< دواوتار 30 >
«کاتێک هەموو ئەم بەرەکەت و نەفرەتەی کە خستوومەتە بەردەمتان بەسەرتان دێت، یەزدانی پەروەردگارتان لەنێو هەموو ئەو نەتەوانەی بۆ لایان دەرتاندەکات، ئینجا بەخۆتاندا دەچنەوە. | 1 |
Když pak přijdou na tě všecka slova tato, požehnání i zlořečenství, kterážť jsem předložil, a rozpomeneš se v srdci svém, kdež bys koli byl mezi národy, do kterýchž by tě rozehnal Hospodin Bůh tvůj,
ئەو کاتە خۆتان و منداڵەکانتان پڕ بە دڵ و لە ناختانەوە دەگەڕێنەوە لای یەزدانی پەروەردگارتان و گوێڕایەڵی دەبن، بەگوێرەی هەموو ئەوەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم. | 2 |
A obrátě se k Hospodinu Bohu svému, poslouchal bys hlasu jeho ve všem, jakž já přikazuji tobě dnes, ty i synové tvoji, z celého srdce svého a ze vší duše své:
ئەوا یەزدانی پەروەردگارتان لە ڕاپێچکراوی دەتانگەڕێنێتەوە و بەزەیی پێتاندا دێتەوە، دووبارە کۆتان دەکاتەوە لەنێو هەموو ئەو گەلانەی یەزدانی پەروەردگارتان بەناویاندا پەرشوبڵاوی کردنەوە. | 3 |
Tehdy přivede zase Hospodin Bůh tvůj zajaté tvé a smiluje se nad tebou, a obrátě se, shromáždí tě ze všech národů, mezi něž rozptýlil tě Hospodin Bůh tvůj.
ئەگەر بۆ ئەوپەڕی ئاسمان پەرشوبڵاو کرابنەوە، ئەوا یەزدانی پەروەردگارتان لەوێوە کۆتان دەکاتەوە و لەوێوە دەتانگەڕێنێتەوە و | 4 |
Byť pak někdo z tvých i na konec světa zahnán byl, odtud zase shromáždí tě Hospodin Bůh tvůj, a odtud půjme tě,
یەزدانی پەروەردگارتان دەتانهێنێتە ئەو خاکەی کە باوباپیرانتان خاوەنی بوون، جا ئێوە دەستی بەسەردا دەگرن و سەرکەوتووتان دەکات و لە باوباپیرانتان زۆرترتان دەکات. | 5 |
A uvede tě zase Hospodin Bůh tvůj do země, kterouž dědičně vládli otcové tvoji, a opanuješ ji, a dobřeť učiní a rozmnoží tě více nežli otce tvé.
یەزدانی پەروەردگارتان دڵی خۆتان و دڵی نەوەکەتان خەتەنە دەکات، تاکو یەزدانی پەروەردگارتان پڕ بە دڵ و لە ناختانەوە خۆشبوێت بۆ ئەوەی بژین. | 6 |
A obřeže Hospodin Bůh tvůj srdce tvé a srdce semene tvého, abys miloval Hospodina Boha svého z celého srdce svého, a ze vší duše své, abys živ byl.
هەروەها یەزدانی پەروەردگارتان هەموو ئەم نەفرەتانە دەخاتە سەر دوژمنەکانتان و ئەوانەی ڕقیان لێتانە و دەتانچەوسێننەوە، | 7 |
Všecka pak zlořečenství tato obrátí Hospodin Bůh tvůj na nepřátely tvé a na ty, jenž v nenávisti měli tebe, a protivili se tobě.
بەڵام ئێوە دەگەڕێنەوە و گوێڕایەڵی یەزدان دەبن و کار بە هەموو فەرمانەکانی دەکەن کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم. | 8 |
Ty tedy obrátě se, když poslouchati budeš hlasu Hospodina Boha svého, a činiti všecka přikázaní jeho, kteráž já tobě dnes přikazuji:
ئینجا یەزدانی پەروەردگارتان لە هەموو کارەکانی دەستتان سەروەت و سامانتان زۆر دەکات، لە بەری سک و ئاژەڵی ماڵی و بەروبوومی خاک، چونکە یەزدان سەرلەنوێ پێتان دڵخۆش دەبێت و سەرکەوتووتان دەکات، وەک بە باوباپیرانتان دڵخۆش بوو، | 9 |
Dáť Hospodin Bůh tvůj prospěch při všem díle rukou tvých, v plodu života tvého i v plodu dobytka tvého, a v úrodách země tvé, tobě k dobrému. Nebo zase veseliti se bude Hospodin z tebe, dobře čině tobě, jakož veselil se z otců tvých,
ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بوون، فەرمان و فەرزەکانی بەجێبهێنن کە لەم پەڕتووکی تەوراتەدا نووسراون، ئەگەر پڕ بە دڵتان و لە ناختانەوە بۆ یەزدانی پەروەردگارتان گەڕانەوە. | 10 |
Jestliže bys však poslouchal hlasu Hospodina Boha svého, a ostříhal přikázaní jeho a ustanovení jeho, napsaných v knize zákona tohoto, když bys se obrátil k Hospodinu Bohu svému celým srdcem svým a celou duší svou.
«ئەم فەرمانەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، لەسەرتان قورس نییە و لێتانەوە دوور نییە. | 11 |
Nebo přikázaní toto, kteréž přikazuji tobě dnes, není skryté před tebou, ani vzdálené od tebe.
لە ئاسمان نییە هەتا بڵێن:”کێ بۆمان سەردەکەوێتە ئاسمان و بۆمان دەهێنێت و بە گوێمانیدا دەدات هەتا کاری پێ بکەین؟“ | 12 |
Není na nebi, abys řekl: Kdo nám vstoupí do nebe, aby vezma, přinesl a oznámil je nám, abychom je plnili?
هەروەها لە پشتی دەریا نییە هەتا بڵێن:”کێ بۆمان لە دەریا دەپەڕێتەوە و بۆمان دەهێنێت و بە گوێمانیدا دەدات هەتا کاری پێ بکەین؟“ | 13 |
Ani za mořem jest, abys řekl: Kdo se nám přeplaví za moře, aby je přinesl a oznámil nám, abychom plnili je?
بەڵکو پەیامەکە زۆر لێتان نزیکە، لەسەر زمانتانە و لە دڵتاندایە، هەتا کاری پێ بکەن. | 14 |
Ale velmi blízko tebe jest slovo, v ústech tvých a v srdci tvém, abys činil to:
«بڕوانن، من ئەمڕۆ ژیان و چاکە، مردن و خراپەم خستووەتە بەردەمتان، | 15 |
(Hle, předložil jsem tobě dnes život a dobré, smrt i zlé),
لەبەر ئەوەی من ئەمڕۆ فەرمانم پێکردن کە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێت و ڕێگاکانی بگرنەبەر و فەرمان و فەرزەکانی بەجێبهێنن و یاساکانی پەیڕەو بکەن، بۆ ئەوەی ئێوە بژین و گەشە بکەن و یەزدانی پەروەردگارتان لەو خاکەی ئێوە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن، بەرەکەتدارتان بکات. | 16 |
Což já přikazuji tobě dnes, abys miloval Hospodina Boha svého, chodě po cestách jeho a ostříhaje přikázaní jeho, ustanovení a soudů jeho, abys živ jsa, rozmnožen byl, a požehnal tobě Hospodin Bůh tvůj v zemi, do kteréž jdeš, abys ji dědičně obdržel.
«بەڵام ئەگەر دڵتان لاچوو و گوێتان نەگرت، بەڵکو گومڕا بوون و بۆ خودای دیکە کڕنۆشتان برد و خزمەتتان کردن، | 17 |
Pakli se odvrátí srdce tvé, a nebudeš poslouchati, ale přiveden jsa k tomu, klaněti se budeš bohům cizím a jim sloužiti:
ئەوا من ئەمڕۆ پێتان ڕادەگەیەنم کە ئێوە بێگومان لەناودەچن، تەمەن درێژ نابن لەسەر ئەو خاکەی لە ڕووباری ئوردون بۆی دەپەڕنەوە هەتا بچنە ناوی و دەستی بەسەردا بگرن. | 18 |
Ohlašuji vám dnes, že jistotně zahynete, aniž prodlíte dnů svých v zemi, do kteréž se přes Jordán béřeš, abys ji dědičně obdržel.
«من ئەمڕۆ ئاسمان و زەویتان لێ دەکەمە شایەت، کە من ژیان و مردن، بەرەکەت و نەفرەتم لەبەردەمتان داناوە، جا ژیان هەڵبژێرن هەتا خۆتان و نەوەکانتان بژین. | 19 |
Osvědčuji proti tobě dnes nebem a zemí, žeť jsem život i smrt předložil, požehnání i zlořečenství; vyvoliž sobě tedy život, abys živ byl ty i símě tvé,
یەزدانی پەروەردگارتان خۆشدەوێت و گوێ لە دەنگی دەگرن و دەستی پێوە دەگرن. لەبەر ئەوەی ئەو ژیانتانە و درێژە بە تەمەنتان دەدات هەتا لەو خاکە نیشتەجێ بن کە یەزدان بۆ باوباپیرانتان ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب سوێندی خوارد کە بیانداتێ.» | 20 |
A miloval Hospodina Boha svého, poslouchaje hlasu jeho a přídrže se jeho, (nebo on jest život tvůj, a dlouhost dnů tvých), abys bydlil v zemi, kterouž s přísahou zaslíbil Hospodin otcům tvým Abrahamovi, Izákovi a Jákobovi, že jim ji dá.