< دانیال 6 >
داریوش پێی باش بوو سەد و بیست میر بەسەر پاشایەتییەکەوە دابنێت، بەسەر هەموو پاشایەتییەکەوە بن. | 1 |
It pleased Darius to set over the kingdom a hundred and twenty satraps, which should be over the whole kingdom,
لە سەرووی ئەوانیشەوە سێ وەزیر، یەکێکیان دانیال بوو، بۆ ئەوەی میرەکان هەژماردەکان بخەنە بەردەمیان تاکو پاشا زیانی پێ نەگات. | 2 |
and over them three presidents, of whom Daniel was one, that the satraps might give accounts to them, and the king might have no damage.
ئەوە بوو دانیال لە هەموو وەزیر و میرەکان پێشکەوتووتر بوو، چونکە توانایەکی نائاسایی هەبوو، پاشاش پلانی هەبوو کە لەسەر هەموو پاشایەتییەکە دایبنێت. | 3 |
Then this Daniel was eminent above the presidents and satraps, because an excellent spirit was in him; and the king thought to set him over the whole realm.
لەبەر ئەوە وەزیر و میرەکان هەوڵیان دا هۆیەک ببیننەوە بۆ سکاڵاکردن لە دژی دانیال سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کاروباری پاشایەتییەکە، بەڵام نەیانتوانی هیچ گەندەڵییەک لە دانیال ببیننەوە، چونکە دەستپاک بوو و گەندەڵی و کەمتەرخەمی تێدا نەبوو. | 4 |
Then the presidents and satraps sought to find occasion against Daniel in relation to the kingdom; but they could find no occasion nor fault; because he was faithful, and no error nor fault was found in him.
ئینجا ئەو پیاوانە گوتیان: «هیچ هەڵەیەک لەم دانیالەدا نابینینەوە، تەنها ئەگەر لەبارەی شەریعەتی خوداکەیەوە نەبێت.» | 5 |
Then said these men, We shall not find any occasion against this Daniel, unless we find it against him concerning the law of his God.
جا ئەو وەزیر و میرانە لەلای پاشا کۆبوونەوە و پێیان گوت: «ئەی داریوش پاشا، هەتاهەتایە هەر بژی! | 6 |
Then these presidents and satraps rushed together to the king, and spake thus to him: King Darius, live forever!
هەموو وەزیرەکانی پاشایەتییەکە و فەرمانڕەوا و میر و ڕاوێژکار و پارێزگارەکان ڕاوێژیان کرد وابکەن پاشا فەرمانێک دەربکات و بڕیارەکە جێبەجێ بکات کە هەرکەسێک بۆ ماوەی سی ڕۆژ هەر داوایەک لە خوداوەندێک یان مرۆڤێک بکات، جگە لە تۆ، ئەی پاشا، با فڕێبدرێتە ناو چاڵی شێرەکان. | 7 |
All the presidents of the kingdom, the governors and the satraps, the counsellors and the prefects, have consulted together to establish a royal statute, and to make a firm decree, that whoever shall ask a petition of any god or man for thirty days, save of thee, O king, he shall be cast into the den of lions.
ئێستاش ئەی پاشا فەرمانەکە دەربکە و ئیمزای لەسەر بکە، بۆ ئەوەی هەروەک یاساکانی ماد و فارس نەگۆڕ بێت کە پووچەڵ نابێتەوە.» | 8 |
Now, O king, establish the decree and sign the writing that it be not changed, according to the law of the Medes and Persians which altereth not.
ئیتر داریوشی پاشا فەرمانەکەی نووسی و ئیمزای کرد. | 9 |
Wherefore King Darius signed the writing and the decree.
کە دانیال بە ئیمزاکردنی فەرمانەکەی زانی، گەڕایەوە ماڵەوە، چووە ژوورەکەی سەرەوە کە پەنجەرەکەی ڕووەو ئۆرشەلیم دەکرایەوە. سێ جار لە ڕۆژێکدا چووە سەر چۆک و لەبەردەم خوداکەی نوێژی کرد و سوپاسی کرد، هەروەک پێش ئەوە دەیکرد. | 10 |
Now when Daniel knew that the writing was signed, he went into his house, his windows being open in his chamber toward Jerusalem, and three times a day he kneeled upon his knees, and prayed and gave thanks before his God, as he had done before.
ئینجا ئەو پیاوانە پێکەوە کۆبوونەوە، بینییان دانیال لەبەردەم خوداکەیدا نوێژ دەکات و دەپاڕێتەوە. | 11 |
Then these men rushed together, and found Daniel praying and making supplication before his God.
دەستبەجێ چوونە لای پاشا و سەبارەت بە فەرمانە پاشایەتییەکەی قسەیان کرد: «ئەی پاشا، ئایا تۆ فەرمانێکت ئیمزا نەکرد کە هەرکەسێک بۆ ماوەی سی ڕۆژ لە هەر خوداوەندێک یان مرۆڤێک داوایەک بکات جگە لە تۆ ئەی پاشا، فڕێدەدرێتە ناو چاڵی شێرەکانەوە؟» پاشا گوتی: «فەرمانەکە ڕاستە و هەروەک یاساکانی ماد و فارس وایە کە پووچ نابێتەوە.» | 12 |
Then they came near and spake before the king concerning the royal decree: Hast thou not signed a decree, that every man who shall ask a petition of any god or man within thirty days, save of thee, O king, shall be cast into the den of lions? The king answered and said, The thing is true, according to the law of the Medes and Persians, which altereth not.
ئەوانیش وەڵامیان دایەوە و لەبەردەم پاشا گوتیان: «ئەو دانیالەی لە نەوە ڕاپێچکراوەکانی یەهودایە، ئەی پاشا، هیچ گوێی نە بە تۆ و نە بەو فەرمانەی کە ئیمزات کردووە نەداوە، بەڵکو ڕۆژانە سێ جار نوێژ دەکات.» | 13 |
Then answered they and said before the king, Daniel, who is of the sons of the captives of Judah, regardeth not thee, O king, nor the decree which thou hast signed, but maketh his petition three times a day.
کە پاشا گوێی لەم قسەیە بوو زۆر دڵتەنگ بوو، مکوڕ بوو لەسەر ئەوەی دانیال دەرباز بکات و هەتا خۆر ئاوابوون هەوڵی دا ڕزگاری بکات. | 14 |
Then the king, when he heard these words, was much troubled, and set his heart to deliver him; and he labored till the going down of the sun to deliver him.
بەڵام ئەو پیاوانە لەلای پاشا کۆبوونەوە و بە پاشایان گوت: «ئەی پاشا، لە یادت نەچێت کە یاساکانی ماد و فارس ئەوەیە کە هەر فەرمان و بڕیارێک پاشا دەریبکات، ناگۆڕدرێت.» | 15 |
Then these men assembled before the king, and said to the king, Know, O king, that the law of the Medes and Persians is, that no decree or statute which the king establisheth may be changed.
ئینجا پاشا فەرمانی دا، دانیالیان هێنا و فڕێیان دایە ناو چاڵی شێرەکان. پاشا بە دانیالی گوت: «با خوداکەت کە تۆ بە بەردەوامی خزمەتی دەکەیت، ئەو ڕزگارت بکات.» | 16 |
Then the king commanded that they should bring Daniel and cast him into the den of lions. And the king spake and said to Daniel, May thy God, whom thou servest continually, deliver thee!
بەردێک هێنرا و لەسەر دەمی چاڵەکە دانرا، پاشا بە مۆری خۆی و مۆری گەورە پیاوانی مۆری کرد، بۆ ئەوەی کەس هەوڵ نەدات دانیال ڕزگار بکات. | 17 |
And a stone was brought and laid upon the mouth of the den; and the king sealed it with his own signet, and with the signet of his lords, that nothing concerning Daniel might be changed.
ئیتر پاشا گەڕایەوە کۆشکەکەی و بەبێ خواردن و ڕابواردن شەوی بەسەربرد و خەوی لێ زڕا. | 18 |
Then the king went to his palace, and passed the night fasting, and suffered not the concubines to be brought to him; and his sleep went from him.
بەیانی زوو پاشا هەستا و بە پەلە چووە لای چاڵی شێرەکان. | 19 |
Then the king arose very early in the morning, and went in haste to the den of lions.
کاتێک لە چاڵەکە نزیک بووەوە، بە دەنگێکی پڕ لە ئازارەوە بانگی دانیالی کرد و گوتی: «ئەی دانیال، بەندەی خودای زیندوو! ئایا ئەو خودایەی بەردەوام دەیپەرستیت توانی لە شێرەکان ڕزگارت بکات؟» | 20 |
And when he came to the den, he cried with a troubled voice to Daniel; and the king spake and said to Daniel, O Daniel, servant of the living God, has thy God, whom thou servest continually, been able to deliver thee from the lions?
دانیالیش وەڵامی دایەوە: «ئەی پاشا، هەتاهەتایە هەر بژی! | 21 |
Then said Daniel to the king, O king, live forever!
خوداکەم فریشتەکەی خۆی نارد و دەمی شێرەکانی داخست، هیچ زیانیان پێ نەگەیاندم، چونکە لەبەردەم ئەو بێتاوان بووم. ئەی پاشا، لەبەردەم تۆشدا هیچ تاوانێکم نەکردووە.» | 22 |
My God hath sent his angel, and hath shut the lions' mouths, so that they have not hurt me; forasmuch as before him innocency was found in me; and also before thee, O king, have I done no wrong.
پاشا دڵی خۆش بوو، فەرمانی دا دانیال لە چاڵەکە سەربخەن. دانیال لە چاڵەکەوە سەرخرا و هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتبوو، چونکە پشتی بە خودای خۆی بەست. | 23 |
Then was the king exceedingly glad, and commanded that they should take Daniel up out of the den. So Daniel was taken up out of the den, and no manner of hurt was found upon him, because he trusted in his God.
ئینجا پاشا فەرمانی دا، ئەو پیاوانەیان هێنا کە سکاڵایان لە دانیال کرد و فڕێیان دانە ناو چاڵی شێرەکان، خۆیان و ژن و منداڵەکانیان. هێشتا نەگەیشتبوونە بن چاڵەکە، شێرەکان پەلاماریان دان و هەموو ئێسکەکانیان تێکشکاندن. | 24 |
And the king commanded, and they brought those men who had accused Daniel, and cast them into the den of lions, them, their children, and their wives; and the lions had the mastery of them, and broke all their bones before they came to the bottom of the den.
دوای ئەوە داریوشی پاشا ئەمەی بۆ هەموو گەل و نەتەوە و خەڵکی هەموو زمانەکان نووسی کە لە هەموو زەویدا نیشتەجێن: هەر سەرکەوتوو بن! | 25 |
Then King Darius wrote to all people, nations, and languages, that dwell in all the earth: Peace be multiplied to you!
لە منەوە فەرمان دەرچووە بەوەی کە لە هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی مندا، خەڵک لە خودای دانیال دەترسن و ڕێزی لێ دەگرن. لەبەر ئەوەی ئەو خودای زیندووە و بۆ هەتاهەتایە دەمێنێت، پاشایەتییەکەی لەناو ناچێت و دەسەڵاتی بێ کۆتاییە. | 26 |
I make a decree, that in every government of my kingdom men tremble and fear before the God of Daniel; for he is the living God that endureth forever, and whose kingdom shall not be destroyed, and whose dominion shall endure to the end.
ئەو ڕزگار دەکات و دەرباز دەکات، نیشانە و کاری سەرسوڕهێنەر دەکات لە ئاسمان و لەسەر زەوی. ئەو دانیالی لە چنگی شێرەکان ڕزگار کرد. | 27 |
It is he that delivereth and rescueth, and worketh signs and wonders in heaven and in earth, who hath delivered Daniel from the power of the lions.
ئیتر دانیال لە پاشایەتی داریوش و لە پاشایەتی کۆرشی فارسی سەرکەوتوو بوو. | 28 |
This Daniel prospered in the reign of Darius, and in the reign of Cyrus the Persian.