< ئامۆس 4 >

ئەی مانگاکانی باشان، ئەوانەی لە کێوی سامیرەن، ئەی خاتوونەکان، ئەی ئەو ژنانەی ستەم لە هەژاران دەکەن، نەداران وردوخاش دەکەن و بە مێردەکانیان دەڵێن، «خواردنەوەمان بۆ بهێنن!» گوێتان لەم پەیامە بێت: 1
שמעו הדבר הזה פרות הבשן אשר בהר שמרון העשקות דלים הרצצות אביונים האמרת לאדניהם הביאה ונשתה
یەزدانی باڵادەست سوێندی بە پیرۆزی خۆی خوارد: «بێگومان ڕۆژێک دێت، خۆتان بە قولاپ دەگیرێن و دوا کەسیشتان بە قولاپی ماسی. 2
נשבע אדני יהוה בקדשו כי הנה ימים באים עליכם ונשא אתכם בצנות ואחריתכן בסירות דוגה
هەریەکە و لەپێش خۆیەوە بەناو کەلێنی دیوارێکدا دەبردرێن و فڕێدەدرێنە هەرمۆن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 3
ופרצים תצאנה אשה נגדה והשלכתנה ההרמונה נאם יהוה
«وەرن بۆ بێت‌ئێل و یاخی ببن، لە گلگال یاخیبوون زۆر بکەن. هەموو بەیانییەک قوربانییەکانتان بهێنن، هەر سێ ڕۆژ جارێک دەیەکەکانتان. 4
באו בית אל ופשעו הגלגל הרבו לפשע והביאו לבקר זבחיכם לשלשת ימים מעשרתיכם
ئەی نەوەی ئیسرائیل، لە هەویرترشەوە قوربانی سوپاسگوزاری بسووتێنن، بانگەواز بۆ بەخشینی ئازاد بکەن و ڕایبگەیەنن، چونکە واتان پێ خۆش بوو.» ئەوە فەرموودەی یەزدانی باڵادەستە. 5
וקטר מחמץ תודה וקראו נדבות השמיעו כי כן אהבתם בני ישראל נאם אדני יהוה
«هەروەها منیش لە هەموو شارۆچکەکانتان سک بەتاڵی و لە هەموو شوێنەکانتان کەمی نانم پێدان، بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 6
וגם אני נתתי לכם נקיון שנים בכל עריכם וחסר לחם בכל מקומתיכם ולא שבתם עדי נאם יהוה
«هەروەها بارانم لێ گرتنەوە هێشتا سێ مانگی مابوو بۆ دروێنە. بارانم بەسەر شارۆچکەیەکدا باراند و بەسەر شارۆچکەیەکی دیکەدا نەمباراند. بەسەر کێڵگەیەکدا باری و ئەو کێڵگەش کە بەسەریدا نەباری وشک بوو. 7
וגם אנכי מנעתי מכם את הגשם בעוד שלשה חדשים לקציר והמטרתי על עיר אחת ועל עיר אחת לא אמטיר חלקה אחת תמטר וחלקה אשר לא תמטיר עליה תיבש
خەڵکی دوو سێ شارۆچکە بۆ ئاو خواردنەوە چوونە شارۆچکەیەکی دیکە، تینووێتییان نەشکا، بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 8
ונעו שתים שלש ערים אל עיר אחת לשתות מים--ולא ישבעו ולא שבתם עדי נאם יהוה
«زۆر جار باخ و ڕەزەمێوی ئێوەم هەڵپڕووکاندووە، بە بای گەرمەسێر و کەڕوو. کوللە دار هەنجیر و دار زەیتوونیان خواردووە، بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕاونەتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 9
הכיתי אתכם בשדפון ובירקון--הרבות גנותיכם וכרמיכם ותאניכם וזיתיכם יאכל הגזם ולא שבתם עדי נאם יהוה
«دەردم ناردە سەر ئێوە، وەک ئەوەی ناردبوومە سەر میسر. بە شمشێر لاوەکانی ئێوەم کوشت، لەگەڵ ئەسپە ڕاپێچکراوەکان، وام کرد بۆنی بۆگەنی تەرمەکانی ناو ئۆردوگاکەتان بکەن، بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 10
שלחתי בכם דבר בדרך מצרים--הרגתי בחרב בחוריכם עם שבי סוסיכם ואעלה באש מחניכם ובאפכם ולא שבתם עדי נאם יהוה
«هەندێکتانم هەڵگەڕاندەوە، وەک چۆن سەدۆم و عەمۆرام هەڵگەڕاندەوە، وەک پارچە دارێکی گڕگرتووتان لێهات کە لەناو ئاگرەوە دەرهێنرابێت، بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 11
הפכתי בכם כמהפכת אלהים את סדם ואת עמרה ותהיו כאוד מצל משרפה ולא שבתם עדי נאם יהוה
«ئەی ئیسرائیل، ئاوات پێ دەکەم، ئەی ئیسرائیل، لەبەر ئەوەی ئەمەت پێ دەکەم، ئامادەبە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خوداکەت.» 12
לכן כה אעשה לך ישראל עקב כי זאת אעשה לך הכון לקראת אלהיך ישראל
شێوەداڕێژی چیاکان و بەدیهێنەری با، ئەوەی بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت بیرکردنەوەی چییە، ئەوەی بەرەبەیان دەکاتە تاریکی، بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات، ناوی یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالارە. 13
כי הנה יוצר הרים וברא רוח ומגיד לאדם מה שחו עשה שחר עיפה ודרך על במתי ארץ--יהוה אלהי צבאות שמו

< ئامۆس 4 >