< ئامۆس 7 >

یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گژوگیا شێوەی کوللەی دەکێشا، گژوگیاکە پاش دروێنەی بەشەکەی پاشایە. 1
The Lord Jehovah showed me this vision: Behold, he formed locusts In the beginning of the shooting up of the latter growth; Behold, it was the latter growth after the king's mowing.
پاش ئەوەی لە خواردنی گژوگیای خاکەکە بووەوە، گوتم: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تکایە ببەخشە! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!» 2
And when they had devoured the grass of the land, Then said I, O Lord Jehovah, forgive, I beseech thee! How shall Jacob stand? For he is small!
یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە و فەرمووی: «ئەمە ڕوونادات.» 3
Jehovah repented of this; It shall not be, said Jehovah.
یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام: ئەوەتا یەزدانی باڵادەست بۆ دادگاییکردن بە ئاگر بانگەشەی کرد، ئاگرەکە دەریا گەورەکەی ژێر زەوی لووشدا، خاکەکەشی خوارد. 4
The Lord Jehovah also showed me this vision: Behold, the Lord Jehovah commanded the fire to execute judgment; And it devoured the great deep, And it devoured the fields.
ئینجا گوتم: «یەزدانی باڵادەست، تکایە با بەس بێت! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!» 5
Then said I, O Lord Jehovah, desist, I beseech thee! How shall Jacob stand? For he is small!
یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە. یەزدانی باڵادەست فەرمووی: «هەروەها ئەمەش ڕوونادات.» 6
Jehovah repented of this; This also shall not be, said the Lord Jehovah.
ئاوای پیشان دام: پەروەردگار لەسەر دیوارێکی دروستکراو ڕاوەستاوە و شاووڵێکی لەدەست بوو. 7
He also showed me this vision: Behold, the Lord stood upon a wall, built with a plumb-line, And in his hand was a plumb-line;
یەزدان پێی فەرمووم: «ئامۆس تۆ چی دەبینیت؟» منیش گوتم: «شاووڵ.» ئینجا پەروەردگار فەرمووی: «ئەوەتا من شاووڵێک لەناوەڕاستی ئیسرائیلی گەلمدا دادەنێم، پاش ئەمە چیتر دەستی لێ ناپارێزم! 8
And Jehovah said to me, What seest thou, Amos? And I said, A plumb-line. And the Lord said, Behold I will set a plumb-line in the midst of my people Israel; I will not spare them any more.
«نزرگەکانی ئیسحاق لەسەر بەرزاییەکان چۆڵ دەبن و پیرۆزگاکانی ئیسرائیل وێران دەبن، بە شمشێرەوە هەڵدەکوتمە سەر ماڵی یارۆڤعام.» 9
The high places of Isaac shall be desolate, And the sanctuaries of Israel shall be laid waste, And I will rise against the house of Jeroboam with the sword.
جا ئەمەسیای کاهینی بێت‌ئێل پەیامی بۆ یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیل نارد و گوتی: «ئامۆس لەناوەڕاستی ماڵی ئیسرائیلدا پیلانی لە دژت گێڕاوە، خاکەکە ناتوانێت بەرگەی هەموو قسەکانی بگرێت،» 10
Then sent Amaziah, the priest of Bethel, To Jeroboam, the king of Israel, and said: Amos conspireth against thee in the midst of the house of Israel; The land is not able to bear all his words.
چونکە ئامۆس وای گوتووە: «”یارۆڤعام بە شمشێر دەکوژرێت، ئیسرائیل لە خاکەکەی خۆی بێگومان ڕاپێچ دەکرێت.“» 11
For thus hath Amos said: Jeroboam shall die by the sword, And Israel shall surely be led captive from their own land.
ئینجا ئەمەسیا بە ئامۆسی گوت: «ئەی پێشبینیکەر، بڕۆ ڕابکە بۆ خاکی یەهودا، لەوێ نان بخۆ و لەوێ پێشبینی بکە. 12
And Amaziah said to Amos, Go, thou seer! flee into the land of Judah! There eat thy bread, and there prophesy!
بەڵام چیتر لە بێت‌ئێل پێشبینی مەکە، چونکە پیرۆزگای پاشایە و پەرستگای پاشایەتییە.» 13
But prophesy no more at Bethel, For it is the king's sanctuary, And it is the king's abode.
ئامۆسیش وەڵامی دایەوە و بە ئەمەسیای گوت: «من پێغەمبەر نەبووم و کوڕی پێغەمبەریش نیم، بەڵکو من گاوانم و باخەوانی دار هەنجیری کێویم. 14
Then answered Amos, and said to Amaziah: I was no prophet, nor the son of a prophet; I was a shepherd, and a gatherer of sycamore fruit.
بەڵام یەزدان لەسەر مێگەلەکەوە هەڵیگرتم، یەزدان پێی فەرمووم:”بڕۆ پێشبینی بۆ ئیسرائیلی گەلی من بکە.“ 15
And Jehovah took me from the flock; And Jehovah said to me, Go, prophesy to my people Israel!
ئێستاش گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، تۆ دەڵێیت: «”پێشبینی لەسەر ئیسرائیل مەکە، لێدووان لە دژی بنەماڵەی ئیسحاق مەدە.“ 16
Now, therefore, hear the word of Jehovah: Thou sayest, Prophesy not against Israel, And speak no word against the house of Isaac!
«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”ژنەکەت لە شاردا لەشفرۆشی دەکات، کوڕ و کچەکانت بە شمشێر دەکوژرێن، زەوییەکەت بە گوریس دابەش دەکرێت، خۆشت لەسەر خاکێکی گڵاودا دەمریت، ئیسرائیلیش لە خاکەکەی خۆی بە دیلی ڕاپێچ دەکرێت.“» 17
Therefore thus saith Jehovah: “Thy wife shall be put to shame in the city, And thy sons and daughters shall fall by the sword; Thy land shall be divided by the line, And thou shalt die in a polluted land, And Israel shall surely be led captive from his own land.”

< ئامۆس 7 >