< دانیال 12 >

«لەو کاتەدا میکائیلی سەرۆکی گەورەی فریشتەکان هەڵدەستێت، ئەوەی گەلەکەت دەپارێزێت. کاتێکی ئەوەندە تەنگ دەبێت کە لەوەتەی نەتەوە دروستبووە هەتا ئەو کاتە شتی وا نەبووبێت. بەڵام لەو کاتەدا هەرکەسێک لە گەلەکەی تۆ ناوی لە پەڕتووکەکە نووسرابێت، دەرباز دەبێت. 1
« En ce temps-là, se lèvera Micaël, le grand prince qui défend les enfants de ton peuple; et il y aura une époque de détresse, telle qu'il n'y en a jamais eu depuis que les nations existent jusqu'à cette époque. En ce temps-là, ton peuple sera délivré, tous ceux qui seront trouvés inscrits dans le livre.
زۆر لەوانەی لەناو خۆلی زەویدا نوستوون هەڵدەستنەوە، هەندێکیان بۆ ژیانی هەتاهەتایی و هەندێکی دیکەشیان بۆ سەرشۆڕی و سووکایەتی هەتاهەتایی. 2
Beaucoup de ceux qui dorment dans la poussière de la terre se réveilleront, les uns pour la vie éternelle, les autres pour la honte et le mépris éternel.
تێگەیشتووان وەک ڕووناکی ئاسمان دەدرەوشێنەوە، ئەوانەش کە خەڵکێکی زۆریان بۆ ڕاستودروستی گەڕاندووەتەوە بۆ هەتاهەتایە وەک ئەستێرەن. 3
Ceux qui sont sages brilleront comme l'éclat de l'étendue. Ceux qui auront ramené la multitude à la justice brilleront comme les étoiles, aux siècles des siècles.
«تۆش ئەی دانیال، هەتا سەردەمی کۆتایی وشەکان بە نهێنی بهێڵەوە و تۆمارەکە بپێچەوە. خەڵکێکی زۆر لێرە و لەوێ دەگەڕێن بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر بەدەستبهێنن.» 4
Mais toi, Daniel, tiens secrètes les paroles et scelle le livre, jusqu'au temps de la fin. Beaucoup de gens iront et viendront, et la connaissance augmentera. »
ئینجا من کە دانیالم، تەماشام کرد بینیم دوو فریشتەی دیکە ڕاوەستاون، یەکێکیان لەسەر ئەو کەنارەی ڕووبارەکە، ئەوی دیکەیان لەسەر کەنارەکەی دیکە. 5
Alors moi, Daniel, je regardai, et voici, deux autres personnes se tenaient, l'une sur la rive du fleuve, de ce côté-ci, et l'autre sur la rive du fleuve, de ce côté-là.
یەکێکیان بەو پیاوەی گوت کە کەتانی لەبەردا بوو، ئەوەی لەسەر ئاوی ڕووبارەکە بوو: «کەی ڕووداوە سەرسوڕهێنەرەکان تەواو دەبێت؟» 6
L'un d'eux dit à l'homme vêtu de lin, qui était au-dessus des eaux du fleuve: « Combien de temps faudra-t-il pour que ces prodiges finissent? »
ئەو پیاوەی کە کەتانی لەبەردا بوو، ئەوەی لەسەر ئاوی ڕووبارەکە بوو، دەستی ڕاست و دەستی چەپی بەرەو ئاسمان بەرزکردەوە. گوێم لێ بوو سوێندی بەوە خوارد کە هەتاهەتایە زیندووە: «تاکو سێ ساڵ و نیو. کاتێک هێزی گەلە پیرۆزەکە بە تەواوی شکێنرا، هەموو ئەمانەش تەواو دەبێت.» 7
J'ai entendu l'homme vêtu de lin, qui était au-dessus des eaux du fleuve, lorsqu'il a levé sa main droite et sa main gauche vers le ciel, et qu'il a juré par celui qui vit éternellement que ce sera pour un temps, des temps et demi; et quand on aura achevé de briser la puissance du peuple saint, toutes ces choses seront achevées.
من گوێم لێبوو، بەڵام تێنەگەیشتم، ئیتر گوتم: «گەورەم، کۆتایی هەموو ئەمانە چییە؟» 8
J'ai entendu, mais je n'ai pas compris. Alors j'ai dit: « Monseigneur, quel sera le résultat de ces choses? »
ئەویش گوتی: «دانیال، تۆ بڕۆ، چونکە هەتا کاتی کۆتایی وشەکان لە پەڕتووکی داخراودا بە نهێنی هێڵدراوەتەوە. 9
Il dit: « Va, Daniel, car les paroles sont enfermées et scellées jusqu'au temps de la fin.
خەڵکانێکی زۆر پاک دەبنەوە و بێ لەکە و پوختە دەبن، بەڵام خراپەکاران لە خراپە بەردەوام دەبن. کەس لە خراپەکاران تێناگات، بەڵام تێگەیشتووان تێدەگەن. 10
Plusieurs se purifieront, se blanchiront et se raffineront, mais les méchants feront le mal; et aucun des méchants ne comprendra, mais les sages comprendront.
«لە کاتی داماڵینی قوربانی ڕۆژانە هەتا دانانی قێزەونی وێرانکەر، هەزار و دوو سەد و نەوەد ڕۆژ دەخایەنێت. 11
« Depuis le moment où l'holocauste perpétuel aura disparu et où l'abomination qui désole sera dressée, il y aura mille deux cent quatre-vingt-dix jours.
خۆزگە دەخوازرێ بەوەی چاوەڕێ دەکات و دەگاتە هەزار و سێ سەد و سی و پێنج ڕۆژ. 12
Heureux celui qui attend et qui arrive aux mille trois cent trente-cinq jours!
«بەڵام تۆ، بڕۆ هەتا کاتی هاتنی کۆتایی پشوو بدە، لە کۆتایی ڕۆژگار هەڵدەستیتەوە بۆ وەرگرتنی میراتی خۆت.» 13
« Mais poursuis ton chemin jusqu'à la fin; car tu te reposeras et tu te tiendras dans ton héritage à la fin des jours. »

< دانیال 12 >