< کۆلۆسی 4 >
ئەی گەورەکان، لەگەڵ کۆیلەکان بە دادپەروەری و یەکسانی هەڵسوکەوت بکەن، چونکە دەزانن ئێوەش گەورەتان هەیە لە ئاسمان. | 1 |
Masters, render unto your servants that which is just and equal; knowing that ye also have a Master in heaven.
پەیوەست بن بە نوێژکردنەوە، بە سوپاسەوە ئێشکی لێ بگرن. | 2 |
Continue stedfastly in prayer, watching therein with thanksgiving;
بۆ ئێمەش نوێژ بکەن کە خودا دەرگایەکمان بۆ بکاتەوە بۆ پەیامەکە، بۆ ئەوەی نهێنی مەسیح ڕابگەیەنین، هەر لەبەر ئەمەش گیراوم. | 3 |
withal praying for us also, that God may open unto us a door for the word, to speak the mystery of Christ, for which I am also in bonds;
هەروەها نوێژ بکەن بۆ ئەوەی وەک پێویستە بە ڕوونی پەیامەکە ڕابگەیەنم. | 4 |
that I may make it manifest, as I ought to speak.
بە دانایی لەگەڵ ئەوانەی دەرەوە ڕەفتار بکەن، کات بقۆزنەوە. | 5 |
Walk in wisdom toward them that are without, redeeming the time.
با قسەتان هەردەم پڕبێت لە نیعمەت، بە خوێ سوێر کرابێت، تاکو بزانن چۆن پێویستە وەڵامی هەرکەسێک بدەنەوە. | 6 |
Let your speech be always with grace, seasoned with salt, that ye may know how ye ought to answer each one.
تیخیکۆس هەموو هەواڵێکی منتان دەداتێ، برایەکی خۆشەویست و خزمەتکارێکی دڵسۆز و هاوکاری ئێمەیە لە خزمەتکردنی مەسیحی باڵادەستدا. | 7 |
All my affairs shall Tychicus make known unto you, the beloved brother and faithful minister and fellow-servant in the Lord:
بە تایبەتی بۆ ئەوە ناردمە لاتان کە هەواڵی ئێمە بزانن و ورەتان بەرز بکاتەوە. | 8 |
whom I have sent unto you for this very purpose, that ye may know our state, and that he may comfort your hearts;
ئەو لەگەڵ ئۆنسیمۆسی برای خۆشەویست و دڵسۆز، ئەوەی لە خۆتانە، هەواڵی هەموو شتێکی ئێرەتان دەدەنێ. | 9 |
together with Onesimus, the faithful and beloved brother, who is one of you. They shall make known unto you all things that [are done] here.
ئەریستارخۆسی هاوڕێی بەندیێتیم سڵاوتان لێدەکات، مەرقۆسی ئامۆزای بەرناباسیش. دەربارەی ئەو ڕاسپاردەتان وەرگرتووە. ئەگەر هاتە لاتان پێشوازیی لێ بکەن. | 10 |
Aristarchus my fellow-prisoner saluteth you, and Mark, the cousin of Barnabas (touching whom ye received commandments; if he come unto you, receive him),
هەروەها عیسا کە بە یوستۆس ناودەبردرێت، ئەویش سڵاوی بۆتان هەیە. تەنها ئەمانە لەنێوان هاوکارانم بۆ شانشینی خودا لە جولەکەکانن، ئەوانەی بوونە هاندەرم. | 11 |
and Jesus that is called Justus, who are of the circumcision: these only [are my] fellow-workers unto the kingdom of God, men that have been a comfort unto me.
ئەپەفراسی بەندەی عیسای مەسیح، ئەویش لە خۆتانە و سڵاوتان لێدەکات، هەردەم لە نوێژەکانیدا لە پێناوتاندا تێدەکۆشێت، تاکو لە تەواویدا بچەسپێن و تەواو دڵنیا بن لە هەموو خواستی خودا. | 12 |
Epaphras, who is one of you, a servant of Christ Jesus, saluteth you, always striving for you in his prayers, that ye may stand perfect and fully assured in all the will of God.
شایەتیی بۆ دەدەم کە زۆر ماندوو دەبێت بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شارەکانی لاودیکییان و هیراپۆلیسن. | 13 |
For I bear him witness, that he hath much labor for you, and for them in Laodicea, and for them in Hierapolis.
لۆقای پزیشکی خۆشەویست و دیماس سڵاوتان لێدەکەن. | 14 |
Luke, the beloved physician, and Demas salute you.
سڵاو بکەن لە خوشکان و برایانی لاودیکییا و نیمفاس و ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیەتی. | 15 |
Salute the brethren that are in Laodicea, and Nymphas, and the church that is in their house.
کاتێک ئەم نامەیەتان بۆ خوێنرایەوە، وابکەن لە کڵێسای لاودیکییەکانیش بخوێنرێتەوە، ئەوەی هی لاودیکییاشە ئێوە بیخوێننەوە. | 16 |
And when this epistle hath been read among you, cause that it be read also in the church of the Laodiceans; and that ye also read the epistle from Laodicea.
بە ئەرخیپۆس بڵێن: «سەیری ئەو خزمەتە بکە کە لە مەسیحی باڵادەستەوە وەرتگرتووە، تاکو تەواوی بکەیت.» | 17 |
And say to Archippus, Take heed to the ministry which thou hast received in the Lord, that thou fulfil it.
من پۆڵسم، سڵاوەکە دەستخەتی خۆمە. یادی کۆتەکانم بکەن. نیعمەت لەگەڵتان بێت. | 18 |
The salutation of me Paul with mine own hand. Remember my bonds. Grace be with you.