< ئامۆس 4 >
ئەی مانگاکانی باشان، ئەوانەی لە کێوی سامیرەن، ئەی خاتوونەکان، ئەی ئەو ژنانەی ستەم لە هەژاران دەکەن، نەداران وردوخاش دەکەن و بە مێردەکانیان دەڵێن، «خواردنەوەمان بۆ بهێنن!» گوێتان لەم پەیامە بێت: | 1 |
Hear these words, O ye kine of Bashan, That are on the mountain of Samaria; That oppress the poor; that crush the needy; That say to your master, Bring, and let us drink!
یەزدانی باڵادەست سوێندی بە پیرۆزی خۆی خوارد: «بێگومان ڕۆژێک دێت، خۆتان بە قولاپ دەگیرێن و دوا کەسیشتان بە قولاپی ماسی. | 2 |
The Lord Jehovah hath sworn by his holiness; Behold, the days shall come upon you When ye shall be taken away with hooks, And your residue with fishing-hooks.
هەریەکە و لەپێش خۆیەوە بەناو کەلێنی دیوارێکدا دەبردرێن و فڕێدەدرێنە هەرمۆن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 3 |
And ye shall go out at the breaches, every one right forward, And ye shall be thrown into a castle, saith Jehovah.
«وەرن بۆ بێتئێل و یاخی ببن، لە گلگال یاخیبوون زۆر بکەن. هەموو بەیانییەک قوربانییەکانتان بهێنن، هەر سێ ڕۆژ جارێک دەیەکەکانتان. | 4 |
Go, now, to Bethel, and transgress; At Gilgal multiply transgression! Bring your sacrifices every morning, And your tithes every three years!
ئەی نەوەی ئیسرائیل، لە هەویرترشەوە قوربانی سوپاسگوزاری بسووتێنن، بانگەواز بۆ بەخشینی ئازاد بکەن و ڕایبگەیەنن، چونکە واتان پێ خۆش بوو.» ئەوە فەرموودەی یەزدانی باڵادەستە. | 5 |
Burn a thank-offering from your extortions, And proclaim the free-will offerings; publish them abroad! For this is your delight, ye sons of Israel, Saith the Lord, Jehovah.
«هەروەها منیش لە هەموو شارۆچکەکانتان سک بەتاڵی و لە هەموو شوێنەکانتان کەمی نانم پێدان، بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 6 |
I also have caused cleanness of teeth in all your cities, And want of bread in all your places; And yet ye have not returned to me, saith Jehovah.
«هەروەها بارانم لێ گرتنەوە هێشتا سێ مانگی مابوو بۆ دروێنە. بارانم بەسەر شارۆچکەیەکدا باراند و بەسەر شارۆچکەیەکی دیکەدا نەمباراند. بەسەر کێڵگەیەکدا باری و ئەو کێڵگەش کە بەسەریدا نەباری وشک بوو. | 7 |
I also have withholden from you the rain three months before the harvest; I have caused it to rain upon one city, And upon another city have I not caused it to rain; One piece of ground hath been rained upon, And another, upon which I have not caused it to rain, hath withered.
خەڵکی دوو سێ شارۆچکە بۆ ئاو خواردنەوە چوونە شارۆچکەیەکی دیکە، تینووێتییان نەشکا، بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 8 |
Two or three cities have gone to one city, To drink water, and have not been satisfied; And yet ye have not returned to me, saith Jehovah.
«زۆر جار باخ و ڕەزەمێوی ئێوەم هەڵپڕووکاندووە، بە بای گەرمەسێر و کەڕوو. کوللە دار هەنجیر و دار زەیتوونیان خواردووە، بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕاونەتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 9 |
I have smitten you with blasting and mildew; The locust hath devoured your many gardens, Your vineyards, your fig-trees, and your olive-trees; Yet have ye not returned to me, saith Jehovah.
«دەردم ناردە سەر ئێوە، وەک ئەوەی ناردبوومە سەر میسر. بە شمشێر لاوەکانی ئێوەم کوشت، لەگەڵ ئەسپە ڕاپێچکراوەکان، وام کرد بۆنی بۆگەنی تەرمەکانی ناو ئۆردوگاکەتان بکەن، بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 10 |
I have sent among you the pestilence after the manner of Egypt; I have slain your young men with the sword, And your horses have I led into captivity; I have made the smell of your camps to come up into your nostrils; And yet ye have not returned to me, saith Jehovah.
«هەندێکتانم هەڵگەڕاندەوە، وەک چۆن سەدۆم و عەمۆرام هەڵگەڕاندەوە، وەک پارچە دارێکی گڕگرتووتان لێهات کە لەناو ئاگرەوە دەرهێنرابێت، بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 11 |
I have overthrown some of you, as God overthrew Sodom and Gomorrah; And ye were as a firebrand plucked out of the burning; And yet ye have not returned to me, saith Jehovah.
«ئەی ئیسرائیل، ئاوات پێ دەکەم، ئەی ئیسرائیل، لەبەر ئەوەی ئەمەت پێ دەکەم، ئامادەبە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خوداکەت.» | 12 |
Therefore thus will I deal with thee, O Israel! Yet since I will thus deal with thee, Prepare to meet thy God, O Israel!
شێوەداڕێژی چیاکان و بەدیهێنەری با، ئەوەی بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت بیرکردنەوەی چییە، ئەوەی بەرەبەیان دەکاتە تاریکی، بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات، ناوی یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالارە. | 13 |
For behold, he formed the mountains, and created the wind; He declareth to man what is his thought; He maketh the morning darkness, And walketh upon the high places of the earth; Jehovah, God of hosts, is his name.