< دواوتار 26 >

کاتێک هاتنە ناو ئەو خاکەی کە یەزدانی پەروەردگارتان بە میرات پێتانی دەدات و دەستتان بەسەردا گرت و تێیدا نیشتەجێ بوون، 1
When you enter the land that the LORD your God is giving you as an inheritance, and you take possession of it and settle in it,
ئەوا هەرکەسێک یەکەمین بەرهەمی هەموو بەروبوومی زەوییەکە کە دەستی دەکەوێت لە خاکەکەتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتانی دەدات دەیکاتە ناو سەبەتەیەک و دەچێتە ئەو شوێنەی کە یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیدەبژێرێت بۆ ئەوەی ناوی لەوێ بێت. 2
you are to take some of the firstfruits of all your produce from the soil of the land that the LORD your God is giving you and put them in a basket. Then go to the place the LORD your God will choose as a dwelling for His Name,
ئینجا دێتە لای ئەو کاهینەی کە لەو کاتەدایە و پێی دەڵێت: «ئەمڕۆ بە یەزدانی پەروەردگارت ڕادەگەیەنم کە من چوومە ناو ئەو خاکەی یەزدان سوێندی بۆ باوباپیرانمان خوارد کە پێمانی بدات.» 3
to the priest who is serving at that time, and say to him, “I declare today to the LORD your God that I have entered the land that the LORD swore to our fathers to give us.”
جا کاهینەکەش سەبەتەکە لە دەستی وەردەگرێت و لەبەردەم قوربانگاکەی یەزدانی پەروەردگارتان دایدەنێت، 4
Then the priest shall take the basket from your hands and place it before the altar of the LORD your God,
ئینجا کەسەکە لە بەرامبەر یەزدانی پەروەردگارتان ڕایدەگەیەنێت و دەڵێت: «باوکم ئارامییەکی گەڕۆک بوو، چوو بۆ میسر و لەوێ ئاوارە بوو، چەند کەسێکی کەم بوون، جا لەوێ بوو بە نەتەوەیەکی مەزن و بەهێز و زۆر. 5
and you are to declare before the LORD your God, “My father was a wandering Aramean, and he went down to Egypt few in number and lived there and became a great nation, mighty and numerous.
ئینجا میسرییەکان خراپەیان دەرهەق کردین و ئازاریان داین و کۆیلایەتییەکی سەختیان بەسەرماندا سەپاند. 6
But the Egyptians mistreated us and afflicted us, putting us to hard labor.
ئیتر کاتێک هاوارمان بۆ یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانمان کرد، یەزدان گوێی لە دەنگمان بوو و ناخۆشی و ماندووبوونی و چەوساندنەوەی ئێمەی بینی. 7
So we called out to the LORD, the God of our fathers; and the LORD heard our voice and saw our affliction, toil, and oppression.
جا یەزدان بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز و ترسی مەزن و نیشانە و پەرجووەوە لە میسر دەریهێناین، 8
Then the LORD brought us out of Egypt with a mighty hand and an outstretched arm, with great terror, signs, and wonders.
ئێمەی هێنایە ناو ئەم شوێنە و ئەم خاکەی پێداین، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت. 9
And He brought us to this place and gave us this land, a land flowing with milk and honey.
ئێستاش ئەی یەزدان، ئەوەتا یەکەمین بەرهەمی ئەو زەوییەم هێناوە کە تۆ بە منت داوە.» ئینجا لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان دایدەنێت و لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان کڕنۆش دەبات و 10
And now, behold, I have brought the firstfruits of the land that You, O LORD, have given me.” Then you are to place the basket before the LORD your God and bow down before Him.
بە هەموو ئەو خێروبێرە دڵخۆش دەبن کە یەزدانی پەروەردگارتان بە خۆتان و ماڵەکەتانی داوە، ئێوە و لێڤییەکان و ئەو نامۆیانەی لەنێوتاندان. 11
So you shall rejoice—you, the Levite, and the foreigner dwelling among you—in all the good things the LORD your God has given to you and your household.
کاتێک لە دەرهێنانی دەیەکی هەموو داهاتەکەتان تەواو بوون لە ساڵی سێیەم کە ساڵی دەیەکە، داتانە لێڤی و نامۆ و هەتیو و بێوەژنان، لە شارۆچکەکانتاندا خواردیان و تێر بوون، 12
When you have finished laying aside a tenth of all your produce in the third year, the year of the tithe, you are to give it to the Levite, the foreigner, the fatherless, and the widow, that they may eat and be filled within your gates.
لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان دەڵێن: «بەشی تەرخانکراوی خودام لە ماڵەکەم دەرهێنا و هەروەها بە لێڤی و نامۆ و هەتیو و بێوەژنم دا، بەگوێرەی هەموو فەرمانەکەت کە فەرمانت پێکردم، لە فەرمانەکانت دەرنەچووم و لە یادم نەکرد. 13
Then you shall declare in the presence of the LORD your God, “I have removed from my house the sacred portion and have given it to the Levite, the foreigner, the fatherless, and the widow, according to all the commandments You have given me. I have not transgressed or forgotten Your commandments.
لە ماتەمداریمدا لە بەشە تەرخانکراوەکەم نەخوارد و لە گڵاویمدا لێم نەبرد و هیچم لێی نەداوە بۆ مردوو، بەڵکو گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارم بووم و بەگوێرەی هەموو ئەوەم کرد کە فەرمانت پێکردم. 14
I have not eaten any of the sacred portion while in mourning, or removed any of it while unclean, or offered any of it for the dead. I have obeyed the LORD my God; I have done everything You commanded me.
لە نشینگەی پیرۆزی خۆتەوە، لە ئاسمانەوە بڕوانە و گەلی خۆت ئیسرائیل و ئەو خاکە بەرەکەتدار بکە کە بە ئێمەت داوە، وەک سوێندت بۆ باوباپیرانمان خوارد، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت.» 15
Look down from Your holy habitation, from heaven, and bless Your people Israel and the land You have given us as You swore to our fathers—a land flowing with milk and honey.”
ئەمڕۆ یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردن کە کار بەم فەرز و یاسایانە بکەن، جا پڕ بە دڵ و لە ناختانەوە بەجێی بهێنن و پەیڕەوی بکەن، 16
The LORD your God commands you this day to follow these statutes and ordinances. You must be careful to follow them with all your heart and with all your soul.
ئەمڕۆ ڕاتانگەیاند بۆ یەزدان کە ببێت بە خوداتان و ڕێگاکانی ئەو بگرنەبەر و فەرز و فەرمانەکان و یاساکانی بەجێبهێنن و گوێڕایەڵی دەنگی ببن، 17
Today you have proclaimed that the LORD is your God and that you will walk in His ways, keep His statutes and commandments and ordinances, and listen to His voice.
یەزدانیش ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە ئێوە گەلی ئەون، گەنجینەیەکی تایبەتی ئەو، وەک بەڵێنی پێدان و هەموو فەرمانەکانی بپارێزن. 18
And today the LORD has proclaimed that you are His people and treasured possession as He promised, that you are to keep all His commandments,
لە سەرووی هەموو ئەو نەتەوانەی دروستی کردوون داتان دەنێت، لە ستایش و ناوبانگ و ڕێزدا، ببنە گەلێکی پیرۆز بۆ یەزدانی پەروەردگارتان وەک بەڵێنی دا. 19
that He will set you high in praise and name and honor above all the nations He has made, and that you will be a holy people to the LORD your God, as He has promised.

< دواوتار 26 >