< دانیال 11 >
لە ساڵی یەکەمی داریوشی مادی، لەگەڵی وەستام تاکو پشتگیری لێ بکەم و بیپارێزم. | 1 |
And I myself, in the first year of Darius the Mede, took my stand to support and defend him.
«ئێستاش ڕاستیت پێ دەڵێم: سێ پاشای دیکە لە فارس پەیدا دەبن، پاشان چوارەمیان لە هەموویان دەوڵەمەندتر دەبێت. سامانەکەی بۆ بەدەستهێنانی هێز بەکاردەهێنێت، هەمووان لە دژی شانشینی یۆنان دەورووژێنێت. | 2 |
So now let me reveal the truth to you. There are still three kings to come to power in Persia, and then a fourth who will be far richer than all the others. When he becomes strong through his wealth, he will rally the whole kingdom against Greece.
ئینجا پاشایەکی بە توانا پەیدا دەبێت و زۆر زاڵ دەبێت، چی پێ خۆش بێت دەیکات. | 3 |
Then a mighty king will come to power. He will rule with great authority and do whatever he wants.
بەڵام ئیمپڕاتۆریەتەکە لەوپەڕی هێزیدا تێکدەشکێت و بەسەر چوار لای زەویدا دابەش دەبێت، بەڵام نەک بۆ نەوەکانی، بەڵکو بۆ خەڵکی دیکە دەبێت، دەسەڵاتی پێشتری نامێنێت، چونکە ئیمپڕاتۆریەتەکەی بنبڕ دەبێت. | 4 |
But as he extends his power his kingdom will be broken up, divided towards the four winds of heaven. It will not go to his descendants, and it will not be ruled as he ruled. It will be pulled up and given to others.
«دوای ئەمە پاشای باشوور بەهێز دەبێت، بەڵام یەکێک لە میرەکانی لەو بەهێزتر دەبێت و بە دەسەڵاتێکی گەورەوە زاڵ دەبێت. | 5 |
The king of the south will grow strong, but one of his officers will grow even stronger and will rule his kingdom with great authority.
پاش چەند ساڵێک پەیمان دەبەستن، کچی پاشای باشوور بۆ پەیمان بەستنەکە دێتە لای پاشای باکوور، بەڵام کچەکە هێزی نامێنێت، پاشای باشووریش نە خۆی و نە هێزی بەردەوام نابن. لەو کاتەدا کچەکە و باوکی و ئەوانەی هێنایان و لەگەڵ ئەوەش کە پشتگیری دەکرد بە دەستەوە دەدرێن. | 6 |
Some years later they will form an alliance, and the daughter of the king of the south will be married to the king of the north to guarantee the peace treaty. However, she will not be able to keep her hold on power, nor will his power continue. She and her attendants will be betrayed, along with her child and husband. Later on, however,
«ئینجا یەکێک لە بنەماڵەی کچەکە لە شوێنی ئەو هەڵدەستێتەوە. بەر لە سوپای پاشای باکوور دەگرێت و دەچێتە ناو قەڵاکەی، لێیان دەدات و سەرکەوتوو دەبێت. | 7 |
a new king of the south from her family will take over. He will come to attack the army of the king of the north and enter his fortress. He will fight against them and will win.
بت و پەیکەرە داڕێژراوەکان و قاپوقاچاغە بەنرخەکانیان کە لە زێڕ و زیو دروستکرابوون دەباتە میسر. دوای ئەمە ماوەی چەند ساڵێک واز لە پاشای باکوور دەهێنێت. | 8 |
In addition he will take back with him to Egypt the idols of their gods, along with their expensive vessels of silver and gold. For some years he will leave the king of the north alone.
ئینجا پاشای باکوور هێرش دەباتە سەر شانشینی پاشای باشوور، بەڵام دەگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی. | 9 |
Then the king of the north will march into the kingdom of the king of the south but will have to retreat to his own land.
کوڕەکانی دەوروژێن و ئاپۆرەی سوپایەکی گەورە کۆدەکەنەوە کە وەک لافاوێکی بەهێز ڕادەماڵێت، بڵاو دەبێتەوە و بەردەوام دەبێت، هەتا شەڕ دەهێنێتە سەر قەڵای پاشای باشوور. | 10 |
However, his sons will prepare for war, assembling a huge number of troops. One of them will lead an advance that rushes forward like a river bursting its banks, crossing over and pressing forward to attack the enemy fortress.
«ئیتر پاشای باشوور ڕقی هەڵدەستێت و هێرش دەکاتە سەر پاشای باکوور، کە وا خەریکە سوپایەکی زۆر گەورەی کۆدەکاتەوە، بەڵام دەشکێنرێت. | 11 |
This will infuriate the king of the south, who will go out into battle against the large army assembled by the king of the north and will defeat it.
کاتێک سوپاکە ڕادەماڵرێت، پاشای باشوور بەفیز دەبێت و دەیان هەزار دەکوژێت، بەڵام سەرناکەوێت، | 12 |
After capturing such a large army, he will become very proud, and will kill thousands. But this triumph will not last long.
چونکە پاشای باکوور دەگەڕێتەوە، سوپایەکی زۆرتر لەوەی جاری یەکەم کۆدەکاتەوە، پاش چەند ساڵێک بە سوپایەکی گەورە و کەرەستەی زۆرەوە پێشدەکەوێت. | 13 |
Years later the king of the north will once again raise an army, even larger than before, and will invade with this huge army, accompanied by plenty of supplies.
«لەو کاتەدا خەڵکانێکی زۆر لە دژی پاشای باشوور ڕادەپەڕن، بۆ بەدیهێنانی بینینەکە توندڕەوەکان لە گەلەکەت یاخی دەبن، بەڵام دەکەون. | 14 |
At the same time many will rebel against the king of the south. Violent men from your own people will rebel in order to fulfill this vision, but they shall fail.
ئینجا پاشای باکوور دێت و مەتەرێزێک لێدەدات و شارە قەڵابەندەکە داگیر دەکات. هێزەکانی باشوور لەبەردەمیدا خۆیان ڕاناگرن، تەنانەت باشترین سەربازیشیان بەرگە ناگرێت. | 15 |
Then the king of the north will come and build siege ramps and he will capture a city with strong defenses. The forces of the south will not be able to prevent it—even his best troops won't be able to resist the attack.
پاشای باکوور ئەوەی بیەوێ دەیکات، کەسیش نابێت بەرەنگاری بێتەوە. لەناو خاکە دڵگیرەکەدا ڕادەوەستێت و هەمووی لەژێر دەستی ئەودا دەبێت. | 16 |
The invader will do whatever he wants; no one will be able to oppose him. He will stand in the Beautiful Land with the power to destroy it.
مکوڕ دەبێت لەسەر ئەوەی بە هەموو دەسەڵاتی پاشایەتییەکەیەوە بێت و پەیمان لەگەڵ پاشای باشوور ببەستێت. کچەکەی دەداتێ بۆ ئەوەی پاشایەتی باشوور تێکبدات، بەڵام پیلانەکانی سەرناکەون و سوودمەند نابن. | 17 |
He will be determined to come with all the power of his kingdom and will make a peace treaty with the king of the south. To secure this he will give him a daughter of women to marry in order to destroy the kingdom. But she will not be successful and will not support him.
پاشان ڕوو دەکاتە کەنارەکان و زۆریان داگیر دەکات، بەڵام فەرماندەیەک کۆتایی بە لووتبەرزییەکەی دەهێنێت، بەڵکو لووتبەرزییەکەی بەسەر خۆیدا دەداتەوە. | 18 |
Then he will turn to attack the coastlands and will conquer many, but a commander will put a stop to his arrogant behavior, paying him back for it.
ئینجا دەگەڕێتەوە قەڵاکانی خاکەکەی خۆی، بەڵام ساتمە دەکات و دەکەوێت، ئیتر نامێنێت. | 19 |
He will return to the fortresses of his own land, but he will stumble and fall, and will be gone.
«جێنشینەکەی باجگرێک دەنێرێت بۆ بەردەوام بوونی شکۆمەندی پاشایەتییەکەی. لە ماوەیەکی کورتدا تێکدەشکێت، بەڵام نە بە تووڕەیی و نە بە جەنگ. | 20 |
His successor will send out a tax collector to maintain royal wealth. However, in a short time he will die, but not violently or in battle.
«ئینجا ناکەس بەچەیەک شوێنی دەگێڕێتەوە کە شکۆمەندی پاشایەتی نەدراوەتێ. کاتێک خەڵکی بە ئاسوودەیی دەژین لەناکاو دێت و بە فێڵ دەست بەسەر پاشایەتییەکەدا دەگرێت. | 21 |
A contemptible person will follow him who will not be given royal majesty. He will take over peacably and assume control of the kingdom through deception.
چەندین سوپای زەبەلاح لە بەرامبەر ئەو تێکدەشکێن و ڕادەماڵرێن، هەروەها میری پەیمانیش. | 22 |
Great armies will be swept away before him. They will be broken, as well as the prince of the agreement.
هەرکە پەیمانێک دەبەستێت، فێڵ لە هاوپەیمانەکەی دەکات، بە خەڵکێکی کەمەوە دەگاتە دەسەڵات. | 23 |
After making an alliance with him, he will act deceptively. He will come to power peacably, becoming strong though only having a few supporters.
کاتێک هەرێمە دەوڵەمەندەکان لە ئارامیدان بەسەریاندا دەدات، ئەوە دەکات کە نە باوک و نە باپیرانی کردوویانە. تاڵانی و دەستکەوت و سامان بەسەر شوێنکەوتووانیدا دابەش دەکات. پیلان بۆ داگیرکردنی قەڵاکان دادەڕێژێت، بەڵام تەنها بۆ ماوەیەک دەبێت. | 24 |
He will invade the richest parts of the land and do what his fathers and forefathers never did—he will distribute plunder, spoil, and possessions. He will make plans to attack fortresses, but only for a time.
«بە سوپایەکی گەورە و بە ئازایەتییەوە هێزەکەی لە دژی پاشای باشوور دەوروژێنێت، پاشای باشووریش بە سوپایەکی گەورە و بەهێزەوە خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات، بەڵام بەرگە ناگرێت، چونکە پیلان لە دژی دەگێڕن. | 25 |
Then he will draw on his strength and courage to gather a large army against the king of the south. The king of the south will prepare for war. Fighting back with a large and powerful army, but he will not be successful because of plots made against him.
ئەوانەی لە خواردنە خۆشەکانی دەخۆن، دەیشکێنن و سوپاکەی ڕادەماڵرێت، زۆر کەس دەکوژرێن. | 26 |
Those closest to him will destroy him. His army will be wiped out—many will fall in battle.
ئەم دوو پاشایەش دڵیان لەلای خراپەیە، لەسەر یەک مێز دادەنیشن و درۆ بۆ یەکتری دەکەن، بەڵام سەرناکەون، چونکە کۆتایی لە کاتی دیاریکراو دێت. | 27 |
The two kings, with evil intentions, will tell each other lies even as they sit together at the same table. But their scheming is pointless—the end will come at the time predicted.
پاشای باکوور بە دەستکەوتێکی زۆرەوە دەگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، بەڵام لە دڵەوە لە دژی پەیمانە پیرۆزەکەیە. دژایەتییەکە دەکات، ئینجا دەگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی. | 28 |
The king of the north will return to his own country with all the wealth he has looted. He will be determined to attack the people of the holy agreement, and do all he can to destroy it before returning to his own country.
«لە کاتی دیاریکراودا دەگەڕێتەوە و هێرش دەباتەوە بۆ باشوور، بەڵام ئەم جارەیان وەک جاری یەکەم نابێت. | 29 |
At the time predicted he will return to invade the south again, but this time it won't be like before.
لە کەنارەکانی ڕۆژئاواوە کەشتییەکان دێنە سەری، ئینجا کۆڵدەدات. دەگەڕێتەوە و لە پەیمانە پیرۆزەکە تووڕە دەبێت، ئەوانەش پاداشت دەکات کە وازیان لە پەیمانە پیرۆزەکە هێناوە. | 30 |
Ships from Cyprus will come to attack him, frightening him off so that he retreats. But this will make him mad, and he will attack the people of the holy agreement, recognizing those who abandon their commitment to the holy agreement.
«سوپاکەی ئەو دێن و پیرۆزگای قەڵابەند گڵاو دەکەن، قوربانی ڕۆژانە دادەماڵن و قێزەونی وێرانکەر دادەنێن. | 31 |
His forces will occupy and defile the Temple fortress. They will put a stop to the continual service, and set up a form of idolatry that causes devastation.
ئەوانەی پەیمان دەشکێنن بە فێڵ هەڵیاندەخەڵەتێنێت، بەڵام ئەو گەلەی خودای خۆیان دەناسن بەهێز دەبن و دژایەتی ئەو دەکەن. | 32 |
The king will use flattery to corrupt those who break the solemn agreement, but the people who know their God will stand firm in their resistance.
«تێگەیشتووان خەڵکێکی زۆر فێر دەکەن، هەرچەندە بۆ ماوەیەک بە شمشێر و ئاگر دەکوژرێن یان تاڵان و ڕاپێچ دەکرێن. | 33 |
Wise leaders of the people will teach many, though for a time they will be killed by sword and fire, or they will be imprisoned and robbed.
کاتێک دەکەون بە کەمی یارمەتی دەدرێن، زۆر کەسیش بەبێ دڵسۆزی دەچنە ڕیزیان. | 34 |
During this time of persecution they will receive a little help, and many who join them won't be sincere.
هەندێک لە تێگەیشتووان ساتمە دەکەن، بۆ پوختەبوون و پاکبوونەوە و بێ لەکە بوونیان هەتا کاتی کۆتایی، چونکە لە کاتی دیاریکراو دێت. | 35 |
Some of the wise will be killed, so that they may be refined and purified and cleansed until the time of the end, for the predicted time is still to come.
«پاشا بە ویستی خۆی دەکات. خۆی بە گەورە و بە زل دەزانێت لەسەر هەموو خودایەک، کفری ترسناک لە دژی خودای خودایان دەکات. هەتا کاتی تەواوبوونی تووڕەییەکە سەرکەوتوو دەبێت، چونکە ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە هەر دەبێت پیادە بکرێت. | 36 |
The king will do whatever he wants, praising himself and considering himself greater than any god, even saying outrageous things against the God of gods. He will be successful until the time of anger has finished, for what has been decided will be accomplished.
نە گوێ بە خوداوەندەکانی باوباپیرانی دەدات و نە بەوەی ژن دایهێناوە، گوێ بە هیچ خوداوەندێک نادات. بەڵکو خۆی لە هەموویان بە گەورەتر دەزانێت. | 37 |
He will have no time for the gods of his forefathers, nor for the one loved by women, nor for any other god, for he considers himself greater than any of these.
لە جیاتی ئەوان ڕێز لە خوداوەندی قەڵاکان دەگرێت، خوداوەندێکە کە باوباپیرانی نەیانناسیوە، بە زێڕ و زیو و بەردی گرانبەها و دیاری بە نرخ ڕێزی لێ دەگرێت. | 38 |
Instead he will honor the god of fortresses—a god unknown to his forefathers—giving him offerings of gold and silver and precious stones and expensive gifts.
بە یارمەتی ئەو خوداوەندە بێگانەیە پەلاماری قەڵا پتەوەکان دەدات. زۆر ڕێز لەوانە دەگرێت کە دەچنە ژێر باڵی. دەیانکاتە فەرمانڕەوای خەڵکێکی زۆر، خاکەکە بە پاداشت دابەش دەکات. | 39 |
He will deal with strong fortresses with the help of this foreign god. He will give riches to those who acknowledge him, making them rulers over the people, and distributing the land at a price.
«لە کاتی کۆتاییدا پاشای باشوور جەنگی لەگەڵدا بەرپا دەکات، پاشای باکووریش بە گالیسکە و سوار و بە کەشتیگەلی زۆرەوە وەک ڕەشەبا لە دژی هەڵدەکات. پەلاماری چەندین وڵات دەدات، وەک لافاو ڕایاندەماڵێت. | 40 |
At the time of the end the king of the south will attack him. But the king of the north will retaliate with force like a storm, with chariots and horsemen and many ships. He will advance, sweeping through many lands.
هەروەها پەلاماری خاکە دڵگیرەکە دەدات. زۆر کەس دەکوژرێن، بەڵام ئەدۆم و مۆئاب و میرەکانی عەمۆنییەکان لە دەستی دەرباز دەبن. | 41 |
He will invade the Beautiful Land and kill many people there. However, Moab, Edom, and most of the Ammonites will escape his power.
دەسەڵاتی خۆی بەسەر زۆر وڵاتدا بڵاو دەکاتەوە، میسریش ڕزگاری نابێت. | 42 |
He will extend his attacks against different countries—even the land of Egypt will not be able to escape.
دەست بەسەر گەنجینەکانی زێڕ و زیو و هەموو سامانی میسردا دەگرێت، لیبییەکان و کوشییەکانیش ملکەچی دەبن. | 43 |
He will acquire the gold and silver and riches of Egypt, ruling over them and also the Libyans and Ethiopians.
بەڵام چەند هەواڵێکی ترسناکی لە ڕۆژهەڵات و باکوورەوە پێ دەگات و ئەو دەهەژێنێت، بە تووڕەییەکی زۆرەوە بەڕێدەکەوێت بۆ کاولکردن و قڕکردنی خەڵکانێکی زۆر. | 44 |
But news from the east and the north will alarm him, and in a furious rage he will set out to destroy and exterminate many people.
چادری شاهانەی لەنێوان دەریاکان و کێوی دڵگیری پیرۆز هەڵدەدات. بەڵام دەگاتە کۆتایی خۆی، کەسیش یارمەتی نادات. | 45 |
He will set up his royal camp between the sea and the beautiful holy mountain. But he will die with no one to help him.