< دانیال 3 >

نەبوخودنەسری پاشا پەیکەرێکی لە زێڕ دروستکرد، درێژییەکەی شەست باڵ و پانییەکەی شەش باڵ بوو، لە دەشتی دورا لە هەرێمی بابل داینا. 1
拿步高王製造了一尊高六十肘,寬六肘的金像,立在巴比倫省的杜辣平原上。
پاشان نەبوخودنەسر پاشا ناردی بەدوای میر و فەرمانڕەوا و پارێزگار و ڕاوێژکار و خەزنەدار و قازی و دادوەر، هەروەها تەواوی کاربەدەستانی دیکەی هەرێمەکان تاوەکو بێن بۆ پەردە هەڵدانەوە لەسەر ئەو پەیکەرەی کە نەبوخودنەسر پاشا داینا. 2
拿步高王就派人召集總督、省長、知縣、參謀、司庫、法官、警官和各省官長,前來參與拿步高立像的開光典禮。
ئیتر میر و فەرمانڕەوا و پارێزگار و ڕاوێژکار و خەزنەدار و قازی و دادوەر، هەروەها تەواوی کاربەدەستانی دیکەی هەرێمەکان هاتن بۆ پەردە هەڵدانەوە لەسەر ئەو پەیکەرەی نەبوخودنەسری پاشا داینا، لەبەردەم ئەو پەیکەرەی نەبوخودنەسری پاشا داینا وەستان. 3
於是總督、省長、知縣、參謀、司庫、法官、警官和各省官長都聚集前來,參與拿步高王立像的開光典禮,都站在拿步高立的像前。
ئینجا جاڕدەر بە دەنگی بەرز جاڕی دا: «ئەی گەلان و نەتەوەکان و خەڵکی هەموو زمانەکان! فەرمانتان پێکراوە، 4
傳令官高聲呼喊說:「各民族、各邦國、各異語人民! 這是給你們下的令:
کاتێک دەنگی کەڕەنا و شمشاڵ و سەمتور و ساز و قیسارە و دووزەلە و هەموو جۆرەکانی مۆسیقا دەبیستن، دەبێت بچنە سەر چۆک و کڕنۆش بۆ ئەو پەیکەرە زێڕینە ببەن کە نەبوخودنەسری پاشا دایناوە. 5
你們幾時聽到角、笙、琴、瑟、箏、簫及各種樂器齊奏,就當俯伏朝拜拿步高王立的金像。
هەرکەسێک نەچێتە سەر چۆک و کڕنۆش نەبات، هەر ئەو کاتە فڕێدەدرێتە ناو کوورەی ئاگری داگیرساو.» 6
凡不俯伏朝拜的,應當立刻投在烈火窯中。」
لەبەر ئەوە هەر کاتێک هەموو گەلان گوێیان لە دەنگی کەڕەنا و شمشاڵ و سەمتور و ساز و قیسارە و هەموو جۆرەکانی مۆسیقا بووایە، هەموو گەلان و نەتەوەکان و خەڵکی هەموو زمانەکان دەچوونە سەر چۆک و کڕنۆشیان بۆ پەیکەرە زێڕینەکە دەبرد کە نەبوخودنەسری پاشا داینابوو. 7
因此,當在場的人聽見角、笙、琴、瑟、箏、簫及各種樂器齊奏時,各民族、各邦國、各異語人民都俯伏朝拜了拿步高王所立的金像。
لەو کاتەدا چەند ئەستێرەناسێک هاتنە پێشەوە و سکاڵایان لە جولەکەکان کرد، 8
當時,有幾個加色丁人前來控告猶太人,
بە نەبوخودنەسر پاشایان گوت: «ئەی پاشا، بۆ هەتاهەتایە هەر بژی! 9
對拿步高王啟奏說:「大王萬歲!
ئەی پاشا، تۆ فەرمانت دەرکرد کە هەرکەسێک گوێی لە دەنگی کەڕەنا و شمشاڵ و سەمتور و ساز و قیسارە و دووزەلە و هەموو جۆرەکانی مۆسیقا بێت، دەبێت بچیتە سەر چۆک و کڕنۆش بۆ پەیکەرە زێڕینەکە ببات، 10
大王! 你發出了諭令,要所有聽見角、笙、琴、瑟、箏、簫及各種樂器齊奏的人,都應立刻俯伏朝拜金像,
ئەوەی نەچێتە سەر چۆک و کڕنۆش نەبات، ئەوا فڕێدەدرێتە ناو کوورەی ئاگری داگیرساو. 11
誰不俯伏朝拜,就應立即把他投入烈火窯中。
بەڵام چەند پیاوێکی جولەکە هەن کە تۆ بەسەر کاروبارەکانی هەرێمی بابلەوە داتناون، شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆ. ئەو پیاوانە هیچ گوێت پێ نادەن. ئەی پاشا، خوداوەندەکانی تۆ ناپەرستن و کڕنۆش بۆ ئەو پەیکەرە زێڕینە نابەن کە داتناوە.» 12
然而有幾個你所委任管理巴比倫省政務的猶太人,即沙得辣客、默沙客和阿貝得乃哥,大王! 他們不尊重你的諭令,不恭敬你的神,也不朝拜你所立的金像。」
نەبوخودنەسر زۆر بە قینەوە تووڕە بوو، فەرمانی دا کە شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆ بهێنن. ئینجا ئەو پیاوانەیان هێنایە بەردەم پاشا. 13
拿步高勃然大怒,遂下令傳沙得辣客、默沙客和阿貝得乃哥來;這幾個人就被帶到君王前,
نەبوخودنەسریش پێی گوتن: «ئەی شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆ، ئایا ڕاستە ئێوە خوداوەندەکانم ناپەرستن و کڕنۆش بۆ ئەو پەیکەرە زێڕە نابەن کە دامناوە؟ 14
拿步高便對他們說:「沙得辣客、默沙客、阿貝得乃哥! 你們是真存心不恭敬我的神,不朝拜我立的金像嗎﹖
ئێستا کاتێک گوێتان لە دەنگی کەڕەنا و شمشاڵ و سەمتور و ساز و قیسارە و دووزەلە و هەموو جۆرەکانی مۆسیقا دەبێت، ئەگەر ئامادە بن بچنە سەر چۆک و کڕنۆش بۆ ئەو پەیکەرە ببەن کە دروستم کردووە، زۆر باشە. بەڵام ئەگەر کڕنۆش نەبەن، هەر لەو کاتەدا فڕێدەدرێنە ناو کوورەی ئاگری داگیرساو. ئیتر ئەو خوداوەندە کێیە لە دەستم ڕزگارتان دەکات؟» 15
現在你們準備好,一聽見角、笙、琴、瑟、箏、簫及各種樂器齊奏,就俯伏朝拜我製造的像;若是你們不朝拜,你們就立刻被投入烈火窯中,看有什麼神能由我手中將你們救出﹖」
شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆ وەڵامی پاشایان دایەوە: «ئەی نەبوخودنەسر، پێویستمان بەوە نییە لەسەر ئەم بابەتە وەڵامت بدەینەوە. 16
沙得辣客 、默沙客和阿貝得乃哥回答拿步高王說:「關於這事,我們無須回答;
ئەی پاشا، ئەگەر بمانخەیتە ناو کوورەی ئاگری داگیرساویشەوە، ئەو خودایەی دەیپەرستین دەتوانێت ڕزگارمان بکات، ئەو لە دەستی تۆ دەربازمان دەکات. 17
如果我們所恭敬的天主肯救我們,大王! 他必會救我們脫離火窯和脫離你的手;
ئەی پاشا، تەنانەت ئەگەر ڕزگاریشی نەکردین، دەمانەوێ تۆ بزانیت، ئێمە خوداوەندەکانی تۆ ناپەرستین و کڕنۆش بۆ پەیکەرە زێڕینەکەش نابەین کە داتناوە.» 18
如果他不肯,大王! 你應當知道,我們仍然不願意恭敬你的神,也不朝拜你所立的金像。」
ئینجا نەبوخودنەسر زۆر لە شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆ تووڕە بوو، ڕوخساری گۆڕا. فەرمانی دا کە کوورەکە حەوت جار زیاتر گەرم بکەن لەوەی کە هەمیشە گەرم دەکرێت، 19
拿步高一聽這話,怒火填胸,立刻對沙得辣客、默沙客和阿貝得乃哥變了臉,下令要人將火窯燒得比往常更熱七倍,
هەروەها فەرمانی بە هەندێک لە بەهێزترین سەربازی سوپاکەی کرد کە شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆ پەلبەست بکەن و فڕێیان بدەنە ناو کوورەی ئاگری داگیرساو. 20
又命軍中的幾個壯士將沙得辣客、默沙客和阿貝得乃哥捆起來,投入烈火窯中。
ئیتر ئەو پیاوانە بە کراس و شەرواڵ و سەر کراس و جلوبەرگەکانیانەوە پەلبەست کران و فڕێدرانە ناو کوورەی ئاگری داگیرساو. 21
這三個人穿著外氅、長袍、頭巾和其他的衣服,被捆起來,投入烈火窯中。
فەرمانەکەی پاشا زۆر توند بوو، کوورەکە زۆر گەرم کرابوو، بڵێسەی ئاگرەکە ئەو پیاوانەی کوشت کە شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆیان بەرزکردەوە. 22
由於君王的命令急迫,火窯又燒得猛烈,火燄反將投擲沙得辣客、默沙客和阿貝得乃哥的那些人燒死了。
ئەو سێ پیاوەش بە پەلبەستکراوی کەوتنە ناو کوورە ئاگرە داگیرساوەکە. 23
至於沙得辣客、默沙客和阿貝得乃哥三個人,被捆著落入烈火窯中。
لەو کاتەدا نەبوخودنەسر سەری سوڕما و بە پەلە هەستا و بە ڕاوێژکارەکانی گوت: «ئایا سێ پیاوی پەلبەستکراومان فڕێنەدایە ناو ئاگرەکە؟» ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «ڕاستە، ئەی پاشا.» 24
那時拿步高王十分驚慌,急忙站起,問他的臣僕說:「我們不是把他們三個人全捆起來拋入烈火窯中了嗎﹖」僕人回答君王說:「大王,實在是! 」
ئەویش گوتی: «تەماشا بکەن! من چوار پیاو دەبینم دەست و پێ کراوە بەناو ئاگرەکەدا دێن و دەچن، هیچ ئەزیەتیان پێ نەگەیشتووە، ڕوخساری چوارەمیان لە کوڕی خوداوەندەکان دەچێت.» 25
君王又問說:「怎麼我看見有四個人無拘無束地在火中行走,絲毫沒有受傷,而且那第四個人的外貌,彷彿是神的兒子。」
نەبوخودنەسر لە دەرگای کوورە ئاگرە داگیرساوەکە نزیک بووەوە و هاواری کرد: «ئەی شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆ! ئەی بەندەکانی خودای هەرەبەرز، وەرنە دەرەوە! وەرنە ئێرە!» ئینجا شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆ لەناو ئاگرەکە هاتنە دەرەوە. 26
於是拿步高走近烈火窯口,說道:「至高天主的僕人沙得辣客、默沙客、和阿貝得乃哥,你們出來罷! 」沙得辣客、默沙客和阿貝得乃哥即從火中出來。
میر و فەرمانڕەوا و پارێزگار و ڕاوێژکارانی پاشا کۆبوونەوە، ئەو پیاوانەیان بینی کە ئاگرەکە هیچ هێزێکی لەسەر لەشیان نەبووە، تاڵە مووێکی سەریان نەسووتاوە، ڕەنگی شەرواڵەکانیان نەگۆڕاوە، بۆنی ئاگرەکەشیان نەگرتووە. 27
省長、太守、總督和君王的臣僕一齊前來,查看這幾個人,見烈火在他們身上一點不發生作用,連他們頭上的一根頭髮都沒有燒掉,他們的外氅也沒有變色,他們身上也沒有一點火的氣味。
ئینجا نەبوخودنەسر گوتی: «ستایش بۆ خودای شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆ، ئەوەی فریشتەکەی خۆی نارد و بەندەکانی خۆی ڕزگار کرد، ئەوانەی پشتیان بەو بەست و فەرمانی پاشایان شکاند، گیانی خۆیان بەخشی بۆ ئەوەی کڕنۆش بۆ خودایەکی دیکە بێجگە لە خوداکەیان نەبەن و نەیپەرستن. 28
於是拿步高說道:「沙得辣客、默沙客和阿貝得乃哥的天主,是可讚美的! 他打發了自己的天使來,救護那些信賴自己的僕人,他們敢違背王命,寧願捐軀,除自己的天主以外,不願事奉叩拜其他任何神祇。
لەبەر ئەوە من فەرمان دەکەم خەڵکی هەر نەتەوە و زمانێک بە خراپە باسی خوداکەی شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆ بکەن، پارچەپارچە دەکرێن و ماڵەکانیان دەبێتە کەلاوە، چونکە هیچ خودایەکی دیکە نییە بتوانێت ئاوا ڕزگار بکات.» 29
為此我今頒發詔書,無論那一個民族,那一邦國,那一個異語人民,凡對沙得辣客、默沙客和阿貝得乃哥的天主敢出言不恭的,必被萬剮凌遲,他們的住宅必成為廢墟,因為沒有其他的神能像他這樣施行拯救。」
دوای ئەوە پاشا پایەی شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆی لە هەرێمی بابلدا بەرزکردەوە. 30
然後君王在巴比倫省擢陞了沙得辣客、默沙客和阿貝得乃哥。

< دانیال 3 >