< دانیال 8 >
من کە دانیالم، لە ساڵی سێیەمی پاشایەتی بێلشەسر، لەپاش ئەو بینینەی کە ماوەیەک لەمەوپێش بۆم ئاشکرا کرابوو، بینینێکی دیکەشم بۆ ئاشکرا کرا. | 1 |
In the third year of the reign of king Belshazzar a vision appeared to me, even to me, Daniel, after that which appeared to me at the first.
لە بینینەکەمدا سەیرم کرد لە قەڵای شوشم، ئەوەی لە هەرێمی ئیلامە. لە بینینەکەدا لەلای نۆکەندی ئولای بووم. | 2 |
And I saw in the vision, now it was so, that when I saw, I was in Shushan the palace, which is in the province of Elam, and I saw in the vision, and I was by the river Ulai.
چاوم هەڵبڕی و بینیم بەرانێک لەلای نۆکەندەکە ڕاوەستاوە و دوو قۆچی هەیە، هەردوو قۆچەکە درێژ بوون، یەکێکیان لەوەی دیکەیان درێژتر بوو، هەرچەندە دواتر سەری دەرهێنابوو. | 3 |
Then I lifted up my eyes, and saw, and, behold, there stood before the river a ram which had two horns. And the two horns were high, but one was higher than the other, and the higher came up last.
بینیم بەرانەکە بەلای ڕۆژئاوا و باکوور و باشووردا قۆچ دەوەشێنێت، هیچ گیانلەبەرێکیش لە ڕووی نەوەستایەوە، هیچ لە دەستی دەرباز نەبوو، ئەوەی پێی خۆشبوو کردی و مەزن بوو. | 4 |
I saw the ram pushing westward, and northward, and southward, and no beasts could stand before him, nor was there any that could deliver out of his hand, but he did according to his will, and magnified himself.
لەو کاتەدا کە ڕامابووم تەگەیەک لە ڕۆژئاواوە بەسەر زەویدا دەهات و پێیەکانی بەر زەوی نەدەکەوت، تەگەکە شاخێکی بەرزی هەبوو لەنێوان هەردوو چاوی. | 5 |
And as I was considering, behold, a he-goat came from the west over the face of the whole earth, and did not touch the ground. And the goat had a notable horn between his eyes.
چووە لای ئەو بەرانەی کە دوو قۆچی هەبوو، ئەوەی بینیم لەلای نۆکەندەکە وەستابوو، زۆر بە تووڕەییەوە هێرشی کردە سەری. | 6 |
And he came to the ram that had the two horns, which I saw standing before the river, and ran upon him in the fury of his power.
بینیم گەیشتە سەر بەرانەکە و بەربووە سەری و لە بەرانەکەی دا، دوو قۆچەکەی شکاند. بەرانەکە هێزی ئەوەی نەبوو لەبەردەمی ڕابوەستێت، تەگەکە فڕێیدایە سەر زەوی و پێی لێنا، بەرانەکە کەسی نەبوو لە دەستی دەربازی بکات. | 7 |
And I saw him come close to the ram. And he was moved with anger against him, and smote the ram, and broke his two horns. And there was no power in the ram to stand before him, but he cast him down to the ground, and trampled upon him. And there was none that could deliver the ram out of his hand.
ئینجا تەگەکە زۆر خۆی بە زل زانی، بەڵام کاتێک لەخۆبایی بوو شاخە گەورەکەی شکا، لە جێی ئەو شاخەش چوار شاخی گەورەتر بەرەو چوار باکەی ئاسمان دەرچوون. | 8 |
And the he-goat magnified himself exceedingly. And when he was strong, the great horn was broken, and instead of it there came up four notable horns toward the four winds of heaven.
لە یەکێک لەوانەوە شاخێکی بچکۆلە دەرکەوت، ڕووەو باشوور و ڕۆژهەڵات و خاکە دڵگیرەکە گەشەی کرد. | 9 |
And out of one of them came forth a little horn, which grew exceedingly great, toward the south, and toward the east, and toward the glorious land.
زۆر بەهێز بوو، تەنانەت گەیشتە هێزەکانی ئاسمانیش، هەندێک لە هێز و ئەستێرەکانی فڕێدایە خوارەوە بۆ سەر زەوی و پێی لێنان. | 10 |
And it grew great, even to the host of heaven. And it cast down some of the host and of the stars to the ground, and trampled upon them.
خۆی بە گەورە زانی تاوەکو خۆی یەکسان بکات بە خودای سوپاسالاری ئاسمان. قوربانی ڕۆژانە لەکارخرا و پیرۆزگاکەی وێران کرا. | 11 |
Yea, it magnified itself, even to the Prince of the host. And it took away from him the continual burnt offering, and the place of his sanctuary was cast down.
لەبەر یاخیبوون، سوپا پیرۆزەکان و پێشکەشکردنی قوربانی ڕۆژانە درانە دەستی شاخەکە. ڕاستی خرایە ژێر پێ، شاخەکەش لە هەموو ئەوەدا سەرکەوتوو بوو کە کردی. | 12 |
And the host was given over to it together with the continual burnt offering through transgression. And it cast down truth to the ground, and it did its pleasure and prospered.
ئینجا گوێم لە فریشتەیەکی پیرۆز بوو قسەی دەکرد، فریشتەیەکی پیرۆزی دیکە بەوی دەگوت: «ڕووداوەکانی ئەم بینینە کەی دێنە دی؟ هەتا کەی قوربانی ڕۆژانە لەکاردەخەن؟ هەتا کەی یاخیبوون بەردەوام دەبێت لە کاولبوونی پیرۆزگا و پێشێلکردنی سوپا پیرۆزەکە؟» | 13 |
Then I heard a holy one speaking, and another holy one said to that certain one who spoke, How long shall be the vision of the continual burnt offering, and the transgression that make desolate, to give both the sanctuary and the host to be trodden under foot?
ئەویش پێی گوتم: «دوو هەزار و سێ سەد بەیانی و ئێوارە، ئینجا پیرۆزگا دەگەڕێتەوە باری پیرۆزی خۆی.» | 14 |
And he said to me, To two thousand and three hundred evenings and mornings. Then the sanctuary shall be cleansed.
من دانیالم، هێشتا خەریکی سەیرکردنی بینینەکەم و هەوڵدەدەم کە لێی تێبگەم، ئەوەتا یەکێک لە شێوەی پیاوێک لەبەردەمم ڕاوەستاوە. | 15 |
And it came to pass, when I, even I Daniel, had seen the vision, that I sought to understand it, and, behold, there stood before me someone as the appearance of a man.
گوێم لە دەنگی مرۆڤێک بوو لەلای نۆکەندی ئولایەوە بانگی کرد و گوتی: «ئەی جبرائیل، واتای بینینەکە لەم پیاوە بگەیەنە.» | 16 |
And I heard a man's voice between the banks of the Ulai, which called, and said, Gabriel, make this man to understand the vision.
ئەویش هاتە ئەو شوێنەی کە لێی ڕاوەستابووم، کاتێک هات ترسام و بەسەر ڕوومدا کەوتم. پێی گوتم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بزانە کە بینینەکە سەبارەت بە سەردەمی کۆتاییە.» | 17 |
So he came near where I stood. And when he came, I was frightened, and fell upon my face. But he said to me, Understand, O son of man, for the vision belongs to the time of the end.
کاتێک قسەی لەگەڵم دەکرد کەوتبوومە خەونێکی قووڵەوە و ڕووم ڕووەو زەوی بوو. ئینجا دەستی لێدام و هەڵیستاندمە سەر پێ. | 18 |
Now as he was speaking with me, I fell into a deep sleep with my face toward the ground, but he touched me, and set me upright.
گوتی: «من پێت دەڵێم کە لە کاتی تووڕەیی چی ڕوودەدات، چونکە بینینەکە سەبارەت بە سەردەمی کۆتایی دیاریکراوە. | 19 |
And he said, Behold, I will make thee know what shall be in the latter time of the indignation, for it belongs to the appointed time of the end.
ئەو بەرانەی کە بینیت دوو قۆچی هەبوو، ئەوە پاشاکانی ماد و فارسە. | 20 |
The ram which thou saw, that had the two horns, they are the kings of Media and Persia.
تەگەکە پاشای یۆنانە، ئەو قۆچە گەورەیەش کە لەنێوان هەردوو چاوی بوو یەکەمین پاشایە. | 21 |
And the rough he-goat is the king of Greece. And the great horn that is between his eyes is the first king.
بەڵام ئەو چوار قۆچەی کە لە شوێنی قۆچە شکێنراوەکە پەیدابوون، ئەوا چوار پاشایەتی لە نەتەوەکەی ئەوەوە پەیدا دەبن، بەڵام هەمان هێزی ئەویان نابێت. | 22 |
And as for that which was broken, in the place of which four stood up, four kingdoms shall stand up out of the nation, but not with his power.
«لە دوایین پاشایەتییان، کاتێک یاخیبوون لە دژی خودا دەگاتە ئەوپەڕی، پاشایەکی ڕوو وشک و فێڵباز پەیدا دەبێت. | 23 |
And in the latter time of their kingdom, when the transgressors have come to the full, a king of fierce countenance, and understanding hidden things, shall stand up.
هێزی زۆر دەبێت، بەڵام نەک بە هێزی خۆی، لە ڕادەبەدەر وێرانکاری دەکات و سەرکەوتوو دەبێت لە هەرچی بیەوێت بیکات. تواناداران و گەلە پیرۆزەکە لەناودەبات. | 24 |
And his power shall be mighty, but not by his own power, and he shall destroy amazingly, and shall prosper and do his pleasure. And he shall destroy the mighty ones and the holy people.
بە تەڵەکەبازی وا دەکات فێڵبازی سەرکەوتوو بێت، دڵی لەخۆبایی دەبێت. کاتێک لە ئاسوودەییدا زۆران لەناودەبات و لە دژی میری میران دەوەستێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا تێکدەشکێنرێت، بەڵام بەبێ هێزی مرۆڤانە. | 25 |
And through his policy he shall cause deceit to prosper in his hand, and he shall magnify himself in his heart. And he shall destroy many in their security. He shall also stand up against the Prince of princes, but he shall be broken without a hand.
«ئەو بینینەی ئێوارە و بەیانی کە بە تۆ درا ڕاستە، بەڵام تۆ بینینەکە بە نهێنی بهێڵەوە، چونکە بۆ داهاتووی دوورە.» | 26 |
And the vision of the evenings and mornings which has been told is true. But shut thou up the vision, for it belongs to many days to come.
من کە دانیالم، بۆ چەند ڕۆژێک بێهێز و لاواز بووم، ئینجا هەستام و دەستم کردەوە بە کاروبارەکانی پاشا. واقم وڕمابوو لە بینینەکە، لە سەرووی تێگەیشتنەوە بوو. | 27 |
And I, Daniel, fainted, and was sick certain days. Then I rose up, and did the king's business. And I wondered at the vision, but none understood it.