< کۆلۆسی 4 >

ئەی گەورەکان، لەگەڵ کۆیلەکان بە دادپەروەری و یەکسانی هەڵسوکەوت بکەن، چونکە دەزانن ئێوەش گەورەتان هەیە لە ئاسمان. 1
MASTERS, afford to your servants that which is just, and an equivalent, knowing that ye also have a Master in the heavens.
پەیوەست بن بە نوێژکردنەوە، بە سوپاسەوە ئێشکی لێ بگرن. 2
Persevere in prayer, watching therein with thanksgiving;
بۆ ئێمەش نوێژ بکەن کە خودا دەرگایەکمان بۆ بکاتەوە بۆ پەیامەکە، بۆ ئەوەی نهێنی مەسیح ڕابگەیەنین، هەر لەبەر ئەمەش گیراوم. 3
praying also at the same time for us, that God may open to us a door for the word, that I may speak the mystery of Christ, for which I am also in chains:
هەروەها نوێژ بکەن بۆ ئەوەی وەک پێویستە بە ڕوونی پەیامەکە ڕابگەیەنم. 4
that I may make it evident, as I ought to speak.
بە دانایی لەگەڵ ئەوانەی دەرەوە ڕەفتار بکەن، کات بقۆزنەوە. 5
Walk wisely with regard to those without, redeeming the time.
با قسەتان هەردەم پڕبێت لە نیعمەت، بە خوێ سوێر کرابێت، تاکو بزانن چۆن پێویستە وەڵامی هەرکەسێک بدەنەوە. 6
Let your discourse be always gracious, seasoned with salt, that ye may know how ye ought to reply to every man.
تیخیکۆس هەموو هەواڵێکی منتان دەداتێ، برایەکی خۆشەویست و خزمەتکارێکی دڵسۆز و هاوکاری ئێمەیە لە خزمەتکردنی مەسیحی باڵادەستدا. 7
All my affairs will Tychicus make known unto you, a beloved brother, and faithful minister, and fellow-servant in the Lord:
بە تایبەتی بۆ ئەوە ناردمە لاتان کە هەواڵی ئێمە بزانن و ورەتان بەرز بکاتەوە. 8
whom I have sent unto you for this very purpose, that he might know your affairs, and comfort your hearts;
ئەو لەگەڵ ئۆنسیمۆسی برای خۆشەویست و دڵسۆز، ئەوەی لە خۆتانە، هەواڵی هەموو شتێکی ئێرەتان دەدەنێ. 9
with Onesimus, that faithful and beloved brother, who is one of you: they will make known unto you all things that have passed here.
ئەریستارخۆسی هاوڕێی بەندیێتیم سڵاوتان لێدەکات، مەرقۆسی ئامۆزای بەرناباسیش. دەربارەی ئەو ڕاسپاردەتان وەرگرتووە. ئەگەر هاتە لاتان پێشوازیی لێ بکەن. 10
There salute you Aristarchus my fellow-prisoner, and Mark nephew to Barnabas, concerning whom ye have received injunctions; if he come unto you, receive him,
هەروەها عیسا کە بە یوستۆس ناودەبردرێت، ئەویش سڵاوی بۆتان هەیە. تەنها ئەمانە لەنێوان هاوکارانم بۆ شانشینی خودا لە جولەکەکانن، ئەوانەی بوونە هاندەرم. 11
and Jesus, who is called Justus, who are of the circumcision. These only are my fellow-labourers for the kingdom of God, who have been a comfort to me.
ئەپەفراسی بەندەی عیسای مەسیح، ئەویش لە خۆتانە و سڵاوتان لێدەکات، هەردەم لە نوێژەکانیدا لە پێناوتاندا تێدەکۆشێت، تاکو لە تەواویدا بچەسپێن و تەواو دڵنیا بن لە هەموو خواستی خودا. 12
Epaphras, one of you, saluteth you, a servant of Christ, always wrestling for you in prayers, that ye may stand perfect and complete in all the will of God.
شایەتیی بۆ دەدەم کە زۆر ماندوو دەبێت بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شارەکانی لاودیکییان و هیراپۆلیسن. 13
For I bear him witness that he hath great zeal for you, and for those in Laodicea, and those in Hierapolis.
لۆقای پزیشکی خۆشەویست و دیماس سڵاوتان لێدەکەن. 14
Luke, the beloved physician, saluteth you, and Demas.
سڵاو بکەن لە خوشکان و برایانی لاودیکییا و نیمفاس و ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیەتی. 15
Salute the brethren that are in Laodicea, and Nymphas, and the church which is at his house.
کاتێک ئەم نامەیەتان بۆ خوێنرایەوە، وابکەن لە کڵێسای لاودیکییەکانیش بخوێنرێتەوە، ئەوەی هی لاودیکییاشە ئێوە بیخوێننەوە. 16
And when this epistle hath been read among you, cause that it also be read in the church of the Laodiceans, and that ye also read that from Laodicea.
بە ئەرخیپۆس بڵێن: «سەیری ئەو خزمەتە بکە کە لە مەسیحی باڵادەستەوە وەرتگرتووە، تاکو تەواوی بکەیت.» 17
And say to Archippus, Take heed to the ministry which thou hast received from the Lord, that thou fulfil it.
من پۆڵسم، سڵاوەکە دەستخەتی خۆمە. یادی کۆتەکانم بکەن. نیعمەت لەگەڵتان بێت. 18
The salutation of Paul with mine own hand. Remember my chains. Grace be with you. Amen. Written to the Colossians from Rome by Tychicus and Onesimus.

< کۆلۆسی 4 >