< دواوتار 12 >

ئەمە ئەو فەرز و یاسایانەیە کە بەجێی دەهێنن هەتا لەو خاکەدا بیکەن کە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان پێیداون هەتا دەستی بەسەردا بگرن بە درێژایی ڕۆژانی ژیانتان لەسەر زەوی. 1
These are the rules and regulations you must make sure to follow the whole time you live in the land that the Lord, the God of your forefathers, has given you to own.
هەموو ئەو شوێنانە بە تەواوی تێکدەدەن، کە تێیدا ئەو نەتەوانەی ئێوە دەریاندەکەن، خوداوەندەکانیان دەپەرست لەسەر چیا سەرکەشەکان و لەسەر گردەکان و لەژێر هەموو دارێکی سەوز، 2
You are to completely destroy all the pagan shrines where the nations you're driving out worshiped their gods: on the top of high mountains, on the hills, and under every green tree.
قوربانگاکانیشیان تێکدەدەن، بەردە تەرخانکراوەکانیان دەشکێنن، ستوونە ئەشێراکانیان بە ئاگر دەسووتێنن، پەیکەرەکانی خوداوەندەکانیان دەبڕنەوە و لەو شوێنانەدا ناویان دەسڕنەوە. 3
Tear down their altars, knock down their idolatrous pillars, burn down their Asherah poles, and cut down the idols of their gods. Remove any trace of them from everywhere.
بەو شێوەیەی ئەوان یەزدانی پەروەردگارتان ناپەرستن، 4
You are not to worship the Lord your God in the way that they did.
بەڵکو ئەو شوێنەی یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیدەبژێرێت لەنێو هەموو هۆزەکانتان هەتا ناوی خۆی تێدا دابنێت بۆ نیشتەجێبوونی، ڕووتان لەو شوێنە دەکەن و بۆ ئەوێ دەچن. 5
No, you must go to the place the Lord your God will choose from the territory of all your tribes to set up a place where he will live with you. That's where you must go.
بۆ ئەوێ قوربانی سووتاندن و سەربڕاو و دەیەکەکان و بەخشینی بەرزکراوە و نەزر و بەخشینی ئازاد و نۆبەرەی مانگا و مەڕەکانتان پێشکەش دەکەن. 6
You'll take there your burnt offerings and sacrifices, your tithes and all your offerings—your freewill offerings and offerings to fulfill a promise, along with the firstborn of your herds and flocks.
لەوێ لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان ئێوە و خێزانەکانتان دەخۆن و دڵخۆش دەبن بە هەموو ئەوانەی دەستتان پێی دەگات، وەک یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتداری کردن. 7
That's where, in the presence of the Lord your God, you and your families will eat and celebrate everything you've worked for, because the Lord your God has blessed you.
ئێوە ئاوا مەکەن، وەک ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ لێرە دەیکەین، کە هەرکەسە بەو شێوەیەی خۆی دەکات کە ڕاستە لەپێش چاوی، 8
You're not to do like we're doing here today. At the moment everyone does what they think is right,
چونکە هێشتا نەچوونەتە ناو شوێنی حەسانەوە و میرات کە یەزدانی پەروەردگارتان دەتانداتێ. 9
because you haven't arrived in the land you will own that the Lord your God is giving you and where you will be at peace.
بەڵام لە ڕووباری ئوردون دەپەڕنەوە و لەو خاکە نیشتەجێ دەبن کە یەزدانی پەروەردگارتان دەتانداتێ بە میرات و ئێوە دەحەسێنێتەوە لە هەموو دوژمنەکانتان کە لە دەوروبەرتانن و ئینجا بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبن، 10
After you cross the Jordan and settle down in the country that the Lord your God is giving you to possess, and he lets you rest from fighting all your enemies and you live in safety,
ئەوا ئەو شوێنەی خوداتان هەڵیدەبژێرێت هەتا ناوی لەوێ بێت، بۆ ئەوێ هەموو ئەو شتانە هەڵدەگرن کە من فەرمانتان پێ دەکەم، قوربانی سووتاندن و سەربڕاو و دەیەکەکان و بەخشینی بەرزکراوە و هەموو هەڵبژێردراوی نەزرەکانتان کە بۆ یەزدانی دەکەن. 11
then the Lord your God will choose a place where he will live with you. That's where you are to bring everything I've order you to do—your burnt offerings and sacrifices, your tithes and freewill offerings, and all the special gifts you promise to give to the Lord.
لەوێ لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان دڵخۆش دەبن، ئێوە و کوڕ و کچ و خزمەتکار و کارەکەرەکانتان، هەروەها ئەو لێڤییانەش کە لە دەروازەی شارۆچکەکانتانن، چونکە نە بەش و نە میراتیان لەگەڵتاندا نییە. 12
You will celebrate there in the presence of the Lord your God—you, your sons and daughters, your male and female slaves, and the Levites living in your towns, because they don't have any share in the allotment of land.
ئاگاداربن قوربانی سووتاندنەکانتان پێشکەش مەکەن لە هەر شوێنێک کە دەیبینن، 13
Make sure you don't present your burnt offerings just anywhere you want.
بەڵکو لەو شوێنەی یەزدان هەڵیدەبژێرێت لە یەکێک لە هۆزەکانتان، لەوێ قوربانی سووتاندنەکانتان پێشکەش دەکەن و لەوێ هەموو ئەوانە دەکەن کە من فەرمانتان پێدەدەم. 14
You are to offer them only in the place the Lord will choose in the territory of one of your tribes. That's where you are to do everything that I order you to do.
بەڵام لە هەموو ئەوانەی حەزتان بۆی دەچێت سەردەبڕن و گۆشت دەخۆن لە هەموو شارۆچکەکانتان بەگوێرەی ئەو بەرەکەتەی یەزدانی پەروەردگارتان کە پێیداون، کەسی گڵاو و پاک بەپێی ڕێوڕەسم لێی دەخۆن وەک مامز و ئاسک. 15
Of course you can slaughter and eat meat wherever you are, anytime you want, depending on how much the Lord your God has blessed you. All of you, whether you're ceremonially clean or not, can it eat it just like you would a gazelle or a deer,
بەڵام خوێن ناخۆن، وەک ئاو دەیڕێژنە سەر زەوی. 16
but you are not to eat the blood—pour that out on the ground.
بۆتان نییە لە شارۆچکەکانتاندا دەیەکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتەکەتان بخۆن، هەروەها لە نۆبەرەی مانگا و مەڕتان و نە هیچ شتێک لە نەزرەکانتان کە نەزریان دەکەن و لە بەخشینە ئازاد و بەرزکراوەکانتان، 17
In your towns you must not eat the tithe of your grain or new wine or olive oil, the firstborn of your herds or flocks, any of the offerings that you give to fulfill a promise, your freewill offerings, or your special gifts.
بەڵکو لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان دەیخۆن لەو شوێنەی یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیدەبژێرێت، خۆتان و کوڕ و کچ و خزمەتکار و کارەکەرەکانتان، هەروەها لێڤییەکانی شارۆچکەکانتان، لەبەردەم یەزدانی پەروەردگاریشتان بە هەموو ئەوانەی دەستتان پێی دەگات دڵخۆش دەبن. 18
No, you must eat them in the presence of the Lord your God at the place the Lord your God will choose— you, your sons and daughters, your male and female slaves, and the Levites living in your towns. Celebrate in the presence of the Lord your God in everything you do,
ئاگاداربن لەوەی لێڤی پشت گوێ بخەن بە درێژایی ڕۆژانی ژیانتان لەسەر خاکەکەتان. 19
and make sure you don't forget about the Levites as the whole time you live in your land.
کاتێک یەزدانی پەروەردگاری خۆتان سنووری فراوان کردن وەک لەگەڵتاندا دوا و ئێوەش گوتتان «گۆشت دەخۆین،» چونکە حەزتان بۆ گۆشت خواردن چوو، ئەوا چەند حەزتان بۆی دەچێت لە گۆشت دەخۆن. 20
When the Lord your God gives you more land as he promised, and you feel like some meat, and say, “I want to have some meat,” you may can it whenever you want.
ئەگەر ئەو شوێنەی یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیدەبژێرێت هەتا ناوی خۆی لێ دابنێت لێتانەوە دوور بوو، ئەوە لەو مانگا و مەڕانەی یەزدان پێتانی داوە سەری ببڕن وەک فەرمانم پێکردن و لە شارۆچکەکانتاندا لە هەموو ئەوانەی حەزتان بۆی چوو بخۆن. 21
If the place where the Lord your God chooses to live with you is a long way away, then you can slaughter any animal from the herd or flock he has given you, following the regulations I have given you, and you can eat it in your town whenever you want.
وەک چۆن مامز و ئاسک دەخورێت ئاوا دەیخۆن، کەسی گڵاو و پاک بەپێی ڕێوڕەسم وەک یەک لێی دەخۆن، 22
In fact you can eat it like you would eat a gazelle or deer—whether you're ceremonially clean or not, you can eat it.
بەڵام ئاگاداربن خوێن نەخۆن، چونکە خوێن ژیانەکەیە، جا ژیانەکە لەگەڵ گۆشتەکە مەخۆن، 23
Just make sure you don't eat the blood, because the blood is the life, and you must not eat the life with the meat.
نایخۆن، وەک ئاو لەسەر زەوی دەیڕێژن، 24
You must not eat the blood; pour it out on the ground.
نایخۆن هەتا چاکە بێتە ڕێی خۆتان و منداڵەکانتان لەدوای خۆتان، چونکە ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاستە، ئەوە دەکەن. 25
Don't eat it, so that all will go well with you and your children, because you will be doing what is right in the Lord's sight.
بەڵام شتە تەرخانکراوەکانتان کە هی ئێوەن و نەزرەکانتان هەڵدەگرن و دەچنە ئەو شوێنەی یەزدان هەڵیدەبژێرێت، 26
Take your holy sacrifices and the offerings to fulfill your vows and go to the place the Lord will choose.
جا قوربانی سووتاندنەکانتان، گۆشتەکە و خوێنەکە لەسەر قوربانگای یەزدانی پەروەردگارتان دەکەن، بەڵام قوربانییە سەربڕدراوەکانتان، خوێنەکەی لەتەنیشتی قوربانگای یەزدانی پەروەردگارتان دەڕژێنرێن و گۆشتەکەش دەخۆن، 27
Present your burnt offerings, the meat and blood, on the altar of the Lord your God. The blood of your other sacrifices is to be poured out beside the altar of the Lord your God, but you are allowed to eat the meat.
هۆشیار بن هەموو ئەو وشانەی من فەرمانتان پێدەدەم گوێڕایەڵی بن، هەتا بۆ خۆتان و منداڵەکانتان لەدوای خۆتان چاکە بێتە ڕێتان هەتاهەتایە، کاتێک ئەوەی لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگارتان چاکە و ڕاستە دەیکەن. 28
Make sure you obey everything I'm commanding you, so that it may always go well with you and your children, because you will be following what is good and right in the sight of the Lord your God.
یەزدانی پەروەردگارتان لەبەردەمتاندا ئەو نەتەوانە لەناو دەبات کە ئێوە خەریکن بۆیان دەچن هەتا دەریانبکەن. بەڵام کاتێک ئێوە دەریاندەکەن و لە خاکەکەیان نیشتەجێ دەبن، 29
When the Lord your God destroys the nations ahead of you as you enter the country to possess, and you drive them out and settle down in their land,
دوای ئەوەی لەبەردەمتان لەناودەبردرێن، ئاگاداربن لەوەی نەکەونە داوەوە و سەبارەت بە خوداوەندەکانیان پرسیار مەکەن: «ئەو نەتەوانە چۆن خوداوەندەکانیان دەپەرست؟ ئێمەش ئاوا دەکەین.» 30
make sure you don't fall into the trap of following their ways after they have been destroyed right in front of you. Don't try and find out about their gods, asking, “I wonder how these people worship their gods? I'll do like they did.”
بۆ یەزدانی پەروەردگارتان ئاوا مەکەن، چونکە ئەوان هەموو ئەو شتانەی قێزەونە لەلای یەزدان لەوەی ڕقی لێیەتی بۆ خوداوەندەکانیان کردووە، چونکە تەنانەت کوڕان و کچانی خۆشیان بە ئاگر سووتاندووە بۆ خوداوەندەکانیان. 31
You must not worship the Lord your God like this, because when they worship their gods they do every kind of abominable thing that the Lord hates. They even burn their sons and daughters as sacrifices to their gods!
هەموو ئەو قسانەی کە فەرمانم پێکردن، ئاگاداربن بیکەن، نە بۆی زیاد بکەن و نە لێی کەم بکەنەوە. 32
Be careful to do everything I order you to do. Don't add or take away anything from these instructions.

< دواوتار 12 >