< دواوتار 25 >
ئەگەر ناکۆکییەک هەبوو لەنێوان خەڵکی، دەبێت بیبەنە دادگا بۆ ئەوەی دادوەری لەنێوانیان بکرێت و بێتاوانەکە بێتاوان بکرێت و حوکم بەسەر تاوانبارەکەدا بدرێت. | 1 |
Ha pör lesz férfiak között és odalépnek a törvény elé, hogy ítéljenek fölöttük, és fölmentik az igazságost és elítélik a bűnöst
جا ئەگەر ڕەوا بوو لە تاوانبارەکە بدرێت، ئەوا دادوەر چۆکی پێ دادەدات و لەبەردەمی بە ژمارە بەگوێرەی تاوانەکەی قامچی لێدەدرێت. | 2 |
Akkor lesz, ha verést érdemel a bűnös, fektesse le őt a bíró és veressen rá maga előtt bűnösségéhez mérten, szám szerint.
نابێت لە چل قامچی زیاتر بێت، نەوەک براکەت لەبەرچاوت سووک بێت، ئەگەر لێدانەکە زیاد بێت. | 3 |
Negyvenet veressen rá, ne többet; nehogy többet veressen rá, ezenfelül sok ütést, és lealáztatnék testvéred szemeid előtt.
لە کاتی گێرەکردن دەمی گا مەگرە. | 4 |
Ne kösd be az ökör száját, mikor nyomtat.
ئەگەر چەند برایەک پێکەوە ژیان و یەکێکیان مرد و کوڕی نەبوو، ئەوا ژنەکەی نابێت بۆ پیاوێکی لە خێڵێکی دیکەی دەرەوە بێت، برای مێردەکەی دەیخوازێت و دەیکاتە ژنی خۆی و بە ئەرکی شووبرایەتی هەڵدەستێت بۆی، | 5 |
Ha együtt laknak testvérek és meghal az egyik közülük, és fia nincs neki, ne legyen a halottnak felesége (családon) kívül idegen férfié, sógora menjen be hozzá és vegye őt nőül, sógorsági házassággal vegye el.
ئەو کوڕە نۆبەرەیەشی کە بۆی لەدایک دەبێت، بە ناوی برا مردووەکەی ناودەبردرێت، نەوەک ناوی لە ئیسرائیلدا بسڕێتەوە. | 6 |
És legyen, az elsőszülött, akit szülni fog, maradjon meghalt testvére nevén, hogy ne töröltessék a neve Izraelből.
ئەگەر پیاوەکە ڕازی نەبوو براژنەکەی بخوازێت، ئەوا براژنەکەی دەچێتە لای دەروازەی شارۆچکەکە بۆ لای پیران و دەڵێت: «شووبرایەکەم ڕازی نەبوو ناوێک بۆ براکەی لە ئیسرائیلدا درێژە پێبدات، نەیویست بە ئەرکی شووبرایەتی هەستێت بۆم.» | 7 |
De ha nem akarja a férfi elvenni sógorasszonyát, akkor menjen ki sógorasszonya a kapuba, s vénekhez és mondja: Sógorom vonakodik fenntartani az ő testvérének nevét Izraelben, nem akar engem sógorsági házassággal elvenni.
جا پیرانی شارۆچکەکەی بانگی دەکەن و لەگەڵی دەدوێن، ئەگەر سوور بوو و گوتی، «ڕازی نیم بیخوازم،» | 8 |
És hívják meg városának vénei és szóljanak hozzá; ő meg odaáll és azt mondja: Nem akarom elvenni,
ئەوا براژنەکەی لەبەرچاوی پیران لێی دەچێتە پێش و یەکێک لە پێڵاوەکانی کابرا لە پێی دادەکەنێت و تف لە دەموچاوی دەکات و ڕایدەگەیەنێت و دەڵێت: «ئاوا لە پیاوێک دەکرێت کە ماڵی براکەی بنیاد نەنێتەوە.» | 9 |
akkor lépjen oda sógorasszonya hozzá a vének szemei láttára, húzza le saruját a lábáról és köpjön ki előtte; szólaljon föl és mondja: Így történjék a férfiúval, aki nem építi föl testvérének a házát.
جا لە ئیسرائیل ناوی لێ دەنرێت، خێڵی پێڵاو داکەنراو. | 10 |
És neveztessék el Izraelben: Saruja – lehúzottnak háza.
ئەگەر دوو پیاو لەگەڵ یەکتری کردیان بە شەڕ، ژنی یەکێکیان هات بۆ ئەوەی فریای پیاوەکەی بکەوێت لە دەست ئەوەی لێی دەدات، جا دەستی درێژکرد و گونی گرت، | 11 |
Midőn férfiak egymás közt tusakodnak, valaki meg testvére, és közeledik az egyiknek felesége, hogy megmentse férjét annak kezéből, ki őt veri s kinyújtja kezét és megragadja a szemérmét:
دەستی ببڕنەوە و بەزەییتان پێی نەیەتەوە. | 12 |
akkor vágd el kezefejét, ne sajnálja szemed.
با لە توورەکەکەت کێشی جیاواز نەبێت، قورس و سووک. | 13 |
Ne legyen neked zacskódban kétféle súlykő, nagy és kicsiny.
با لە ماڵەکەت پێوانەی جیاواز نەبێت، گەورە و بچووک. | 14 |
Ne legyen neked házadban kétféle éfó, nagy és kicsiny.
کێشی تەواو و ڕاستت دەبێت، پێوانەی تەواو و ڕاستت دەبێت، بۆ ئەوەی تەمەن درێژ بیت لەسەر ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارت پێت دەدات، | 15 |
Teljes és igazságos súlyköved legyen, teljes és igazságos éfód legyen, hogy hosszú életű légy a földön, melyet az Örökkévaló, a te Istened ad neked.
چونکە هەر یەکێک ئەوە بکات، هەر یەکێک ساختەکاری بکات، یەزدانی پەروەردگارت قێزی لێ دەبێتەوە. | 16 |
Mert az Örökkévaló, a te Istened utálata mindaz, aki ezeket teszi, mindaz, aki hamisságot követ el.
لە یادتان بێت ئەوەی عەمالێقییەکان لە ڕێگا لە کاتی هاتنە دەرەوەتان لە میسر پێیان کردن، | 17 |
Emlékezzél meg arról, amit tett neked Amalék az úton, mikor kivonultatok Egyiptomból:
کە چۆن لە ڕێگا بەرەو ڕووتان هاتن و لە پشتتانەوە هەموو لاوازەکانی دواوەی ئێوەیان بڕییەوە، ئێوەش پەککەوتە و ماندوو بوون و ئەوانیش لە خودا نەترسان. | 18 |
Hogy rádtámadt az úton és megverte az utócsapatodat, mind az elgyöngültetek mögötted; te pedig bágyadt és fáradt voltál, és ő nem félt az Istentől.
جا کاتێک یەزدانی پەروەردگارتان ئێوەی حەساندەوە لە هەموو دوژمنەکانتان کە لە چواردەورتانن لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتانی دەدات هەتا دەستی بەسەردا بگرن وەک میرات، ئەوا ناوی عەمالێق لەژێر ئاسمان دەسڕنەوە، لەبیری نەکەن! | 19 |
Azért lesz, midőn nyugalmat szerez neked az Örökkévaló, a te Istened mind az ellenségeidtől köröskörül, az országban, melyet az Örökkévaló, a te Istened ad neked birtokul, hogy elfogadjad, akkor töröld el Amalék emlékét az ég alól, el ne felejtsd!