< دواوتار 13 >
ئەگەر لەنێوتاندا پێغەمبەرێک یان خەونبینێک کە خەونێکی بینیبێت دەرکەوت و نیشانەیەک یان پەرجووێکی پێدان، | 1 |
Maybe a prophet or someone who has dreams about the future comes along and gives you a prediction you about some sign or miracle,
جا ئەگەر ئەو نیشانەیە یان ئەو پەرجووە کە بۆ ئێوەی باسکرد ڕوویدا و گوتی، «با بەدوای خودای دیکە بکەوین و بیانپەرستین،» ئەو خوداوەندانەی کە نەتانناسیوە، | 2 |
and the sign or wonder does happens. If after that they tell you, “Let's follow other gods that you don't know, and let's worship them,”
ئەوا گوێ لە قسەی ئەو پێغەمبەرە یان ئەو خەونبینە مەگرە کە ئەو خەونەی بینیوە، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان تاقیتان دەکاتەوە تاکو بزانێت ئایا ئێوە پڕ بە دڵ و لە ناخەوە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشدەوێت یان نا. | 3 |
then you must not listen to what that prophet or dreamer has to say because the Lord your God is trying to find out whether you really love him with all your mind and with all your being.
بەدوای یەزدانی پەروەردگارتان دەڕۆن و لەو دەترسن و فەرمانەکانی دەپارێزن و گوێڕایەڵی دەبن و ئەو دەپەرستن و دەستی پێوە دەگرن. | 4 |
You are to follow the Lord your God and respect him. Keep his commandments and do what he says; worship him and hold onto him.
ئەو پێغەمبەرەش یان ئەو خەونبینەی ئەو خەونەی بینیوە دەکوژرێت، چونکە بە چەواشەکاری قسەی کرد لە دژی یەزدانی پەروەردگارتانەوە کە لە خاکی میسرەوە دەریهێنان و لە ماڵی کۆیلەیی کڕینیەوە، بۆ ئەوەی لەو ڕێگایە لات بدات کە یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردوون لەسەری بڕۆن. جا خراپەکە لەنێو خۆتان دادەماڵن. | 5 |
These kinds of prophet or dreamer must be executed, because they have promoted rebellion against the Lord your God, who led you out of Egypt and rescued you from the prison-house of slavery. They have tried to lead you from the way that the Lord your God has ordered you to follow. You must eliminate the evil among you.
ئەگەر براکەت، کوڕی دایکت، یان کوڕەکەت یان کچەکەت، یان ژنەکەی باوەشت، یان هاوڕێکەت کە وەک خۆتە بە نهێنی لەبن گوێت خوێندی و گوتی، «دەڕۆین و خودای دیکە دەپەرستین،» ئەو خوداوەندانەی کە نە تۆ و نە باوباپیرانت نەیانناسیوە، | 6 |
Even if your own brother, or your son or daughter, or the wife you love, or your best friend secretly encourages you, saying, “Let's go and worship other gods” unfamiliar to you and your forefathers,
لە خوداوەندەکانی ئەو گەلانەی دەوروبەرت، ئەوانەی لێتەوە نزیکن یاخود دوورن، لەمپەڕی زەوی هەتا ئەوپەڕی، | 7 |
the gods of your pagan nation neighbors, whether they love close by or far away in any direction,
لەگەڵی ڕەزامەند مەبە و گوێی لێ مەگرە. دڵت پێی نەسووتێت و دەستی لێ مەپارێزە و بۆی دامەپۆشە، | 8 |
don't give into them or listen to them. Show them no mercy. Don't spare them or protect them.
بەڵکو بە دڵنیاییەوە بیکوژە، یەکەم جار دەستی تۆ لەسەری بێت بۆ کوشتنی ئینجا لە کۆتاییدا دەستی هەموو گەل. | 9 |
No, you absolutely must kill them! You start killing them, and then have everyone else help.
بەردبارانی دەکەیت هەتا دەمرێت، چونکە ویستی لە یەزدانی پەروەردگارت تۆ لابدات کە لە خاکی میسر لە ماڵی کۆیلەیی دەریهێنایت. | 10 |
Stone the person to death for trying lead you away from the Lord your God, who led you out of Egypt, out of the prison-house of slavery.
ئەوسا هەموو ئیسرائیل دەیبیستن و دەترسن و جارێکی دیکە هیچ کەسێک لەنێوتان وەک ئەم بەدکارییە ئەنجام نادات. | 11 |
Then every Israelite will hear about it and be afraid, and won't ever do such an evil thing among you.
ئەگەر سەبارەت بە یەکێک لەو شارۆچکانەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات هەتا تێیدا نیشتەجێ بن وتەیەکتان بیست، | 12 |
It may happen that once you're living in the towns the Lord your God is giving you, you hear
کە خەڵکانێکی بەدکار لەنێوتاندا سەریان هەڵداوە و دانیشتووانی شارۆچکەیان گومڕا کردووە و دەڵێن، «دەچین و خودای دیکە دەپەرستین،» ئەو خوداوەندانەی کە نەتانناسیون، | 13 |
that evil people have taken over in one of your towns and have led the people there astray, telling them, “Let's go and worship other gods” that you don't know.
ئێوە لێی بکۆڵنەوە و بگەڕێن و باش پرسیار بکەن. ئەگەر زانیتان بابەتەکە ڕاستە و بێگومانە کە ئەو کارە قێزەونە لەنێوتاندا کراوە، | 14 |
If this does happen you need to make a full investigation, inquiring about the facts and interrogating witnesses. If it's proved beyond doubt that this awful sin has actually been committed among you,
ئەوا بە شمشێر تەواوی دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە بکوژن و قڕیان بکەن، بە هەموو ئەو شتانەوەش کە تێیدایە و بە ئاژەڵە ماڵییەکانیشییەوە. | 15 |
then you have to kill the people living in that town with the sword. Set apart for destruction its people and its livestock.
هەموو شتومەکەکانی لە گۆڕەپانی شارۆچکەکەدا کۆدەکەنەوە و هەموو شارۆچکەکە و شتومەکەکانی وەک قوربانی سووتاندنێکی تەواو بۆ یەزدانی پەروەردگارتان دەسووتێنن، جا بۆ هەتاهەتایە دەبێتە گردێکی وێران و جارێکی دیکە بنیاد نانرێتەوە. | 16 |
You must pile up all the people's possessions in the middle of the public square, and completely burn the town and everything in it as a complete burnt offering to the Lord your God. The town must remain a heap of ruins forever. It must never be rebuilt.
نابێت هیچ شتێکی تەرخانکراو بۆ قڕکردن لەلای ئێوە ببینرێتەوە، هەتا گڕی تووڕەییەکەی یەزدان دابمرکێتەوە، بەزەیی پێتان دێتەوە و لەگەڵتان میهرەبان دەبێت و زۆرتان دەکات هەروەک سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد، | 17 |
Don't take for yourselves anything that has been set apart for destruction so that the Lord won't be angry any more. He will be merciful to you, showing you compassion, and giving you many descendants as he promised to your forefathers,
ئەگەر گوێڕایەڵی دەنگی یەزدانی پەروەردگارتان بوون بۆ پاراستنی هەموو فەرمانەکانی کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێدەدەم هەتا ئەوەی لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگارتان ڕاستە بیکەن. | 18 |
because you are obeying the Lord your God, keeping all his commandments that I'm giving you today, and doing what is right in the sight of the Lord your God.