< دانیال 5 >

بێلشەسری پاشا خوانێکی گەورەی بۆ هەزار گەورە پیاوەکەی سازکرد و شەرابی لەگەڵیان خواردەوە. 1
貝耳沙匝王為大員千人擺設了盛筵,並與千人宴飲。
لەو کاتەی کە بێلشەسر شەرابەکەی دەنۆشی فەرمانی دا ئەو قاپوقاچاغە زێڕ و زیوە بهێنن کە نەبوخودنەسری باوکی لەو پەرستگایەی لە ئۆرشەلیمە دەریهێنابوون، بۆ ئەوەی پاشا و گەورە پیاو و ژن و کەنیزەکانی پێی بخۆنەوە. 2
貝耳沙匝乘著酒興,命人將他父親拿步高從耶路撒冷殿中劫掠的金銀器皿取來,給君王和他的大員並自己的妻妾用來飲酒。
ئینجا ئەو قاپوقاچاغە زێڕەیان هێنا کە لە پەرستگای ماڵی خودا لە ئۆرشەلیمەوە دەرهێنرابوو، پاشا و گەورە پیاو و ژن و کەنیزەکانی پێیان خواردەوە. 3
於是人把從耶路撒冷天主殿宇聖所內劫掠的金銀器皿取來,給君王和他的大員並妻妾用來飲酒;
شەرابیان دەخواردەوە و ستایشی خوداوەندە زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و دار و بەردینەکانیان دەکرد. 4
大家一面飲酒,一面讚揚自己用金、銀、銅、鐵、木、石製的神像。
لەناکاو پەنجەکانی دەستێکی مرۆڤانە دەرکەوت و لەسەر گەچی دیوارەکەی کۆشکی پاشا لەتەنیشت چرادانەکە دەستی بە نووسین کرد، پاشاش تەماشای دەستەکەی کرد کە دەینووسی. 5
正在此時,忽然出現了一個人的手指,在燈台後面王宮的粉牆上寫字,君王也看見了那寫字的手掌。
ئینجا ڕەنگی پاشا پەڕی و بیرکردنەوەکانی تۆقاندیان و قاچەکانی هێزیان لێ برا و ئەژنۆکانی کەوتنە لەرزین. 6
當時君王的面色立即改變,心意煩亂,兩腰關節鬆弛,兩膝互相碰擊,
پاشا بە دەنگی بەرز هاواری کرد کە ئەفسونگەر و ئەستێرەناس و فاڵگرەوەکان بهێننە ژوورەوە. پاشا بەم دانایانەی بابلی گوت: «هەر پیاوێک ئەو نووسینە بخوێنێتەوە و بۆم لێکبداتەوە، ئەوا جلی ڕەنگی ئەرخەوانی لەبەر دەکرێت، ملوانکەی زێڕیش لە ملی دەکرێت و لە پاشایەتییەکەدا دەبێتە سێیەم دەسەڵاتدار.» 7
君王遂大聲喊叫,命召術士、占星者和占卜者來;君王就向巴比倫的智者說:不論誰,如能閱讀這些字,給我解說其中的意義,就必身被絳袍,帶上金項鏈,位居全國第三。
ئینجا هەموو داناکانی پاشا چوونە ژوورەوە، بەڵام نەیانتوانی نووسینەکە بخوێننەوە و بۆ پاشا لێکی بدەنەوە. 8
巴比倫所有的智者都來了,卻沒有一個人能閱讀那些文字,也不能給君王說明所含有的意義。
لەبەر ئەوە بێلشەسر زۆر ترسا و ڕەنگی گۆڕا و گەورە پیاوەکانیش شڵەژان. 9
因此貝耳沙匝王極其驚慌,面色大變,他的大臣也都不知所措。
بەڵام شاژنی دایک لەبەر دەنگی پاشا و گەورە پیاوانی چووە هۆڵی خوانەکە، شاژن بە پاشای گوت: «ئەی پاشا، هەتاهەتایە هەر بژی! با بیرکردنەوەکانت نەتترسێنن و ڕەنگت نەگۆڕێت! 10
太后聽到了君王和大臣們的喧嘩聲,遂進入坐席的大廳,啟奏說:「大王萬歲! 你不要心慌意亂,面容也不必改變;
لە پاشایەتییەکەتدا پیاوێک هەیە ڕۆحی خودا پیرۆزەکانی تێدایە، لە سەردەمی باوکت ڕووناکبیری و زیرەکی و داناییەکی وەک دانایی خوداوەندەکانی تێدا بەدی کراوە. نەبوخودنەسری پاشای باوکت کردی بە گەورەی جادووگەر و ئەفسونگەر و ئەستێرەناس و فاڵگرەوەکان. 11
你國內現有一個人,具有至聖神明的精神,你父親在日,已發見他具有真知灼見,智慧如神。你父親拿步高王,曾立他為所有巫師、術士、占星者和占卜者的首領,
ئەو پیاوە دانیالە، کە پاشا ناوی لێناوە بێلتەشەسر، کە ڕۆحێکی تەواو و زانین و زیرەکی و لێکدانەوەی خەون و هەڵهێنانی مەتەڵ و چارەسەرکردنی گیروگرفتی تێدا بینراوە. با ئێستا دانیال بانگ بکرێت و لێکی بداتەوە.» 12
就因為在他身上具有一種卓越的精神、學識和聰敏,能詳解夢境,釋謎破惑;君王就將他達尼爾的名字改作貝耳特沙匝。現在就召達尼爾前來,他必能說出其中的意義。」
ئینجا دانیال هێنرایە بەردەم پاشا، پاشاش پێی گوت: «ئایا تۆ ئەو دانیالەی کە لە نەوە ڕاپێچکراوەکانی یەهودایت، ئەوەی پاشای باوکم لە یەهوداوە هێنای؟ 13
於是達尼爾被引到王前,問達尼爾說:「你就是我父王昔日由猶大擄來的猶大俘虜中的達尼爾嗎﹖
بیستوومە کە ڕۆحی خوداوەندەکان و ڕووناکبیری و زیرەکی و دانایی تەواوت تێدایە. 14
我聽說你有神的精神,具有真知灼見,和卓越的智慧。
ئێستاش دانا و ئەفسونگەرەکان بۆ بەردەمم هێنرانە ژوورەوە، بۆ ئەوەی ئەم نووسینە بخوێننەوە و پێم بڵێن مەبەستی چییە، بەڵام نەیانتوانی لێکی بدەنەوە. 15
方纔智者和術士被引至我前,要他們念這些文字,給我說明其中的意義,但是他們卻都不能給我解釋這些文字的意義。
من بیستوومە کە تۆ دەتوانیت شت لێکبدەیتەوە و نهێنییە شاراوەکان ئاشکرا بکەیت. ئەگەر ئێستا توانیت ئەو نووسینە بخوێنیتەوە و بۆم لێکبدەیتەوە، ئەوا جلی ڕەنگ ئەرخەوانیت لەبەر دەکرێت و ملوانکەی زێڕیش لە ملت دەکرێت و لە پاشایەتییەکەدا دەبیتە سێیەم دەسەڵاتدار.» 16
我聽說你能解釋疑難,現在你若能念這些文字,給我說明其中的意義,你就要身披絳袍,帶上金項鏈,位居全國第三。」
دانیالیش وەڵامی پاشای دایەوە: «با دیارییەکانت بۆ خۆت بن و پاداشتەکانت بە کەسێکی دیکە بدە، بەڵام من نووسینەکە بۆ پاشا دەخوێنمەوە و بۆی لێکدەدەمەوە. 17
達尼爾回答君王說:「你的禮物仍歸你所有,你的酬報可賞給他人,至於我,我仍要給大王念這些文字,使大王得知其中的含義。
«ئەی پاشا، خودای هەرەبەرز پاشایەتی و گەورەیی و شکۆمەندی و هێزی دایە نەبوخودنەسری باوکت. 18
大王! 至高者天主曾將國家、威權、光榮和尊嚴賞賜了你的父親拿步高;
بەهۆی ئەو گەورەییەی کە پێیدا، هەموو گەلان و نەتەوەکان و خەڵکی هەموو زمانەکان لەبەردەمی دەتۆقین و دەلەرزین. ئەوەی ویستی کوشتی و ئەوەی ویستی بە زیندوویی هێشتییەوە و ئەوەی ویستی بەرزی کردەوە و ئەوەی ویستی نزمی کردەوە. 19
由於天主賞賜了他這樣大的威權,各民族,各邦國,各異語人民,在他面前無不震驚害怕;他願意殺的就殺,他願意活的就活,他願意升的就升,他願意貶的就貶。
بەڵام کاتێک دڵی بە فیز بوو و کەللە ڕەق بوو، لە تەختی پاشایەتی هێنرایە خوارەوە و شکۆیەکەی لێسەنرایەوە. 20
但在他心高氣傲,目空一切的時候,便從王位上被推下來,喪失了自己的光榮,
لەنێو خەڵکدا دەرکرا و مێشکی وەک مێشکی ئاژەڵی لێهات، لەگەڵ کەرەکێوی دەژیا و وەک گا گژوگیای دەخوارد، لەشی بە شەونمی ئاسمان تەڕبوو، هەتا دانی بەوەدا نا کە خودای هەرەبەرز دەسەڵاتی لەسەر پاشایەتی مرۆڤدا هەیە، دەیدات بەوەی خواستی خۆیەتی. 21
由人間被驅逐,他的心相似獸心,與野驢為為伍,吃草如同牛一樣;他的身體為露水浸濕,直到他承認至高者天主統治世人的國度,他願意給誰統治,就給誰。
«بەڵام تۆ ئەی بێلشەسری کوڕی، لەگەڵ ئەوەی هەموو ئەمەت زانی، خۆتت نزم نەکردووەتەوە. 22
貝耳沙匝! 你是他的兒子,雖然你知道這一切,但是你仍不低首下心,
بەڵکو خۆتت لە پەروەردگاری ئاسمان بە بەرزتر زانی، قاپوقاچاغەکانی پەرستگاکەی ئەویان هێنایە بەردەمت و تۆش خۆت و گەورە پیاوان و ژنەکانت و کەنیزەکانت تێیاندا شەرابتان خواردەوە. ستایشی بتە زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و دار و بەردەکانت کرد، کە نابینن و تێناگەن و نازانن. بەڵام خودا ئەوەی هەناسەی تۆ و هەموو ڕێگاکانت بە دەستی ئەوە، ئەوت شکۆدار نەکرد. 23
反而自高自大,抵抗上天的大主,命人將他殿宇的器皿給你拿來,供你和你的大臣並你的妻妾用來飲酒,並且你讚美那些不能看,不能聽,不能知的金、銀、銅、鐵、木、石製的神像,卻不知尊崇那掌握你的氣息,註定你一切命途的天主。
لەبەر ئەوە ئەو دەستە لەلای ئەوەوە نێردرا و ئەم نووسینەی نووسی. 24
為此,他使一隻手掌出現,寫了這些字。
«ئەمە ئەو نووسینەیە کە نووسراوە: مەنێ، مەنێ، تەقێل و پەرسین. 25
寫出來的這些字是:「默乃,默乃,特刻耳,培勒斯。」
«ئەمەش لێکدانەوەی وشەکانە: 26
這些字的含義是:「默乃:」天主數了你的國祚,使它完結;「
تەقێل: بە تەرازووەکان کێشرایت و نەقوستان دەرچوویت. 27
特刻耳:」你在天秤上被衡量了,不夠分量;「
پەرس: پاشایەتییەکەت دابەش کرا و درایە ماد و فارس.» 28
培勒斯:」你的國被瓜分了,給了瑪待人和波斯人。」
ئینجا بێلشەسر فەرمانی دا جلی ڕەنگی ئەرخەوانی لەبەر دانیال بکەن و ملوانکەی زێڕیش لە ملی بکەن و جاڕبدەن کە لە پاشایەتییەکەدا بووە سێیەم دەسەڵاتدار. 29
於是貝耳沙匝下令,給達尼爾披上絳袍,帶上金項鏈,並宣布他位居全國第三。
هەر لەو شەوەدا بێلشەسری پاشای بابلییەکان کوژرا، 30
當夜加色丁王貝耳沙匝即為人所殺。
داریوشی ماد لە تەمەنی شەست و دوو ساڵیدا دەستی بەسەر پاشایەتییەکەدا گرت. 31
瑪待人達理阿承受了王位,那時他約六十二歲。

< دانیال 5 >