< دواوتار 28 >

ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بن و بە وریاییەوە کار بە هەموو ئەو فەرمانانەی بکەن کە من ئەمڕۆ پێتان دەدەم، ئەوا یەزدانی پەروەردگارتان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانی سەر زەویتان دادەنێت. 1
If you truly obey what the Lord your God tells you, and carefully follow all his commandments that I'm giving you today, then the Lord your God will place you high above all the nations of the earth.
هەموو ئەم بەرەکەتانەتان دێتە سەر و پێتان دەگات، ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بوون: 2
You will have all the following blessings and even more, if you do what the Lord your God says.
لە شار بەرەکەتدار دەبن و لە دەشتودەریش بەرەکەتدار دەبن. 3
You will be blessed when you're in the town; you will be blessed when you're in the countryside.
بەری سکتان و بەروبوومی زەوییەکەتان بەرەکەتدار دەبن، بەری ئاژەڵە ماڵییەکانیشتان، گوێرەکەی گاگەلەکەتان و کاریلە و بەرخی مێگەلەکەتان. 4
You will be blessed with many children. You will be blessed with good harvests. You will be blessed with livestock—your cattle will have many calves, and your sheep will have many lambs.
سەبەتە و تەشتی هەویرتان بەرەکەتدار دەبێت. 5
You will be blessed with plenty of bread.
لە چوونە ژوورەوەتان بەرەکەتدار دەبن و لە هاتنەدەرەوەشتان بەرەکەتدار دەبن. 6
You will be blessed wherever you go and in everything you do.
یەزدان وا دەکات ئەو دوژمنانەتان کە سەرهەڵدەدەن لەبەردەمتان ببەزن، لە یەک ڕێگا بۆتان دێنە دەرەوە و لە حەوت ڕێگا لەبەردەمتان هەڵدێن. 7
The Lord will defeat the enemies who come to attack you. They will come at you from one direction, but they will scatter seven different ways.
یەزدان فەرمانی بەرەکەتتان بۆ دەدات لە هەموو شتە ئەمبارکراوەکانتان و لە هەموو شتێک کە دەستی بۆ دەبەن و بەرەکەتدارتان دەکات لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات. 8
The Lord will bless your income and everything you do. The Lord your God will bless you in the country he is giving you.
ئەگەر فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارتان پاراست و ڕێگاکانی ئەوتان گرتەبەر، ئەوا یەزدان بە گەلێکی پیرۆزتان دادەنێت بۆ خۆی، وەک سوێندی بۆ خواردن. 9
The Lord will make you his holy people, just as he promised you, if you obey the Lord your God's commandments and follow his ways.
جا هەموو گەلانی زەوی دەبینن کە ناوی یەزدان بە ئێوەوە نراوە، ئیتر لێتان دەترسن. 10
Then everyone on earth will see that the Lord has chosen you to be his, and they will be afraid of you.
یەزدانیش سەروەت و سامانتان زیاتر دەکات لە بەری سکتان و بەری ئاژەڵە ماڵییەکانتان و بەروبوومی زەوییەکەتان، لەسەر ئەو خاکەی کە سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد بتانداتێ. 11
The Lord will make you very prosperous. You will have many children, your livestock will produce plenty of young, and your land will grow good harvests—all this in the country the Lord promised your forefathers he would give you.
یەزدان ئەمبارە باشەکەی ئاسمانتان بۆ دەکاتەوە، هەتا بارانی خاکەکەتان لە کاتی خۆیدا بداتێ و هەموو کاری دەستتان بەرەکەتدار بکات، ئینجا قەرز بە زۆر نەتەوە دەدەن و خۆتان قەرز ناکەن. 12
The Lord will provide rain for your land at the right time from his heavenly storehouse to bless all your work growing crops. You will lend money to many nations but you won't need to borrow from any of them.
یەزدانیش دەتانکات بە سەر نەک بە کلک و تەنها لە بەرزبوونەوە دەبن نەک لە نزمبوونەوە، ئەگەر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارتان بوون، کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، هەتا بیپارێزن و کاری پێ بکەن. 13
The Lord will put you in first place, not the last. You will only go up, never down, as long as you listen to and follow carefully the commandments of the Lord your God that I'm giving you today.
لە هەموو ئەو وشانەش کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، بەلای چەپ یان ڕاستدا لا نەدەن، بۆ ئەوەی بەدوای خودای دیکە بکەون هەتا بیپەرستن. 14
Don't deviate from any of my instructions today. Don't go and worship other gods.
بەڵام ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون، بۆ ئەوەی ئاگاداربن کە کار بە هەموو فەرمانەکانی و فەرزەکانی بکەن کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، هەموو ئەم نەفرەتانەتان دێتە سەر و پێتان دەگات. 15
But if you don't obey the Lord your God by following carefully all his commandments and regulations I'm giving you today, then you will experience all the following curses and more:
لە شار نەفرەت لێکراو دەبن و لە کێڵگەش نەفرەت لێکراو دەبن. 16
You will be cursed when you're in the town; you will be cursed when you're in the countryside.
سەبەتە و تەشتی هەویرتان نەفرەت لێکراو دەبێت. 17
You will be cursed by not having bread.
بەری سکتان و بەروبوومی زەوییەکەتان، گوێرەکەی گاگەلەکەشتان و کاریلە و بەرخی مێگەلەکەتان، نەفرەت لێکراو دەبن. 18
You will be cursed by not having children, and by not having good harvests, and by your cattle not having calves, and your sheep not having lambs.
کە دێنە ژوورەوە نەفرەتتان لێ دەکرێت و کە دەچنە دەرەوە نەفرەتتان لێ دەکرێت. 19
You will be cursed wherever you go and in everything you do.
لەبەر ئەوەی پشتم تێ دەکەن و کاری خراپە ئەنجام دەدەن، هەر کارێک کە دەتانەوێت بیکەن، یەزدان نەفرەت و سەرلێشێوان و سەرزەنشتتان دەنێرێتە سەر هەتا ئەو کاتەی دەفەوتێن و بە خێرایی لەناودەچن. 20
The Lord will send you curses, making you confused and frustrated in everything you do, until you are brought down and die quickly because of the evil that you've done by abandoning him.
یەزدان دەردتان پێوە دەنووسێنێت، هەتا لەو خاکە لەناوتان ببات کە ئێوە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن. 21
The Lord will give you infectious diseases until he has wiped you out from the country you are entering town.
یەزدان تووشی سیل و گرانەتا و هەوکردن، گەرما و وشکەساڵی، بای گەرمەسێر و کەڕووتان دەکات، جا بەدواتانەوە دەبێت هەتا لەناوتان دەبات. 22
Then Lord will hit you with sickness that makes you waste away, with a severe fever and swelling like you're burning up, while your crops are damaged by drought and blight and mildew. These will attack you until you die.
ئاسمانیش کە لەسەر سەرتانە دەبێتە بڕۆنز و ئەو خاکەی ژێریشتان دەبێتە ئاسن. 23
The sky above you will be like bronze, and the earth beneath you will be like iron.
یەزدانیش بارانی خاکەکەتان دەکاتە تۆز و خۆڵ و لە ئاسمانەوە بۆتان دێتە خوارەوە هەتا لەناودەچن. 24
The Lord will change the rain of your land into dust and sand; it will fall from the sky on you until you're destroyed.
یەزدان لەبەردەم دوژمنەکانتان دەتانشکێنێت، لە یەک ڕێگا بۆیان دەچن و لە حەوت ڕێگا لەبەردەمیان هەڵدێن و هەموو شانشینەکانی زەوی دەتۆقن کاتێک ئەو ڕووداوە دەبینن کە بەسەر ئێوە هاتووە. 25
The Lord will have your enemies defeat you. You will attack them from one direction, but you will scatter seven different ways. Everyone on earth will be horrified at what happens to you.
تەرمیشتان دەبێتە خۆراکی هەموو باڵندەکانی ئاسمان و دڕندەکانی زەوی و کەسیش نابێت هەڵیانبفڕێنێ. 26
Your dead bodies will be food for birds of prey and wild animals, and there won't be anyone to scare them away.
یەزدان تووشی دومەڵی میسر و ئاوسان و گەڕی و خورشتتان دەکات کە نەتوانن چاک ببنەوە. 27
The Lord will give you boils like he did to the Egyptians, with swellings and scabs and skin rashes that can't be cured.
یەزدان تووشی شێتی و کوێری و سەرلێشێواویتان دەکات. 28
The Lord will send you mad and make you blind and confused,
لە نیوەڕۆدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک نابینایان لە تاریکیدا و لە ڕێگاکانتان سەرکەوتوو نابن، بەڵکو هەموو ڕۆژانتان زۆرلێکراو و تاڵانکراو دەبن و کەسیش نابێت ڕزگارتان بکات. 29
so that even at noon you will be groping around like a blind man in the dark. You won't be successful in what you do. You'll be persecuted and robbed the whole time, and no one will come and save you.
ژنێک مارە دەکەن بەڵام پیاوێکی دیکە دەیبات و لەگەڵی دەنوێت. خانووێک بنیاد دەنێن بەڵام تێیدا دانانیشن. ڕەزە مێوێک دەڕوێنن بەڵام لە بەرەکەی ناخۆن. 30
You will be engaged to marry a woman, but another man will sleep with her. You will build a house but you won't live in it. You will plant a vineyard but won't benefit from any harvest.
گایەکەتان لەبەرچاوتان سەردەبڕدرێت بەڵام لێی ناخۆن. لەبەرچاوتان دەست بەسەر گوێدرێژەکەتاندا دەگرن بەڵام بۆتان ناگەڕێتەوە. مەڕەکانتان دەدرێنە دەست دوژمنەکانتان و ڕزگارکەریشتان نییە. 31
Your ox will be slaughtered right in front of you, but you won't eat any of it. Your donkey will be taken away and won't be returned to you. Your sheep will be taken by your enemies, and no one will come and save you.
کوڕان و کچانتان دەدرێنە دەست گەلێکی دیکە و بە درێژایی ڕۆژ چاوەکانتان تەماشایان دەکەن هەتا ماندوو دەبن و هیچیشتان لەدەست نایەت. 32
Your sons and daughters will be taken away as slaves to other nations while you watch, and you'll wear your eyes out crying over them, but there won't be anything you can do about it.
بەروبوومی خاکەکەتان و هەموو ماندووبوونتان، گەلێک دەیخوات کە نایناسن، جا هەموو ڕۆژانتان تەنها زۆرلێکراو و پێشێلکراو دەبن. 33
A foreign nation you've never heard of will eat all the crops you worked so hard to grow. You will be continually persecuted and downtrodden.
لەبەر سەرسامی ئەوەی کە دەیبینن شێت دەبن. 34
What you see will drive you mad.
یەزدان تووشی دومەڵی پیستان دەکات، لەسەر ئەژنۆکانتان و قاچەکانتان، کە نەتوانن چاک ببنەوە، لە بنی پێتانەوە هەتا تەپڵی سەرتان. 35
The Lord will give you painful boils that can't be cured on your knees and thighs, in fact from head to toe.
یەزدان بە خۆتان و پاشاکەتانەوە کە بۆ خۆتانی دادەنێن، دەتانبات بۆ لای نەتەوەیەک کە نە ئێوە و نە باوباپیرانتان ناسیویانە و لەوێ خودای دیکە دەپەرستن، واتە ئەو بتانەی کە لە دار و لە بەردن. 36
The Lord will exile you and your chosen king you to a foreign nation that neither you nor your forefathers had ever heard of. There you will worship other gods, idols made of wood and stone.
هەموو ئەو گەلانەی یەزدان ئێوە بۆ ناو ئەوان ڕادەپێچێت دەتۆقن لەوەی بەسەر ئێوە هاتووە و دەبنە پەند و گاڵتەجاڕی بۆیان. 37
You will be something that horrifies all the nations where you've been exiled by the Lord. They will laugh at you and ridicule you.
تۆوێکی زۆر دەکەن بە کێڵگەوە، بەڵام کەم کۆدەکەنەوە، چونکە کوللە دەیخوات، 38
You will sow a lot of seed in the field, but harvest very little because the locusts will destroy it.
ڕەزەمێو دەچێنن و خزمەتی دەکەن، بەڵام شەراب ناخۆنەوە و ترێ لێ ناکەنەوە، چونکە کرم دەیخوات. 39
You will plant and vineyards and care for them, but you won't harvest the grapes or drink the wine, because they'll be eaten by maggots.
لەناو هەموو سنوورەکەتان زەیتوونتان دەبێت، بەڵام خۆتان بە زەیت چەور ناکەن، چونکە زەیتوونەکەتان دەوەرێت. 40
You will have olive trees all over the country but you won't have any olive oil to use, because the olives will drop early from the trees.
کوڕ و کچتان بۆ لەدایک دەبێت، بەڵام بۆ ئێوە نابن، چونکە بە دڵنیاییەوە ڕاپێچ دەکرێن. 41
You will have sons and daughters, but you won't have them for long, because they will be taken off into captivity as slaves.
پۆلە کوللەی باڵدار دەست دەگرن بەسەر هەموو دار و بەروبوومی زەوییەکەتانەوە. 42
Locust swarms will destroy all your trees and crops.
ئەو نامۆیانەی لەنێوتاندان پلە بە پلە پایەبەرزتر دەبن، بەڵام ئێوە پلە بە پلە پایەنزم دەبن. 43
Foreigners who live with you will rise higher and higher in status above you, while you sink lower and lower.
ئەوان قەرزتان پێدەدەن، بەڵام ئێوە قەرزیان پێ نادەن، ئەوان سەر دەبن، بەڵام ئێوە کلک. 44
They will lend to you, but you will not lend to them. They will be the first, and you will be the last.
هەموو ئەم نەفرەتانەتان دێتە سەر و دواتان دەکەوێت و پێتان دەگات هەتا لەناودەچن، چونکە ئێوە گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون هەتا فەرمانەکان و فەرزەکانی بەجێبهێنن کە فەرمانی پێ کردن. 45
All these curses will come down on you. They will chase after you and attack you until you die because you did not obey the Lord your God and keep the commandments and regulations he gave you.
ئیتر بۆ هەتاهەتایە لەنێو ئێوە و لەنێو نەوەکەتان دەبێتە نیشانە و پەرجوو. 46
They will be lasting evidence, visible signs of what happened to you and your descendants.
لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان بە دڵخۆشی و دڵسافییەوە نەپەرست، کاتێک هەموو شتێک زۆر بوو، 47
Because you did not serve the Lord your God with happiness and with a joyful attitude,
کەواتە لە برسیێتی و تینووێتی و ڕووتی و نەداری لە هەموو شتێک، دەبنە کۆیلەی دوژمنەکانتان، کە یەزدان بۆ سەر ئێوەی دەنێرێت. ئەویش نیری ئاسن دەخاتە سەر ملتان هەتا لەناودەچن. 48
you will serve your enemies that the Lord sends to attack you with hunger, thirst, nakedness, and poverty. He will tie an iron yoke on your neck until he has destroyed you.
یەزدان نەتەوەیەکتان دەهێنێتە سەر لە دوورەوە لەوپەڕی زەوییەوە وەک شاڵاوی هەڵۆ، نەتەوەیەک لە زمانی ناگەن، 49
The Lord will bring a nation to attack you from a long way off, from the ends of the earth. They will swoop down upon you like an eagle, this nation whose language you won't understand.
نەتەوەیەکی ڕووگرژ، نە ڕێز بۆ پیر دادەنێت و نە سۆزی بۆ منداڵ دەجوڵێت. 50
They are a ruthless nation who don't respect for the old and have no mercy on the young.
بەری ئاژەڵی ماڵی و بەروبوومی زەویتان دەخوات هەتا لەناودەچن و هیچ دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت و گوێرەکەی گاگەل و کاریلە و بەرخی مێگەلتان بۆ ناهێڵێتەوە هەتا لەناوتان دەبات. 51
They will eat your lambs and calves and the crops you've grown until you are destroyed. They won't leave you any grain or new wine or olive oil, no calves from your herds or lambs from your flocks, so you'll die of starvation.
لە هەموو شارەکان گەمارۆتان دەدات، هەتا شوورا بەرزە قاییمەکان کە ئێوە پشتی پێ دەبەستن دەڕمێت، لە هەموو خاکەکەتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات گەمارۆتان دەدات. 52
They will besiege all the towns in your country, until the high, fortified walls that you trust in have fallen. They will besiege all your towns in your country that the Lord your God has given you.
جا بەری سکتان، گۆشتی کوڕ و کچەکانتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێیداون دەخۆن، لەو گەمارۆ و تەنگانەیەی کە دوژمنەکانتان تەنگتان پێ هەڵدەچنن. 53
You'll end up eating your children, the flesh of the sons and daughters the Lord your God gave you, because of the siege and the suffering that your enemy will cause you.
پیاوی دڵناسک و زۆر هەستیار لەنێوتان بەرچاوتەنگ دەبێت، سەبارەت بە براکەی خۆی و بە ژنە خۆشەویستەکەی و بە پاشماوەی منداڵەکانی کە ماونەتەوە، 54
The kindest and most sensitive man among you will refuse to share his food with his brother, the wife he loves, and those of his own children who are left.
هەتا لە گۆشتی منداڵەکەی کە دەیخوات بە کەسیان نادات، چونکە هیچی بۆ نەماوەتەوە لەو گەمارۆ و تەنگانەیەی کە دوژمنەکانتان تەنگتان پێ هەڵدەچنن لە هەموو شارەکانتاندا. 55
He will refuse to share with any of them the flesh of his children that he's forced to eat because he doesn't have anything else because of the siege and suffering your enemy has caused you in all your towns.
ئەو ژنەی دڵناسک و هەستیارە لەنێوتان کە لەبەر دڵناسکی و هەستیارییەکەی دڵی نایەت بنی پێی بە زەویدا بنێت، بەرچاوتەنگ دەبێت سەبارەت بە پیاوە خۆشەویستەکەی و کوڕ و کچەکەی، 56
The kindest and most sensitive woman among you, so kind and sensitive she wouldn't ever go barefoot on the ground, will refuse to share her food, a baby and its afterbirth, with the husband she loves and her own son and daughter.
لەو یۆڵداشەی لەنێو هەردوو قاچی دێتەدەر و لە منداڵەکانی کە دەیبێت، چونکە بە نهێنی لە نەداری دەیانخوات، لەو گەمارۆ و تەنگانەیەی کە دوژمنەکانتان لە شارەکانتاندا تەنگتان پێ هەڵدەچنن. 57
She will even secretly eat her the babies she gives birth to and the afterbirth, since she doesn't have anything else because of the siege and suffering your enemy has caused you in all your towns,
ئەگەر ئاگادار نەبن بۆ ئەوەی کار بە هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنە بکەن کە لەم پەڕتووکە نووسراون، بۆ ئەوەی لەم ناوە شکۆدارە سامناکە بترسن، لە یەزدانی پەروەردگارتان، 58
If you don't carefully observe all these laws written down in this book so that you may show respect for this glorious and awesome Lord your God,
ئەوا یەزدان وا دەکات لێدانەکانتان و لێدانەکانی نەوەکەتان سەرسوڕهێنەر بێت، لێدانی سەخت و بەردەوام، نەخۆشی بە ئازار و هەمیشەیی. 59
he will bring down on you and your descendants unbelievable disasters, intense and long-lasting diseases, and terrible and incurable sicknesses.
هەموو دەردەکانی میسریش کە لێی تۆقین، بەسەرتاندا دێتەوە و پێتانەوە دەنووسێن. 60
He will give you all the diseases you were terrified of in Egypt, and they will stay with you.
هەروەها هەر نەخۆشییەک و هەر لێدانێک کە لەم پەڕتووکەی تەورات نەنووسراوە، یەزدان بەسەرتاندا دەدات هەتا لەناودەچن. 61
The Lord will also give you every sickness and disease, even those not recorded in this Book of the Law, until you are destroyed.
چەند کەسێکی کەم دەمێنن لە جێی ئەوەی وەک ئەستێرەی ئاسمان بوون لە زۆریدا، چونکە گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون. 62
You who grew as numerous as the stars in the sky will end up as only a few, because you would not obey what Lord your God told you.
هەروەک چۆن یەزدان پێتان دڵخۆش بوو کە چاکەتان لەگەڵ بکات و زۆرتان بکات، هەروەها پێشتان دڵخۆش دەبێت هەتا بتانفەوتێنێت و لەناوتان ببات. لەو خاکە ڕیشەکێش دەکرێن کە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن. 63
In the same way as he wanted to make you prosperous and increase in number, so now he will wipe you out and destroy you. You will be uprooted from the country you are going in to own.
ئینجا یەزدان لەنێو هەموو گەلان پەرشوبڵاوتان دەکاتەوە، لەوپەڕی زەوی هەتا ئەوپەڕی، لەوێ خودای دیکە دەپەرستن لە دار و بەرد کە نە ئێوە و نە باوباپیرانتان نەیانناسیوە. 64
The Lord will scatter you among the nations all over the earth, and there you will worship other gods, gods made of wood and stone, which you and your fathers had never heard of.
لەنێو ئەو نەتەوانەدا ناحەوێنەوە و پێیەکانتان جێگیر نابن، بەڵکو یەزدان لەوێ دڵێکی لەرزۆک و چاوێکی ماندوو و گیانێکی لاوازتان دەداتێ. 65
You won't find any place to rest among those nations, no place of your own. The Lord will make you anxious, with failing eyesight and a mind full of despair.
ژیانیشتان هەڵواسراو دەبێت لەبەردەمتان و شەو و ڕۆژ دەترسن و لە ژیانتان دڵنیا نابن. 66
You will see your life hanging in the balance as you doubt. You will be afraid day and night, terrified you won't survive.
لە ترسی دڵتان کە دەترسن و لە تێڕوانینی چاوەکانتان کە تێدەڕوانن، بە ڕۆژ دەڵێن، «خۆزگە شەو بێت،» بە شەویش دەڵێن، «خۆزگە ڕۆژ بێت.» 67
In the morning you'll say, “I wish it was evening!” and in the evening you'll say, “I wish it was morning!” because you're so frightened by the terrifying things you see.
یەزدان بە کەشتی بەو ڕێگایەدا دەتانگەڕێنێتەوە بۆ میسر کە پێم گوتن، کە ئیتر نایبیننەوە، جا لەوێ وەک کۆیلە و کەنیزە بە دوژمنەکانتان دەفرۆشرێن و کەسیش ناتانکڕێت. 68
The Lord will send you back to Egypt in ships to a place that I said you weren't ever meant to see again. You will put yourselves on sale there to your enemies as male and female slaves, but nobody will want to buy you.

< دواوتار 28 >