< دواوتار 31 >
جا موسا چوو بەم وشانە لەگەڵ هەموو نەوەی ئیسرائیل قسەی کرد و | 1 |
Moses went and spoke these words to all Israel.
پێی گوتن: «ئێستا من تەمەنم سەد و بیست ساڵە، ئیتر ناتوانم ڕابەرایەتیتان بکەم و یەزدانیش پێی فەرمووم:”لەم ڕووباری ئوردونە مەپەڕەوە.“ | 2 |
He said to them, “I am one hundred twenty years old today. I can no more go out and come in. The LORD has said to me, ‘You shall not go over this Jordan.’
یەزدانی پەروەردگارتان لەپێشتانەوە دەپەڕێتەوە، خۆی ئەو نەتەوانە لەپێشتانەوە لەناودەبات و ئێوەش دەبنە میراتگریان. یەشوع لەپێشتانەوە دەپەڕێتەوە وەک یەزدان فەرمووی. | 3 |
The LORD your God himself will go over before you. He will destroy these nations from before you, and you shall dispossess them. Joshua will go over before you, as the LORD has spoken.
هەروەها یەزدان چی بە سیحۆن و عۆگ و بە خاکەکەیان کرد، دوو پاشاکەی ئەمۆرییەکان، کە لەناوی بردن ئاواش بەوان دەکات. | 4 |
The LORD will do to them as he did to Sihon and to Og, the kings of the Amorites, and to their land, when he destroyed them.
جا کاتێک یەزدان ئەوانی خستە دەستتان بەگوێرەی هەموو ئەو فەرمانانەی فەرمانم پێتان کرد، ئاوایان لێ دەکەن. | 5 |
The LORD will deliver them up before you, and you shall do to them according to all the commandment which I have commanded you.
بەهێزبن و ئازابن، لێیان مەترسن و مەتۆقن، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتان دەڕوات، هەرگیز پشتگوێتان ناخات و وازتان لێ ناهێنێ.» | 6 |
Be strong and courageous. Don’t be afraid or scared of them, for the LORD your God himself is who goes with you. He will not fail you nor forsake you.”
جا موسا یەشوعی بانگکرد و لەبەرچاوی هەموو ئیسرائیل پێی گوت: «بەهێز و ئازابە، چونکە تۆ لەگەڵ ئەم گەلە دەچیتە ناو ئەو خاکەی یەزدان سوێندی بۆ باوباپیرانیان خوارد کە بیانداتێ و تۆش بۆیانی دابەش دەکەیت وەک میراتیان، | 7 |
Moses called to Joshua, and said to him in the sight of all Israel, “Be strong and courageous, for you shall go with this people into the land which the LORD has sworn to their fathers to give them; and you shall cause them to inherit it.
یەزدانیش خۆی لەپێشتەوە دەڕوات، ئەو لەگەڵت دەبێت، هەرگیز پشتگوێت ناخات و وازت لێ ناهێنێ، مەترسە و ورە بەرمەدە.» | 8 |
The LORD himself is who goes before you. He will be with you. He will not fail you nor forsake you. Don’t be afraid. Don’t be discouraged.”
ئینجا موسا ئەم فێرکردنەی نووسی و دایە دەستی کاهینەکان، کە نەوەی لێڤین و هەڵگری سندوقی پەیمانی یەزدانن، لەگەڵ هەموو پیرانی ئیسرائیل. | 9 |
Moses wrote this law and delivered it to the priests the sons of Levi, who bore the ark of the LORD’s covenant, and to all the elders of Israel.
موسا فەرمانیشی پێکردن و گوتی: «هەر حەوت ساڵ جارێک، لە ساڵی لێخۆشبوونی قەرزەکان، لە جەژنی کەپرەشینەدا، | 10 |
Moses commanded them, saying, “At the end of every seven years, in the set time of the year of release, in the feast of booths,
کاتێک هەموو ئیسرائیل دێن هەتا لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارت دەربکەون لەو شوێنەی کە هەڵیدەبژێرێت، ئەم فێرکردنە لە بەرامبەر هەموو ئیسرائیلدا گوێیان لێ بێت کە دەیخوێنیتەوە. | 11 |
when all Israel has come to appear before the LORD your God in the place which he will choose, you shall read this law before all Israel in their hearing.
گەل کۆبکەنەوە، پیاو و ئافرەت و منداڵ و ئەو نامۆیانەش کە لە شارۆچکەکانتانە بۆ ئەوەی گوێ بگرن و فێر بن لە یەزدانی پەروەردگارتان بترسن و هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنە پەیڕەو بکەن و کاری پێ بکەن. | 12 |
Assemble the people, the men and the women and the little ones, and the foreigners who are within your gates, that they may hear, learn, fear the LORD your God, and observe to do all the words of this law,
هەروەها نەوەکانیشتان کە ئەم فێرکردنەیان نەزانیوە، گوێ دەگرن و فێر دەبن لە یەزدانی پەروەردگارتان بترسن، بە درێژایی ئەو ڕۆژانەی لەسەر ئەو زەوییە دەژین کە ئێوە لە ڕووباری ئوردون بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن.» | 13 |
and that their children, who have not known, may hear and learn to fear the LORD your God, as long as you live in the land where you go over the Jordan to possess it.”
یەزدان بە موسای فەرموو: «وا تەمەنت لە مردن نزیک بووەتەوە، یەشوع بانگ بکە و لەناو چادری چاوپێکەوتن بوەستن بۆ ئەوەی ئەرکی پێ بسپێرم.» ئیتر موسا و یەشوع چوون و لەناو چادری چاوپێکەوتن ڕاوەستان. | 14 |
The LORD said to Moses, “Behold, your days approach that you must die. Call Joshua, and present yourselves in the Tent of Meeting, that I may commission him.” Moses and Joshua went, and presented themselves in the Tent of Meeting.
ئینجا یەزدان لە ستوونی هەورێک دەرکەوت و ستوونی هەورەکە لە دەروازەی چادرەکە وەستا. | 15 |
The LORD appeared in the Tent in a pillar of cloud, and the pillar of cloud stood over the Tent’s door.
یەزدان بە موسای فەرموو: «ئەوەتا تۆ لەگەڵ باوباپیرانت سەردەنێیتەوە، جا ئەم گەلە هەڵدەستن و لەشفرۆشی لەگەڵ خوداوەندە بێگانەکانی ئەو خاکە دەکەن کە دەچنە ناوی و وازم لێ دەهێنن و ئەو پەیمانەم دەشکێنن کە لەگەڵیان بەستوومە. | 16 |
The LORD said to Moses, “Behold, you shall sleep with your fathers. This people will rise up and play the prostitute after the strange gods of the land where they go to be among them, and will forsake me and break my covenant which I have made with them.
ئیتر لەو ڕۆژەدا تووڕەییم بەسەریاندا گڕ دەگرێت و وازیان لێ دەهێنم و ڕووی خۆم لێیان دەشارمەوە و دەبنە نێچیر و تووشی زۆر ناخۆشی و بەڵا دەبن، هەتا ئەوەی لەو ڕۆژەدا دەڵێن:”ئایا لەبەر ئەوە تووشی ئەو بەڵایانە بووین چونکە خودا لەگەڵمان نییە؟“ | 17 |
Then my anger shall be kindled against them in that day, and I will forsake them, and I will hide my face from them, and they shall be devoured, and many evils and troubles shall come on them; so that they will say in that day, ‘Haven’t these evils come on us because our God is not among us?’
منیش لەو ڕۆژەدا ڕووی خۆم دەشارمەوە لەبەر هەموو ئەو خراپەیەی کە کردیان و کە دوای خودای دیکە کەوتن. | 18 |
I will surely hide my face in that day for all the evil which they have done, in that they have turned to other gods.
«ئێستاش ئەم سروودە بۆ خۆتان بنووسن و نەوەی ئیسرائیلیشی پێ فێر بکەن، بیخەنە دەمیانەوە هەتا بۆ من ببێتە شایەت بەسەر نەوەی ئیسرائیلەوە، | 19 |
“Now therefore write this song for yourselves, and teach it to the children of Israel. Put it in their mouths, that this song may be a witness for me against the children of Israel.
چونکە من دەیانبەمە ناو ئەو خاکەی سوێندم بۆ باوباپیرانیان خوارد، ئەوەی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، جا دەخۆن و تێر دەبن و قەڵەو دەبن و ئینجا دوای خودای دیکە دەکەون و دەیپەرستن و پشتم لێ دەکەن و پەیمانەکەم دەشکێنن. | 20 |
For when I have brought them into the land which I swore to their fathers, flowing with milk and honey, and they have eaten and filled themselves, and grown fat, then they will turn to other gods, and serve them, and despise me, and break my covenant.
جا کاتێک تووشی بەڵا و ناخۆشی دەبن، ئەم سروودە وەک شایەت وەڵامیان دەداتەوە، چونکە لە دەمی نەوەکەیان لەبیر ناکرێت، من دەزانم ئەوان ئەمڕۆ بیر لە چی دەکەنەوە، بەر لەوەی بیانبەمە ناو ئەو خاکەوە وەک سوێندم بۆ خواردن.» | 21 |
It will happen, when many evils and troubles have come on them, that this song will testify before them as a witness; for it will not be forgotten out of the mouths of their descendants; for I know their ways and what they are doing today, before I have brought them into the land which I promised them.”
جا موسا لەو ڕۆژەدا ئەم سروودەی نووسی و نەوەی ئیسرائیلیشی پێ فێرکرد. | 22 |
So Moses wrote this song the same day, and taught it to the children of Israel.
ئینجا یەزدان فەرمانی بە یەشوعی کوڕی نون کرد و فەرمووی: «بەهێزبە و ئازابە، چونکە تۆ نەوەی ئیسرائیل دەبەیتە ناو ئەو خاکەی لەسەری سوێندم بۆیان خوارد و منیش لەگەڵت دەبم.» | 23 |
He commissioned Joshua the son of Nun, and said, “Be strong and courageous; for you shall bring the children of Israel into the land which I swore to them. I will be with you.”
لەدوای ئەوەی موسا بە تەواوی لە نووسینی وشەکانی ئەم فێرکردنە بووەوە لە پەڕتووکێک، | 24 |
When Moses had finished writing the words of this law in a book, until they were finished,
فەرمانی بە لێڤییەکانی هەڵگرانی سندوقی پەیمانی یەزدان کرد و گوتی: | 25 |
Moses commanded the Levites, who bore the ark of the LORD’s covenant, saying,
«ئەم پەڕتووکەی تەورات ببەن و لەتەنیشت سندوقی پەیمانی یەزدانی پەروەردگارتان دایبنێن، هەتا وەک شایەتی بەسەرتانەوە لەوێ بێت، | 26 |
“Take this scroll of the Torah, and put it by the side of the ark of the LORD your God’s covenant, that it may be there for a witness against you.
چونکە من یاخیبوون و کەللەڕەقیتان دەزانم. من وا هێشتا زیندووم و ئەمڕۆ لەگەڵتانم، ئێوە بەو شێوەیە بەربەرەکانێی یەزدان دەکەن، ئەی باشە لەدوای مردنم چی دەکەن! | 27 |
For I know your rebellion and your stiff neck. Behold, while I am yet alive with you today, you have been rebellious against the LORD. How much more after my death?
هەموو پیرانی هۆزەکان و کوێخاکانتانم بۆ کۆبکەنەوە، هەتا ئەم وشانەیان بەگوێدا بدەم، ئاسمان و زەوی بکەم بە شایەت بەسەریانەوە، | 28 |
Assemble to me all the elders of your tribes and your officers, that I may speak these words in their ears, and call heaven and earth to witness against them.
چونکە دەزانم ئێوە دوای مردنم بە تەواوی گەندەڵ دەبن و لەو ڕێگایە لادەدەن کە فەرمانم پێ کردوون. لە ڕۆژانی ئاییندە تووشی خراپە دەبن، چونکە لە بەرامبەر یەزدان خراپە دەکەن، بەو بتانە پەستی دەکەن کە بەدەستی خۆتان دروستی دەکەن.» | 29 |
For I know that after my death you will utterly corrupt yourselves, and turn away from the way which I have commanded you; and evil will happen to you in the latter days, because you will do that which is evil in the LORD’s sight, to provoke him to anger through the work of your hands.”
جا موسا تەواوی وشەکانی ئەم سروودەی خستە بەر گوێی هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل: | 30 |
Moses spoke in the ears of all the assembly of Israel the words of this song, until they were finished.