< دانیال 1 >

لە ساڵی سێیەمی پاشایەتی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا، نەبوخودنەسری پاشای بابل هاتە ئۆرشەلیم و گەمارۆی دا. 1
猶大王約雅金在位第三年,巴比倫王拿步高前來圍攻耶路撒冷,
پەروەردگاریش یەهۆیاقیمی پاشای یەهودای دایە دەستی، لەگەڵ هەندێک لە قاپوقاچاغەکانی پەرستگای خودا. ئیتر یەهۆیاقیم و پیاوە گەورەکانی بۆ خاکی بابل ڕاپێچ کران، نەبوخودنەسریش قاپوقاچاغەکانی لە گەنجینەی پەرستگای خوداوەندی خۆی دانا. 2
上主將猶大王約雅金和天主殿內的一部分器皿,交在拿步高手中,他便將這些器皿帶到史納爾地方,存放在他神殿的庫房內。
پاشا فەرمانی بە ئەشپەنەزی سەرۆکی دیوان کرد کە لە نەوەی ئیسرائیل لە توخمی پاشا و پیاوماقوڵەکان 3
君王吩咐他的宦官長阿市培納次,要他由以色列子民中,選一些王室或貴族的青年,
چەند گەنجێک بهێنێت کە تەندروستییان باش بێت، ڕوخساریان جوان بێت، لە هەموو بوارەکانی زانیاری کارامە بن، ئامادەییان تێدابێت بۆ فێربوونی هەموو شتێک، زوو تێبگەن، شایانی ئیشکردن بن لە کۆشکی پاشا، بۆ ئەوەی فێری زمان و ڕۆشنبیری بابلییەکان بکرێن. 4
他們應沒有缺陷,容貌俊美,足智多才,富有知識,明察事理,適合在王宮內充當侍從,應教給他們加色丁文字和語言。
پاشا لە خوانی خۆیەوە بەشی ڕۆژانەی خواردن و شەرابی بۆ دابین کردن، فەرمانی کرد بۆ ماوەی سێ ساڵ مەشقیان پێ بکرێت، دوای ئەوە خزمەتی پاشا دەکەن. 5
君王且給他們指定了,每天要吃君王所吃的食品和所飲的美酒,如此教養他們三年;期滿以後,他們便可侍立在君王左右。
لەنێو ئەوانەدا هەندێکیان لە نەوەی یەهودا بوون: دانیال و حەنەنیا و میشائیل و عەزەریا. 6
他們中為猶大後裔的,有達尼爾、阿納尼雅、米沙耳和阿匝黎雅。
سەرۆکی کاربەدەستانیش ناوی نوێی لێنان، بۆ دانیال، بێلتەشەسر؛ بۆ حەنەنیا، شەدرەخ؛ بۆ میشائیل، مێشەخ؛ بۆ عەزەریاش، عەبێدنەگۆ. 7
宦官長另給他們起了名字:給達尼爾起名叫貝特沙匝,阿納尼雅叫沙得辣客,米沙耳叫默沙客,阿匝黎雅叫阿貝得乃哥。
بەڵام دانیال لە دڵی خۆیدا بڕیاری دابوو کە خۆی بە خواردن و شەرابی پاشایەتییەوە گڵاو نەکات، جا داوای لە سەرۆکی کاربەدەستان کرد کە دەرفەتی پێبدات بۆ ئەوەی خۆی گڵاو نەکات. 8
但是阿尼爾心中早已拿定主意,決不讓自己為君王的食品和君王飲的美酒所玷污,所以他請求宦官長使自己免受玷污。
خوداش وای لە سەرۆکی کاربەدەستان کرد کە چاکە و میهرەبانی بە دانیال ببەخشێت. 9
天主賞達尼爾在宦官長眼中獲得寵遇和同情。
بەڵام سەرۆکی کاربەدەستان بە دانیالی گوت: «من لە پاشای گەورەم دەترسم، ئەوەی خواردن و خواردنەوەی ئێوەی دیاری کردووە. ئەگەر ببینێ ڕوخسارتان لە ڕوخساری گەنجە هاوتەمەنەکانتان لاوازترە، پاشا بەهۆی ئێوەوە سەرم دەبڕێت.» 10
宦官長對達尼爾說:「我害怕我的主上君王,他原給你們指定了飲食,若見你們的面容比你們同年的青年消瘦,這樣你們豈不是將我的頭斷送給君王! 」
دانیالیش بەو سەرپەرشتیارەی گوت کە سەرۆکی کاربەدەستان بەسەر دانیال و حەنەنیا و میشائیل و عەزەریاوە داینابوو: 11
達尼爾對宦官長派來照管達尼爾、阿納尼雅、米沙耳和阿匝黎雅的人說:「
«تکایە بۆ دە ڕۆژ خزمەتکارەکانت تاقی بکەوە: تەنها ڕووەکمان بدەرێ بیخۆین و ئاومان بدەرێ بیخۆینەوە. 12
請你一連十天試一試你的僕人們,只給我們蔬菜吃,清水喝;
پاشان ڕوخساری ئێمە لەگەڵ ڕوخساری ئەو گەنجانە بەراورد بکە کە خواردنی پاشایەتی دەخۆن، ئینجا بەگوێرەی ئەوەی دەیبینی ئاوامان لەگەڵ بکە.» 13
然後,你親自觀察我們的容貌,和那些吃君王食品的青年的容貌,就照你所觀察的,對待你的僕人們罷! 」
ئەویش بەمە ڕازی بوو و دە ڕۆژ تاقی کردنەوە. 14
他答應了他們的要求,試驗了他們十天。
لە کۆتایی دە ڕۆژەکەدا دەرکەوت ڕوخساریان باشتر و تەندروستترە لە هەموو ئەو گەنجانەی لە خواردنەکانی پاشایەتییان دەخوارد. 15
十天以後,他們的容貌比那些吃君王食品的青年顯得更為美麗,肌肉更為豐滿。
ئینجا سەرپەرشتیارەکەیان خواردنە تایبەت و شەرابەکەی هەڵدەگرت و لە جیاتی ئەوە ڕووەکی دەدانێ. 16
負責照管的人,遂將他們的食品和應喝的美酒撤去,祇給他們蔬菜。
بەڵام ئەو چوار گەنجە، خودا زانین و تێگەیشتنی دانێ لە هەموو جۆرە ڕۆشنبیری و زانیارییەک، دانیالیش لە هەموو بینین و خەونێک تێدەگەیشت. 17
至於這四個青年,天主賜給了他們精通各種文字和學問的才智與聰明,而且達尼爾還通曉各種神視和夢兆。
لە کۆتایی ئەو ماوەیەی کە پاشا دیاری کردبوو بیانهێننە بەردەمی، سەرۆکی کاربەدەستان ئەوانی هێنایە بەردەم نەبوخودنەسر. 18
君王規定帶他們進宮的期限一滿,宦官長就領他們進見拿步高。
پاشا قسەی لەگەڵدا کردن، لەنێو هەموویاندا کەس نەبوو وەک دانیال و حەنەنیا و میشائیل و عەزەریا. لەبەر ئەوە چوونە ڕیزی خزمەتکارانی پاشا. 19
君王和他們交談,發現其中沒有一個能及得上達尼爾、阿納尼雅、米沙耳和阿匝黎雅的,於是他們隨侍在君王前,
پاشا لە هەموو بابەتێکی دانایی و تێگەیشتن پرسیاری لێکردن، بینی ئەوان دە هێندە لە سەرووی هەموو جادووگەر و ئەفسونگەرانی هەموو پاشایەتییەکەی ئەون. 20
君王無論詢問他們什麼智識和學問,發現他們都十倍於自己全國所有的巫師和術士。
دانیالیش هەتا ساڵی یەکەمی کۆرشی پاشا لەوێ مایەوە. 21
達尼爾就這樣一直到居魯士王元年。

< دانیال 1 >