< ئامۆس 8 >
یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام، سەبەتەیەک میوەی گەییو. | 1 |
Evo što mi pokaza Jahve Gospod: gle, kotarica zrela ploda:
جا فەرمووی: «ئەی ئامۆس، چی دەبینیت؟» منیش گوتم: «سەبەتەیەک میوەی گەییو.» ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی گەلی من گەیشتە کۆتایی. پاش ئەمە چیتر دەستی لێ ناپارێزم! | 2 |
“Što vidiš, Amose?” - upita me. “Kotaricu zrela ploda”, rekoh. Tada mi Jahve reče: “Moj narod izraelski dozreo je za propast; neću ga više štedjeti.
«لەو ڕۆژەدا گۆرانییەکانی پەرستگا دەبن بە ناڵین، تەرمەکان زۆرن و لە هەموو شوێنێکدا فڕێدراون، سەراپا کپە!» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 3 |
I hramske će pjevačice jaukati toga dana - riječ je Jahve Gospoda - bit će mnoštvo trupla, svuda će se bacati.”
ئەی ئەوانەی هەناسەبڕکێتانە بەدوای نەدارانەوە، هەتا کۆتایی بە هەژارانی زەوی بهێنن، گوێتان لەمە بێت: | 4 |
Slušajte ovo, vi što gazite potrebnika i satirete uboge u zemlji!
ئێوە دەڵێن، «کەی جەژنی سەرەمانگ بەسەردەچێت تاکو ئێمە دانەوێڵە بفرۆشین، کەی ڕۆژی شەممە تەواو دەبێت، تاکو گەنم بخەینە بازاڕەوە؟» بۆ ئەوەی پێوانە کەم بکەنەوە و نرخ زیاد بکەن و فێڵ لە تەرازوو بکەن، | 5 |
Kažete: “Kad li će mlađak proći, da prodamo žito, i subota, da tržimo pšenicu. Smanjujuć' efu, povećavajući šekel, da varamo krivim mjerama:
بۆ ئەوەی هەژاران بە زیو بکڕن و نەداران بە جووتێک پێڵاو و بن بێژنگی گەنم بفرۆشن. | 6 |
da kupimo siromaha za novac, potrebita za sandale, i da prodajemo otražak od žita.
یەزدان سوێندی بە شانازی یاقوب خوارد: «هەتاهەتایە کردەوەکانیان لەیاد ناکەم. | 7 |
Zakle se Jahve Ponosom Jakovljevim: “Dovijeka neću zaboraviti nijednoga vašeg djela.”
«ئایا لەبەر ئەمە زەوی نالەرزێت و هەموو دانیشتووانەکەی شیوەن ناگێڕن؟ هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت، وەک ڕووباری میسر هەڵدەکشێت و دادەکشێتەوە.» | 8 |
Neće l' se od toga zemlja potresti, protužiti svi njeni stanovnici, neće li se sva podići kao Nil, spustiti kao Rijeka egipatska?
یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: «جا لە نیوەڕۆی ئەو ڕۆژەدا خۆر ئاوا دەکەم و لە ڕۆژی ڕووناکدا زەوی تاریک دەکەم. | 9 |
“Toga ću dana - riječ je Jahve Gospoda - učiniti da sunce zapadne u podne, i pomračit ću zemlju u po bijela dana.
جەژنەکانتان دەگۆڕم بە شیوەن و هەموو گۆرانییەکانتان بە لاوانەوە. جلوبەرگی گوش دەکەمە بەر هەمووتان و قژ بەسەرتانەوە ناهێڵم. دەیکەم بە شیوەنی تاقانە و کۆتاییەکەشی وەک ڕۆژێکی تاڵ.» | 10 |
Okrenut ću svetkovine vaše u kuknjavu i sve vaše pjevanje u tužaljku; obući ću u kostrijet svako bedro, oćelavit ću svaku glavu. Bit će kao kad se tuži za jedincem, i što ostane, bit će kao dan gorčine.”
یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، قاتوقڕی دەنێرمە سەر خاکەکە، نەک قاتوقڕی بۆ نان و تینووێتی بۆ ئاو، بەڵکو بۆ گوێگرتن لە وشەکانی یەزدان. | 11 |
“Evo, dani dolaze - riječ je Jahve Gospoda - kad ću poslati glad na zemlju, ne glad kruha ni žeđ vode, već slušanja riječi Jahvine.
جا لە دەریایەکەوە بۆ دەریایەک و لە باکوورەوە بۆ ڕۆژهەڵات وێڵ دەبن، بەدوای پەیامی یەزداندا دەگەڕێن، بەڵام نایدۆزنەوە. | 12 |
Tumarat će od mora do mora, od sjevera do istoka potucati se ištući riječ Jahvinu, ali je neće naći.
لەو ڕۆژەدا پاکیزە جوانەکان و کوڕە لاوەکان لە تینووێتیدا دەبوورێنەوە. | 13 |
U onaj će dan obamirati od žeđi lijepe djevojke i mladići.
ئەوانەی سوێند بە تاوانی سامیرە دەخۆن و دەڵێن:”ئەی دان، بە خوداوەندەکەت کە زیندووە…“و”بەو ڕێگایەی بیری شابەع کە زیندووە…“جا دەکەون و ئیتر هەڵناستنەوە.» | 14 |
Koji se kunu Grijehom samarijskim i zaklinju se: 'Tako živ bio bog tvoj, Dane!' i: 'Tako živ bio Ljubimac tvoj, Beer Šebo!' oni će pasti i nikad ustati neće.”