< ئامۆس 5 >

ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەم پەیامە بگرن، ئەم لاوانەوەیە کە من بەسەر ئێوەیدا هەڵدەدەم: 1
Listen to this word which I take up for a lamentation over you, O house of Israel:
«ئیسرائیلی پاکیزە کەوت، جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە، فڕێدرایە سەر خاکەکەی، کوا ئەوەی هەڵیدەستێنێتەوە؟» 2
“The virgin of Israel has fallen; She shall rise no more. She is cast down on her land; there is no one to raise her up.”
سەبارەت بەمەش یەزدانی باڵادەست بەم جۆرە دەفەرموێت: «ئەو شارەی لە ماڵی ئیسرائیل هەزار سەرباز دەنێرێت، سەد سەربازی بۆ دەمێنێتەوە، ئەو شارۆچکەیەی سەد سەرباز دەنێرێت، دە سەربازی بۆ دەمێنێتەوە.» 3
For the Lord GOD says: “The city that went out a thousand shall have a hundred left, and that which went out one hundred shall have ten left to the house of Israel.”
لەبەر ئەوە یەزدان ئاوا بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەفەرموێت: «بەدوای مندا بگەڕێن و بژین، 4
For the LORD says to the house of Israel: “Seek me, and you will live;
بەدوای بێت‌ئێلدا مەگەڕێن و مەچن بۆ گلگال و بۆ بیری شابەع مەپەڕنەوە، چونکە گلگال بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکرێت و بێت‌ئێل دەبێتە نەبوو.» 5
but do not seek Bethel, nor enter into Gilgal, and do not pass to Beersheba; for Gilgal shall surely go into captivity, and Bethel shall come to nothing.
ڕوو لە یەزدان بکەن و بژین، ئەگینا وەک ئاگر پڕدەداتە بنەماڵەی یوسف، ئاگرەکەش دانیشتووانی بێت‌ئێل دەخوات و کەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە. 6
Seek the LORD, and you will live, lest he break out like fire in the house of Joseph, and it devour, and there be no one to quench it in Bethel.
ئەی ئەوانەی دادپەروەریتان کردە زەقنەبووت، ڕاستودروستیش بە زەویدا دەدەن! 7
You who turn justice to wormwood, and cast down righteousness to the earth!
ئەوەی کەلووەکانی حەوتەوانە و ڕاوچی دروستکردووە، سێبەری مەرگ بۆ بەیان دەگۆڕێت و ڕۆژ وەک شەو تاریک دەکات، ئاوی دەریا بانگ دەکات و بەسەر ڕووی زەویدا دەیڕێژێت، ناوی یەزدانە، 8
Seek him who made the Pleiades and Orion, and turns the shadow of death into the morning, and makes the day dark with night; who calls for the waters of the sea, and pours them out on the surface of the earth, the LORD is his name,
ئەوەی وێرانی بەسەر قەڵادا دەبارێنێت و وێرانی بەسەر شاری قەڵابەنددا دێت. 9
who brings sudden destruction on the strong, so that destruction comes on the fortress.
ئەوان لە دادگا ڕقیان لە سەرزەنشتکار دەبێتەوە و قێزیان لە کەسی ڕاستگۆ دەبێتەوە. 10
They hate him who reproves in the gate, and they abhor him who speaks blamelessly.
لەبەر ئەوەی ئێوە هەژار پێشێل دەکەن و بەشە گەنمی لێ دەستێنن، ئەوا ئەو کۆشکەی کە لە بەردی داتاشراو بنیاد نراوە، تێیاندا دانانیشن، ئەو ڕەزەمێوە بەردارەی چاندووتانە، لە شەرابەکەی ناخۆنەوە. 11
Therefore, because you trample on the poor and take taxes from him of wheat, you have built houses of cut stone, but you will not dwell in them. You have planted pleasant vineyards, but you shall not drink their wine.
دەزانم یاخیبوونەکانتان زۆرن، گوناهەکانتان گەورەن. ستەمکارانی ڕاستودروست و بەرتیلخۆران، مافی هەژاران لە دادگادا دادەماڵن. 12
For I know how many are your offenses, and how great are your sins— you who afflict the just, who take a bribe, and who turn away the needy in the courts.
لەبەر ئەوە لەو کاتەدا کەسی وریا بێدەنگ دەبێت، چونکە کاتێکی خراپە. 13
Therefore a prudent person keeps silent in such a time, for it is an evil time.
دوای چاکە بکەون نەک خراپە، بۆ ئەوەی بژین، جا وا دەبێت، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار لەگەڵتاندا دەبێت، وەک خۆتان گوتتان. 14
Seek good, and not evil, that you may live; and so the LORD, the God of Armies, will be with you, as you say.
ڕقتان لە خراپە بێتەوە و حەزتان لە چاکە بێت، دادپەروەری لە دادگادا بچەسپێنن، ڕەنگە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار لەگەڵ پاشماوەی یوسف میهرەبان بێت. 15
Hate evil, love good, and establish justice in the courts. It may be that the LORD, the God of Armies, will be gracious to the remnant of Joseph.”
لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، پەروەردگار ئەمە دەفەرموێت: «لە هەموو گۆڕەپانەکاندا شیوەن دەگێڕن و لە هەموو شەقامەکاندا دەڵێن:”ئای! ئای!“جوتیارەکان بۆ گریان بانگ دەکەن و ئەوانەی وەستای لاوانەوەشن بۆ شیوەن گێڕان. 16
Therefore the LORD, the God of Armies, the Lord, says: “Wailing will be in all the wide ways. They will say in all the streets, ‘Alas! Alas!’ They will call the farmer to mourning, and those who are skillful in lamentation to wailing.
لە هەموو ڕەزەمێوەکاندا شیوەن دەبێت، چونکە بەناوەڕاستتدا تێدەپەڕم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 17
In all vineyards there will be wailing, for I will pass through the middle of you,” says the LORD.
قوڕبەسەر ئەوانەی تامەزرۆی ڕۆژی یەزدانن! بۆچی تامەزرۆی ڕۆژی یەزدانن؟ ئەو ڕۆژە تاریکییە نەک ڕووناکی. 18
“Woe to you who desire the day of the LORD! Why do you long for the day of the LORD? It is darkness, and not light.
وەک پیاوێک لەبەردەم شێر هەڵبێت و تووشی ورچێک بێت، یان بێتە ماڵەوە و دەستی لەسەر دیوارەکە دابنێت و مار پێوەی بدات. 19
As if a man fled from a lion, and a bear met him; or he went into the house and leaned his hand on the wall, and a snake bit him.
ئایا ڕۆژی یەزدان تاریک و بێ ڕووناکی نابێت؟ ئایا ئەنگوستەچاو و بێ تروسکایی نابێت؟ 20
Will not the day of the LORD be darkness, and not light? Even very dark, and no brightness in it?
«ڕقم لە جەژنەکانتان دەبێتەوە و ڕەتیان دەکەمەوە، چێژ لە کۆڕەکانتان نابینم. 21
I hate, I despise your feasts, and I cannot stand your solemn assemblies.
تەنانەت ئەگەر قوربانی سووتاندنەکان و پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵەتان پێشکەش بکەن ڕازی نابم، ئاوڕ لە قوربانی هاوبەشی نادەمەوە، لە دابەستەکانتان. 22
Yes, though you offer me your burnt offerings and meal offerings, I will not accept them; neither will I regard the peace offerings of your fat animals.
ژاوەژاوی گۆرانییەکانتانم لێ دووربخەنەوە! گوێ لە ئاوازی سازەکانتان ناگرم. 23
Take away from me the noise of your songs! I will not listen to the music of your harps.
لەبری ئەوە با دادپەروەری وەک زێ بڕوات و ڕاستودروستیش وەک ڕووبارێکی هەمیشەیی. 24
But let justice roll on like rivers, and righteousness like a mighty stream.
«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی قوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟ 25
“Did you bring to me sacrifices and offerings in the wilderness forty years, house of Israel?
بەڵکو نزرگەی پاشای خۆتان، بنکەی بتەکانتان هەڵگرت، پەیکەرەکانتان بۆ کەیوان، ئەستێرەی خوداوەندەکەتان، کە بۆ خۆتان دروستتان کرد.» 26
You also carried the tent of your king and the shrine of your images, the star of your god, which you made for yourselves.
لەبەر ئەوە یەزدان کە ناوی خودای سوپاسالارە، دەفەرموێت: «من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە دیمەشق دوورترە.» 27
Therefore I will cause you to go into captivity beyond Damascus,” says the LORD, whose name is the God of Armies.

< ئامۆس 5 >