< دانیال 12 >
«لەو کاتەدا میکائیلی سەرۆکی گەورەی فریشتەکان هەڵدەستێت، ئەوەی گەلەکەت دەپارێزێت. کاتێکی ئەوەندە تەنگ دەبێت کە لەوەتەی نەتەوە دروستبووە هەتا ئەو کاتە شتی وا نەبووبێت. بەڵام لەو کاتەدا هەرکەسێک لە گەلەکەی تۆ ناوی لە پەڕتووکەکە نووسرابێت، دەرباز دەبێت. | 1 |
U ono će vrijeme ustati Mihael, veliki knez koji štiti sinove tvog naroda. Bit će to vrijeme tjeskobe kakve ne bijaše otkako je ljudi pa do toga vremena. U ono vrijeme tvoj će se narod spasiti - svi koji se nađu zapisani u Knjizi.
زۆر لەوانەی لەناو خۆلی زەویدا نوستوون هەڵدەستنەوە، هەندێکیان بۆ ژیانی هەتاهەتایی و هەندێکی دیکەشیان بۆ سەرشۆڕی و سووکایەتی هەتاهەتایی. | 2 |
Tada će se probuditi mnogi koji snivaju u prahu zemljinu; jedni za vječni život, drugi za sramotu, za vječnu gadost.
تێگەیشتووان وەک ڕووناکی ئاسمان دەدرەوشێنەوە، ئەوانەش کە خەڵکێکی زۆریان بۆ ڕاستودروستی گەڕاندووەتەوە بۆ هەتاهەتایە وەک ئەستێرەن. | 3 |
Umnici će blistati kao sjajni nebeski svod, i koji su mnoge učili pravednosti, kao zvijezde navijeke, u svu vječnost.
«تۆش ئەی دانیال، هەتا سەردەمی کۆتایی وشەکان بە نهێنی بهێڵەوە و تۆمارەکە بپێچەوە. خەڵکێکی زۆر لێرە و لەوێ دەگەڕێن بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر بەدەستبهێنن.» | 4 |
A ti, Daniele, drži u tajnosti ove riječi i zapečati ovu knjigu do vremena svršetka! Mnogi će tumarati, i bezakonja će rasti.”
ئینجا من کە دانیالم، تەماشام کرد بینیم دوو فریشتەی دیکە ڕاوەستاون، یەکێکیان لەسەر ئەو کەنارەی ڕووبارەکە، ئەوی دیکەیان لەسەر کەنارەکەی دیکە. | 5 |
Ja, Daniel, pogledah, kad eno: druga dvojica stajahu jedan s jedne, drugi s druge strane rijeke.
یەکێکیان بەو پیاوەی گوت کە کەتانی لەبەردا بوو، ئەوەی لەسەر ئاوی ڕووبارەکە بوو: «کەی ڕووداوە سەرسوڕهێنەرەکان تەواو دەبێت؟» | 6 |
Jedan upita čovjeka odjevena u lanene haljine koji stajaše iznad voda rijeke: “Kada će doći kraj tim čudesima?”
ئەو پیاوەی کە کەتانی لەبەردا بوو، ئەوەی لەسەر ئاوی ڕووبارەکە بوو، دەستی ڕاست و دەستی چەپی بەرەو ئاسمان بەرزکردەوە. گوێم لێ بوو سوێندی بەوە خوارد کە هەتاهەتایە زیندووە: «تاکو سێ ساڵ و نیو. کاتێک هێزی گەلە پیرۆزەکە بە تەواوی شکێنرا، هەموو ئەمانەش تەواو دەبێت.» | 7 |
Začuh čovjeka odjevena u lanene haljine, koji stajaše iznad voda rijeke; on podiže k nebu desnicu i ljevicu, kunući se Vječno živim. “Nakon jednog vremena, dva vremena i pola vremena - kada dođe kraj rasulu snage svetoga naroda - sve će se to svršiti.”
من گوێم لێبوو، بەڵام تێنەگەیشتم، ئیتر گوتم: «گەورەم، کۆتایی هەموو ئەمانە چییە؟» | 8 |
Ja slušah, ali ne razumjeh, pa upitah: “Gospodaru, kako će to svršiti?”
ئەویش گوتی: «دانیال، تۆ بڕۆ، چونکە هەتا کاتی کۆتایی وشەکان لە پەڕتووکی داخراودا بە نهێنی هێڵدراوەتەوە. | 9 |
On reče: “Idi, Daniele, ove su riječi tajne i zapečaćene do vremena svršetka.
خەڵکانێکی زۆر پاک دەبنەوە و بێ لەکە و پوختە دەبن، بەڵام خراپەکاران لە خراپە بەردەوام دەبن. کەس لە خراپەکاران تێناگات، بەڵام تێگەیشتووان تێدەگەن. | 10 |
Mnogi će se očistiti, ubijeliti i prokušati; a bezbožnici će i dalje biti bezbožni; bezbožnici se neće urazumjeti, a umnici će razumjeti.
«لە کاتی داماڵینی قوربانی ڕۆژانە هەتا دانانی قێزەونی وێرانکەر، هەزار و دوو سەد و نەوەد ڕۆژ دەخایەنێت. | 11 |
Od časa kad bude dokinuta svagdašnja žrtva i postavljena grozota pustoši: tisuću dvjesta i devedeset dana.
خۆزگە دەخوازرێ بەوەی چاوەڕێ دەکات و دەگاتە هەزار و سێ سەد و سی و پێنج ڕۆژ. | 12 |
Blago onomu koji dočeka i dosegne tisuću trista trideset i pet dana!
«بەڵام تۆ، بڕۆ هەتا کاتی هاتنی کۆتایی پشوو بدە، لە کۆتایی ڕۆژگار هەڵدەستیتەوە بۆ وەرگرتنی میراتی خۆت.» | 13 |
A ti idi i otpočini; ustat ćeš da primiš svoju baštinu na kraju dana.”