< ئامۆس 3 >
ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێتان لەم فەرمایشتە بێت کە یەزدان فەرموویەتی، لە دژی ئێوە و هەموو ئەو خێڵەی لە خاکی میسرەوە دەریهێنان، کە فەرمووی: | 1 |
イスラエルの子孫よヱホバが汝らにむかひて言ところ我がエジプトの地より導き上りし全家にむかひて言ところの此言を聽け
«تەنها ئێوەم ناسی لە هەموو خێڵەکانی زەوی، لەبەر ئەوە سزاتان دەدەم، لەسەر هەموو تاوانەکانتان.» | 2 |
地の諸の族の中にて我ただ汝ら而已を知れり 此故に我なんぢらの諸の罪のために汝らを罰せん
ئایا دووان پێکەوە هاتوچۆ دەکەن، بێ ئەوەی ڕێک بکەون؟ | 3 |
二人もし相會せずば爭で共に歩かんや
ئایا شێر لە دارستان دەنەڕێنێت، ئەگەر نێچیری نەبێت؟ ئایا بەچکە شێر لە لانەکەیەوە دەنگی دێت، بێ ئەوەی هیچی ڕفاندبێت؟ | 4 |
獅子もし獲物あらずば豈林の中に吼んや 猛獅子もし物を攫まずば豈その穴より聲を出さんや
ئایا باڵندە دەکەوێتە ناو داوی زەوییەوە، لە کاتێکدا تەڵەی بۆ نەنرابێتەوە؟ ئایا تەڵە لەسەر زەوی هەڵدەگیرێتەوە، ئەگەر هیچی نەگرتبێت؟ | 5 |
もし羂の設なくば鳥あに地に張れる網にかからんや 網もし何の得るところも無くば豈地よりあがらんや
ئەگەر کەڕەنا لە شاردا لێبدرێت، ئایا گەل ناترسێت؟ ئەگەر بەڵایەک لە شاردا ڕوو بدات، ئایا یەزدان نەیکردووە؟ | 6 |
邑にて喇叭を吹かば民おどらかざらんや 邑に災禍のおこるはヱホバのこれを降し給ふならずや
بێگومان یەزدانی باڵادەست هیچ کارێک ناکات بێ ئەوەی نهێنییەکەی بۆ بەندە پێغەمبەرەکانی ئاشکرا بکات. | 7 |
夫主ヱホバはその隱れたる事をその僕なる預言者に傳へずしては何事をも爲たまはざるなり
شێر نەڕاندی، کێ ناترسێت؟ یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت، کێ هەیە بتوانێت پەیامی خودا ڕانەگەیەنێت؟ | 8 |
獅子吼ゆ 誰か懼れざらんや 主ヱホバ言語たまふ 誰か預言せざらんや
بە قەڵاکانی ئەشدۆد و خاکی میسر ڕایبگەیەنن و پێیان بڵێن: «لەسەر چیاکانی سامیرە کۆببنەوە، ئەو هاتوهاوارە زۆرەی ناوەڕاستی ببینن، ئەو زۆردارییەی لەناویدا هەیە.» | 9 |
アシドドの一切の殿に傳へエジプトの地の一切の殿に宣て言へ 汝等サマリヤの山々に集りその中にある大なる紛亂を觀その中間におこなはるる虐遇を觀よ
یەزدان دەفەرموێت: «نازانن کاری باش بکەن، ئەوانەی بەرهەمی تاڵان و ستەمکاری لە قەڵاکانیان ئەمبار دەکەن.» | 10 |
ヱホバいひたまふ 彼らは正義をおこなふことを知ず 虐げ取し物と奪ひたる物とをその宮殿に積蓄ふ
لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «دوژمن دێنە چواردەوری خاکەکە و هێزتان لێ کەم دەکاتەوە و قەڵاکانتان تاڵان دەکرێن.» | 11 |
是故に主ヱホバかく言たまふ 敵ありて此國を攻かこみ汝の權力を汝より取下さん 汝の一切の殿は掠めらるべし
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «وەک چۆن شوان دوو قاچ یان پارچە گوێیەک لە دەمی شێر دەردەهێنێت، ئاواش ئیسرائیلییەکانی دانیشتووی سامیرە بە گۆشەی قەرەوێڵەیەک و بە پارچە پێخەفێک دەردەکرێن.» | 12 |
ヱホバかく言たまふ 牧羊者は獅子の口より羊の兩足あるひは片耳を取かへし得るのみ サマリヤに於て床の隅またはダマスコ錦の榻に坐するイスラエルの子孫もその救はるること是のごとくならん
«گوێ بگرن و شایەتی لەسەر بنەماڵەی یاقوب بدەن،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی پەروەردگار، خودای سوپاسالارە. | 13 |
萬軍の神 主ヱホバかく言たまふ 汝ら聽てヤコブの家に證せよ
«لەو ڕۆژەی کە سزای ئیسرائیل دەدەم لەسەر یاخیبوونەکانی، سزای قوربانگاکانی بێتئێلیش دەدەم، جا قۆچی قوربانگاکان دەبڕێنەوە و دەکەونە سەر زەوی. | 14 |
我イスラエルの諸の罪を罰する日にはベテルの壇を罰せん 其壇の角は折て地に落べし
کۆشکی زستانە دادەڕمێنم، هەروەها کۆشکی هاوینەش، کۆشکە عاجەکانیش لەناودەچن و هەموو کۆشکەکان کۆتاییان پێدێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 15 |
我また冬の家および夏の家をうたん 象牙の家ほろび大きなる家失ん ヱホバこれを言ふ