< کۆلۆسی 3 >

لەبەر ئەوەی ئێوە لەگەڵ مەسیحدا هەستێنرانەوە، کەواتە بۆ ئەو شتانەی سەرەوە کۆشش بکەن، لەوێ مەسیح لە دەستەڕاستی خودا دانیشتووە. 1
If, then, you were raised with the Christ, seek the things above, where the Christ is, seated on the right hand of God;
بایەخ بەو شتانەی سەرەوە بدەن، نەک ئەوانەی لەسەر زەوین، 2
mind the things above, not the things on the earth,
چونکە ئێوە مردن، ژیانیشتان لەگەڵ مەسیح لە خودادا شاردراوەتەوە. 3
for you died, and your life has been hid with the Christ in God;
کاتێک مەسیح دەردەکەوێت کە ژیانتانە، ئەوسا ئێوەش لەگەڵیدا لە شکۆمەندیدا دەردەکەون. 4
when the Christ—our life—may have appeared, then we will also appear with Him in glory.
کەواتە ئارەزووە دنیاییەکانتان بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هەوەسبازی، ئارەزووی خراپ، چاوبرسیێتی کە جۆرێکە لە بتپەرستی، 5
Put to death, then, your members that [are] on the earth—whoredom, uncleanness, passion, evil desire, and the covetousness, which is idolatry—
چونکە بەهۆیانەوە تووڕەیی خودا دێتە سەر یاخیبووان. 6
because of which things comes the anger of God on the sons of the disobedience,
ئێوەش جاران ئاوا هەڵسوکەوتتان دەکرد، کاتێک تێیاندا دەژیان. 7
in which you also—you once walked, when you lived in them;
بەڵام ئێستا هەموو ئەوانە فڕێبدەن: هەڵچوون، تووڕەیی، قین، بوختان، قسەی ناشیرین لە زارتان. 8
but now put off, even you, the whole—anger, wrath, malice, slander, filthy talking—out of your mouth.
لەگەڵ یەکتری درۆ مەکەن، چونکە مرۆڤە کۆنەکە و کردەوەکانتان داکەندووە و 9
Do not lie to one another, having put off the old man with his practices,
مرۆڤێکی نوێتان لەبەرکردووە، ئەوەی بەگوێرەی وێنەی بەدیهێنەرەکەی بە ناسینی نوێ بووەتەوە. 10
and having put on the new, which is renewed in regard to knowledge, after the image of Him who created him,
لەوێدا جولەکە و ناجولەکە نییە، خەتەنەکراو و خەتەنە نەکراو، بەربەری و سکیسی، کۆیلە و ئازاد نییە، بەڵکو مەسیح هەموو شتێکە و لە هەمووتاندایە. 11
where there is not Greek and Jew, circumcision and uncircumcision, foreigner, Scythian, servant, freeman, but Christ [is] all and in all.
بۆیە، ئێوە کە گەلی پیرۆز و خۆشەویست و هەڵبژێردراوی خودان، میهرەبانی و نیانی و بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتن لەبەر بکەن. 12
Put on, therefore, as chosen ones of God, holy and beloved, yearnings of mercies, kindness, humble-mindedness, meekness, long-suffering,
بەرگەی یەکتری بگرن، ئەگەر یەکێک سکاڵای لەسەر یەکێک هەبوو، گەردنی یەکتری ئازاد بکەن. وەک مەسیحی باڵادەست لێتان خۆشبوو، ئێوەش لێیان خۆشبن. 13
bearing with one another, and forgiving each other, if anyone may have a quarrel with anyone, as the Christ also forgave you—so also you;
لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە خۆشەویستی لەبەر بکەن، کە لە یەکێتییەکی تەواودا هەموویان دەبەستێتەوە. 14
and above all these things, [have] love, which is a bond of the perfection,
با ئاشتی مەسیح حوکمی دڵتان بکات، چونکە وەکو ئەندامانی جەستەیەک بۆ ئاشتی بانگکران، هەروەها سوپاسگوزار بن. 15
and let the peace of God rule in your hearts, to which you were also called in one body, and become thankful.
با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، بەوپەڕی دانایی یەکتری فێر بکەن و ئاگادار بکەنەوە، بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتاندا گۆرانی بۆ خودا بڵێن. 16
Let the word of Christ dwell in you richly, in all wisdom, teaching and admonishing each other, in psalms, and hymns, and spiritual songs, in grace singing in your hearts to the LORD;
هەر شتێک دەڵێن و دەیکەن، هەمووی بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بیکەن، لە ڕێگەی عیساوە سوپاسی خودای باوک بکەن. 17
and all, whatever you may do in word or in work, [do] all things in the Name of the Lord Jesus—giving thanks to the God and Father, through Him.
ئەی ژنەکان، ملکەچی مێردەکانتان بن، وەک لە شوێنکەوتووی مەسیح دەوەشێتەوە. 18
The wives: be subject to your own husbands, as is fit in the LORD;
ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، لەگەڵیان ڕەق مەبن. 19
the husbands: love your wives, and do not be bitter with them;
ئەی منداڵان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە ئەمە جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە. 20
the children: obey the parents in all things, for this is well-pleasing to the LORD;
ئەی باوکەکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، نەوەک نائومێد بن. 21
the fathers: do not distress your children, lest they be discouraged;
ئەی کۆیلەکان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی گەورەکانی ئەم جیهانەتان بن، نەک تەنها ئەو کاتەی کە چاودێریتان دەکەن بۆ ئەوەی لێتان ڕازی بن بەڵکو دڵسۆزانە، چونکە ئێوە لە مەسیحی گەورەکەتان دەترسن. 22
the servants: obey those who are masters in all things according to the flesh, not in eye-service as men-pleasers, but in simplicity of heart, fearing God;
هەر چییەک دەکەن، بە دڵ بیکەن، وەک بۆ مەسیح بێت، نەک بۆ خەڵکی، 23
and all, whatever you may do—out of soul work—as to the LORD, and not to men,
بزانن لەلایەن مەسیحەوە پاداشتی میرات وەردەگرن، چونکە خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ دەکەن. 24
having known that you will receive the repayment of the inheritance from the LORD—for you serve the LORD Christ;
بەڵام ئەوەی کاری خراپ بکات سزای خراپەی خۆی وەردەگرێت، خودا لایەنگری ناکات. 25
and he who is doing unrighteously will receive what he did unrighteously, and there is no favor by appearance.

< کۆلۆسی 3 >