< دواوتار 20 >

کاتێک دەچن بۆ ئەوەی لە دژی دوژمنەکانتان بجەنگن، ئەسپ و گالیسکە و سوپایەکی لە خۆتان زۆرترتان بینی، لێیان مەترسن، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتانە کە لە خاکی میسرەوە دەریهێنان. 1
When you go out to battle against your enemies, and see horses, chariots, and a people more numerous than you, you shall not be afraid of them; for the LORD your God, who brought you up out of the land of Egypt, is with you.
کاتێک لە جەنگ نزیک دەکەونەوە کاهینەکە دێتە پێش و وتار بۆ گەل دەدات، 2
It shall be, when you draw near to the battle, that the priest shall approach and speak to the people,
پێیان دەڵێت: «ئەی ئیسرائیل گوێ بگرە، ئێوە ئەمڕۆ لە جەنگ لە دژی دوژمنەکانتان نزیک بوونەتەوە، ورەتان نەڕووخێت، لێیان مەترسن و مەتۆقن و سام نەتانگرێت، 3
and shall tell them, “Hear, Israel, you draw near today to battle against your enemies. Do not let your heart faint! Do not be afraid, nor tremble, neither be scared of them;
چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتان دەڕوات، هەتا بۆ ئێوە لە دژی دوژمنەکانتان بجەنگێت و سەرکەوتووتان بکات.» 4
for the LORD your God is he who goes with you, to fight for you against your enemies, to save you.”
ئینجا کوێخاکان قسە بۆ گەل دەکەن و دەڵێن: «کێ خانووێکی نوێی بنیاد ناوە و نەیکردووەتەوە، با بڕوات و بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی، نەوەک لە جەنگەکەدا بکوژرێت و پیاوێکی دیکە بیکاتەوە. 5
The officers shall speak to the people, saying, “What man is there who has built a new house, and has not dedicated it? Let him go and return to his house, lest he die in the battle, and another man dedicate it.
کێ ڕەزەمێوێکی چاندووە و لە یەکەم بەری نەخواردووە؟ با بڕوات و بگەڕێتەوە ماڵەکەی، نەوەک لە جەنگەکەدا بکوژرێت و پیاوێکی دیکە یەکەم بەری بخوات. 6
What man is there who has planted a vineyard, and has not used its fruit? Let him go and return to his house, lest he die in the battle, and another man use its fruit.
کێ ژنێکی مارە کردووە و نەیگواستووەتەوە، با بڕوات و بگەڕێتەوە ماڵەکەی، نەوەک لە جەنگەکەدا بکوژرێت و پیاوێکی دیکە بیگوازێتەوە.» 7
What man is there who has pledged to be married to a wife, and has not taken her? Let him go and return to his house, lest he die in the battle, and another man take her.”
ئینجا دووبارە کوێخاکان قسە بۆ گەل دەکەن و دەڵێن: «کێ دەترسێت و ورەی ڕووخاوە؟ با بڕوات و بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی، نەوەک دڵی براکانیشی بتۆقێت وەک خۆی.» 8
The officers shall speak further to the people, and they shall say, “What man is there who is fearful and faint-hearted? Let him go and return to his house, lest his brother’s heart melt as his heart.”
کاتێک کوێخاکان لە قسەکردن لەگەڵ گەل تەواو دەبن، فەرماندەکان بۆ سوپا دادەنێن. 9
It shall be, when the officers have finished speaking to the people, that they shall appoint captains of armies at the head of the people.
کاتێک لە شارێک نزیک دەبنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بجەنگن، بانگی بکەن بۆ ڕێککەوتن. 10
When you draw near to a city to fight against it, then proclaim peace to it.
جا ئەگەر بۆ ئاشتبوونەوە وەڵامی دانەوە و دەرگای بۆ کردنەوە، ئەوا هەموو ئەو گەلەی تێیدان بۆ ئێوە بێگاری و کارت بۆ دەکەن. 11
It shall be, if it gives you answer of peace and opens to you, then it shall be that all the people who are found therein shall become forced laborers to you, and shall serve you.
بەڵام ئەگەر ئاشتییان نەویست و لە دژتان جەنگان ئەوا ئابڵوقەی بدەن. 12
If it will make no peace with you, but will make war against you, then you shall besiege it.
کاتێک یەزدانی پەروەردگارتان ئەوی دایە دەستتان، ئەوا بە شمشێر لە هەموو پیاوەکانی بدەن، 13
When the LORD your God delivers it into your hand, you shall strike every male of it with the edge of the sword;
بەڵام ئافرەت و منداڵ و ئاژەڵی ماڵی و هەموو شتێکی دیکە کە لەناو شارەکەیە، هەموو تاڵانکردنەکە دەبێتە دەستکەوتتان، ئەو دەستکەوتانەی دوژمنانتان بەکاردەهێنن کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتانی دا. 14
but the women, the little ones, the livestock, and all that is in the city, even all its plunder, you shall take for plunder for yourself. You may use the plunder of your enemies, which the LORD your God has given you.
ئاوا دەکەن بە هەموو ئەو شارانەی زۆر لە ئێوە دوورن، ئەوانەی لە شارەکانی ئەم گەلانەی ئێرە نین. 15
Thus you shall do to all the cities which are very far off from you, which are not of the cities of these nations.
بەڵام شارەکانی ئەم گەلانەی کە یەزدانی پەروەردگارتان بە میرات دەتانداتێ، هیچ هەناسەیەکی لێ مەهێڵنەوە. 16
But of the cities of these peoples that the LORD your God gives you for an inheritance, you shall save alive nothing that breathes;
بەڵکو بە تەواوی لەناویان ببەن، حیتی و ئەمۆری و کەنعانی و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان، هەروەک یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردن، 17
but you shall utterly destroy them: the Hittite, the Amorite, the Canaanite, the Perizzite, the Hivite, and the Jebusite, as the LORD your God has commanded you;
نەوەک فێرتان بکەن وەک هەموو نەریتە قێزەونەکانیان بکەن کە ئەوان بۆ خوداوەندەکانیان دەیکەن، ئێوەش سەبارەت بە یەزدانی پەروەردگارتان تووشی گوناه دەبن. 18
that they not teach you to follow all their abominations, which they have done for their gods; so would you sin against the LORD your God.
ئەگەر بۆ چەندین ڕۆژ ئابڵوقەی شارێکتان دا، جەنگتان لە دژی بەرپا کرد هەتا بیگرن، دارەکان بە تەور لەناو مەبەن و مەیانبڕنەوە، چونکە دەتوانن لە بەروبوومیان بخۆن. ئایا داری ڕەز مرۆڤە تاکو ئابڵوقەی بدەیت؟ 19
When you shall besiege a city a long time, in making war against it to take it, you shall not destroy its trees by wielding an ax against them; for you may eat of them. You shall not cut them down, for is the tree of the field man, that it should be besieged by you?
بەڵام ئەو دارانەی کە دەزانن لێیان ناخورێن، ئەوا دەتوانن ئەوانە تێکبدەن و بیانبڕنەوە بۆ دروستکردنی سەنگەر لە دژی ئەو شارەی کە جەنگتان لەگەڵ دەکات هەتا دەکەوێت. 20
Only the trees that you know are not trees for food, you shall destroy and cut them down. You shall build bulwarks against the city that makes war with you, until it falls.

< دواوتار 20 >