< دواوتار 16 >
مانگی ئاڤیڤ بپارێزن و جەژنی پەسخە بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن، چونکە لە مانگی ئاڤیڤدا یەزدانی پەروەردگارتان بە شەو لە میسر دەریهێنان. | 1 |
Ostříhej měsíce Abib, abys slavil Fáze Hospodinu Bohu svému, nebo toho měsíce Abib vyvedl tě Hospodin Bůh tvůj z Egypta v noci.
جا لە جەژنی پەسخە مانگا و مەڕ بۆ یەزدانی پەروەردگارتان سەردەبڕن، لەو شوێنەی یەزدان هەڵیدەبژێرێت بۆ ئەوەی ناوی لەوێ بێت. | 2 |
A obětovati budeš Fáze Hospodinu Bohu svému z bravů i skotů na místě, kteréž by vyvolil Hospodin, aby tam přebývalo jméno jeho.
هیچ نانێکی بە هەویرترشی لەگەڵ نەخۆن، حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە دەخۆن، نانی تەنگانە، چونکە بە پەلە لە خاکی میسر هاتنە دەرەوە، هەتا هەموو ڕۆژانی ژیانتان، ڕۆژی هاتنەدەرەوەتان لە خاکی میسر لە یاد بێت. | 3 |
Nebudeš v něm jísti nic kvašeného. Za sedm dní jísti budeš přesnice, chléb trápení, (nebo s chvátáním vyšel jsi z země Egyptské), abys pamatoval na den, v kterémž jsi vyšel z země Egyptské, po všecky dny života svého.
لە هەموو سنوورەکانتان نابێت هەویرترش ببینرێت بۆ حەوت ڕۆژ و نابێت هیچ لەو گۆشتەی ئێوارە کە ڕۆژی یەکەم سەری دەبڕن بۆ بەیانی بمێنێتەوە. | 4 |
Aniž spatřín bude u tebe kvas ve všech končinách tvých za sedm dní, a nezůstane nic přes noc masa toho, kteréž bys obětoval u večer toho dne prvního, až do jitra.
بۆتان نییە قوربانی جەژنی پەسخە لە یەکێک لە شارۆچکەکانتان سەرببڕن کە یەزدانی پەروەردگارتان دەتانداتێ، | 5 |
Nebudeš moci obětovati Fáze v každém městě svém, kteréž Hospodin Bůh tvůj dává tobě,
بەڵکو لەو شوێنەی یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیدەبژێرێت هەتا ناوی لەوێ بێت، لەوێ قوربانی پەسخە سەردەبڕن لە ئێوارە، دەمەو خۆر ئاوابوون، لە کاتی یادکردنەوەی ساڵانەی هاتنەدەرەوەتان لە میسر. | 6 |
Ale na místě, kteréž by vyvolil Hospodin Bůh tvůj, aby přebývalo tam jméno jeho, tu obětovati budeš Fáze, a to u večer, při západu slunce v jistý čas vyjití tvého z Egypta.
لەو شوێنەی یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیدەبژێرێت، لێی دەنێن و دەیخۆن و ئینجا بۆ بەیانی دەگەڕێنەوە چادرەکانتان. | 7 |
Péci pak budeš a jísti na místě, kteréž by vyvolil Hospodin Bůh tvůj, a ráno navracuje se, půjdeš do stanů svých.
شەش ڕۆژ نانی فەتیرە دەخۆن و ڕۆژی حەوتەمیش ئاهەنگی کۆتایی دەگێڕن بۆ یەزدانی پەروەردگارتان، هیچ کارێکی تێدا ناکەن. | 8 |
Šest dní jísti budeš přesnice, dne pak sedmého bude slavnost Hospodinu Bohu tvému; ničehož v ní dělati nebudeš.
حەوت هەفتە دەژمێرن بۆ خۆتان، لە دەستپێکردنی دروێنەی دەغڵ دەستپێدەکەیت. | 9 |
Sedm téhodnů sečteš sobě; od začátku žně začneš počítati sedm téhodnů.
جەژنی هەفتەکان بۆ یەزدانی پەروەردگارتان دەگێڕن، بەگوێرەی ئەوەی لە دەستتان دێتەدەر بەخشینێکی ئازاد دەبەخشن، وەک ئەوەندەی یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتداری کردوون. | 10 |
Tehdy slaviti budeš slavnost téhodnů Hospodinu Bohu svému; seč budeš moci býti, to dáš dobrovolně vedlé toho, jakžť by požehnal Hospodin Bůh tvůj.
جا خۆتان و کوڕ و کچ و خزمەتکار و کارەکەرەکانتان، هەروەها ئەو لێڤییانەی کە لە شارۆچکەکانتانن و ئەو نامۆ و هەتیو و بێوەژنانەی کە لەنێوتانن لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان دڵخۆش دەبن، لەو شوێنەی یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیدەبژێرێت هەتا ناوی لەوێ بێت. | 11 |
I veseliti se budeš před Hospodinem Bohem svým, ty i syn tvůj i dcera tvá, služebník tvůj a děvka tvá, i Levíta, kterýž by byl v branách tvých, a příchozí, sirotek i vdova, kteříž by byli u prostřed tebe, na místě, kteréž by vyvolil Hospodin Bůh tvůj k přebývání tam jména svého.
لە یادتان بێت ئێوەش لە میسر کۆیلە بوون، بۆیە ئەو فەرزانە بەجێدەهێنن و پەیڕەویان دەکەن. | 12 |
A tak rozpomínati se budeš, že jsi byl služebníkem v Egyptě, když ostříhati a vykonávati budeš ustanovení tato.
حەوت ڕۆژان جەژنی کەپرەشینە بۆ خۆتان دەکەن، کاتێک بەرهەم لە جۆخین و گوشەرەکەتان کۆدەکەنەوە. | 13 |
Slavnost stanů světiti budeš za sedm dní, když shromáždíš s pole svého a z vinice své.
جا بە جەژنەکەتان خۆتان و کوڕ و کچ و خزمەتکار و کارەکەرەکانتان، هەروەها ئەو لێڤی و نامۆ و هەتیو و بێوەژنانەی لە شارۆچکەکانتاندان دڵخۆش دەبن. | 14 |
I budeš se veseliti v slavnosti své, ty i syn tvůj i dcera tvá, služebník tvůj a služebnice tvá, Levíta i příchozí, sirotek i vdova, kteříž by byli v branách tvých.
حەوت ڕۆژان بۆ یەزدانی پەروەردگارتان جەژن دەگێڕن لەو شوێنەی یەزدان هەڵیدەبژێرێت، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتدارتان دەکات لە هەموو بەروبوومێک و لە هەموو کردارێکی دەستتان، جا بێگومان دڵخۆش دەبن. | 15 |
Sedm dní svátek světiti budeš Hospodinu Bohu svému na místě, kteréž by vyvolil Hospodin, když požehná tobě Hospodin Bůh tvůj ve všech úrodách tvých, a ve všeliké práci rukou tvých, a tak budeš vesel.
سێ جار لە ساڵێکدا هەموو نێرینەکانتان لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان ئامادە دەبن، لەو شوێنەی کە خۆی هەڵیدەبژێرێت: لە جەژنی فەتیرە و جەژنی هەفتەکان و جەژنی کەپرەشینە. نابێت بە دەستبەتاڵی لەبەردەم یەزدان ئامادە بن، | 16 |
Třikrát v roce postaví se každý pohlaví mužského před Hospodinem Bohem tvým na místě, kteréž by vyvolil, na slavnost přesnic, na slavnost téhodnů a na slavnost stanů, a neukážeť se před Hospodinem prázdný;
بەپێی ئەو بەرەکەتەی یەزدانی پەروەردگارت پێت دەبەخشێت، هەریەکە بەگوێرەی ئەوەی لە دەستی دێتەدەر. | 17 |
Každý podlé daru sobě daného, vedlé požehnání Hospodina Boha tvého, jehož on udělil tobě.
دادوەران و کوێخاکان بۆ خۆتان دادەنێن لە هەموو شارۆچکەکانتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتانی دەدات بەگوێرەی هۆزەکانتان، جا ئەوانیش دادوەرییەکی ڕاستودروست بۆ گەل دەکەن. | 18 |
Soudce a správce ustanovíš sobě ve všech městech svých, kteráž Hospodin Bůh tvůj dá tobě v každém pokolení tvém, kteříž souditi budou lid soudem spravedlivým.
دادوەری خوار مەکەنەوە و لایەنگری کەس مەکەن و بەرتیل وەرمەگرن، چونکە بەرتیل چاوی داناکان کوێر دەکات و قسەی ڕاستودروستان خوار دەکات. | 19 |
Neuchýlíš soudu, a nebudeš šetřiti osoby, aniž přijmeš daru; nebo dar oslepuje oči moudrých, a převrací slova spravedlivých.
دادوەری پەیڕەو دەکەن و تەنها دادوەری، هەتا بژین و دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتانی دەدات. | 20 |
Spravedlivě spravedlnosti následovati budeš, abys živ byl, a dědičně vládl zemí, kterouž Hospodin Bůh tvůj dává tobě.
هیچ ستوونە ئەشێرایەک لە هیچ دارێک بۆ خۆتان ناچێنن لەتەنیشت قوربانگاکەی یەزدانی پەروەردگارتانەوە کە بۆ خۆتان دروستی دەکەن، | 21 |
Nevysadíš sobě háje jakýmkoli dřívím u oltáře Hospodina Boha svého, kterýž uděláš sobě,
هیچ بەردێکی تەرخانکراو بۆ خۆتان ڕامەگرن، ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان ڕقی لێیەتی. | 22 |
Ani vyzdvihneš sobě modly, což v ohavnosti má Hospodin Bůh tvůj.