< دانیال 10 >
لە ساڵی سێیەمی کۆرشی پاشای فارس، پەیامێک بۆ دانیال ئاشکرا کرا، کە ناونرابوو بێلتەشەسر. پەیامێکی ڕاست بوو سەبارەت بە جەنگی گەورە. تێگەیشتنی پەیامەکە لە ڕێگەی بینینێکەوە بۆی هات. | 1 |
波斯王居魯士第三年,那名叫貝耳特沙匝的達尼爾得了一個啟示,這啟示是真實的,是有關一場大戰的事;達尼爾注意了這事,也明白了這異象。
لەو ڕۆژانەدا، من کە دانیالم سێ هەفتەی تەواو شیوەنم گێڕا. | 2 |
在這些日子裏,我達尼爾憂悶了三個星期,
هیچ خواردنێکی خۆشم نەخوارد، گۆشت و شەراب نەچووە دەممەوە، بۆنم لە خۆم نەدا هەتا سێ هەفتەکە تەواو بوو. | 3 |
我食不知味,酒肉也沒有沾過唇,也沒有用油抹過身,直到滿了三個星期。
لە ڕۆژی بیست و چواری مانگی یەکدا کاتێک لەسەر کەناری ڕووبارە گەورەکە بووم کە دجلەیە، | 4 |
正月二十四日,我在底格里斯大河邊時,
سەرم هەڵبڕی و تەماشام کرد، پیاوێک کەتانی لەبەردا بوو، پشتێنێکی زێڕی ئوفازیشی لە کەمەری بەستبوو. | 5 |
我舉目觀望:看見有一個人身穿麻衣,腰束敖非爾金帶,
لەشی وەک زەبەرجەد، ڕووی وەک شێوەی بروسکە، چاوەکانی وەک چرای ئاگر، قۆڵ و قاچەکانی وەک بریسکەی بڕۆنزی سافکراو بوون و هەروەها دەنگیشی وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر بوو. | 6 |
他的身體好像碧玉,他的面容好似閃電,他的眼睛有如火炬,他的手臂和腿有如磨光了的銅,他說話的聲音彷彿群眾的喧嚷。
من کە دانیالم، بە تەنها من بینینەکەم بۆ ئاشکرا کرا، ئەو پیاوانەی لەگەڵمدا بوون نەیانبینی، بەڵام ترسێکی گەورە لەسەریان نیشت، ڕایانکرد و خۆیان شاردەوە. | 7 |
惟獨我達尼爾看見了這異象,隨從我的人都沒有看見,只有一種巨大的恐怖臨到他們身上,因而他們都逃避隱藏了。
جا من بە تەنها مامەوە و تەماشای ئەم بینینە گەورەیەم دەکرد. هێزم تێدا نەما و ڕووم ڕەنگی مردووی لێ نیشت، لە پەلوپۆ کەوتم. | 8 |
只留下我一個人,獨自觀看這巨大的異象;我頓時全身無力,容貌改變,面色蒼白,沒有一點氣力,
گوێم لە قسەکانی بوو، لەو کاتەش کە گوێم لێی دەگرت، چوومە ناو خەوێکی قووڵەوە، ڕووشم ڕووەو زەوی بوو. | 9 |
但仍能聽到他說話的聲音;一聽到他說話的聲音,我就昏迷過去,俯伏於地。
دەستێکم بەرکەوت و بە لەرزەوە لەسەر دەست و ئەژنۆم داینام. | 10 |
忽然有一隻手觸摸我,使我用膝和手掌勉強支持,
پێی گوتم: «ئەی دانیال، ئەی پیاوە خۆشەویستەکە! ئەو قسەیەی کە پێت دەڵێم لێی تێبگە و هەستە سەر پێت، چونکە من ئێستا نێردراوم بۆ لای تۆ.» کە بەم شێوەیە قسەی لەگەڵ کردم، بە لەرزەوە هەستامە سەر پێ. | 11 |
然後他對我說:「達尼爾,最可愛的人! 你要明白我對你所說的話! 你站起來,因為我現在是被派到你這裏來的。」他對說這話時,我站立起來,渾身戰慄。
پێی گوتم: «ئەی دانیال، مەترسە. لەبەر ئەوەی هەر لە یەکەم ڕۆژەوە کە مکوڕ بوویت تێبگەیت و لەبەردەم خوداکەت خۆتت زەلیل کرد، پاڕانەوەکەت بیسترا، منیش لەبەر ئەمانە هاتووم. | 12 |
他又對我說:「達尼爾,你不要害怕! 因為自從你下決心要明白此事,在你的天主前,自卑自賤的第一天以來,你的祈禱就得蒙應允,我就是因你的祈禱而來的。
سەرۆکی ڕۆحە پیسەکانی شانشینی فارس ماوەی بیست و یەک ڕۆژ بەرەنگارم بووەوە، ئینجا میکائیل کە یەکێک لە سەرۆک فریشتەکانە بۆ هاریکاریم هات، چونکە من لەوێ لەلای پاشای فارس دواخرابووم. | 13 |
但是波斯國的護守天使卻反對我,使我在波斯國護守天使那裏滯留了二十一天,後來忽有總領護守天使之一的彌額爾前來協助我,
جا هاتووم بۆ ئەوەی ئەوەت تێبگەیەنم کە لە ڕۆژی کۆتایی بەسەر گەلەکەتدا دێت، چونکە بابەتی بینینەکە ڕۆژانی داهاتووە.» | 14 |
我纔來了,為叫你明白,你的百姓在末日所要遭遇的事,因為這神視是有關那未來之日的。」
کاتێک ئەو قسانەی لەگەڵمدا دەکرد، سەرم دانەواند و بێدەنگ بووم. | 15 |
他對我說這些話時,我俯首至地,啞口無言。
ئینجا فریشتەکە، کە لە شێوەی مرۆڤ بوو، دەستی لە لێوەکانم دا، منیش دەمم کردەوە و قسەم کرد. بەوەم گوت کە لەبەردەممدا وەستابوو: «گەورەم، بە بینینەکە ئازارێکی زۆرم چێژت و لە پەلوپۆ کەوتم. | 16 |
忽然有個像人子的手,觸摸了我的唇,我便開口向那站在我面前的說道:「我主! 由於這異象,我又感到非常痛苦,沒有一點氣力。
ئەی گەورەم، من خزمەتکاری تۆم، چۆن قسەت لەگەڵ بکەم؟ من ئێستا هێزم لێ بڕاوە و هەناسەم تێدا نەماوە.» | 17 |
我主的這個僕人如何能同我主說話﹖因為我現在全身無力,連呼吸也沒有了。」
دووبارە ئەوەی لە مرۆڤ دەچوو دەستی لێم دا و هێزی هێنایەوە بەرم. | 18 |
那像人子的又撫摸了我,堅固我,
گوتی: «مەترسە، ئەی پیاوە خۆشەویستەکە. ئاشتیت لەسەر بێت! ئازابە و بەهێزبە!» کاتێک قسەی لەگەڵدا کردم، بەهێز بووم و گوتم: «با گەورەم قسە بکات، چونکە بەهێزت کردم.» | 19 |
說:「極可愛的! 不要害怕! 願你平安! 鼓起勇氣,振作精神! 」他一對我說話,我立刻覺得有了力量,於是我說:「我主,請你發言罷! 因為你堅固了我。」
ئەویش گوتی: «ئایا دەزانیت بۆچی هاتمە لات؟ ئێستاش دەگەڕێمەوە و لەگەڵ سەرۆکی ڕۆحە پیسەکانی فارس دەجەنگم، دوای ئەوەی من دەڕۆم سەرۆکی ڕۆحە پیسەکانی یۆنان دێت. | 20 |
他於是說:「你知道我為什麼到你這裏來﹖現在我要回去,同波斯的護守天使交戰。我一去,希臘的護守天使就會前來。
بەڵام ئێستا ئەوەت پێ دەڵێم کە لە پەڕتووکی ڕاستیدا نووسراوە. کەس لە دژی ئەم سەرۆکانە پشتگیریم ناکات، جگە لە میکائیلی سەرۆکتان. | 21 |
我要把載於真理書上的事告訴你。除了你們的護守天使彌額爾外,沒有前來協助我的。