< کۆلۆسی 1 >

لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە، 1
Paul, an apostle of Christ Jesus by the will of God, and Timothy our brother,
بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری کۆلۆسی، ئەو خوشک و برا دڵسۆزانەی کە لەگەڵ مەسیح یەکن: با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمانەوە لەگەڵتان بێت. 2
To the saints and faithful brothers in Christ at Colossae: Grace and peace to you from God our Father.
کاتێک نوێژتان بۆ دەکەین هەردەم سوپاسی خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەکەین، 3
We always thank God, the Father of our Lord Jesus Christ, when we pray for you,
چونکە هەواڵی باوەڕی ئێوەمان بە عیسای مەسیح پێگەیشت لەگەڵ ئەو خۆشەویستییەی بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا هەتانە. 4
because we have heard about your faith in Christ Jesus and your love for all the saints—
ئەو باوەڕ و خۆشەویستییە دەرئەنجامی ئەو هیوایەیە کە لە ئاسماندا بۆتان دانراوە، ئەوەی پێشتر لە پەیامی ڕاستی ئینجیل بیستتان، 5
the faith and love proceeding from the hope stored up for you in heaven, of which you have already heard in the word of truth, the gospel
کە گەیشتە لاتان. وەک هەموو جیهان، ئەم ئینجیلە بەرهەمدارە و لەنێواتاندا زیاد دەکات، لەو ڕۆژەوەی نیعمەتی ڕاستی خوداتان بیست و ناسیتان. 6
that has come to you. All over the world this gospel is bearing fruit and growing, just as it has been doing among you since the day you heard it and truly understood the grace of God.
وەک لە ئەپەفراسی هاوکاری خۆشەویستمان فێربوون، کە لە پێناوتاندا خزمەتکارێکی دڵسۆزە بۆ مەسیح و 7
You learned it from Epaphras, our beloved fellow servant, who is a faithful minister of Christ on our behalf,
باسی خۆشەویستی ئێوەی کرد لە ڕۆحی پیرۆزدا. 8
and who also informed us of your love in the Spirit.
لەبەر ئەم هۆیە ئێمەش لەو ڕۆژەوەی بیستمان، بێ وەستان لە پێناوی ئێوە نوێژ دەکەین، داوا لە خودا دەکەین کە لە ڕێگای هەموو دانایی و تێگەیشتنێکی ڕۆحییەوە پڕ بن لە زانینی خواستی ئەو، 9
For this reason, since the day we heard about you, we have not stopped praying for you and asking God to fill you with the knowledge of His will in all spiritual wisdom and understanding,
بۆ ئەوەی بە شێوەیەک بژین کە شیاوی مەسیحی خاوەن شکۆ بێت و بە تەواوی جێگای ڕەزامەندیی ئەو بێت، لە هەموو چاکەکارییەک بەرهەمدار بن و لە ناسینی خودا گەشە بکەن. 10
so that you may walk in a manner worthy of the Lord and may please Him in every way: bearing fruit in every good work, growing in the knowledge of God,
با مەسیح بەگوێرەی توانای شکۆی خۆی بە هەموو هێزێک بەهێزتان بکات، بۆ هەموو دانبەخۆداگرتن و ئارامگرتنێک، بە خۆشییەوە 11
being strengthened with all power according to His glorious might so that you may have full endurance and patience, and joyfully
سوپاسی خودای باوک بکەن ئەوەی کە وای کرد ئێوە شایستەی هاوبەشی بن لە میراتی گەلی پیرۆزی خۆی لە پاشایەتی ڕووناکیدا. 12
giving thanks to the Father, who has qualified you to share in the inheritance of the saints in the light.
خودای باوک ئەوەی لە دەسەڵاتی تاریکی دەربازی کردین و ئێمەی بۆ شانشینی کوڕە خۆشەویستەکەی گواستەوە، 13
He has rescued us from the dominion of darkness and brought us into the kingdom of His beloved Son,
بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا کڕدراینەوە، واتە لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت. 14
in whom we have redemption, the forgiveness of sins.
کوڕەکە وێنەی خودای نەبینراوە، نۆبەرەیە و لە سەرووی هەموو بەدیهێنراوانە، 15
The Son is the image of the invisible God, the firstborn over all creation.
چونکە بەو هەموو شتێک بەدیهێنرا: لە ئاسمان و لەسەر زەوی، بینراو و نەبینراو، تەخت یان دەسەڵات، سەرۆکایەتی یان حوکومڕانی، هەمووی لە ڕێگەی ئەوەوە و بۆ ئەو بەدیهێنران. 16
For in Him all things were created, things in heaven and on earth, visible and invisible, whether thrones or dominions or rulers or authorities. All things were created through Him and for Him.
ئەو پێش هەموو شتێکە و هەموو شتێکیش بەو یەکیگرتووە. 17
He is before all things, and in Him all things hold together.
ئەو سەری جەستەیە کە کڵێسایە. ئەو سەرەتایە و نۆبەرەی نێو مردووانە، تاکو لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت، 18
And He is the head of the body, the church; He is the beginning and firstborn from among the dead, so that in all things He may have preeminence.
چونکە خودا خۆشحاڵ بوو بە هەموو پڕیی خۆی لە مەسیحدا نیشتەجێ بێت، 19
For God was pleased to have all His fullness dwell in Him,
لە ڕێگەی ئەوەوە هەموو شتێک لەگەڵ خۆیدا ئاشت بکاتەوە و بە خوێنی خاچەکەی ئاشتی بنێتەوە، ئەگەر لەسەر زەوی بێت یان لە ئاسمان. 20
and through Him to reconcile to Himself all things, whether things on earth or things in heaven, by making peace through the blood of His cross.
ئێوە پێشتر لە خودا دابڕابوون و دوژمن بوون لە بیرکردنەوە بە خراپەکاری، 21
Once you were alienated from God and were hostile in your minds, engaging in evil deeds.
بەڵام ئێستا بە مردنی جەستەی مرۆڤانەی مەسیح ئاشتی کردنەوە، تاکو لەبەردەمی بە پیرۆزی و بێ لەکە و بێ گلەیی پێشکەشتان بکات، 22
But now He has reconciled you by Christ’s physical body through death to present you holy, unblemished, and blameless in His presence—
ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەو باوەڕە و دامەزراو و چەسپاو بن، لانەدەن لە هیوای ئەو مزگێنییەی بیستتان، ئەوەی بۆ هەموو بەدیهێنراوانی ژێر ئاسمان ڕاگەیەنراوە، خۆشم وەک پۆڵس بۆی بوومە خزمەتکار. 23
if indeed you continue in your faith, established and firm, not moved from the hope of the gospel you heard, which has been proclaimed to every creature under heaven, and of which I, Paul, have become a servant.
ئێستا دڵشادم بە ئازارەکانم لە پێناوی ئێوەدا و پاشماوەی تەنگانەی مەسیح لە جەستەی خۆمدا تەواو دەکەم، لە پێناوی جەستەی ئەو، کە کڵێسایە. 24
Now I rejoice in my sufferings for you, and I fill up in my flesh what is lacking in regard to Christ’s afflictions for the sake of His body, which is the church.
من بووم بە خزمەتکاری کڵێسا بەپێی ئەو ئەرکەی کە لەلایەن خوداوە پێم سپێردراوە، تاوەکو تەواوی پەیامەکەی خوداتان پێ ڕابگەیەنم، 25
I became its servant by the commission God gave me to fully proclaim to you the word of God,
واتە ئەو نهێنییەی سەردەمانێکی زۆر و نەوە لەدوای نەوە شاردراوە بوو، ئێستا بۆ گەلی پیرۆزی خودا ئاشکرا کرا. (aiōn g165) 26
the mystery that was hidden for ages and generations but is now revealed to His saints. (aiōn g165)
پلانی خودا ئەوەیە کە دەوڵەمەندی شکۆی نهێنییەکە بۆ گەلی خودا لەنێو نەتەوەکاندا ئاشکرا بکات، نهێنییەکەش ئەوەیە کە مەسیح لەناوتاندایە، ئەمەش هیوای شکۆدارییە. 27
To them God has chosen to make known among the Gentiles the glorious riches of this mystery, which is Christ in you, the hope of glory.
ئێمە ئەو ڕادەگەیەنین، هەموو کەسێک ئاگادار دەکەینەوە و بەوپەڕی داناییەوە فێریان دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین هەر یەکێکیان وەک کەسێکی پێگەیشتوو بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بهێنینە بەردەم خودا. 28
We proclaim Him, admonishing and teaching everyone with all wisdom, so that we may present everyone perfect in Christ.
بۆ ئەمەش ماندوو دەبم و تێدەکۆشم، بەگوێرەی کارەکەی کە بەهێزەوە لە مندا کار دەکات. 29
To this end I also labor, striving with all His energy working powerfully within me.

< کۆلۆسی 1 >