< دواوتار 13 >

ئەگەر لەنێوتاندا پێغەمبەرێک یان خەونبینێک کە خەونێکی بینیبێت دەرکەوت و نیشانەیەک یان پەرجووێکی پێدان، 1
And if there arise within thee a prophet, or one who dreams a dream, and he gives thee a sign or a wonder,
جا ئەگەر ئەو نیشانەیە یان ئەو پەرجووە کە بۆ ئێوەی باسکرد ڕوویدا و گوتی، «با بەدوای خودای دیکە بکەوین و بیانپەرستین،» ئەو خوداوەندانەی کە نەتانناسیوە، 2
and the sign or the wonder come to pass which he spoke to thee, saying, Let us go and serve other gods, which ye know not;
ئەوا گوێ لە قسەی ئەو پێغەمبەرە یان ئەو خەونبینە مەگرە کە ئەو خەونەی بینیوە، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان تاقیتان دەکاتەوە تاکو بزانێت ئایا ئێوە پڕ بە دڵ و لە ناخەوە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشدەوێت یان نا. 3
ye shall not hearken to the words of that prophet, or the dreamer of that dream, because the Lord thy God tries you, to know whether ye love your God with all your heart and with all your soul.
بەدوای یەزدانی پەروەردگارتان دەڕۆن و لەو دەترسن و فەرمانەکانی دەپارێزن و گوێڕایەڵی دەبن و ئەو دەپەرستن و دەستی پێوە دەگرن. 4
Ye shall follow the Lord your God, and fear him, and ye shall hear his voice, and attach yourselves to him.
ئەو پێغەمبەرەش یان ئەو خەونبینەی ئەو خەونەی بینیوە دەکوژرێت، چونکە بە چەواشەکاری قسەی کرد لە دژی یەزدانی پەروەردگارتانەوە کە لە خاکی میسرەوە دەریهێنان و لە ماڵی کۆیلەیی کڕینیەوە، بۆ ئەوەی لەو ڕێگایە لات بدات کە یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردوون لەسەری بڕۆن. جا خراپەکە لەنێو خۆتان دادەماڵن. 5
And that prophet or that dreamer of a dream, shall die; for he has spoken to make thee err from the Lord thy God who brought thee out of the land of Egypt, who redeemed thee from bondage, to thrust thee out of the way which the Lord thy God commanded thee to walk in: so shalt thou abolish the evil from among you.
ئەگەر براکەت، کوڕی دایکت، یان کوڕەکەت یان کچەکەت، یان ژنەکەی باوەشت، یان هاوڕێکەت کە وەک خۆتە بە نهێنی لەبن گوێت خوێندی و گوتی، «دەڕۆین و خودای دیکە دەپەرستین،» ئەو خوداوەندانەی کە نە تۆ و نە باوباپیرانت نەیانناسیوە، 6
And if thy brother by thy father or mother, or thy son, or daughter, or thy wife in thy bosom, or friend who is equal to thine own soul, entreat thee secretly, saying, Let us go and serve other gods, which neither thou nor thy fathers have known,
لە خوداوەندەکانی ئەو گەلانەی دەوروبەرت، ئەوانەی لێتەوە نزیکن یاخود دوورن، لەمپەڕی زەوی هەتا ئەوپەڕی، 7
of the gods of the nations that are round about you, who are near thee or at a distance from thee, from one end of the earth to the other;
لەگەڵی ڕەزامەند مەبە و گوێی لێ مەگرە. دڵت پێی نەسووتێت و دەستی لێ مەپارێزە و بۆی دامەپۆشە، 8
thou shalt not consent to him, neither shalt thou hearken to him; and thine eye shall not spare him, thou shalt feel no regret for him, neither shalt thou at all protect him:
بەڵکو بە دڵنیاییەوە بیکوژە، یەکەم جار دەستی تۆ لەسەری بێت بۆ کوشتنی ئینجا لە کۆتاییدا دەستی هەموو گەل. 9
thou shalt surely report concerning him, and thy hands shall be upon him among the first to slay him, and the hands of all the people at the last.
بەردبارانی دەکەیت هەتا دەمرێت، چونکە ویستی لە یەزدانی پەروەردگارت تۆ لابدات کە لە خاکی میسر لە ماڵی کۆیلەیی دەریهێنایت. 10
And they shall stone him with stones, and he shall die, because he sought to draw thee away from the Lord thy God who brought thee out of the land of Egypt, out of the house of bondage.
ئەوسا هەموو ئیسرائیل دەیبیستن و دەترسن و جارێکی دیکە هیچ کەسێک لەنێوتان وەک ئەم بەدکارییە ئەنجام نادات. 11
And all Israel shall hear, and fear, and shall not again do according to this evil thing among you.
ئەگەر سەبارەت بە یەکێک لەو شارۆچکانەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات هەتا تێیدا نیشتەجێ بن وتەیەکتان بیست، 12
And if in one of thy cities which the Lord God gives thee to dwell therein, thou shalt hear men saying,
کە خەڵکانێکی بەدکار لەنێوتاندا سەریان هەڵداوە و دانیشتووانی شارۆچکەیان گومڕا کردووە و دەڵێن، «دەچین و خودای دیکە دەپەرستین،» ئەو خوداوەندانەی کە نەتانناسیون، 13
Evil men have gone out from you, and have caused all the inhabitants of their land to fall away, saying, Let us go and worship other gods, whom ye knew not,
ئێوە لێی بکۆڵنەوە و بگەڕێن و باش پرسیار بکەن. ئەگەر زانیتان بابەتەکە ڕاستە و بێگومانە کە ئەو کارە قێزەونە لەنێوتاندا کراوە، 14
then thou shalt enquire and ask, and search diligently, and behold, [if] the thing is clearly true, and this abomination has taken place among you,
ئەوا بە شمشێر تەواوی دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە بکوژن و قڕیان بکەن، بە هەموو ئەو شتانەوەش کە تێیدایە و بە ئاژەڵە ماڵییەکانیشییەوە. 15
thou shalt utterly destroy all the dwellers in that land with the edge of the sword; ye shall solemnly curse it, and all things in it.
هەموو شتومەکەکانی لە گۆڕەپانی شارۆچکەکەدا کۆدەکەنەوە و هەموو شارۆچکەکە و شتومەکەکانی وەک قوربانی سووتاندنێکی تەواو بۆ یەزدانی پەروەردگارتان دەسووتێنن، جا بۆ هەتاهەتایە دەبێتە گردێکی وێران و جارێکی دیکە بنیاد نانرێتەوە. 16
And all its spoils thou shalt gather into its public ways, and thou shalt burn the city with fire, and all its spoils publicly before the Lord thy God; and it shall be uninhabited for ever, it shall not be built again.
نابێت هیچ شتێکی تەرخانکراو بۆ قڕکردن لەلای ئێوە ببینرێتەوە، هەتا گڕی تووڕەییەکەی یەزدان دابمرکێتەوە، بەزەیی پێتان دێتەوە و لەگەڵتان میهرەبان دەبێت و زۆرتان دەکات هەروەک سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد، 17
And there shall nothing of the cursed thing cleave to thy hand, that the Lord may turn from his fierce anger, and shew thee mercy, and pity thee, and multiply thee, as he sware to thy fathers;
ئەگەر گوێڕایەڵی دەنگی یەزدانی پەروەردگارتان بوون بۆ پاراستنی هەموو فەرمانەکانی کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێدەدەم هەتا ئەوەی لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگارتان ڕاستە بیکەن. 18
if thou wilt hear the voice of the Lord thy God, to keep his commandments, all that I charge thee this day, to do that which is good and pleasing before the Lord thy God.

< دواوتار 13 >