Jern og Kobber, som dine Dage skal din Styrke være.
«خودای یەشوروون هاوتای نییە، سواری ئاسمان دەبێت بۆ یارمەتیدانت، هەروەها هەورەکان لە شکۆی خۆیدا. | 26 |
Der er ingen som Jesjuruns Gud, der farer frem over Himmelen for at hjælpe dig, over Skyerne i sin Højhed!
خودای هەتاهەتایی پەناگاتە و باڵە هەمیشەییەکانیشی لە ژێرەوە. دوژمنی لەبەردەمت دەرکرد و فەرمووی:”لەناو ببە!“ | 27 |
Den evige Gud er en Bolig, og hernede er de evige Arme. Fjenden drev han bort for dit Aasyn og sagde: »Tilintetgør dem!«
جا ئیسرائیل بە تەنها و بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت، جێنشینی یاقوب گیروگرفتی نابێت، لە خاکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ دەبێت، ئاسمانەکەشی شەونم دەتکێنێت. | 28 |
Saa kom Israel til at bo i Tryghed, Jakobkilden for sig selv, i et Land med Korn og Most, ja, hvis Himmel drypper med Dug.
ئەی ئیسرائیل، خۆزگەت پێ دەخوازرێت، کێ وەک تۆیە، گەلێکی ڕزگار بوو لەلایەن یەزدانەوە؟ قەڵغانی یارمەتی و شمشێری شکۆمەندیتە، جا دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن، تۆش نزرگەکانی سەر بەرزاییان پێشێل دەکەیت.» | 29 |
Held dig, Israel, hvo er som du, et Folk, der faar Sejr ved HERREN! Han er din Frelses Skjold, haner din Højheds Sværd. Dine Fjender slesker for dig, over deres Høje skrider du frem.