ئەگەر پیاوێک ژنێکی هێنا و پەسەند نەبوو لەبەرچاوی، چونکە بێ ئابڕووییەکی تێدا بینی و تەڵاقنامەی بۆ نووسی و دایە دەستی، لە ماڵەکەی خۆی بەڕێی کرد، | 1 |
اگر مردی پس از ازدواج با زنی، از او راضی نباشد، و طلاقنامهای نوشته، به دستش دهد و او را رها سازد |
ئەویش کە لە ماڵەکەی چووە دەرەوە، بووە ژنی پیاوێکی دیکە، | 2 |
و آن زن دوباره ازدواج کند |
جا ئەگەر پیاوەکەی دووەم ڕقی لێی بووەوە و تەڵاقنامەی بۆ نووسی و دایە دەستی و لە ماڵەکەی خۆی بەڕێی کرد، یان ئەگەر پیاوەکەی دووەم کە هێنابووی مرد، | 3 |
و شوهر دومی نیز از او راضی نباشد و او را طلاق دهد یا بمیرد، |
ئەوا مێردەکەی یەکەمی کە تەڵاقی دابوو ناتوانێت بیهێنێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ژنی دوای ئەوەی گڵاو بووە. ئەوە شتێکی قێزەونە لەلای یەزدان، جا گوناه مەهێنە سەر ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارت بە میرات دەتداتێ. | 4 |
آنگاه شوهر اولش نمیتواند دوباره با او ازدواج کند، زیرا آن زن نجس شده است. خداوند از چنین ازدواجی متنفر است و این عمل باعث میشود زمینی که خداوند، خدایتان به شما داده است به گناه آلوده شود. |
ئەگەر پیاوێک ژنی هێنا ئەوا هەتا ساڵێک بۆ سەربازی ناچێت و هیچ لێپرسراویەتییەکی لەسەر شان نابێت، ئەو ساڵە لە ماڵەکەی ئازاد دەبێت و ژنەکەی دڵخۆش دەکات. | 5 |
مردی را که تازه ازدواج کرده است نباید به سربازی احضار نمود و یا مسئولیتهای بخصوص دیگری به وی محول کرد، بلکه مدت یک سال در خانهٔ خود آزاد بماند و زنش را خوشحال کند. |
نابێت کەس دەستاڕ، تەنانەت بەرداشێکی بکاتە بارمتە، چونکە سەرچاوەی بژێوییە. | 6 |
گرو گرفتن سنگ آسیاب خلاف قانون است، چون وسیلهٔ امرار معاش صاحبش میباشد. |
ئەگەر پیاوێک لە کاتی ڕفاندنی یەکێک لە براکانی لە نەوەی ئیسرائیل بگیردرێت و وەک کۆیلە هەڵسوکەوتی لەگەڵ کرد یان فرۆشتی، ئەوا کابرای ڕفێنەر دەبێت بمرێت، جا خراپەکە لەنێو خۆتان دادەماڵن. | 7 |
اگر کسی یکی از برادران اسرائیلی خود را بدزدد و با او مثل برده رفتار کند و یا او را بفروشد، این آدم دزد باید کشته شود تا شرارت از میان شما پاک گردد. |
لە کاتی نەخۆشی گولی زۆر ئاگاداربن و بەگوێرەی هەموو ئەوەی کاهینە لێڤییەکان فێرتان دەکەن ئاوا بکەن، ئەوەی من فەرمانم بەوان کردووە ئێوە بیکەن. | 8 |
هرگاه کسی به مرض جذام مبتلا شود، باید به دقت آنچه را که کاهنان لاوی به او میگویند انجام دهد؛ او باید از دستورهایی که من به کاهنان دادهام پیروی کند. |
لە یادتان بێت یەزدانی پەروەردگارتان لە ڕێگا چی بە مریەم کرد، پاش ئەوەی لە میسر هاتنە دەرەوە. | 9 |
به خاطر بیاورید آنچه را که خداوند، هنگامی که از مصر بیرون میآمدید با مریم کرد. |
ئەگەر قەرزت بە دراوسێکەت دا، مەچۆ ماڵەکەی هەتا شتێکی ماڵەکەی بکەیتە بارمتە، | 10 |
اگر به کسی چیزی قرض میدهید نباید برای گرفتن گرو به خانهاش وارد شوید. |
لە دەرەوە دەوەستیت و ئەو پیاوەی قەرزی پێدەدەیت بارمتەکەت بۆ دەهێنێتە دەرەوە. | 11 |
بیرون خانه بایستید تا صاحب خانه آن را برایتان بیاورد. |
ئەگەر کابرا هەژار بوو با بارمتەکە بۆ شەو لەلات نەمێنێتەوە، | 12 |
اگر آن مرد، فقیر بوده، ردایش را که در آن میخوابد به عنوان گرو به شما بدهد نباید تا روز بعد، پیش خود نگه دارید بلکه هنگام غروب آفتاب آن را به او بازگردانید تا بتواند شب در آن بخوابد. آنگاه او برای شما دعای خیر خواهد کرد و خداوند، خدایتان از شما راضی خواهد بود. |
لەگەڵ ئاوابوونی خۆر بارمتەکەی بۆ بگەڕێنەوە هەتا لەناو جلوبەرگەکەی بنووێت و داوای بەرەکەتت بۆ بکات و بۆت ببێتە کارێکی ڕاست لەلای یەزدانی پەروەردگارت. | 13 |
زوڵم لە کرێگرتەیەکی هەژار و نەدار مەکە، کە لە براکانت بێت یان لەو نامۆیانەی لە یەکێک لە شارۆچکەکانی خاکەکەتن. | 14 |
هرگز به یک کارگر روزمزد فقیر و محتاج ظلم نکنید، چه اسرائیلی باشد و چه غریبی که در شهر شما زندگی میکند. مزدش را هر روز قبل از غروب آفتاب به وی پرداخت کنید، چون او فقیر است و چشم امیدش به آن مزد است. اگر چنین نکنید، ممکن است نزد خداوند از دست شما ناله کند و این برای شما گناه محسوب شود. |
لە ڕۆژی خۆی کرێیەکەی دەدەیتێ، پێش ئاوابوونی خۆر، چونکە هەژارە و بۆ ئەمە خۆی هەڵگرتووە، نەوەک لەسەر تۆ هاوار بۆ یەزدان بکات، جا دەبێت بە گوناه بەسەرتەوە. | 15 |
باوک لە جیاتی کوڕ ناکوژرێت و کوڕ لە جیاتی باوک ناکوژرێت، هەر یەکێک لەسەر گوناهی خۆی دەکوژرێت. | 16 |
پدران نباید به سبب گناهان پسرانشان کشته شوند، و نه پسران به سبب گناهان پدرانشان. هر کس باید به سبب گناه خودش کشته شود. |
نامۆ و هەتیو لە دادپەروەری بێبەش مەکە، جلوبەرگی بێوەژن مەکە بارمتە، | 17 |
با غریبان و یتیمان به عدالت رفتار کنید و هرگز لباس بیوهزنی را در مقابل قرضی که به او دادهاید گرو نگیرید. |
لە یادت نەچێت کە تۆش لە میسر کۆیلە بوویت و یەزدانی پەروەردگارت لەوێ تۆی کڕییەوە، بۆیە من فەرمانت پێدەدەم ئەم کارە بکەیت. | 18 |
همیشه به یاد داشته باشید که در مصر برده بودید و خداوند، خدایتان شما را نجات داد. به همین دلیل است که من این دستور را به شما میدهم. |
کاتێک لە کێڵگەکەت خەریکی دروێنەکردنیت و دەسکێکت لە کێڵگە لەبیر چوو، مەگەڕێوە بۆ ئەوەی بیبەیتەوە، ئەوە بۆ نامۆ و هەتیو و بێوەژن دەبێت، تاکو یەزدانی پەروەردگارت لە هەموو کاری دەستت بەرەکەتدارت بکات. | 19 |
اگر هنگام درو کردن محصول فراموش کردید یکی از بافهها را از مزرعه بیاورید، برای برداشتن آن به مزرعه باز نگردید. آن را برای غریبان، یتیمان و بیوهزنان بگذارید تا خداوند، خدایتان دسترنج شما را برکت دهد. |
لە کاتی ڕاتەکاندنی دار زەیتوونەکەت، بەدوای ئەوانەدا مەچووەوە کە لە لقەکاندا ماوەتەوە، ئەوە بۆ نامۆ و هەتیو و بێوەژن دەبێت. | 20 |
وقتی که محصول زیتون خود را از درخت میتکانید شاخهها را برای بار دوم تکان ندهید، بلکه باقیمانده را برای غریبان، یتیمان و بیوهزنان بگذارید. |
کاتێک ترێی ڕەزە مێوەکەت دەڕنیت، پاشماوەکەی هەڵمەگرەوە، ئەوە بۆ نامۆ و هەتیو و بێوەژن دەبێت، | 21 |
در مورد انگور تاکستانتان نیز چنین عمل کنید. دوباره سراغ تاکی که انگورهایش را چیدهاید نروید، بلکه آنچه را که از انگورها باقی مانده است برای نیازمندان بگذارید. |
لە یادت نەچێت تۆش لە خاکی میسر کۆیلە بوویت، بۆیە من فەرمانت پێدەدەم ئەم کارە بکەیت. | 22 |
یادتان باشد که در سرزمین مصر برده بودید. به همین سبب است که من این دستور را به شما میدهم. |