< دواوتار 21 >
ئەگەر کوژراوێک لەو خاکە دۆزرایەوە کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات هەتا دەستی بەسەردا بگرن، لە کێڵگەیەک کەوتبوو و نەزانرا کێ کوشتوویەتی، | 1 |
Om i det land som HERREN, din Gud, vill giva dig till besittning en ihjälslagen människa påträffas liggande på marken, och man icke vet vem som har dödat honom,
ئەوا پیران و دادوەرانتان دەچن و دووری نێوان کوژراوەکە و ئەو شارۆچکانەی دەوروبەری دەپێون. | 2 |
så skola dina äldste och dina domare gå ut och mäta upp avståndet från platsen där den ihjälslagne påträffas till de städer som ligga där runt omkring.
جا پیرانی نزیکترین شارۆچکە لە کوژراوەکە گوێرەکەیەکی مێینەی سێ ساڵە دەبەن کە هێشتا جووتی پێ نەکرابێت، نیری لەسەر دانەنرابێت. | 3 |
Och de äldste i den stad som ligger närmast denna plats skola taga en kviga som icke har blivit begagnad till arbete, och som icke såsom dragare har gått under ok.
پاشان پیرانی ئەو شارۆچکەیە گوێرەکەکە بۆ دۆڵێک دەبەنە خوارەوە کە جۆگەیەکی ئاوی لەبەرڕۆیشتووی تێدابێت و نەکێڵرابێت و نەچێنرابێت و لە دۆڵەکە ملی دەشکێنن. | 4 |
Och de äldste i staden skola föra kvigan ned till en dalgång som icke har varit plöjd eller besådd; och där i dalen skola de krossa nacken på kvigan.
دواتر کاهینەکان، نەوەی لێڤی دێنە پێشەوە، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان ئەوانی هەڵبژاردووە هەتا خزمەتی بکەن و بە ناوی یەزدانەوە داوای بەرەکەت بکەن، جا هەموو ناکۆکی و پەلاماردانێک بەگوێرەی قسەی ئەوان یەکلا دەکرێتەوە. | 5 |
Och prästerna, Levi söner, skola träda fram, ty dem har HERREN, din Gud, utvalt till att göra tjänst inför honom och till att välsigna i HERRENS namn, och såsom de bestämma skola alla tvister och alla misshandlingsmål behandlas.
ئینجا هەموو پیرانی ئەو شارۆچکەیەی کە لە کوژراوەکە نزیکە لە دۆڵەکە دەستیان دەشۆن، لەو شوێنەی کە گوێرەکە ملشکاوەکەی لێیە و | 6 |
Och alla de äldste i den staden, de som bo närmast platsen där den ihjälslagne påträffades, skola två sina händer över kvigan på vilken man hade krossat nacken i dalen;
ڕایدەگەیەنن: «دەستەکانمان ئەم خوێنەیان نەڕشتووە و چاوەکانمان نەیانبینیوە. | 7 |
och de skola betyga och säga: "Våra händer hava icke utgjutit detta blod, och våra ögon hava icke sett dådet.
ئەی یەزدان، کەفارەتی ئیسرائیلی گەلی خۆت بکە کە کڕیتەوە و خوێنێکی بێتاوان مەخەرە ملی ئیسرائیلی گەلەکەت.» جا کەفارەتی ئەو خوێنەیان بۆ دەبێت. | 8 |
Förlåt ditt folk Israel, som du har förlossat, HERRE, och låt icke oskyldigt blod komma över någon i ditt folk Israel." Så bliver denna blodskuld dem förlåten.
تاوانی ڕشتنی خوێنە بێتاوانەکەش لەنێوتان دادەماڵن، چونکە ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو، ئێوە کردتان. | 9 |
Du skall skaffa bort ifrån dig skulden för det oskyldiga blodet, ty du skall göra vad rätt är i HERRENS ögon.
ئەگەر لە دژی دوژمنەکانت بۆ جەنگ چوویت و یەزدانی پەروەردگارت ئەوانی دا بە دەستت و دیلت لێ گرتن، | 10 |
Om HERREN, din Gud, när du drager ut i krig mot dina fiender, giver dem i din hand, så att du tager fångar,
لەنێو دیلەکان ئافرەتێکی ڕوخسار جوانت بینی و چووە دڵتەوە و کردتە ژنی خۆت، | 11 |
och du då bland fångarna får se någon skön kvinna som du fäster dig vid, och som du vill taga till hustru åt dig,
کاتێک دەیهێنیتە ماڵەکەت، سەری دەتاشێت و نینۆکەکانی دەکات، | 12 |
så skall du föra henne in i ditt hus, och hon skall raka sitt huvud och ansa sina naglar.
جلەکانی دیلیێتی لەبەر دادەکەنێت و بۆ ماوەی مانگێک لە ماڵەکەت دەبێت و شیوەن بۆ دایک و باوکی دەگێرێت، پاش ئەوە دەیگوازیتەوە و بەزاوا دەبیت و دەبێتە ژنت. | 13 |
Och hon skall lägga av de kläder hon bar såsom fånge och skall bo i ditt hus och få begråta sin fader och sin moder en månads tid; därefter må du gå in till henne och äkta henne, så att hon bliver din hustru.
ئەگەر پێی دڵخۆش نەبوویت، بەڕەڵای بکە، بە پارە مەیفرۆشە و هەڵسوکەوتی وەک کۆیلە لەگەڵدا مەکە، چونکە تۆ ئابڕووت بردووە. | 14 |
Och om du sedan icke mer finner behag i henne, så må du låta henne gå vart hon vill; du får icke sälja henne för penningar. Du får icke heller behandla henne såsom trälinna, då du nu har kränkt henne.
ئەگەر پیاوێک دوو ژنی هەبێت، یەکێکیانی خۆشویست و ئەوی دیکەیانی خۆشنەویست، جا کە هەردووکیان کوڕیان بۆی بوو و نۆبەرەکە هی خۆشەویستەکە نەبوو، | 15 |
Om en man har två hustrur, en som han älskar och en som han försmår, och båda hava fött honom söner, såväl den han älskar som den han försmår, och hans förstfödde son till den försmådda,
ئەوا ئەو ڕۆژەی ئەوەی هەیەتی بۆ کوڕەکانی بەش دەکات، بۆی نییە کوڕی خۆشەویستەکە بکات بە نۆبەرە لە جیاتی کوڕە نۆبەرەکە، | 16 |
så får mannen icke, när han åt sina söner utskiftar sin egendom såsom arv, giva förstfödslorätten åt sonen till den älskar, till förfång för sonen till den han försmår, då nu denne är den förstfödde,
بەڵکو کوڕەکەی لەو ژنەی کە خۆشی ناوێت وەک نۆبەرە دەیناسێت، هەتا دوو بەشی پێبدات لە هەموو ئەوەی هەیەتی، چونکە ئەو کوڕە یەکەم نیشانەی توانای باوکیەتی، مافی نۆبەرایەتی هەیە. | 17 |
utan han skall såsom sin förstfödde erkänna sonen till den försmådda och giva honom dubbel lott av allt vad han äger. Ty denne är förstlingen av hans kraft; honom tillhör förstfödslorätten.
ئەگەر پیاوێک کوڕێکی کەللەڕەق و یاخی هەبوو، گوێڕایەڵی قسەی دایک و باوکی نەبێت و گوێیان لێ نەگرێت کاتێک تەمبێی دەکەن، | 18 |
Om någon har en vanartig och uppstudsig son, som icke lyssnar till sin faders och sin moders ord, och som, fastän de tukta honom, ändå icke hör på dem,
دایک و باوکی دەیگرن و دەیهێننە لای پیرانی شارۆچکەکەی، بۆ لای دەروازەی شارۆچکەکەی و | 19 |
så skola hans fader och hans moder taga honom och föra honom ut till de äldste i staden, till stadens port.
بە پیرانی شارەکەی دەڵێن، «ئەم کوڕەمان کەللەڕەق و یاخییە، گوێڕایەڵمان نییە و دەست بڵاو و سەرخۆشە.» | 20 |
Och de skola säga till de äldste i staden: "Denne vår son är vanartig och uppstudsig och vill icke lyssna till våra ord, utan är en frossare och drinkare."
ئینجا هەموو پیاوانی شارۆچکەکەی بەردبارانی دەکەن هەتا دەمرێت، ئیتر بەمە خراپەکە لەنێو خۆتان دادەماڵن و هەموو ئیسرائیل دەبیستن و دەترسن. | 21 |
Då skall allt folket i staden stena honom till döds: du skall skaffa bort ifrån dig vad ont är. Och hela Israel skall höra det och frukta.
ئەگەر کەسێک تاوانێکی لەسەر بوو کە سزاکەی مردنە، جا کە کوژرا و لەسەر دار هەڵتانواسی، | 22 |
Om på någon vilar en sådan synd som förtjänar döden, och han så bliver dödad och du hänger upp honom på trä,
شەو تەرمەکەی لەسەر دارەکە مەهێڵنەوە، بەڵکو لە هەمان ڕۆژدا دەینێژن، چونکە هەڵواسراو لەسەر دار لەلایەن خوداوە نەفرەت لێکراوە، جا خاکەکەتان گڵاو مەکەن کە یەزدانی پەروەردگارتان بە میرات دەتانداتێ. | 23 |
så skall den döda kroppen icke lämnas kvar på träet över natten, utan du skall begrava den på samma dag, ty en Guds förbannelse är den som har blivit upphängd; och du skall icke orena det land som HERREN, din Gud, vill giva dig till arvedel.