< دواوتار 2 >
ئینجا ڕوومان وەرگێڕا و کۆچمان کرد بۆ دەشتودەر لەسەر ڕێگای دەریای سوور، هەروەک یەزدان پێی گوتم، ڕۆژانێکی زۆر بە دەوری ناوچە شاخاوییەکانی سێعیردا سووڕاینەوە. | 1 |
Potom obrátivše se, táhli jsme na tu poušť cestou k moři Rudému, jakož mluvil Hospodin ke mně, a obcházeli jsme horu Seir za dlouhý čas,
ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: | 2 |
Až mi řekl Hospodin takto:
«بەسە ئیتر بەدەوری ئەم ناوچە شاخاوییانە مەسووڕێنەوە، بەرەو باکوور ڕووتان وەربگێڕن و | 3 |
Dosti jste již obcházeli horu tuto, obraťtež se k straně půlnoční.
فەرمان بە گەل بدە و بڵێ:”ئێوە خەریکن بە سنووری نەوەی عیسۆی برایانتان تێدەپەڕن کە لە سێعیر نیشتەجێن و لێتان دەترسن، بەڵام زۆر ئاگاداربن، | 4 |
A lidu přikaž, řka: Půjdete přes pomezí bratří svých synů Ezau, kteříž bydlí v Seir. Ačkoli budou se vás báti, hleďte však pilně,
هێرشیان مەکەنە سەر، چونکە شوێن پێیەکتان لە خاکی ئەوان نادەمێ، چونکە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیرم بە میرات بە عیسۆ داوە. | 5 |
Abyste jich nedráždili; nebo nedám vám z země jejich ani šlepěje nožné, proto že v dědictví Ezau dal jsem horu Seir.
خۆراکیان بە زیو لێ دەکڕن هەتا بیخۆن و ئاویان بە زیو لێ وەردەگرن هەتا بیخۆنەوە.“» | 6 |
Pokrmů koupíte od nich za peníze, a jísti budete, i vody také ku pití za peníze od nich jednati budete.
یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتداری کردوون لە هەموو کارێکی دەستەکانتان، ڕێ و شوێنتان دەزانێت لەم چۆڵەوانییە مەزنە، ئەم چل ساڵە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتاندا بووە و لە هیچ شتێکتان کەم نەبووە. | 7 |
Nebo Hospodin Bůh tvůj požehnal tobě při všeliké práci rukou tvých, a zná, že jdeš přes poušť velikou tuto; již čtyřidceti let Hospodin Bůh tvůj byl s tebou, aniž jsi měl v čem nedostatku.
ئینجا بەسەر نەوەی عیسۆی برایانمان تێپەڕین کە لە چیای سێعیر نیشتەجێن. ڕێگای عەراڤامان بەجێهێشت کە لە ئێلەت و عەچیۆن گەڤەرەوە دێت، ئینجا سووڕاینەوە و بە ڕێگای چۆڵەوانی مۆئابدا ڕۆیشتین. | 8 |
A šli jsme od bratří našich, synů Ezau, kteříž bydlí v Seir, s cesty polní od Elat a od Aziongaber, a uchýlili jsme se, abychom šli cestou po poušti Moábské.
یەزدان پێی فەرمووم: «مۆئاب هەراسان مەکە و جەنگ لە دژیان بەرپا مەکە، چونکە هیچ بەشێک لە خاکەکەیان بە میرات بە تۆ نادەم، چونکە عارم بە میرات بە نەوەی لوت داوە.» | 9 |
I řekl mi Hospodin: Neškoď Moábským, ani jich popouzej k boji, nebo nedám tobě v zemi jejich dědictví, poněvadž synům Lot dal jsem Ar v dědictví.
پێشتر ئێمییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، گەلێکی بەهێز و زۆر بوون، وەک عەناقییەکان باڵا بەرز بوون. | 10 |
(Emim prvé bydlili v ní, lid veliký a mnohý, a vysokého zrostu, jako Enakim.
وەک عەناقییەکان، ئەوانیش بە ڕفائییەکان ناسراو بوون، بەڵام مۆئابییەکان هەر بە ئێمییەکان بانگیان دەکردن. | 11 |
Oni také za obry držáni byli jako Enakim, ale Moábští říkali jim Emim.
پێشتر حۆرییەکان لە سێعیر نیشتەجێ بوون، بەڵام نەوەی عیسۆ لەبەردەم خۆیان دەریانپەڕاندن و لەناویانبردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون، وەک ئەوەی ئیسرائیل کردیان بە خاکی میراتیان کە یەزدان پێیدابوون. | 12 |
V Seir pak bydlili prvé Horejští, kteréž synové Ezau vyhnali, a zahladili je před tváří svou, a bydlili tu místo nich, jako učinil Izrael v zemi vládařství svého, kterouž jim dal Hospodin.)
یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئێستا هەستن و لە دۆڵی زەرەد بپەڕنەوە،» ئێمەش لە دۆڵی زەرەد پەڕینەوە. | 13 |
Nyní vstanouce, přejděte potok Záred. I přešli jsme potok Záred.
لەو کاتەوە کە قادێش بەرنێعمان بەجێهێشت هەتا لە دۆڵی زەرەد پەڕینەوە سی و هەشت ساڵ بوو، هەتا هیچ لەو نەوەیە لە پیاوانی جەنگ لەناو ئۆردوگاکە نەمان، هەروەک یەزدان سوێندی بۆ خواردن، | 14 |
Èasu pak, v němž jsme šli z Kádesbarne, až jsme přešli potok Záred, bylo let třidceti osm, dokavadž nebyl vyhlazen všecken věk mužů bojovných z prostřed stanů, jakož jim přisáhl Hospodin.
یەزدانیش لە دژیان بوو، بۆ لەناوبردنیان لەناو ئۆردوگاکە هەتا لەناوچوون. | 15 |
Nebo ruka Hospodinova byla proti nim k setření jich z prostředku stanů, dokudž nevyhladil jich.
جا کاتێک هەموو پیاوانی جەنگ لەنێو گەل بە مردن لەناوچوون، | 16 |
I stalo se, když všickni muži ti bojovní vyhynuli z prostředku lidu,
Že mluvil Hospodin ke mně, řka:
«تۆ ئەمڕۆ تێدەپەڕیت لە عار کە لە سنووری مۆئابە، | 18 |
Ty přejdeš dnes pomezí Moábské k městu Ar,
کاتێک لەلای عەمۆنییەکان نزیک کەوتیتەوە هەراسانیان مەکە و هێرشیان مەکە سەر، چونکە هیچت لە خاکی عەمۆنییەکان بە میرات نادەمێ، چونکە بە میرات بە نەوەی لوتم داوە.» | 19 |
A přiblížíš se k synům Ammon. Nessužujž jich a nepopouzej jich k boji, nebo nedám tobě v zemi synů Ammon dědictví, poněvadž synům Lotovým dal jsem ji k vládařství.
ئەویش بە خاکی ڕفائییەکان دادەنرێت، پێشتر ڕفائییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، بەڵام عەمۆنییەکان بە زەمزومییەکان ناویان دەبردن، | 20 |
(I ona také držána byla za zemi obrů; nebo obrové před tím bydlili v ní, kterýmž Ammoninští říkali Zamzomim,
گەلێکی بەهێز و زۆر بوون و وەک عەناقییەکان باڵا بەرز بوون، بەڵام یەزدان لەبەردەم عەمۆنییەکاندا لەناوی بردن، جا دەریانکردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون. | 21 |
Lid veliký a mnohý, a vysokého zrostu, jako Enakim. Ale zahladil je Hospodin před tváří jejich, a vešli v dědictví jejich, a bydlili na místě jejich,
یەزدان وەک ئەوەی بۆ نەوەی عیسۆی کرد کە لە سێعیردا نیشتەجێن، کاتێک حۆرییەکانی لە بەرامبەریان تێکشکاند، جا دەریانکردن و هەتا ئەمڕۆ لە شوێنیان نیشتەجێن. | 22 |
Jakož učinil synům Ezau bydlícím v Seir, pro něž vyhladil Horejské před tváří jejich, i vešli v dědictví jejich, a bydlili na místě jejich až do dnešního dne.
هەروەها عەڤییەکان کە لە گوندەکان نیشتەجێ بوون هەتا غەزە، کەفتۆرییەکان کە لە کەفتۆرەوە هاتبوون لەناویانبردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون. | 23 |
Hevejské také, kteříž bydlili v Azerim až do Gáza, Kaftorejští, kteříž vyšli z Kaftor, zahladili je, a bydlili na místě jejich.)
«هەستن، کۆچ بکەن و لە دەربەندی ئەرنۆن بپەڕنەوە. بڕوانە، ئەوا سیحۆنی پاشای حەشبۆنی ئەمۆری و خاکەکەیم بە دەستتەوە داوە، دەستی بەسەردا بگرە و لە دژی ئەو جەنگ بەرپا بکە. | 24 |
Vstanouce, beřte se a přejděte potok Arnon. Hle, dal jsem v ruce tvé Seona, krále Ezebon Amorejského, a zemi jeho; začniž jí vládnouti, a bojuj válečně proti němu.
ئەمڕۆ دەستپێدەکەم، ترس و سامت دەخەمە بەرچاوی ئەو گەلانەی لەژێر هەموو ئاسمانن، ئەوانە گوێیان لە هەواڵت دەبێت لێت دەترسن و لەبەر تۆ دەلەرزن.» | 25 |
Dnes počnu pouštěti strach a lekání se tebe na lidi, kteříž jsou pode vším nebem, tak že kteřížkoli uslyší pověst o tobě, třásti a lekati se budou tváři tvé.
جا نێردراوانم لە چۆڵەوانی قەدێمۆتەوە بۆ لای سیحۆنی پاشای حەشبۆن نارد بە وشەی ئاشتیەوە و گوتم: | 26 |
I poslal jsem posly z pouště Kedemot k Seonovi, králi Ezebon, s slovy pokojnými, řka:
«ڕێمان بدە بە خاکەکەتدا تێپەڕین و تەنها بە ڕێگای سەرەکیدا دەڕۆین، لانادەین نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپدا، | 27 |
Nechť projdu skrze zemi tvou, přímo cestou půjdu, neuchýlím se ani na pravo ani na levo.
بە زیو خۆراکمان پێ دەفرۆشیت هەتا بیخۆین و بە زیو ئاومان دەدەیتێ هەتا بیخۆینەوە، تەنها بە پێیەکانمان تێدەپەڕین، | 28 |
Pokrmů za peníze prodáš mi, abych jedl, vody také za peníze dáš mi, a píti budu; toliko pěšky projdu,
هەروەک ئەوەی نەوەی عیسۆ کە لە سێعیردا نیشتەجێن و مۆئابییەکان کە لە عاردا نیشتەجێن بۆیان کردووین، هەتا لە ڕووباری ئوردون دەپەڕینەوە بۆ ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارمان پێی بەخشیوین.» | 29 |
Jakož mi učinili synové Ezau, kteříž bydlí v Seir, a Moábští, kteříž bydlí v Ar, dokudž nepřejdu Jordánu, jda k zemi, kterouž Hospodin Bůh náš dává nám.
بەڵام سیحۆنی پاشای حەشبۆن ڕازی نەبوو ڕێگامان بدات پێیدا بڕۆین، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان وای لێکرد کەللەڕەق بێت و دڵی توند کرد تاکو بیداتە دەستتان، هەروەک چۆن ئەمڕۆ بووە. | 30 |
Ale nechtěl dopustiti Seon, král Ezebon, abychom prošli zemi jeho; nebo byl zatvrdil Hospodin Bůh tvůj ducha jeho, a ztužil srdce jeho, aby dal jej v ruce tvé, jakož se vidí podnes.
یەزدان پێی فەرمووم: «بڕوانە، ئەوا دەستم پێکرد سیحۆن و خاکەکەی بدەمە دەستت، ئێستا دەستپێبکە و دەست بەسەر خاکەکەیدا بگرە.» | 31 |
(Nebo řekl mi byl Hospodin: Aj, již jsem počal v moc dávati tobě Seona i zemi jeho; začniž jí vládnouti, abys dědičně obdržel zemi jeho.)
کاتێک سیحۆن و هەموو سوپاکەی لە یەهەچ بۆ جەنگ لە دژمان هاتنە دەرەوە، | 32 |
A vytáhl byl Seon proti nám, on i všecken lid jeho k boji do Jasa.
یەزدانی پەروەردگارمان ئەوانی دا بە دەستمان و ئێمەش لێمان دان لەگەڵ کوڕەکانی و هەموو سوپاکەی. | 33 |
I dal jej nám Hospodin Bůh náš, a porazili jsme ho s syny jeho i se vším lidem jeho.
لەو کاتەدا هەموو شارۆچکەکانیمان گرت و لە هەموو شارۆچکەیەک پیاو و ژن و منداڵمان بە تەواوی قڕکرد، نەمانهێشت کەس دەرباز بێت، | 34 |
Vzali jsme také toho času všecka města jeho, a dali jsme v prokletí lid těch všech měst, i ženy i děti, žádného nepozůstavivše.
بەڵام ئاژەڵە ماڵییەکانمان بۆ خۆمان تاڵان کرد و دەستکەوتی شارۆچکەکانمان برد. | 35 |
Toliko hovada rozebrali jsme sobě, a kořisti z měst, kterýchž jsme dobyli.
لە عەرۆعێرەوە کە لەسەر لێواری دەربەندی ئەرنۆنە و ئەو شارۆچکەیەی لە دۆڵەکەیە هەتا گلعاد، هیچ شارێک نەبوو لەپێشمان بوەستێت، یەزدانی پەروەردگارمان هەمووی دا بە دەستمان، | 36 |
Od Aroer jenž jest na břehu potoka Arnon, a od města, kteréž jest v údolí, až do Galád nebylo města, kteréž by ostáti mohlo před námi; všecka nám dal Hospodin Bůh náš.
بەڵام لە خاکی عەمۆنییەکان نزیک نەکەوتینەوە، هەموو لایەکی دۆڵی یەبۆق و شارۆچکەکانی ناوچە شاخاوییەکە و هەموو ئەوەی یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی پێدا. | 37 |
Toliko k zemi synů Ammon nepřiblížils se, ani k žádné krajině ležící při potoku Jabok, ani k městům na horách, a k žádnému místu, kteréž zapověděl Hospodin Bůh náš.