< دواوتار 28 >
ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بن و بە وریاییەوە کار بە هەموو ئەو فەرمانانەی بکەن کە من ئەمڕۆ پێتان دەدەم، ئەوا یەزدانی پەروەردگارتان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانی سەر زەویتان دادەنێت. | 1 |
Jestliže pak opravdově poslušen budeš hlasu Hospodina Boha svého, ostříhaje a čině všecka přikázaní jeho, kteráž já dnes přikazuji tobě, vyvýší tě Hospodin Bůh tvůj nade všecky národy země.
هەموو ئەم بەرەکەتانەتان دێتە سەر و پێتان دەگات، ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بوون: | 2 |
A přijdou na tě všecka požehnání tato, a vyplní se při tobě, když jen poslušen budeš hlasu Hospodina Boha svého.
لە شار بەرەکەتدار دەبن و لە دەشتودەریش بەرەکەتدار دەبن. | 3 |
Požehnaný budeš v městě, požehnaný i na poli.
بەری سکتان و بەروبوومی زەوییەکەتان بەرەکەتدار دەبن، بەری ئاژەڵە ماڵییەکانیشتان، گوێرەکەی گاگەلەکەتان و کاریلە و بەرخی مێگەلەکەتان. | 4 |
Požehnaný plod života tvého, úrody země tvé, i plod dobytka tvého, prvorozené skotů tvých i stáda bravů tvých.
سەبەتە و تەشتی هەویرتان بەرەکەتدار دەبێت. | 5 |
Požehnaný koš tvůj i díže tvá.
لە چوونە ژوورەوەتان بەرەکەتدار دەبن و لە هاتنەدەرەوەشتان بەرەکەتدار دەبن. | 6 |
Požehnaný budeš vcházeje, požehnaný i vycházeje.
یەزدان وا دەکات ئەو دوژمنانەتان کە سەرهەڵدەدەن لەبەردەمتان ببەزن، لە یەک ڕێگا بۆتان دێنە دەرەوە و لە حەوت ڕێگا لەبەردەمتان هەڵدێن. | 7 |
A učiní Hospodin, že nepřátelé tvoji, kteříž by povstali proti tobě, poraženi budou před tebou; jednou cestou vytáhnou proti tobě, a sedmi cestami před tebou utíkati budou.
یەزدان فەرمانی بەرەکەتتان بۆ دەدات لە هەموو شتە ئەمبارکراوەکانتان و لە هەموو شتێک کە دەستی بۆ دەبەن و بەرەکەتدارتان دەکات لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات. | 8 |
Přikáže Hospodin požehnání svému, aby s tebou bylo v špižírnách tvých a při všem, k čemu bys koli přičinil ruku svou, a požehná tobě v zemi, kterouž Hospodin Bůh tvůj dává tobě.
ئەگەر فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارتان پاراست و ڕێگاکانی ئەوتان گرتەبەر، ئەوا یەزدان بە گەلێکی پیرۆزتان دادەنێت بۆ خۆی، وەک سوێندی بۆ خواردن. | 9 |
Vystaví tě sobě Hospodin za lid svatý, jakož zapřisáhl tobě, když ostříhati budeš přikázaní Hospodina Boha svého, a choditi po cestách jeho.
جا هەموو گەلانی زەوی دەبینن کە ناوی یەزدان بە ئێوەوە نراوە، ئیتر لێتان دەترسن. | 10 |
I uzří všickni národové země, že jméno Hospodinovo vzýváno jest nad tebou, a budou se báti tebe.
یەزدانیش سەروەت و سامانتان زیاتر دەکات لە بەری سکتان و بەری ئاژەڵە ماڵییەکانتان و بەروبوومی زەوییەکەتان، لەسەر ئەو خاکەی کە سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد بتانداتێ. | 11 |
Učiní také Hospodin, že hojnost míti budeš všeho dobrého, plodu života svého, i plodu dobytků svých, i úrod zemských v zemi, kterouž s přísahou zaslíbil otcům tvým, že ji tobě dá.
یەزدان ئەمبارە باشەکەی ئاسمانتان بۆ دەکاتەوە، هەتا بارانی خاکەکەتان لە کاتی خۆیدا بداتێ و هەموو کاری دەستتان بەرەکەتدار بکات، ئینجا قەرز بە زۆر نەتەوە دەدەن و خۆتان قەرز ناکەن. | 12 |
Otevře Hospodin tobě poklad svůj výborný, nebe, aby vydalo déšť zemi tvé časem svým, a požehná všelikému dílu ruky tvé, tak že mnohým národům půjčovati budeš, sám pak nic nevypůjčíš.
یەزدانیش دەتانکات بە سەر نەک بە کلک و تەنها لە بەرزبوونەوە دەبن نەک لە نزمبوونەوە، ئەگەر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارتان بوون، کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، هەتا بیپارێزن و کاری پێ بکەن. | 13 |
I ustanoví tě Hospodin za hlavu a ne za ocas, a budeš vždycky vyšší, a nikdy nižší, když poslouchati budeš přikázaní Hospodina Boha svého, kteráž já dnes tobě přikazuji, abys ostříhal a činil je.
لە هەموو ئەو وشانەش کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، بەلای چەپ یان ڕاستدا لا نەدەن، بۆ ئەوەی بەدوای خودای دیکە بکەون هەتا بیپەرستن. | 14 |
A neuchýlíš se od žádného slova, kteráž já dnes přikazuji tobě, ani na pravo ani na levo, odcházeje po bozích cizích, abys jim sloužil.
بەڵام ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون، بۆ ئەوەی ئاگاداربن کە کار بە هەموو فەرمانەکانی و فەرزەکانی بکەن کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، هەموو ئەم نەفرەتانەتان دێتە سەر و پێتان دەگات. | 15 |
Jestliže pak hlasu Hospodina Boha svého poslouchati, a všech přikázaní a ustanovení jeho, kteráž já dnes přikazuji tobě, ostříhati a činiti nebudeš, přijdou na tě všecka zlořečenství tato a postihnou tě.
لە شار نەفرەت لێکراو دەبن و لە کێڵگەش نەفرەت لێکراو دەبن. | 16 |
Zlořečený budeš v městě, zlořečený i na poli.
سەبەتە و تەشتی هەویرتان نەفرەت لێکراو دەبێت. | 17 |
Zlořečený koš tvůj, a zlořečená díže tvá.
بەری سکتان و بەروبوومی زەوییەکەتان، گوێرەکەی گاگەلەکەشتان و کاریلە و بەرخی مێگەلەکەتان، نەفرەت لێکراو دەبن. | 18 |
Zlořečený plod života tvého i úrody země tvé, prvorozené skotů tvých i stáda bravů tvých.
کە دێنە ژوورەوە نەفرەتتان لێ دەکرێت و کە دەچنە دەرەوە نەفرەتتان لێ دەکرێت. | 19 |
Zlořečený budeš vcházeje, zlořečený i vycházeje.
لەبەر ئەوەی پشتم تێ دەکەن و کاری خراپە ئەنجام دەدەن، هەر کارێک کە دەتانەوێت بیکەن، یەزدان نەفرەت و سەرلێشێوان و سەرزەنشتتان دەنێرێتە سەر هەتا ئەو کاتەی دەفەوتێن و بە خێرایی لەناودەچن. | 20 |
Pošle Hospodin na tě zlořečení, zkormoucení a bídu při všem, k čemuž bys koli přičinil ruky své a což bys koli dělal, dokudž nebudeš vyhlazen, a nezahyneš v náhle pro zlé skutky tvé, skrze něž jsi opustil mne.
یەزدان دەردتان پێوە دەنووسێنێت، هەتا لەو خاکە لەناوتان ببات کە ئێوە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن. | 21 |
Dopustí Hospodin, aby se přídržely tebe morní bolesti, až tě i vypléní z země, do níž se béřeš, abys ji dědičně opanoval.
یەزدان تووشی سیل و گرانەتا و هەوکردن، گەرما و وشکەساڵی، بای گەرمەسێر و کەڕووتان دەکات، جا بەدواتانەوە دەبێت هەتا لەناوتان دەبات. | 22 |
Bíti tě bude Hospodin souchotinami, zimnicí, pálivostí, horkem, mečem, suchem a rudou, a budou tě stíhati, až tě i zkazí.
ئاسمانیش کە لەسەر سەرتانە دەبێتە بڕۆنز و ئەو خاکەی ژێریشتان دەبێتە ئاسن. | 23 |
I to nebe, kteréž jest nad hlavou tvou, bude měděné, a země, kteráž jest pod tebou, železná.
یەزدانیش بارانی خاکەکەتان دەکاتە تۆز و خۆڵ و لە ئاسمانەوە بۆتان دێتە خوارەوە هەتا لەناودەچن. | 24 |
Dá Hospodin zemi tvé místo deště prach a popel, a toť s nebe sstoupí na tě, dokudž bys nebyl vyhlazen.
یەزدان لەبەردەم دوژمنەکانتان دەتانشکێنێت، لە یەک ڕێگا بۆیان دەچن و لە حەوت ڕێگا لەبەردەمیان هەڵدێن و هەموو شانشینەکانی زەوی دەتۆقن کاتێک ئەو ڕووداوە دەبینن کە بەسەر ئێوە هاتووە. | 25 |
Učiní i to Hospodin, že poražen budeš od nepřátel svých; jednou cestou vytáhneš proti nim, a sedmi cestami utíkati budeš od tváři jejich, a musíš se smýkati po všech královstvích země.
تەرمیشتان دەبێتە خۆراکی هەموو باڵندەکانی ئاسمان و دڕندەکانی زەوی و کەسیش نابێت هەڵیانبفڕێنێ. | 26 |
I budou těla vaše mrtvá za pokrm všemu ptactvu nebeskému, a šelmám zemským, a nebude, kdo by je odehnal.
یەزدان تووشی دومەڵی میسر و ئاوسان و گەڕی و خورشتتان دەکات کە نەتوانن چاک ببنەوە. | 27 |
Raní tě Hospodin vředem Egyptským, neduhy na zadku, prašivinami a svrabem nezhojitelným.
یەزدان تووشی شێتی و کوێری و سەرلێشێواویتان دەکات. | 28 |
Raní tě Hospodin pominutím smyslu, slepotou a tupostí srdce,
لە نیوەڕۆدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک نابینایان لە تاریکیدا و لە ڕێگاکانتان سەرکەوتوو نابن، بەڵکو هەموو ڕۆژانتان زۆرلێکراو و تاڵانکراو دەبن و کەسیش نابێت ڕزگارتان بکات. | 29 |
Tak že o poledni makati budeš, jako maká slepý ve tmě, a nebudeš míti prospěchu na cestách svých; k tomu také utiskán budeš, a loupen po všecky dny, a nebude, kdo by tě vysvobodil.
ژنێک مارە دەکەن بەڵام پیاوێکی دیکە دەیبات و لەگەڵی دەنوێت. خانووێک بنیاد دەنێن بەڵام تێیدا دانانیشن. ڕەزە مێوێک دەڕوێنن بەڵام لە بەرەکەی ناخۆن. | 30 |
Manželku sobě zasnoubíš, a jiný s ní obývati bude; dům vystavíš, a nebudeš bydliti v něm; vinici štípíš, a sbírati na ní nebudeš.
گایەکەتان لەبەرچاوتان سەردەبڕدرێت بەڵام لێی ناخۆن. لەبەرچاوتان دەست بەسەر گوێدرێژەکەتاندا دەگرن بەڵام بۆتان ناگەڕێتەوە. مەڕەکانتان دەدرێنە دەست دوژمنەکانتان و ڕزگارکەریشتان نییە. | 31 |
Vůl tvůj před tvýma očima zabit bude, a ty jeho jísti nebudeš; osel tvůj uchvácen bude před tváří tvou, anižť se zase navrátí; dobytek tvůj vydán bude nepřátelům tvým, a žádný ho nevysvobodí.
کوڕان و کچانتان دەدرێنە دەست گەلێکی دیکە و بە درێژایی ڕۆژ چاوەکانتان تەماشایان دەکەن هەتا ماندوو دەبن و هیچیشتان لەدەست نایەت. | 32 |
Synové tvoji a dcery tvé cizímu národu vydáni budou, a oči tvé na to hledíce, umdlívati budou pro ně celého dne, a nebude síly v ruce tvé.
بەروبوومی خاکەکەتان و هەموو ماندووبوونتان، گەلێک دەیخوات کە نایناسن، جا هەموو ڕۆژانتان تەنها زۆرلێکراو و پێشێلکراو دەبن. | 33 |
Úrody země tvé i všecko úsilí tvé sžíře národ, kteréhož ty neznáš, a nebudeš než potlačený a potřený po všecky dny.
لەبەر سەرسامی ئەوەی کە دەیبینن شێت دەبن. | 34 |
A omámený budeš nad těmi věcmi, kteréž viděti budou oči tvé.
یەزدان تووشی دومەڵی پیستان دەکات، لەسەر ئەژنۆکانتان و قاچەکانتان، کە نەتوانن چاک ببنەوە، لە بنی پێتانەوە هەتا تەپڵی سەرتان. | 35 |
Raní tě Hospodin vředem nejhorším na kolenou i na lýtkách, tak že se nebudeš moci zhojiti, od spodku nohy tvé až do vrchu hlavy.
یەزدان بە خۆتان و پاشاکەتانەوە کە بۆ خۆتانی دادەنێن، دەتانبات بۆ لای نەتەوەیەک کە نە ئێوە و نە باوباپیرانتان ناسیویانە و لەوێ خودای دیکە دەپەرستن، واتە ئەو بتانەی کە لە دار و لە بەردن. | 36 |
Zavede tě Hospodin i krále tvého, kteréhož ustanovíš nad sebou, do národu, kteréhož jsi ty neznal, ani předkové tvoji, a sloužiti tam budeš bohům cizím, dřevu a kameni.
هەموو ئەو گەلانەی یەزدان ئێوە بۆ ناو ئەوان ڕادەپێچێت دەتۆقن لەوەی بەسەر ئێوە هاتووە و دەبنە پەند و گاڵتەجاڕی بۆیان. | 37 |
A budeš k užasnutí a přísloví i v rozprávku všechněm národům, mezi kteréž zavede tě Hospodin.
تۆوێکی زۆر دەکەن بە کێڵگەوە، بەڵام کەم کۆدەکەنەوە، چونکە کوللە دەیخوات، | 38 |
Mnoho semene vyneseš na pole k rozsívání, a málo shromáždíš, nebo sžerou to kobylky.
ڕەزەمێو دەچێنن و خزمەتی دەکەن، بەڵام شەراب ناخۆنەوە و ترێ لێ ناکەنەوە، چونکە کرم دەیخوات. | 39 |
Vinice štípíš a dělati je budeš, ale vína píti ani sbírati nebudeš, nebo červ sžíře je.
لەناو هەموو سنوورەکەتان زەیتوونتان دەبێت، بەڵام خۆتان بە زەیت چەور ناکەن، چونکە زەیتوونەکەتان دەوەرێت. | 40 |
Olivoví hojnost míti budeš ve všech končinách svých, a však olejem se pomazovati nebudeš, nebo sprchne ovoce s olivy tvé.
کوڕ و کچتان بۆ لەدایک دەبێت، بەڵام بۆ ئێوە نابن، چونکە بە دڵنیاییەوە ڕاپێچ دەکرێن. | 41 |
Synů a dcer naplodíš, a nebudeš jich míti, nebo zajati budou.
پۆلە کوللەی باڵدار دەست دەگرن بەسەر هەموو دار و بەروبوومی زەوییەکەتانەوە. | 42 |
Všecko stromoví tvé i úrody země tvé kobylky zkazí.
ئەو نامۆیانەی لەنێوتاندان پلە بە پلە پایەبەرزتر دەبن، بەڵام ئێوە پلە بە پلە پایەنزم دەبن. | 43 |
Cizozemec, kterýž s tebou přebývá, vzroste nad tebe, ty pak velice ponižovati se musíš.
ئەوان قەرزتان پێدەدەن، بەڵام ئێوە قەرزیان پێ نادەن، ئەوان سەر دەبن، بەڵام ئێوە کلک. | 44 |
On půjčovati bude tobě, a ty nebudeš míti, co bys půjčil jemu; on bude přednější, a ty poslednější.
هەموو ئەم نەفرەتانەتان دێتە سەر و دواتان دەکەوێت و پێتان دەگات هەتا لەناودەچن، چونکە ئێوە گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون هەتا فەرمانەکان و فەرزەکانی بەجێبهێنن کە فەرمانی پێ کردن. | 45 |
A přijdou na tebe všecka zlořečenství tato a stíhati tě budou, a obklíčí tě, až i zahyneš, jestliže bys neuposlechl hlasu Hospodina Boha svého, a neostříhal přikázaní a ustanovení jeho, kteráž přikázal tobě.
ئیتر بۆ هەتاهەتایە لەنێو ئێوە و لەنێو نەوەکەتان دەبێتە نیشانە و پەرجوو. | 46 |
A budou rány tyto znamením a zázrakem na tobě i semeni tvém až na věky,
لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان بە دڵخۆشی و دڵسافییەوە نەپەرست، کاتێک هەموو شتێک زۆر بوو، | 47 |
Proto že jsi nesloužil Hospodinu Bohu svému s potěšením a veselím srdce, maje hojnost všech věcí.
کەواتە لە برسیێتی و تینووێتی و ڕووتی و نەداری لە هەموو شتێک، دەبنە کۆیلەی دوژمنەکانتان، کە یەزدان بۆ سەر ئێوەی دەنێرێت. ئەویش نیری ئاسن دەخاتە سەر ملتان هەتا لەناودەچن. | 48 |
A protož nepříteli svému, kteréhož poslal na tebe Hospodin, sloužiti musíš v hladu, žízni, v nahotě a v nedostatku všech věcí; a vloží na šíji tvou jho železné, dokudž tě nesetře.
یەزدان نەتەوەیەکتان دەهێنێتە سەر لە دوورەوە لەوپەڕی زەوییەوە وەک شاڵاوی هەڵۆ، نەتەوەیەک لە زمانی ناگەن، | 49 |
Přivede Hospodin na tebe národ z daleka, od nejdalších končin země, jako letí orlice, národ, jehož jazyku nerozumíš,
نەتەوەیەکی ڕووگرژ، نە ڕێز بۆ پیر دادەنێت و نە سۆزی بۆ منداڵ دەجوڵێت. | 50 |
Národ nestydatý, kterýž ani starce nebude šanovati, a nad dítětem se neslituje.
بەری ئاژەڵی ماڵی و بەروبوومی زەویتان دەخوات هەتا لەناودەچن و هیچ دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت و گوێرەکەی گاگەل و کاریلە و بەرخی مێگەلتان بۆ ناهێڵێتەوە هەتا لەناوتان دەبات. | 51 |
A sžíře plod dobytků tvých i úrody země tvé, dokudž nebudeš vyhlazen; a nezanechá tobě obilí, vína mladého a oleje, prvorozeného z skotů tvých, ani stáda bravů tvých, až tě i vyhladí.
لە هەموو شارەکان گەمارۆتان دەدات، هەتا شوورا بەرزە قاییمەکان کە ئێوە پشتی پێ دەبەستن دەڕمێت، لە هەموو خاکەکەتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات گەمارۆتان دەدات. | 52 |
A oblehne tě ve všech městech tvých, dokudž by nepadly zdi tvé vysoké a pevné, v nichž ty doufáš po vší zemi své; obležen, pravím, budeš ve všech městech svých, po vší zemi své, kterouž Hospodin Bůh tvůj dal tobě,
جا بەری سکتان، گۆشتی کوڕ و کچەکانتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێیداون دەخۆن، لەو گەمارۆ و تەنگانەیەی کە دوژمنەکانتان تەنگتان پێ هەڵدەچنن. | 53 |
Tak že v obležení a ssoužení, jímž ssouží tě nepřítel tvůj, jísti budeš plod života svého, maso synů svých a dcer svých, kteréž by dal tobě Hospodin Bůh tvůj.
پیاوی دڵناسک و زۆر هەستیار لەنێوتان بەرچاوتەنگ دەبێت، سەبارەت بە براکەی خۆی و بە ژنە خۆشەویستەکەی و بە پاشماوەی منداڵەکانی کە ماونەتەوە، | 54 |
Èlověk mezi vámi rozmazaný a v rozkoši schovaný záviděti bude bratru svému, i vlastní ženě své, i ostatním synům svým, kterýchž ještě zanechal,
هەتا لە گۆشتی منداڵەکەی کە دەیخوات بە کەسیان نادات، چونکە هیچی بۆ نەماوەتەوە لەو گەمارۆ و تەنگانەیەی کە دوژمنەکانتان تەنگتان پێ هەڵدەچنن لە هەموو شارەکانتاندا. | 55 |
Tak že neudělí žádnému z nich masa synů svých, kteréž jísti bude, proto že nezůstalo jemu nic jiného v obležení a v ssoužení, jímž ssouží tě nepřítel tvůj ve všech městech tvých.
ئەو ژنەی دڵناسک و هەستیارە لەنێوتان کە لەبەر دڵناسکی و هەستیارییەکەی دڵی نایەت بنی پێی بە زەویدا بنێت، بەرچاوتەنگ دەبێت سەبارەت بە پیاوە خۆشەویستەکەی و کوڕ و کچەکەی، | 56 |
Rozmazaná mezi vámi a v rozkoši schovaná žena, kteráž rozmazaností a rozkoší velikou ledva nohou země se dotkla, vlastnímu muži svému a synu svému i dceři své,
لەو یۆڵداشەی لەنێو هەردوو قاچی دێتەدەر و لە منداڵەکانی کە دەیبێت، چونکە بە نهێنی لە نەداری دەیانخوات، لەو گەمارۆ و تەنگانەیەی کە دوژمنەکانتان لە شارەکانتاندا تەنگتان پێ هەڵدەچنن. | 57 |
Také i lůžka svého, kteréž z ní vychází při porodu, ano i synů svých, kteréž zplodí, záviděti bude; nebo jísti je bude tajně pro nedostatek všech věcí v obležení a ssoužení, jímž ssouží tě nepřítel tvůj v městech tvých.
ئەگەر ئاگادار نەبن بۆ ئەوەی کار بە هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنە بکەن کە لەم پەڕتووکە نووسراون، بۆ ئەوەی لەم ناوە شکۆدارە سامناکە بترسن، لە یەزدانی پەروەردگارتان، | 58 |
Nebudeš-li ostříhati a činiti všech slov zákona tohoto, kteráž psána jsou v knize této, abys se bál toho veleslavného a hrozného jména Hospodina Boha svého:
ئەوا یەزدان وا دەکات لێدانەکانتان و لێدانەکانی نەوەکەتان سەرسوڕهێنەر بێت، لێدانی سەخت و بەردەوام، نەخۆشی بە ئازار و هەمیشەیی. | 59 |
Rozmnoží ku podivení Hospodin rány tvé, a rány semene tvého, rány veliké a trvánlivé, i nemoci těžké a dlouhé.
هەموو دەردەکانی میسریش کە لێی تۆقین، بەسەرتاندا دێتەوە و پێتانەوە دەنووسێن. | 60 |
A obrátí na tebe všecky neduhy Egyptské, jichžs se strašil, a přichytí se tebe.
هەروەها هەر نەخۆشییەک و هەر لێدانێک کە لەم پەڕتووکەی تەورات نەنووسراوە، یەزدان بەسەرتاندا دەدات هەتا لەناودەچن. | 61 |
Všelijaký také neduh a všelikou ránu, kteráž není psána v knize zákona tohoto, uvede Hospodin na tebe, dokudž nebudeš vyhlazen.
چەند کەسێکی کەم دەمێنن لە جێی ئەوەی وەک ئەستێرەی ئاسمان بوون لە زۆریدا، چونکە گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون. | 62 |
A zůstane vás maličko, ješto vás prvé bylo mnoho, jako hvězd nebeských, proto že jsi neposlouchal hlasu Hospodina Boha svého.
هەروەک چۆن یەزدان پێتان دڵخۆش بوو کە چاکەتان لەگەڵ بکات و زۆرتان بکات، هەروەها پێشتان دڵخۆش دەبێت هەتا بتانفەوتێنێت و لەناوتان ببات. لەو خاکە ڕیشەکێش دەکرێن کە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن. | 63 |
I stane se, že jakož se veselil Hospodin nad vámi, dobře vám čině a rozmnožuje vás, tak veseliti se bude Hospodin nad vámi, když vás zkazí a vyhladí, a vypléněni budete z země, do kteréž jdete, abyste dědičně vládli jí.
ئینجا یەزدان لەنێو هەموو گەلان پەرشوبڵاوتان دەکاتەوە، لەوپەڕی زەوی هەتا ئەوپەڕی، لەوێ خودای دیکە دەپەرستن لە دار و بەرد کە نە ئێوە و نە باوباپیرانتان نەیانناسیوە. | 64 |
A rozptýlí tě Hospodin mezi všecky národy, od jednoho konce země až do druhého, a budeš tam sloužiti bohům cizím, kterýchž ty neznáš, ani otcové tvoji, dřevu a kameni.
لەنێو ئەو نەتەوانەدا ناحەوێنەوە و پێیەکانتان جێگیر نابن، بەڵکو یەزدان لەوێ دڵێکی لەرزۆک و چاوێکی ماندوو و گیانێکی لاوازتان دەداتێ. | 65 |
A mezi národy těmi neoddechneš, aniž bude míti odpočinutí spodek nohy tvé; tam také dá Hospodin tobě srdce lekavé, a oči blíkavé, a truchlost mysli.
ژیانیشتان هەڵواسراو دەبێت لەبەردەمتان و شەو و ڕۆژ دەترسن و لە ژیانتان دڵنیا نابن. | 66 |
I bude život tvůj nejistý před tebou, a strašiti se budeš v noci i ve dne, a nikdež nebudeš jist svým životem.
لە ترسی دڵتان کە دەترسن و لە تێڕوانینی چاوەکانتان کە تێدەڕوانن، بە ڕۆژ دەڵێن، «خۆزگە شەو بێت،» بە شەویش دەڵێن، «خۆزگە ڕۆژ بێت.» | 67 |
Ráno díš: Ó by již byl večer! a večer díš: Ó by již bylo jitro! pro strach srdce svého, jímž se lekáš, a pro ty věci, na něž očima svýma hleděti musíš.
یەزدان بە کەشتی بەو ڕێگایەدا دەتانگەڕێنێتەوە بۆ میسر کە پێم گوتن، کە ئیتر نایبیننەوە، جا لەوێ وەک کۆیلە و کەنیزە بە دوژمنەکانتان دەفرۆشرێن و کەسیش ناتانکڕێت. | 68 |
A zavede tě Hospodin do Egypta na lodech, cestou, o níž jsem řekl tobě: Nebudeš jí viděti více; a tam prodávati se budete nepřátelům svým za služebníky a děvky, a nebude, kdo by koupil.