< دواوتار 3 >
ئینجا ڕوومان وەرگێڕا و بە ڕێگای باشاندا سەرکەوتین، جا عۆگی پاشای باشان لەگەڵ هەموو سوپاکەی هاتنە دەرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەمان لە ئەدرەعی. | 1 |
Then we turned, and went up the way to Bashan. Og the king of Bashan came out against us, he and all his people, to battle at Edrei.
یەزدانیش پێی فەرمووم، «لێی مەترسە، چونکە خۆی و هەموو سوپاکەی و خاکەکەیم داوەتە دەستت، ئەوەی پێ دەکەیت کە بە سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکانت کرد کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوا بوو.» | 2 |
The LORD said to me, “Do not fear him; for I have delivered him, with all his people and his land, into your hand. You shall do to him as you did to Sihon king of the Amorites, who lived at Heshbon.”
جا یەزدانی پەروەردگارمان، عۆگی پاشای باشان و هەموو سوپاکەی دایە دەستمان و لێماندا و نەمانهێشت کەس دەرباز بێت. | 3 |
So the LORD our God also delivered into our hand Og, the king of Bashan, and all his people. We struck him until no one was left to him remaining.
لەو کاتەشدا دەستمان بەسەر هەموو شارەکانیدا گرت. هیچ شارێک لەو شەست شارە نەمایەوە کە لێیان نەستێنین، واتە هەموو هەرێمی ئەرگۆڤ شانشینی عۆگ لە باشان. | 4 |
We took all his cities at that time. There was not a city which we did not take from them: sixty cities, all the region of Argob, the kingdom of Og in Bashan.
هەموو ئەو شارانە شوورابەند بوون بە شوورای بەرز و دەروازە و شمشیرەیان هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا چەند گوندێکی زۆر شوورایان نەبوو. | 5 |
All these were cities fortified with high walls, gates, and bars, in addition to a great many villages without walls.
جا بە تەواوی قڕمان کرد، وەک ئەوەی بە سیحۆنی پاشای حەشبۆنمان کرد، لە هەموو شارێکدا پیاو و ژن و منداڵەکانمان بە تەواوی قڕکرد. | 6 |
We utterly destroyed them, as we did to Sihon king of Heshbon, utterly destroying every inhabited city, with the women and the little ones.
بەڵام هەموو ئاژەڵە ماڵییەکان و دەستکەوتی شارەکانیان بۆ خۆمان تاڵان کرد. | 7 |
But all the livestock, and the plunder of the cities, we took for plunder for ourselves.
لەو کاتەدا ئەو خاکەی کە لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆنمان لە دەستی ئەم دوو پاشایەی ئەمۆرییەکان دەرهێنا. | 8 |
We took the land at that time out of the hand of the two kings of the Amorites who were beyond the Jordan, from the valley of the Arnon to Mount Hermon.
سەیدائییەکان بە حەرمۆن دەڵێن سیریۆن و ئەمۆرییەکانیش پێی دەڵێن سنیر. | 9 |
(The Sidonians call Hermon Sirion, and the Amorites call it Senir.)
هەموو شارۆچکەکانی دەشت و هەموو گلعاد و هەموو باشان هەتا سەلخە و ئەدرەعی، دوو شارەکەی شانشینی عۆگ لە باشاندا دەستمان بەسەردا گرت. | 10 |
We took all the cities of the plain, and all Gilead, and all Bashan, to Salecah and Edrei, cities of the kingdom of Og in Bashan.
عۆگی پاشای باشان بە تەنها مابووەوە لە پاشماوەی ڕفائییەکان، قەرەوێڵەکەی لە ئاسن دروستکرابوو، هەتا ئێستا لە شاری ڕەبەی عەمۆنییەکانە، درێژییەکەی نۆ باڵ و پانییەکەی چوار باڵە بە باڵی پیاو. | 11 |
(For only Og king of Bashan remained of the remnant of the Rephaim. Behold, his bedstead was a bedstead of iron. Is not it in Rabbah of the children of Ammon? Nine cubits was its length, and four cubits its width, after the cubit of a man.)
لەو کاتەی دەستمان بەسەر ئەو خاکەدا گرت، هەرێمێکم دایە ڕەئوبێنییەکان و گادییەکان، لە سەرووی عەرۆعێرەوە کە لەسەر دەربەندی ئەرنۆنە و نیوەی ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد و شارۆچکەکانی لە هەرێمەکەدا بوو. | 12 |
This land we took in possession at that time: from Aroer, which is by the valley of the Arnon, and half the hill country of Gilead with its cities, I gave to the Reubenites and to the Gadites;
ئەوەشی لە گلعاد مایەوە و هەموو باشانی شانشینی عۆگ دامە نیوەی هۆزی مەنەشە. هەموو هەرێمی ئەرگۆڤ لەگەڵ هەموو باشان بوو، کە بە خاکی ڕفائییەکان ناودەبردرا. | 13 |
and the rest of Gilead, and all Bashan, the kingdom of Og, I gave to the half-tribe of Manasseh—all the region of Argob, even all Bashan. (The same is called the land of Rephaim.
یائیری نەوەی مەنەشە دەستی بەسەر هەموو هەرێمی ئەرگۆڤدا گرت هەتا سنووری گەشوورییەکان و مەعکاتییەکان و بە ناوی خۆیەوە ناوی لێنا، هەتا ئەمڕۆش باشان بە حەڤۆت یائیر ناودەبردرێت. | 14 |
Jair the son of Manasseh took all the region of Argob, to the border of the Geshurites and the Maacathites, and called them, even Bashan, after his own name, Havvoth Jair, to this day.)
لە گلعادیشەوە هەتا دەربەندی ئەرنۆن ناوەڕاستی دۆڵەکە سنوور بوو، هەتا ڕووباری یەبۆق سنووری عەمۆنییەکان دامە ڕەئوبێنییەکان و گادییەکان. | 16 |
To the Reubenites and to the Gadites I gave from Gilead even to the valley of the Arnon, the middle of the valley, and its border, even to the river Jabbok, which is the border of the children of Ammon;
عەراڤا و ڕووباری ئوردونیش سنووری ڕۆژئاواییەکەی بوو، لە کینەرەتەوە هەتا دەریای عەراڤا، دەریای مردوو، لەژێر بنارەکانی پسگە. | 17 |
the Arabah also, and the Jordan and its border, from Chinnereth even to the sea of the Arabah, the Salt Sea, under the slopes of Pisgah eastward.
ئەو کاتە فەرمانم پێکردن و گوتم، «یەزدانی پەروەردگارتان ئەم خاکەی پێداون هەتا دەستی بەسەردا بگرن، هەموو پاڵەوانەکان بە چەکەوە لەپێش نەوەی ئیسرائیلی برایانتان دەپەڕنەوە، | 18 |
I commanded you at that time, saying, “The LORD your God has given you this land to possess it. All of you men of valor shall pass over armed before your brothers, the children of Israel.
بەڵام ژن و منداڵ و ئاژەڵە ماڵییەکانتان، زانیومە ئاژەڵی ماڵی زۆرتان هەیە، ئەوا لە شارۆچکەکانتان دەمێننەوە کە پێم داون، | 19 |
But your wives, and your little ones, and your livestock, (I know that you have much livestock), shall live in your cities which I have given you,
هەتا یەزدان براکانیشتان وەک ئێوە بحەسێنێتەوە، ئەوانیش دەست بەسەر ئەو خاکەی پشتی ڕووباری ئوردوندا بگرن کە یەزدانی پەروەردگارتان دەیانداتێ، ئینجا هەرکەسە دەگەڕێتەوە لای موڵکی خۆی کە پێم دان.» | 20 |
until the LORD gives rest to your brothers, as to you, and they also possess the land which the LORD your God gives them beyond the Jordan. Then you shall each return to his own possession, which I have given you.”
لەو کاتەشدا فەرمانم بە یەشوع کرد و گوتم، «چاوەکانت هەموو ئەوەیان بینی کە یەزدانی پەروەردگارتان بەم دوو پاشایەی کرد، یەزدان هەمان شت دەکات بە هەموو ئەو پاشایەتییانەی تۆ بۆیان دەپەڕیتەوە. | 21 |
I commanded Joshua at that time, saying, “Your eyes have seen all that the LORD your God has done to these two kings. So shall the LORD do to all the kingdoms where you go over.
لێیان مەترسن، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان بۆتان دەجەنگێت.» | 22 |
You shall not fear them; for the LORD your God himself fights for you.”
لەو کاتەدا لە یەزدان پاڕامەوە و گوتم: | 23 |
I begged GOD at that time, saying,
«ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ دەستت پێ کرد مەزنی و دەستی بەهێزت بە خزمەتکارەکەت پیشان بدەیت، چونکە چ خودایەک لە ئاسمان و لەسەر زەوی وەک کردەوەکان و تواناکانی تۆ دەکات؟ | 24 |
“Lord GOD, you have begun to show your servant your greatness, and your strong hand. For what god is there in heaven or in earth that can do works like yours, and mighty acts like yours?
تکایە لێمگەڕێ با بپەڕمەوە و ئەو خاکە چاکەی لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردونە، ئەو ناوچە شاخاوییە جوانە و لوبنان، ببینم.» | 25 |
Please let me go over and see the good land that is beyond the Jordan, that fine mountain, and Lebanon.”
بەڵام یەزدان بەهۆی ئێوەوە لێم هەڵچوو و گوێی لێ نەگرتم، بەڵکو یەزدان پێی فەرمووم: «بەسە! ئیتر لەبارەی ئەم بابەتەوە لەگەڵم مەدوێ، | 26 |
But the LORD was angry with me because of you, and did not listen to me. The LORD said to me, “That is enough! Speak no more to me of this matter.
سەربکەوە بۆ لووتکەی پسگە و بەرەو ڕۆژئاوا و باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات سەر بڵند بکە و بە چاوەکانت خاکەکە ببینە، بەڵام لەم ڕووباری ئوردونە مەپەڕەوە، | 27 |
Go up to the top of Pisgah, and lift up your eyes westward, and northward, and southward, and eastward, and see with your eyes; for you shall not go over this Jordan.
ئەرکیش بە یەشوع بسپێرە و بەهێزی بکە و هانی بدە، چونکە ئەو لەپێش ئەم گەلە دەپەڕێتەوە و ئەو خاکەکەیان بۆ دابەش دەکات کە تۆ دەیبینیت.» | 28 |
But commission Joshua, and encourage him, and strengthen him; for he shall go over before this people, and he shall cause them to inherit the land which you shall see.”
جا لە دۆڵەکە بەرامبەر بێتپەعۆر ماینەوە. | 29 |
So we stayed in the valley near Beth Peor.