< ئامۆس 1 >
ئەمە پەیامی ئامۆسە کە یەکێک بوو لە شوانەکانی شارۆچکەی تەقۆعە، دوو ساڵ پێش بوومەلەرزەکە لە سەردەمی عوزیای پاشای یەهودا و لە سەردەمی یارۆڤعامی کوڕی یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیل، ئەم بینینەی دەربارەی ئیسرائیل بۆ ئاشکرا کرا. | 1 |
The message of Amos, one of the sheep breeders of Tekoa, which he saw concerning Israel in the reign of King Uzziah of Judah, and in the reign of Jeroboam the son of King Joash of Israel, two years before the earthquake.
گوتی: «یەزدان لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت، لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی دێت، لەوەڕگای شوانەکان شیوەن دەگێڕن و لووتکەی کارمەل وشک دەبێت.» | 2 |
Amos said: Whenever the Lord roars from Zion, and utters his voice from Jerusalem, the pastures of the shepherds dry up, the top of Carmel becomes arid.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دیمەشق یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی بە جەنجەڕی ئاسن گلعادیان شێلا، | 3 |
The Lord says: For Damascus’ three crimes – no, four! – I will not rescind my judgment. They have threshed Gilead with threshing instruments of iron.
ئاگر دەنێرمە سەر ماڵی حەزائێل قەڵاکانی بەنهەدەد دەخوات. | 4 |
Therefore I will send fire on Hazael’s house, it will devour the palaces of Ben-hadad.
شەوبەندی دەروازەکانی دیمەشق دەشکێنم، فەرمانڕەواکە لە دۆڵی ئاڤەن ڕیشەکێش دەکەم، هەروەها گۆچان بەدەست لە بێتعەدەن. گەلی ئارام بۆ قییر ڕاپێچ دەکرێن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 5 |
I will break open the gate of Damascus, I will wipe out those who live in the valley of Aven and the sceptred ruler of Beth-Eden. The people of Aram will go into captivity in Kir, says the Lord.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «غەزە یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی چەند کۆمەڵگایەکی بە تەواوەتی بە دیل گرت و بە ئەدۆمی فرۆشت، | 6 |
The Lord says: For Gaza’s three crimes – no, four! – I will not rescind my judgment. They carried away captive a whole nation, sold them as slaves to Edom.
ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی غەزە، قەڵاکانی دەخوات. | 7 |
Therefore I will send fire on the wall of Gaza, and it shall devour her palaces.
فەرمانڕەواکە لە ئەشدۆد ڕیشەکێش دەکەم و گۆچان بەدەست لە ئەسقەلان. دەستم دەگەڕێنمەوە سەر عەقرۆن، پاشماوەی فەلەستییەکان لەناودەچن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 8 |
And I will wipe out those who live in Ashdod, and the sceptred ruler of Askelon. I will turn my hand against Ekron, and the remnant of the Philistines will perish, says the Lord.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «سور یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی تەواوی چەند کۆمەڵگایەکی بە دیلگیراوی فرۆشتە ئەدۆم و پەیمانی برایەتییان نەهێنایەوە یادیان، | 9 |
The Lord says: For Tyre’s three crimes – no, four! – I will not rescind my judgment. They carried away captive a whole people into exile in Edom, and did not remember the brotherly covenant.
ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی سور قەڵاکانی دەخوات.» | 10 |
So I will send fire on the walls of Tyre. It will devour her palaces.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی ئەدۆم یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی بە شمشێرەوە دوای براکەی کەوت، بەبێ دەربڕینی بەزەیی. هەروەها لەبەر ئەوەی تووڕەییەکەی بەردەوام لە جۆش بوو، قینیشی بۆ هەتاهەتایە هەڵدەگرت، | 11 |
The Lord says: For Edom’s three crimes – no, four! – I will not rescind my judgment. They pursued their relatives with the sword, stilled their pity, cherished their anger continually, retained their fury forever.
هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر تێمان، قەڵاکانی بۆزرا دەخوات.» | 12 |
So I will send a fire into Teman. It will destroy the palaces of Bozrah.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «عەمۆن یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی سکپڕەکانی گلعادیان هەڵدڕی، بۆ ئەوەی سنوورەکانیان بەرفراوان بکەن، | 13 |
The Lord says: For Ammonites’ three crimes – no, four! – I will not rescind my judgment. They have ripped open pregnant women in Gilead, in their lust for land.
ئاگر لە شووراکانی ڕەبە بەردەدەم قەڵاکانی دەخوات، بە هاتوهاوارەوە لە ڕۆژی جەنگدا، بە زریانەوە لە ڕۆژی باوباراندا. | 14 |
So I will kindle a fire on the wall of Rabbah. It will destroy her palaces, with a war-cry in the day of battle, with a tempest in the day of the whirlwind.
پاشاکەیان ڕاپێچ دەکرێت، ئەو و هەموو کاربەدەستەکانی بە یەک جار.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 15 |
Their king will go into exile, he and his nobles together, says the Lord.