< دانیال 4 >

لە نەبوخودنەسری پاشاوە، بۆ هەموو گەل و نەتەوە و خەڵکی هەموو زمانەکان کە لە هەموو زەویدا نیشتەجێن: هەر سەرکەوتوو بن! 1
拿步高王詔告居於普世的各民族,各邦國及各異語人民說:「願平安豐富地賜予你們!
بە باشم زانی ئەو نیشانە و پەرجووانە ڕابگەیەنم کە خودای هەرەبەرز لەگەڵ مندا کردی. 2
至高天主對我所行的神蹟奇事,我以為最好宣布出來。
نیشانەکانی چەند گەورەن و 3
他的神蹟何其偉大,他的奇事何其可畏! 他的王國是永遠的王國,他的主權世世常存!
من نەبوخودنەسرم، لە ماڵەکەم بێ خەم بووم و لەناو کۆشکەکەمدا ئاسوودە بووم. 4
我拿步高安居在家中,在宮內行樂的時候,
خەونێکم بینی منی ترساند، کاتێک لەناو نوێنەکەم ڕاکشابووم، ئەو شتانەی بە مێشکمدا هاتن و بینینەکەم منیان تۆقاند. 5
忽然做了一夢,這夢使我害怕;我當時在床上所有的幻想,腦中所有的異象,使我心慌意亂,
ئینجا فەرمانم کرد هەموو داناکانی بابل بهێننە بەردەمم بۆ لێکدانەوەی خەونەکەم. 6
遂下了一道諭令,召巴比倫所有的智者到我面前來,給我解說那夢的意義。
کاتێک جادووگەر و ئەفسونگەر و ئەستێرەناس و فاڵگرەوە هاتن، خەونەکەم بۆ گێڕانەوە، بەڵام نەیانزانی لێکی بدەنەوە. 7
巫師、術士、占星者、占卜者都來了,我當面給他們說出了那夢,但他們卻不能給我解說那夢的意義。
لە کۆتاییدا دانیال هاتە بەردەمم، ئەوەی ناوی بێلتەشەسرە، کە ناوی خوداوەندەکەمە، ڕۆحی خوداوەندە پیرۆزەکانی تێدایە، خەونەکەم بۆی گێڕایەوە. 8
最後,達尼爾來到我面前,-他按我神的名字,起名叫貝耳特沙匝,這人身上具有至聖神明的精神;我給他講述夢說:「
گوتم: «بێلتەشەسر، گەورەی جادووگەران، لەبەر ئەوەی کە دەزانم ڕۆحی خوداوەندە پیرۆزەکانت تێدایە، هیچ نهێنییەک بۆ تۆ قورس نییە. ئەوە خەونەکەمە، بۆم لێکبدەوە. 9
巫師長貝耳特沙匝! 我知道你這個人具有至聖神明的精神,沒有什麼奧秘可以難住你,請聽我夢中所見的異象,給我一個解釋:
کە لەناو نوێنەکەم ڕاکشابووم، ئەم بینینانەم بۆ ئاشکرا کرا: تەماشام کرد، لەبەردەمم دارێکی زۆر بەرز لە ناوەڕاستی خاکەکەیە. 10
我在床上腦中所有的異象是這樣:我忽然看見從地中生出一棵樹來,極其高大。
دارەکە گەشەی کرد و بەهێز بوو، بەرزی گەیشتە ئاسمان، لەوپەڕی زەوی دەبینرا. 11
這棵樹長的非常粗壯,高可摩天,大地四極都可見到;
گەڵاکانی جوان بوو، بەروبوومی زۆر بوو، بەشی هەمووان خواردنی تێدابوو. گیانلەبەرانی دەشتودەر لەژێر سێبەرەکەیدا بوون، باڵندەکانی ئاسمان لە لقەکانیدا نیشتەجێ بوون، هەموو بوونەوەر لێیان خوارد. 12
樹葉美麗,果實繁多,足以供養一切生靈,田野的走獸安息在它的蔭下,空中的飛鳥棲息在它的枝杈上,一切生物都由它獲得供養。
«لەو بینینانەی بۆم ئاشکرا کران کاتێک لەناو نوێنەکەم ڕاکشابووم، تەماشام کرد، فریشتەیەکی پیرۆز لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە. 13
我在床上,在我腦海所得的異象中,我看見有一位守衛兼聖者自天降下,
بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد:”دارەکە ببڕنەوە و لقەکانی بشکێنن، گەڵاکانی بوەرێنن و بەرەکەی پەرتوبڵاو بکەنەوە. با گیانلەبەران لە ژێری و باڵندە لە لقەکانی هەڵبێن. 14
他大聲呼喊說:砍倒這棵樹,砍斷它的枝條,搖落它的葉子,打下它的果實,叫走獸離開它下面,叫飛鳥飛離它的枝杈,
بەڵام با بنەدارەکە و ڕەگەکەی کە بە ئاسن و بڕۆنز بەستراون لەناو گژوگیای زەوی بمێننەوە. «”با بە شەونمی ئاسمان تەڕ بێت، با لەگەڵ گیانلەبەران لەنێو گژوگیای زەوی بژیێت. 15
但在地上只留下它根上的餘幹,用鐵索和銅鏈將它捆住,放在田野的青草,
با مێشکی لە مرۆڤەوە بگۆڕێت و مێشکی ئاژەڵی بدرێتێ، هەتا حەوت ساڵی بەسەردا تێدەپەڕێت. 16
使他的心改變不像人心,給他一個獸心,在他身上要這樣經歷七段時期。
«”ئەو بڕیارە لەلایەن فریشتەکانەوە ڕاگەیەنرا، ئەو حوکمە بە پیرۆزەکان دراوە، بۆ ئەوەی زیندووان بزانن کە خودای هەرەبەرز دەسەڵاتدارە بەسەر پاشایەتی مرۆڤدا، هەروەها دەیداتە هەر یەکێک بیەوێت، پایە نزمترین کەسی لەسەر دادەنێت.“ 17
這是守衛者宣布的定案,這是聖者所出的命令,好使眾生知道:是至高者統治世人的國家,他將國權願意給誰,就給誰;他可以將人間最卑賤的立為最高者。
«من نەبوخودنەسر پاشام، ئەم خەونەم بینی. ئێستا تۆ ئەی بێلتەشەسر، لێکی بدەوە، چونکە هەموو دانایانی پاشایەتییەکەم ناتوانن بۆمی لێک بدەنەوە. بەڵام تۆ دەتوانیت، چونکە ڕۆحی خوداوەندە پیرۆزەکانت تێدایە.» 18
這是我拿步高王所做的夢。現在,貝耳特沙匝! 請你給我說出這夢的意義,因為我國內所有的智者,都不能使我知道這夢的意義,只有你能,因為只有你具有至聖神明的精神。
لەو کاتەدا دانیال کە ناوی بێلتەشەسر بوو، بۆ ماوەیەک واقی وڕما و بیرکردنەوەکانی ترساندی، پاشاش گوتی: «بێلتەشەسر، با خەونەکە و لێکدانەوەکەی نەتترسێنن.» بێلتەشەسریش وەڵامی دایەوە: «گەورەم، خۆزگە خەونەکە بۆ نەیارانت و لێکدانەوەکەشی بۆ دوژمنانت بووایە! 19
名叫貝特沙匝的達尼爾,一時愕然,他想像的事,使他恐懼;君王於是說道:「貝耳特沙匝! 不要為這夢和這夢的意義心亂! 」貝耳特沙匝回答說:「我的主上! 願這夢應驗在仇恨你的人身上,願這夢的朕兆應驗在你的敵人身上!
ئەو دارەی کە بینیت گەورە و بەهێز بوو، بەرزییەکەی گەیشتە ئاسمان، لە هەموو زەوییەوە دەبینرا، 20
你所見的那棵樹,長的非常粗大,高可摩天,大地四極都可見到,
گەڵاکانی جوان بوون، بەروبوومی زۆر بوو، بەشی هەمووان خواردنی تێدابوو، لە ژێریدا گیانلەبەرانی دەشتودەر نیشتەجێ بوون و لە لقەکانیدا باڵندەکانی ئاسمان نیشتەجێ بوون. 21
樹葉美麗,果實繁多,足以供養一切生靈,田野的走獸安息在它的蔭下,空中的飛鳥棲息在它的枝條上。
ئەی پاشا، ئەو دارە تۆیت! تۆ گەورە بوویت و بەهێز بوویت، گەورەییت زیادی کردووە و گەیشتووەتە ئاسمان، دەسەڵاتیشت هەتا ئەوپەڕی زەوی. 22
大王! 那樹就是你,你長得高大強壯,你的偉大高可摩天,你的權勢達於地極。
«ئەی پاشا تۆ فریشتەیەکت بینی، پیرۆزێک لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و گوتی:”دارەکە ببڕنەوە و لەناوی ببەن، بەڵام واز لە بنەدارەکەی بهێنن، بە ئاسن و بڕۆنز بەستراوەتەوە، لەنێو گژوگیای زەویدا بێت، ڕەگەکانی لە زەویدا بمێنێتەوە. با بە شەونمی ئاسمان تەڕ بێت، با لەگەڵ ئاژەڵی کێوی بژیێت، هەتا حەوت ساڵی بەسەردا تێدەپەڕێت.“ 23
至於大王所見的那位警衛兼聖者自天降下說:砍倒、毀滅這棵樹! 只在地上留下它根子的餘幹,用鐵索和銅鏈將它捆住,放在田野的青草中,讓他為露水浸濕,與田野的走獸分食,這樣在他身上直到經歷了七段時期。-
«ئەی پاشا، ئەمە لێکدانەوەکەیەتی، ئەمە بڕیاری خودای هەرەبەرزە کە بەسەر پاشای گەورەمدا دێت: 24
大王! 這是那夢的意義,這是要臨到我主,大王身上的至高者的判決:
لەنێو خەڵکدا دەردەکرێیت و لەگەڵ ئاژەڵی کێوی دەژیت، وەک گا گژوگیات دەرخوارد دەدرێت و بە شەونمی ئاسمان تەڕ دەکرێیت و حەوت ساڵ بەسەرتدا تێدەپەڕێت هەتا دان بەوەدا دەنێیت کە هەرەبەرزەکە دەسەڵاتدارە لە پاشایەتی مرۆڤدا و دەیدات بەوەی خواستی خۆیەتی. 25
你將由人間被驅逐,與田野的走獸為伍,你吃草如同牛一樣,為露水浸濕,要這樣經歷七段時期,直到你承認至高者統治世人的國度,願意給誰,就給誰。
ئەو فەرمانەی درا بە وازهێنان لە بنەدارەکە و ڕەگەکانی دارەکە، واتە پاشایەتییەکەت بۆ خۆت دەگەڕێتەوە، کاتێک دان بەوەدا دەنێیت کە ئاسمان دەسەڵاتدارە. 26
至於所說在地中只留下樹根的餘幹,是說到你承認上天統治一切時,你的國仍再歸於你。
ئەی پاشا، لەبەر ئەوە با ڕاوێژەکەم لەلات پەسەند بێت: واز لە گوناه و تاوان بهێنە، چاکە بکە و لەگەڵ هەژارەکان میهرەبان بە، بەڵکو ئاسوودەییت بەردەوام بێت.» 27
為此,大王! 望你接納我的勸告:厲行正義,補贖罪過,憐貧濟困,以抵償不義;如此你的福樂或許可得延長。」
هەموو ئەم شتانە بەسەر نەبوخودنەسری پاشادا هات. 28
這一切都臨在拿步高王身上:
پاش دوازدە مانگ کاتێک لە سەربانی کۆشکی پاشایەتی بابلدا هاتوچۆی دەکرد، 29
十二個月以後,王在巴比倫王宮的樓台上散步時,
پاشا گوتی: «ئایا ئەمە بابلی مەزن نییە کە بۆ ماڵی پاشایەتی بە هێزی توانای خۆم و بۆ شانازی شکۆمەندی خۆم بنیادم نا؟» 30
自言自語說:「這不是我以大能大力,為彰顯我的威榮而建為王都的大巴比倫嗎﹖」
هێشتا وشەکە لە دەمی پاشادا بوو، دەنگێک لە ئاسمانەوە هات و گوتی: «ئەی نەبوخودنەسری پاشا، بڕیار لەسەر تۆ دراوە: پاشایەتیت لێ دەستێنرێتەوە. 31
這些話君王還未說出口,便有聲音從天上傳來說:「拿步高王! 現在有話告訴你:你的王位已被人奪去了!
لەنێو خەڵکدا دەردەکرێیت و لەگەڵ ئاژەڵی کێوی دەژیت، وەک گا گژوگیات دەرخوارد دەدرێت. حەوت ساڵ بەسەرتدا تێدەپەڕێت هەتا دان بەوەدا دەنێیت کە هەرەبەرزەکە دەسەڵاتدارە لە پاشایەتی مرۆڤدا و دەیدات بەوەی خواستی خۆیەتی.» 32
你要由人間被驅逐,與田野的走獸為伍,你要吃草如同牛一樣,這樣,在你身上經歷七段時期,直到你承認至高者統治世人的國度,他願意給誰,就給誰。」
هەر لەو کاتەدا کارەکە بەسەر نەبوخودنەسردا جێبەجێ بوو. لەنێو خەڵک دەرکرا و وەک گا گیای خوارد. لاشەکەی بە شەونمی ئاسمان تەڕ بوو هەتا مووی وەک پەڕی هەڵۆ درێژ بوو و نینۆکەکانی وەک باڵندە. 33
這話立即在拿步高身上應驗了:他被逐離開了人群,吃草如同牛一樣,他的身體為露水浸濕,直報他的頭髮長得有如鷹的羽翼,指甲有如鳥的爪子。
لە کۆتایی ماوەکەدا، من نەبوخودنەسرم، چاوم بۆ ئاسمان هەڵبڕی و هۆشم گەڕایەوە. ئینجا سوپاس و ستایشی هەرەبەرزەکەم کرد و شکۆدارم کرد کە بۆ هەتاهەتایە زیندووە. دەسەڵاتەکەی دەسەڵاتی هەتاهەتاییە و پاشایەتییەکەی بۆ نەوە دوای نەوەیە. 34
這期限過了以後,我拿步高舉目望天,我的理智恢復了常態,我立刻稱謝至高者,讚美頌揚永生者,因為他的主權永遠常存,他的王國世世常在。
هەموو دانیشتووانی زەوی وەک هیچ دانراون. ئەو بە خواستی خۆی دەکات لەگەڵ هێزەکانی ئاسمان و دانیشتووانی زەوی. کەس نییە دەستی بگرێت یان پێی بڵێت، «چی دەکەیت؟» 35
地上的一切居民為他等於虛無,他對天上的軍旅和地上的居民隨意而行,沒有能阻止他的,或問他說:你作什麼﹖
لەو کاتەدا هۆشم گەڕایەوە، شانازی پاشایەتییەکەم بۆم گەڕایەوە لەگەڵ شکۆمەندی و گەورەییم. ڕاوێژکاران و گەورە پیاوەکانم داوایان کردمەوە، لەسەر پاشایەتییەکەم جێگیر بووم و گەورەییم زۆر زیادی کرد. 36
就在那一時刻,我的理智恢復了常態,恢復了我王國的光榮,仍享威嚴富貴,我的朝臣和大官仍前來求見;我的國又歸我所有,並且也給我增加了極大的權勢。
ئێستاش من نەبوخودنەسرم، سوپاس و ستایشی پاشای ئاسمان دەکەم و شکۆداری دەکەم، ئەوەی هەموو کارەکانی ڕاستن و ڕێگاکانی دادپەروەرن، ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە هەڵسوکەوت بکەن ئەو دەتوانێت زەلیلیان بکات. 37
現在,我拿步高要稱頌、讚揚和光榮天上的君王,因為他的一切作為是真理,他的到路是正義;凡行動傲慢的,他都能壓伏。」

< دانیال 4 >