< دانیال 6 >

داریوش پێی باش بوو سەد و بیست میر بەسەر پاشایەتییەکەوە دابنێت، بەسەر هەموو پاشایەتییەکەوە بن. 1
Darius decided it would be good to place the kingdom under the control of one hundred and twenty provincial governors.
لە سەرووی ئەوانیشەوە سێ وەزیر، یەکێکیان دانیال بوو، بۆ ئەوەی میرەکان هەژماردەکان بخەنە بەردەمیان تاکو پاشا زیانی پێ نەگات. 2
Three chief ministers were placed over them to look after the king's interests. Daniel was one of the three.
ئەوە بوو دانیال لە هەموو وەزیر و میرەکان پێشکەوتووتر بوو، چونکە توانایەکی نائاسایی هەبوو، پاشاش پلانی هەبوو کە لەسەر هەموو پاشایەتییەکە دایبنێت. 3
Soon Daniel was shown to be a far better administrator than the other chief ministers and provincial governors. Because of his exceptional ability, the king planned to put him in charge of the whole kingdom.
لەبەر ئەوە وەزیر و میرەکان هەوڵیان دا هۆیەک ببیننەوە بۆ سکاڵاکردن لە دژی دانیال سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کاروباری پاشایەتییەکە، بەڵام نەیانتوانی هیچ گەندەڵییەک لە دانیال ببیننەوە، چونکە دەستپاک بوو و گەندەڵی و کەمتەرخەمی تێدا نەبوو. 4
As a result the other chief ministers and provincial governors tried to find a pretext against Daniel as to the way he ran the kingdom. But they couldn't find any cause for complaint or any corruption, for he was trustworthy. They could not discover any evidence that Daniel was negligent or corrupt.
ئینجا ئەو پیاوانە گوتیان: «هیچ هەڵەیەک لەم دانیالەدا نابینینەوە، تەنها ئەگەر لەبارەی شەریعەتی خوداکەیەوە نەبێت.» 5
So they said to themselves, “We won't find any pretext to attack Daniel unless we use his observance of his God's laws against him.”
جا ئەو وەزیر و میرانە لەلای پاشا کۆبوونەوە و پێیان گوت: «ئەی داریوش پاشا، هەتاهەتایە هەر بژی! 6
So these chief ministers and provincial governors went together to see the king. “May Your Majesty King Darius live forever!” they said.
هەموو وەزیرەکانی پاشایەتییەکە و فەرمانڕەوا و میر و ڕاوێژکار و پارێزگارەکان ڕاوێژیان کرد وابکەن پاشا فەرمانێک دەربکات و بڕیارەکە جێبەجێ بکات کە هەرکەسێک بۆ ماوەی سی ڕۆژ هەر داوایەک لە خوداوەندێک یان مرۆڤێک بکات، جگە لە تۆ، ئەی پاشا، با فڕێبدرێتە ناو چاڵی شێرەکان. 7
“We have all agreed—chief ministers, prefects, provincial governors, counselors, and local governors—that Your Majesty should issue a decree, legally enforced, that for the next thirty days anyone who prays to any god or human being except you, Your Majesty, shall be thrown into the lions' den.
ئێستاش ئەی پاشا فەرمانەکە دەربکە و ئیمزای لەسەر بکە، بۆ ئەوەی هەروەک یاساکانی ماد و فارس نەگۆڕ بێت کە پووچەڵ نابێتەوە.» 8
Now, Your Majesty, if you will sign the decree and have it issued so that it cannot be changed, according to the law of the Medes and the Persians that cannot be revoked.”
ئیتر داریوشی پاشا فەرمانەکەی نووسی و ئیمزای کرد. 9
So Darius signed the decree into law.
کە دانیال بە ئیمزاکردنی فەرمانەکەی زانی، گەڕایەوە ماڵەوە، چووە ژوورەکەی سەرەوە کە پەنجەرەکەی ڕووەو ئۆرشەلیم دەکرایەوە. سێ جار لە ڕۆژێکدا چووە سەر چۆک و لەبەردەم خوداکەی نوێژی کرد و سوپاسی کرد، هەروەک پێش ئەوە دەیکرد. 10
When Daniel found out that the decree had been signed he went home to his upstairs room where he would pray three times a day, with the windows open facing Jerusalem. There he kneeled down, praying and thanking his God as he always did.
ئینجا ئەو پیاوانە پێکەوە کۆبوونەوە، بینییان دانیال لەبەردەم خوداکەیدا نوێژ دەکات و دەپاڕێتەوە. 11
Then the men who had plotted against Daniel went together and found him praying to his God and asking for help.
دەستبەجێ چوونە لای پاشا و سەبارەت بە فەرمانە پاشایەتییەکەی قسەیان کرد: «ئەی پاشا، ئایا تۆ فەرمانێکت ئیمزا نەکرد کە هەرکەسێک بۆ ماوەی سی ڕۆژ لە هەر خوداوەندێک یان مرۆڤێک داوایەک بکات جگە لە تۆ ئەی پاشا، فڕێدەدرێتە ناو چاڵی شێرەکانەوە؟» پاشا گوتی: «فەرمانەکە ڕاستە و هەروەک یاساکانی ماد و فارس وایە کە پووچ نابێتەوە.» 12
They went to the king right away and asked him about the decree. “Didn't Your Majesty sign a decree that for the next thirty days anyone who prays to any god or human being except you, Your Majesty, shall be thrown into the lions' den?” “I certainly did!” the king replied. “The decree stands. According to the law of the Medes and the Persians it cannot be revoked.”
ئەوانیش وەڵامیان دایەوە و لەبەردەم پاشا گوتیان: «ئەو دانیالەی لە نەوە ڕاپێچکراوەکانی یەهودایە، ئەی پاشا، هیچ گوێی نە بە تۆ و نە بەو فەرمانەی کە ئیمزات کردووە نەداوە، بەڵکو ڕۆژانە سێ جار نوێژ دەکات.» 13
Then they told the king, “Daniel, one of those captives from Judah, pays no attention to Your Majesty or to the decree you signed and prays three times a day.”
کە پاشا گوێی لەم قسەیە بوو زۆر دڵتەنگ بوو، مکوڕ بوو لەسەر ئەوەی دانیال دەرباز بکات و هەتا خۆر ئاوابوون هەوڵی دا ڕزگاری بکات. 14
When the king heard this, he was very upset and tried to think of how to save Daniel. He worked hard until sundown trying to rescue him.
بەڵام ئەو پیاوانە لەلای پاشا کۆبوونەوە و بە پاشایان گوت: «ئەی پاشا، لە یادت نەچێت کە یاساکانی ماد و فارس ئەوەیە کە هەر فەرمان و بڕیارێک پاشا دەریبکات، ناگۆڕدرێت.» 15
Then the men returned together and said to the king, “You know, Your Majesty, that according to the law of the Medes and the Persians no decree or statute can be changed.”
ئینجا پاشا فەرمانی دا، دانیالیان هێنا و فڕێیان دایە ناو چاڵی شێرەکان. پاشا بە دانیالی گوت: «با خوداکەت کە تۆ بە بەردەوامی خزمەتی دەکەیت، ئەو ڕزگارت بکات.» 16
Eventually the king gave the order and Daniel was taken and thrown into the lions' den. The king told him, “May the God you so loyally serve save you!”
بەردێک هێنرا و لەسەر دەمی چاڵەکە دانرا، پاشا بە مۆری خۆی و مۆری گەورە پیاوانی مۆری کرد، بۆ ئەوەی کەس هەوڵ نەدات دانیال ڕزگار بکات. 17
A stone was brought and placed over the entrance to the den and the king sealed it with his own personal seal and those of his nobles so that no one could interfere with what was happening to Daniel.
ئیتر پاشا گەڕایەوە کۆشکەکەی و بەبێ خواردن و ڕابواردن شەوی بەسەربرد و خەوی لێ زڕا. 18
Then the king went back to his palace. He ate nothing at all that night and refused any kind of entertainment. He couldn't sleep a wink.
بەیانی زوو پاشا هەستا و بە پەلە چووە لای چاڵی شێرەکان. 19
At dawn, as soon as it was light, the king got up and rushed to the lions' den.
کاتێک لە چاڵەکە نزیک بووەوە، بە دەنگێکی پڕ لە ئازارەوە بانگی دانیالی کرد و گوتی: «ئەی دانیال، بەندەی خودای زیندوو! ئایا ئەو خودایەی بەردەوام دەیپەرستیت توانی لە شێرەکان ڕزگارت بکات؟» 20
As he approached the den, he called out anxiously to Daniel, “Daniel, servant of the living God whom you honor so faithfully, was your God able to save you from the lions?”
دانیالیش وەڵامی دایەوە: «ئەی پاشا، هەتاهەتایە هەر بژی! 21
Daniel replied, “May Your Majesty the king live forever!
خوداکەم فریشتەکەی خۆی نارد و دەمی شێرەکانی داخست، هیچ زیانیان پێ نەگەیاندم، چونکە لەبەردەم ئەو بێتاوان بووم. ئەی پاشا، لەبەردەم تۆشدا هیچ تاوانێکم نەکردووە.» 22
My God sent his angel to shut the lions' mouths. They have not hurt me because I was found innocent in his sight. In addition, I have never done you any wrong, Your Majesty.”
پاشا دڵی خۆش بوو، فەرمانی دا دانیال لە چاڵەکە سەربخەن. دانیال لە چاڵەکەوە سەرخرا و هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتبوو، چونکە پشتی بە خودای خۆی بەست. 23
The king was extremely pleased and ordered Daniel brought up from the den. Daniel was lifted up from the den and he was found to have no injuries at all because he had trusted in his God.
ئینجا پاشا فەرمانی دا، ئەو پیاوانەیان هێنا کە سکاڵایان لە دانیال کرد و فڕێیان دانە ناو چاڵی شێرەکان، خۆیان و ژن و منداڵەکانیان. هێشتا نەگەیشتبوونە بن چاڵەکە، شێرەکان پەلاماریان دان و هەموو ئێسکەکانیان تێکشکاندن. 24
Then the king ordered the men who had accused Daniel to be brought and they were thrown into the lions' den along with their wives and children. Before they even reached the floor of the den the lions attacked them, ripping them to pieces.
دوای ئەوە داریوشی پاشا ئەمەی بۆ هەموو گەل و نەتەوە و خەڵکی هەموو زمانەکان نووسی کە لە هەموو زەویدا نیشتەجێن: هەر سەرکەوتوو بن! 25
Then Darius wrote to all the people of the world, the different nations and languages, saying, “I wish you well!
لە منەوە فەرمان دەرچووە بەوەی کە لە هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی مندا، خەڵک لە خودای دانیال دەترسن و ڕێزی لێ دەگرن. لەبەر ئەوەی ئەو خودای زیندووە و بۆ هەتاهەتایە دەمێنێت، پاشایەتییەکەی لەناو ناچێت و دەسەڵاتی بێ کۆتاییە. 26
I decree that throughout my entire kingdom everyone should respect and honor the God of Daniel, for he is the living God. He is everlasting and his kingdom will never be destroyed. His reign will never end.
ئەو ڕزگار دەکات و دەرباز دەکات، نیشانە و کاری سەرسوڕهێنەر دەکات لە ئاسمان و لەسەر زەوی. ئەو دانیالی لە چنگی شێرەکان ڕزگار کرد. 27
He is the one who rescues and saves; he does miracles and wonders in the heavens and on earth. He saved Daniel from death in the lions' den.”
ئیتر دانیال لە پاشایەتی داریوش و لە پاشایەتی کۆرشی فارسی سەرکەوتوو بوو. 28
Daniel experienced good success during the reigns of Darius and Cyrus the Persian.

< دانیال 6 >