< دواوتار 2 >

ئینجا ڕوومان وەرگێڕا و کۆچمان کرد بۆ دەشتودەر لەسەر ڕێگای دەریای سوور، هەروەک یەزدان پێی گوتم، ڕۆژانێکی زۆر بە دەوری ناوچە شاخاوییەکانی سێعیردا سووڕاینەوە. 1
And we turned, and took our journey into the wilderness by the way of the Red sea, as Jehovah had said unto me; and we went round mount Seir many days.
ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: 2
And Jehovah spoke to me, saying,
«بەسە ئیتر بەدەوری ئەم ناوچە شاخاوییانە مەسووڕێنەوە، بەرەو باکوور ڕووتان وەربگێڕن و 3
Ye have gone round this mountain long enough: turn you northward.
فەرمان بە گەل بدە و بڵێ:”ئێوە خەریکن بە سنووری نەوەی عیسۆی برایانتان تێدەپەڕن کە لە سێعیر نیشتەجێن و لێتان دەترسن، بەڵام زۆر ئاگاداربن، 4
And command the people, saying, Ye are to pass through the border of your brethren the children of Esau, who dwell in Seir; and they will be afraid of you; and ye shall be very guarded:
هێرشیان مەکەنە سەر، چونکە شوێن پێیەکتان لە خاکی ئەوان نادەمێ، چونکە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیرم بە میرات بە عیسۆ داوە. 5
attack them not; for I will not give you of their land, no, not so much as a foot-breadth; for I have given mount Seir as a possession unto Esau.
خۆراکیان بە زیو لێ دەکڕن هەتا بیخۆن و ئاویان بە زیو لێ وەردەگرن هەتا بیخۆنەوە.“» 6
Ye shall buy of them food for money, that ye may eat; and water shall ye also buy of them for money, that ye may drink;
یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتداری کردوون لە هەموو کارێکی دەستەکانتان، ڕێ و شوێنتان دەزانێت لەم چۆڵەوانییە مەزنە، ئەم چل ساڵە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتاندا بووە و لە هیچ شتێکتان کەم نەبووە. 7
for Jehovah thy God hath blessed thee in all the work of thy hand. He hath known thy walking through this great wilderness: these forty years hath Jehovah thy God been with thee; thou hast lacked nothing.
ئینجا بەسەر نەوەی عیسۆی برایانمان تێپەڕین کە لە چیای سێعیر نیشتەجێن. ڕێگای عەراڤامان بەجێهێشت کە لە ئێلەت و عەچیۆن گەڤەرەوە دێت، ئینجا سووڕاینەوە و بە ڕێگای چۆڵەوانی مۆئابدا ڕۆیشتین. 8
And we passed by from our brethren the children of Esau, who dwelt in Seir, by the plain, by Elath, and by Ezion-geber, and we turned and passed by the way of the wilderness of Moab.
یەزدان پێی فەرمووم: «مۆئاب هەراسان مەکە و جەنگ لە دژیان بەرپا مەکە، چونکە هیچ بەشێک لە خاکەکەیان بە میرات بە تۆ نادەم، چونکە عارم بە میرات بە نەوەی لوت داوە.» 9
And Jehovah said to me, Distress not the Moabites, neither engage with them in battle; for I will not give thee of their land a possession; for unto the children of Lot have I given Ar as a possession.
پێشتر ئێمییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، گەلێکی بەهێز و زۆر بوون، وەک عەناقییەکان باڵا بەرز بوون. 10
(The Emim dwelt therein in times past, a people great, and many, and tall as the Anakim.
وەک عەناقییەکان، ئەوانیش بە ڕفائییەکان ناسراو بوون، بەڵام مۆئابییەکان هەر بە ئێمییەکان بانگیان دەکردن. 11
They also are reckoned as giants like the Anakim; but the Moabites call them Emim.
پێشتر حۆرییەکان لە سێعیر نیشتەجێ بوون، بەڵام نەوەی عیسۆ لەبەردەم خۆیان دەریانپەڕاندن و لەناویانبردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون، وەک ئەوەی ئیسرائیل کردیان بە خاکی میراتیان کە یەزدان پێیدابوون. 12
And in Seir dwelt the Horites in times past; and the children of Esau dispossessed them, and destroyed them from before them, and dwelt in their stead; as Israel did to the land of their possession, which Jehovah gave to them.)
یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئێستا هەستن و لە دۆڵی زەرەد بپەڕنەوە،» ئێمەش لە دۆڵی زەرەد پەڕینەوە. 13
Now rise up, and pass over the torrent Zered. And we passed over the torrent Zered.
لەو کاتەوە کە قادێش بەرنێعمان بەجێهێشت هەتا لە دۆڵی زەرەد پەڕینەوە سی و هەشت ساڵ بوو، هەتا هیچ لەو نەوەیە لە پیاوانی جەنگ لەناو ئۆردوگاکە نەمان، هەروەک یەزدان سوێندی بۆ خواردن، 14
Now the days in which we came from Kadesh-barnea, until we had come over the torrent Zered, were thirty-eight years; until the whole generation of the men of war was consumed from the midst of the camp, as Jehovah had sworn unto them.
یەزدانیش لە دژیان بوو، بۆ لەناوبردنیان لەناو ئۆردوگاکە هەتا لەناوچوون. 15
Moreover the hand of Jehovah was against them to destroy them from the midst of the camp, until they were consumed.
جا کاتێک هەموو پیاوانی جەنگ لەنێو گەل بە مردن لەناوچوون، 16
And it came to pass when all the men of war were consumed, having died off from among the people,
یەزدان پێی فەرمووم: 17
that Jehovah spoke to me, saying,
«تۆ ئەمڕۆ تێدەپەڕیت لە عار کە لە سنووری مۆئابە، 18
Thou art to pass this day over the border of Moab, [which is] Ar,
کاتێک لەلای عەمۆنییەکان نزیک کەوتیتەوە هەراسانیان مەکە و هێرشیان مەکە سەر، چونکە هیچت لە خاکی عەمۆنییەکان بە میرات نادەمێ، چونکە بە میرات بە نەوەی لوتم داوە.» 19
and come near over against the children of Ammon; thou shalt not distress them nor attack them; for I will not give thee of the land of the children of Ammon a possession; for unto the children of Lot have I given it as a possession.
ئەویش بە خاکی ڕفائییەکان دادەنرێت، پێشتر ڕفائییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، بەڵام عەمۆنییەکان بە زەمزومییەکان ناویان دەبردن، 20
(That also is reckoned a land of giants: giants dwelt therein in time past, and the Ammonites call them Zamzummim;
گەلێکی بەهێز و زۆر بوون و وەک عەناقییەکان باڵا بەرز بوون، بەڵام یەزدان لەبەردەم عەمۆنییەکاندا لەناوی بردن، جا دەریانکردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون. 21
a people great, and many, and tall as the Anakim; and Jehovah destroyed them before them, and they dispossessed them, and dwelt in their stead;
یەزدان وەک ئەوەی بۆ نەوەی عیسۆی کرد کە لە سێعیردا نیشتەجێن، کاتێک حۆرییەکانی لە بەرامبەریان تێکشکاند، جا دەریانکردن و هەتا ئەمڕۆ لە شوێنیان نیشتەجێن. 22
as he did to the children of Esau, who dwelt in Seir, from before whom he destroyed the Horites; and they dispossessed them, and dwelt in their stead, even to this day.
هەروەها عەڤییەکان کە لە گوندەکان نیشتەجێ بوون هەتا غەزە، کەفتۆرییەکان کە لە کەفتۆرەوە هاتبوون لەناویانبردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون. 23
And the Avvites who dwelt in the hamlets as far as Gazah — the Caphtorim, who came out of Caphtor, destroyed them, and dwelt in their stead.)
«هەستن، کۆچ بکەن و لە دەربەندی ئەرنۆن بپەڕنەوە. بڕوانە، ئەوا سیحۆنی پاشای حەشبۆنی ئەمۆری و خاکەکەیم بە دەستتەوە داوە، دەستی بەسەردا بگرە و لە دژی ئەو جەنگ بەرپا بکە. 24
Rise up, take your journey, and pass over the river Arnon. Behold, I have given into thy hand Sihon the king of Heshbon, the Amorite, and his land: begin, take possession, and engage with him in battle.
ئەمڕۆ دەستپێدەکەم، ترس و سامت دەخەمە بەرچاوی ئەو گەلانەی لەژێر هەموو ئاسمانن، ئەوانە گوێیان لە هەواڵت دەبێت لێت دەترسن و لەبەر تۆ دەلەرزن.» 25
This day will I begin to put the dread of thee and the fear of thee upon the peoples under the whole heaven; who will hear report of thee, and will tremble, and quake because of thee.
جا نێردراوانم لە چۆڵەوانی قەدێمۆتەوە بۆ لای سیحۆنی پاشای حەشبۆن نارد بە وشەی ئاشتیەوە و گوتم: 26
And I sent messengers out of the wilderness of Kedemoth unto Sihon the king of Heshbon with words of peace, saying,
«ڕێمان بدە بە خاکەکەتدا تێپەڕین و تەنها بە ڕێگای سەرەکیدا دەڕۆین، لانادەین نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپدا، 27
Let me pass through thy land: by the highway alone will I go; I will neither turn to the right hand nor to the left.
بە زیو خۆراکمان پێ دەفرۆشیت هەتا بیخۆین و بە زیو ئاومان دەدەیتێ هەتا بیخۆینەوە، تەنها بە پێیەکانمان تێدەپەڕین، 28
Thou shalt sell me food for money that I may eat; and thou shalt give me water for money that I may drink; I will only pass through on my feet,
هەروەک ئەوەی نەوەی عیسۆ کە لە سێعیردا نیشتەجێن و مۆئابییەکان کە لە عاردا نیشتەجێن بۆیان کردووین، هەتا لە ڕووباری ئوردون دەپەڕینەوە بۆ ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارمان پێی بەخشیوین.» 29
— as the children of Esau who dwell in Seir, and the Moabites who dwell in Ar, did to me, — until I shall pass over the Jordan into the land which Jehovah our God giveth us.
بەڵام سیحۆنی پاشای حەشبۆن ڕازی نەبوو ڕێگامان بدات پێیدا بڕۆین، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان وای لێکرد کەللەڕەق بێت و دڵی توند کرد تاکو بیداتە دەستتان، هەروەک چۆن ئەمڕۆ بووە. 30
But Sihon the king of Heshbon would not let us pass by him; for Jehovah thy God hardened his spirit, and made his heart obdurate, that he might give him into thy hand, as it is this day.
یەزدان پێی فەرمووم: «بڕوانە، ئەوا دەستم پێکرد سیحۆن و خاکەکەی بدەمە دەستت، ئێستا دەستپێبکە و دەست بەسەر خاکەکەیدا بگرە.» 31
And Jehovah said to me, Behold, I begin to give Sihon and his land before thee: begin, take possession, that thou mayest possess his land.
کاتێک سیحۆن و هەموو سوپاکەی لە یەهەچ بۆ جەنگ لە دژمان هاتنە دەرەوە، 32
And Sihon came out against us for battle, he and all his people, to Jahaz.
یەزدانی پەروەردگارمان ئەوانی دا بە دەستمان و ئێمەش لێمان دان لەگەڵ کوڕەکانی و هەموو سوپاکەی. 33
But Jehovah our God gave him up before us; and we smote him, and his sons, and his whole people.
لەو کاتەدا هەموو شارۆچکەکانیمان گرت و لە هەموو شارۆچکەیەک پیاو و ژن و منداڵمان بە تەواوی قڕکرد، نەمانهێشت کەس دەرباز بێت، 34
And we took all his cities at that time, and utterly destroyed every city, men, and women, and little ones: we let none escape.
بەڵام ئاژەڵە ماڵییەکانمان بۆ خۆمان تاڵان کرد و دەستکەوتی شارۆچکەکانمان برد. 35
Only the cattle we took as booty for ourselves, and the spoil of the cities which we took.
لە عەرۆعێرەوە کە لەسەر لێواری دەربەندی ئەرنۆنە و ئەو شارۆچکەیەی لە دۆڵەکەیە هەتا گلعاد، هیچ شارێک نەبوو لەپێشمان بوەستێت، یەزدانی پەروەردگارمان هەمووی دا بە دەستمان، 36
From Aroer, which is on the bank of the river Arnon, and the city that is in the ravine even to Gilead, there was not one city too strong for us: Jehovah our God delivered all before us.
بەڵام لە خاکی عەمۆنییەکان نزیک نەکەوتینەوە، هەموو لایەکی دۆڵی یەبۆق و شارۆچکەکانی ناوچە شاخاوییەکە و هەموو ئەوەی یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی پێدا. 37
Only thou didst not approach the land of the children of Ammon, the whole border of the river Jabbok, nor the cities of the mountain, nor to whatsoever Jehovah our God had forbidden us.

< دواوتار 2 >