< دانیال 10 >

لە ساڵی سێیەمی کۆرشی پاشای فارس، پەیامێک بۆ دانیال ئاشکرا کرا، کە ناونرابوو بێلتەشەسر. پەیامێکی ڕاست بوو سەبارەت بە جەنگی گەورە. تێگەیشتنی پەیامەکە لە ڕێگەی بینینێکەوە بۆی هات. 1
In the third year of Cyrus king of Persia a message was revealed to Daniel, whose name was called Belteshazzar; and the message was true, even a great warfare. He understood the message, and had understanding of the vision.
لەو ڕۆژانەدا، من کە دانیالم سێ هەفتەی تەواو شیوەنم گێڕا. 2
In those days I, Daniel, was mourning three whole weeks.
هیچ خواردنێکی خۆشم نەخوارد، گۆشت و شەراب نەچووە دەممەوە، بۆنم لە خۆم نەدا هەتا سێ هەفتەکە تەواو بوو. 3
I ate no pleasant food. No meat or wine came into my mouth. I did not anoint myself at all, until three whole weeks were fulfilled.
لە ڕۆژی بیست و چواری مانگی یەکدا کاتێک لەسەر کەناری ڕووبارە گەورەکە بووم کە دجلەیە، 4
In the twenty-fourth day of the first month, as I was by the side of the great river, which is Hiddekel,
سەرم هەڵبڕی و تەماشام کرد، پیاوێک کەتانی لەبەردا بوو، پشتێنێکی زێڕی ئوفازیشی لە کەمەری بەستبوو. 5
I lifted up my eyes and looked, and behold, there was a man clothed in linen, whose waist was adorned with pure gold of Uphaz.
لەشی وەک زەبەرجەد، ڕووی وەک شێوەی بروسکە، چاوەکانی وەک چرای ئاگر، قۆڵ و قاچەکانی وەک بریسکەی بڕۆنزی سافکراو بوون و هەروەها دەنگیشی وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر بوو. 6
His body also was like beryl, and his face as the appearance of lightning, and his eyes as flaming torches. His arms and his feet were like burnished bronze. The voice of his words was like the voice of a multitude.
من کە دانیالم، بە تەنها من بینینەکەم بۆ ئاشکرا کرا، ئەو پیاوانەی لەگەڵمدا بوون نەیانبینی، بەڵام ترسێکی گەورە لەسەریان نیشت، ڕایانکرد و خۆیان شاردەوە. 7
I, Daniel, alone saw the vision, for the men who were with me did not see the vision, but a great quaking fell on them, and they fled to hide themselves.
جا من بە تەنها مامەوە و تەماشای ئەم بینینە گەورەیەم دەکرد. هێزم تێدا نەما و ڕووم ڕەنگی مردووی لێ نیشت، لە پەلوپۆ کەوتم. 8
So I was left alone and saw this great vision. No strength remained in me; for my face grew deathly pale, and I retained no strength.
گوێم لە قسەکانی بوو، لەو کاتەش کە گوێم لێی دەگرت، چوومە ناو خەوێکی قووڵەوە، ڕووشم ڕووەو زەوی بوو. 9
Yet I heard the voice of his words. When I heard the voice of his words, then I fell into a deep sleep on my face, with my face toward the ground.
دەستێکم بەرکەوت و بە لەرزەوە لەسەر دەست و ئەژنۆم داینام. 10
Behold, a hand touched me, which set me on my knees and on the palms of my hands.
پێی گوتم: «ئەی دانیال، ئەی پیاوە خۆشەویستەکە! ئەو قسەیەی کە پێت دەڵێم لێی تێبگە و هەستە سەر پێت، چونکە من ئێستا نێردراوم بۆ لای تۆ.» کە بەم شێوەیە قسەی لەگەڵ کردم، بە لەرزەوە هەستامە سەر پێ. 11
He said to me, “Daniel, you greatly beloved man, understand the words that I speak to you, and stand upright, for I have been sent to you, now.” When he had spoken this word to me, I stood trembling.
پێی گوتم: «ئەی دانیال، مەترسە. لەبەر ئەوەی هەر لە یەکەم ڕۆژەوە کە مکوڕ بوویت تێبگەیت و لەبەردەم خوداکەت خۆتت زەلیل کرد، پاڕانەوەکەت بیسترا، منیش لەبەر ئەمانە هاتووم. 12
Then he said to me, “Do not be afraid, Daniel; for from the first day that you set your heart to understand, and to humble yourself before your God, your words were heard. I have come for your words’ sake.
سەرۆکی ڕۆحە پیسەکانی شانشینی فارس ماوەی بیست و یەک ڕۆژ بەرەنگارم بووەوە، ئینجا میکائیل کە یەکێک لە سەرۆک فریشتەکانە بۆ هاریکاریم هات، چونکە من لەوێ لەلای پاشای فارس دواخرابووم. 13
But the prince of the kingdom of Persia withstood me twenty-one days; but, behold, Michael, one of the chief princes, came to help me because I remained there with the kings of Persia.
جا هاتووم بۆ ئەوەی ئەوەت تێبگەیەنم کە لە ڕۆژی کۆتایی بەسەر گەلەکەتدا دێت، چونکە بابەتی بینینەکە ڕۆژانی داهاتووە.» 14
Now I have come to make you understand what will happen to your people in the latter days, for the vision is yet for many days.”
کاتێک ئەو قسانەی لەگەڵمدا دەکرد، سەرم دانەواند و بێدەنگ بووم. 15
When he had spoken these words to me, I set my face toward the ground and was mute.
ئینجا فریشتەکە، کە لە شێوەی مرۆڤ بوو، دەستی لە لێوەکانم دا، منیش دەمم کردەوە و قسەم کرد. بەوەم گوت کە لەبەردەممدا وەستابوو: «گەورەم، بە بینینەکە ئازارێکی زۆرم چێژت و لە پەلوپۆ کەوتم. 16
Behold, one in the likeness of the sons of men touched my lips. Then I opened my mouth, and spoke and said to him who stood before me, “My lord, by reason of the vision my sorrows have overtaken me, and I retain no strength.
ئەی گەورەم، من خزمەتکاری تۆم، چۆن قسەت لەگەڵ بکەم؟ من ئێستا هێزم لێ بڕاوە و هەناسەم تێدا نەماوە.» 17
For how can the servant of this my lord talk with this my lord? For as for me, immediately there remained no strength in me. There was no breath left in me.”
دووبارە ئەوەی لە مرۆڤ دەچوو دەستی لێم دا و هێزی هێنایەوە بەرم. 18
Then one like the appearance of a man touched me again, and he strengthened me.
گوتی: «مەترسە، ئەی پیاوە خۆشەویستەکە. ئاشتیت لەسەر بێت! ئازابە و بەهێزبە!» کاتێک قسەی لەگەڵدا کردم، بەهێز بووم و گوتم: «با گەورەم قسە بکات، چونکە بەهێزت کردم.» 19
He said, “Greatly beloved man, do not be afraid. Peace be to you. Be strong. Yes, be strong.” When he spoke to me, I was strengthened, and said, “Let my lord speak, for you have strengthened me.”
ئەویش گوتی: «ئایا دەزانیت بۆچی هاتمە لات؟ ئێستاش دەگەڕێمەوە و لەگەڵ سەرۆکی ڕۆحە پیسەکانی فارس دەجەنگم، دوای ئەوەی من دەڕۆم سەرۆکی ڕۆحە پیسەکانی یۆنان دێت. 20
Then he said, “Do you know why I have come to you? Now I will return to fight with the prince of Persia. When I go out, behold, the prince of Greece will come.
بەڵام ئێستا ئەوەت پێ دەڵێم کە لە پەڕتووکی ڕاستیدا نووسراوە. کەس لە دژی ئەم سەرۆکانە پشتگیریم ناکات، جگە لە میکائیلی سەرۆکتان. 21
But I will tell you that which is inscribed in the writing of truth. There is no one who holds with me against these but Michael your prince.

< دانیال 10 >