< دواوتار 14 >
ئێوە ڕۆڵەی یەزدانی پەروەردگارتانن، لەشی خۆتان بریندار مەکەن و ناوچەوانتان مەتاشن لەبەر مردوو، | 1 |
Vi ste sinovi Jahve, Boga svoga. Nemojte na sebi praviti ureza ni podstriga na čelu za pokojnikom.
چونکە ئێوە گەلێکی پیرۆزن بۆ یەزدانی پەروەردگارتان و یەزدانیش ئێوەی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ببنە گەنجینەیەکی تایبەت بۆ ئەو لە سەرووی هەموو ئەو گەلانەی لەسەر ڕووی زەویدان. | 2 |
TÓa ti si narod posvećen Jahvi, Bogu svome; Jahve je odabrao tebe između svih naroda na zemlji da budeš njegov narod, njegova predraga svojina.
هیچ شتێکی قێزەون مەخۆن. | 3 |
Ništa odvratno nemojte jesti.
ئەمە ئەو ئاژەڵانەن کە دەیخۆن: گا و مەڕ و بزن، | 4 |
Ovo su životinje koje možete jesti: vol, ovca, koza,
ئاسک، مامز، ئاسکە سوورە، بزنەکێوی، کەڵەکێوی، ئاسکەکێوی و مەڕەکێوی. | 5 |
jelen, srna, srndać, kozorog, antilopa, bivol i divokoza;
هەر ئاژەڵێک کە سمی دوو کەرتە و کاوێژ دەکات، ئەوە دەخۆن. | 6 |
možete jesti svaku životinju koja ima razdvojene papke - nadvoje posve razdvojene - i koja preživa.
بەڵام لەوانەی کاوێژ دەکەن یان سمیان دوو کەرتە، ئەمانە مەخۆن: وشتر و کەروێشک و گۆڕهەڵکەنە، چونکە کاوێژ دەکەن، بەڵام سمیان کەرت نییە، لەبەر ئەوە بۆتان گڵاوە. | 7 |
Samo od preživača ili od životinja s razdvojenim čaporcima ne možete jesti ove: devu, arnebeta i svisca. Te, naime, iako preživaju, nemaju razdvojenih papaka; neka su za vas nečiste.
هەروەها بەرازیش بۆتان گڵاوە، چونکە سمی کەرت کراوە، بەڵام کاوێژ ناکات، لەبەر ئەوە نە گۆشتیان بخۆن و نە دەست لە کەلاکیان بدەن. | 8 |
A svinja, premda ima papke razdvojene, ne preživa: neka je za vas nečista. Njezina mesa nemojte jesti niti se njezina strva doticati.
لە هەموو ئەوانەی لە ئاوەکاندا دەژین، ئەوانە بخۆن کە باڵ و پوولەکەیان هەیە، | 9 |
A od svega što u vodi živi ovo možete jesti: što god ima ljuske i peraje, možete jesti.
بەڵام هەموو ئەوەی باڵ و پوولەکەی نەبێت نەیخۆن، بۆ ئێوە گڵاوە. | 10 |
A što nema ljusaka i peraja, ne smijete jesti. To neka je za vas nečisto.
هەموو باڵندەیەکی پاک دەخۆن، | 11 |
Svaku čistu pticu možete jesti.
بەڵام ئەمانەیان لێ ناخۆن، هەڵۆ و سیسارکە کەچەڵ و داڵاش، | 12 |
Ali ovih ne smijete jesti: orla strvinara i jastreba,
واشەی سوور و واشەی ڕەش، هەموو جۆرەکانی شاهین و شمقاڕ، | 13 |
tetrijeba, sokola bilo koje vrste;
هەموو جۆرەکانی قەلەڕەش، | 14 |
gavrana bilo koje vrste;
کوندەپەپووی شاخدار و بایەقووش، مەلی دەریا، هەموو جۆرەکانی باز، | 15 |
noja, kopca, galeba ni kraguja bilo koje vrste;
کوندەپەپووی بچووک و کوندەپەپووی گەورە و کوندەپەپووی سپی و | 16 |
sove, jejine i labuda;
کوندەپەپووی بیابان، واشەی ماسیگر، مەلی ماسیگرە، | 17 |
pelikana, bijelog strvinara i gnjurca;
لەقلەق و هەموو جۆرەکانی شاهۆ و پەپوسڵێمانکە و شەمشەمەکوێرە. | 18 |
rode, čaplje bilo koje vrste; pupavca i šišmiša.
هەموو مێرووێکی باڵدار بۆ ئێوە گڵاوە و ناخورێت. | 19 |
Svi krilati kukci neka su za vas nečisti - ne smijete ih jesti.
هەموو باڵندەیەکی پاک دەخۆن. | 20 |
Sve krilato čisto možete jesti.
هیچ ئاژەڵێکی مرداربووەوە مەخۆن، بیدەن بەو نامۆیانەی لە هەر شارۆچکەیەکتان دەژیێن، ئەوان دەیخۆن، یان بیفرۆشنە بیانییەکان، چونکە ئێوە گەلێکی پیرۆزن بۆ یەزدانی پەروەردگارتان. هیچ کاریلەیەک بە شیری دایکی لێمەنێن. | 21 |
Ne smijete jesti ništa što crkne. Daj to pridošlici koji boravi u tvojim gradovima neka jede ili pak prodaj tuđincu. Jer ti si narod posvećen Jahvi, Bogu svome. Ne kuhaj kozleta u mlijeku njegove majke!
هەموو بەروبوومی کشتوکاڵتان کە ساڵ بە ساڵ لە کێڵگەکانتان وەبەردێت، بە تەواوی دەیەکی لێ دەخەنەلاوە. | 22 |
Odvajaj desetinu dohotka svake godine od svega što tvoj usjev u polju donese.
لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان لەو شوێنەی هەڵیدەبژێرێت بۆ ئەوەی ناوی لەوێ بێت، دەیەکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتەکەتان و نۆبەرەکانی مانگا و مەڕەکانتان دەخۆن، تاکو فێر بن هەردەم لە یەزدانی پەروەردگارتان بترسن. | 23 |
A onda blaguj desetine svoga žita, svoga vina, svoga ulja i prvine svoje krupne i sitne stoke u nazočnosti Jahve, Boga svoga, na mjestu koje on odabere da svoje ime ondje nastani; da se tako naučiš zauvijek bojati se Jahve, Boga svoga.
بەڵام ئەگەر ڕێگاکە بۆتان دوور بوو و یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتداری کردبوون و نەتانتوانی دەیەکەکەتان بهێنن، چونکە ئەو شوێنەی یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیدەبژێرێت بۆ ئەوەی ناوی لەوێ بێت لێتان دوور بوو، | 24 |
Bude li ti put predug te ne mogneš donijeti desetine - jer je mjesto što ga Jahve odabere da u njemu nastani svoje ime previše daleko od tebe - tada, kad te Jahve, Bog tvoj, blagoslovi,
ئەوا بە زیو بیفرۆشن و زیوەکە بپێچنەوە لە دەستتان و بڕۆن بۆ ئەو شوێنەی یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیدەبژێرێت. | 25 |
prodaj to za novac, uzmi novac u ruku pa idi u mjesto što ga odabere Jahve, Bog tvoj.
جا زیوەکە خەرج بکەن لە هەموو ئەوەی حەزتان بۆی دەچێت، لە مانگا و مەڕ و شەراب و مەی و هەموو ئەوەی گیانتان لێتان داوا دەکات و لەوێ لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان بیخۆن و ئێوە و ماڵەکانتان دڵخۆش بن. | 26 |
Ondje za novac kupi što želiš: goveče, sitno živinče, vino ili opojno piće - što god ti duša zaželi. Ondje u nazočnosti Jahve, Boga svoga, blaguj i veseli se ti i tvoji ukućani.
ئەو لێڤییانەش کە لە شارۆچکەکانتانن بەجێیان مەهێڵن، چونکە بەش و میراتیان لەگەڵ ئێوەدا نییە. | 27 |
Ne zanemaruj levita koji bude u tvojim gradovima, jer on nema udjela ni baštine s tobom.
لە کۆتایی هەر سێ ساڵێکدا هەموو دەیەکی بەروبوومی ئەو ساڵەتان دەربهێنن و لەناو شارۆچکەکانتان دایبنێن، | 28 |
Na kraju svake treće godine iznesi svu desetinu svoga prihoda od te godine i položi je na svoja vrata.
لێڤییەکانیش کە هیچ بەش و میراتیان لەگەڵ ئێوەدا نییە، لەگەڵ ئەو نامۆ و هەتیو و بێوەژنانەی کە لە شارۆچکەکانتانن بێن و بخۆن و تێر ببن، بۆ ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان لە هەموو کردارێکی دەستتان کە دەیکەن بەرەکەتدارتان بکات. | 29 |
Pa neka dođe levit - jer nema udjela ni baštine s tobom - došljak, sirota i udovica koji budu živjeli u tvom gradu i neka jedu i neka se nasite. Tako će te blagoslivljati Jahve, Bog tvoj, u svim poslovima što ih tvoja ruka poduzme.